Archive

Archive for كانونی دووه‌م, 2009

شێعرێکی هێمن

24 كانونی دووه‌م 2009 لێدوانێک بنووسە

بۆت نووسیوم بۆت بنووسم ئەمن چیم؟
دوندی قەندیل، گۆڕەپانی هەڵگورد نیم
بەرەو بەرزایی دەچــــم گەرچی وردم
خاکی بەرپێی تێکۆشەرێکی کـــوردم

hemin

Advertisements
:هاوپۆله‌کانPoemMusic

لەجیاتی دەستپێک

1 كانونی دووه‌م 2009 لێدوانێک بنووسە

ئەگەر ڕاستیەکەتان بوێ، خۆم سەرم لە خۆم شێواندووە!
قەت نەحەسامەوە لە دنیایی ئینتێرنێتیش دا!
لە زانکۆ بووم، سەرەتای هەشتاکان [هەتاوی] کە یەکەم جار، دەستم وە ئینتێرنێت ڕاگەیشت و پاش چەند مانگ، وێبلاگێکم کردەوە. تازە یەکەم ساڵ بوو، وێبلاگ لە ئێران دەکرانەوە.
کوڕێکی ڕەشتی لە زانکۆ بۆی کردمەوە.
ناوم نا ئاشتی! ناوی برازاکەم ئەوە بوو! هەم برازاکەم خۆش دەویست و هەم ناوەکەشم پێخۆش بوو!
واتە لەوەتی ئاشتی هەیە منیش وێبلاگنووسم!
هەڵبەت ئەو کات ماڵپەڕی کوردیش نەبوون. تەنیا یەک دوانێک بە ئینگلیزی و چەندی دیکە بە کرمانجی و وابزانم هەەمووی نەدەگەیشتنە دە پازدە ماڵپەڕ.
جار جار بە دزی دۆست و هەڤاڵان لە زانکۆ، شێعرەکانم لەم وێبلاگە دا بڵاودەکردەوە و بە کوردی، بابەتی کورتم دەنووسی، خەبەری خەڵکیم کۆپی پەیست دەکرد و بیرەوەریەکانم تێدا دەنووسی و …
نازانم چ قەوما، ڕۆژێک کە سەردانم کرد، نەمابوو.
ئیتر، هەر یەکەم ساڵی زانکۆم بوو کە ئەوجار لە جێگەی چالاکی مەجازی، ڕووم کردە چالاکی و هەوڵێکی ڕۆژنامەوانی ڕاستەقینە لە دنیای واقعی!
لەگەڵ ڕەحمان، دەستمان کرد بە ئامادەکاری بۆ دەسپێکی گۆڤارێکی کوردی-فارسی و هەندێک چالاکی تر. لە سەر بڵاڤۆکێک بۆ دەسپێک کۆک بووین. پاشان ڕێککەوتین و من سەرنووسەر بم و ڕەحمان خاوەن ئیمتیاز و دلێریش وەک بەڕێوەبەر.
ناوی گۆڤارەکەشمان هەر نا «ئاشتی»!
سێ ژمارە لە ئاشتی چاپ و بڵاوبوویەوە و دیتمان کە لە تارانیش، ئەنستیتۆی کورد و بەهرام وەلەد بەیگی، دەستیان کردووە بە بڵاوکردنەوەی هەفتەنامەیەک بە ناوی ئاشتی.
لە پێشانگای نێونەتەوەیی کتێبی تاران، سەردانی ژووری ئاشتیم کرد و وەلەدبەیگیم بینی! کووتم کاک بارام ناوی ئێمەتان داگیرکردووە و دەبێ قەرەبوومان بکەنەوە دەنا شکایەت دەکەم!
هەڵبەت شۆخیم دەکرد و ئەویش وتی جا ئەگەر حەزتان لێبوو، وەرن ئێمە گۆڤارەکەتان هەموو جارێ لۆ چاپ دەکەین!
ئەگەرچی قەبووڵمان نەکرد و هەرگیز ئەمە ڕووی نەدا بەڵام خوا هەڵناگرێ قەولی دا. ئەویش دەیزانی کوی نیسکان دێنێ و …
ساڵی 83 یا 84 بوو، نازانم بە ڕاست بەڵام وابزانم 2004ی زایینی بوو، بەرەبەەرەی پاییز، لە شاری وانی باکووری کوردستان، وێبلاگێکی ترم کردەوە بە ناوی ڕەخنە. ئینتێرنێتی خێرا هەبوو و پاشان کامپیوتەرێکم کڕی و «مانشیت نیوز»م کردەوە و یەک دوو مانگ دواتر کە ئاوڕم داوە، زیاتر لە 10 وێبلاگم هەبوو. هەر یەک فیلتێر دەکرا، یەکی ترم دەکردەوە، یا بۆ زاپاس لە هەموو بلاگەکان دا، وێبلاگێکم دەکردەوە. ڕەخنەم لە بلاگ سکای و پێڕشیەن بلاگ و بلاگفا و بلاگ سپات دا هەبوو. مانشێت لە کوردبلاگێر و بلاگفا دا و «ئێس ئۆ ئێس کوردز» و «ڕۆژنامە» و «پەسوێ» و «ڕۆژ پڕێس» و «ئاشتی»ەکی تر بە یادی جاران و …
هەموویان لە دوو سێ ساڵ دا داخستن. هەڵبەت ئەوانی بلاگفا.
لە 2005ەوە، لەگەڵ ڕۆژهەڵات هاوکاریم دەکرد و پاشان کە ڕۆژهەڵات، وەک حیزبە سیاسییەکان، ئینشعابی تێکەوت، لەگەڵ کاک کەریم، لە ڕێنێسانس، بە هاوڕێی چەند ڕۆژنامەنووسی کورد، خۆبەخشانە دەستم بە کار کرد. من زۆرتر لە بەشی خەبەر کارم دەکرد و جار و باریش بابەتم لە تورکی، یا ئینگلیزی و فارسییەوە دەکردە کوردی و بڵاوم دەکردەوە.
هاوکات بابەتم بۆ گیاڕەنگ و کوردستان مێدیا، کێلەشین، سەردەشت، زمزیران و برووسکە، بۆڕۆژهەڵات و چەندین ماڵپەڕی تری هاوشێوە دەنارد، یا خۆیان کۆپیان دەکرد و … هی باشووریش، کوردستان ئانلاین و چەند جار کوردستان نێت و کوردستان پۆست و تەنانەت یەک دوو دیمانەش لەگەڵ گۆڤارەکان و …
ئااخیری لێرە گیرسامەوە. نە لێیان داخستم و نە ماڵپەڕم کردەوە و نە…
ڕازیم بە ڤۆردپڕێس و خەراپ نیە. پێموابی خۆی لە سێ چوار ساڵ داوە. هەڵبەت دایکی ئەم وێبلاگە.. ڕۆژ پڕێسە و سێ چوارێکی تریشم بۆ وێنە و بە مەبەستی تر کردوونەتەوە.

لە ئەگۆستی 2011شەوە، لەگەڵ کۆمەڵێک لە دۆستان، ماڵپەڕێکی خنجیلانەمان بە ناوی «ناوەندی نووچە و شرۆڤەی ڕۆژ NNSROJ» کردۆتەوە و جیاواز لە زۆربەی ماڵپەڕەکان، سەربەخۆ و چالاکانە، هەوڵی گواستنەوەی هەواڵ و زانیاری بە خوێنەران دەدەین. لە مانگی ئۆکتۆبری ٢٠١٤شدا، گۆڤارێکی ئێلێکترۆنیمان بەناوی ڕێنێسانس بڵاوکردەوە و بڕیارە لەمەودوا، ئەویش لە ڕیزی کارە ڕۆژنامەوانییەکانماندا بێت.

لەبیرمە بۆ دەسپێکی ئەو وێبلاگە ئەوەم نووسی:
دەستی لێنادەم، با هەر بمێنێتەوە:
ئەمەش وێبلاگێکی تاکەکەسیە و جار و بار چالاکیەکانم، لە وەرگێران و نووسراوە و شێعرەوە بگرە تا مووسیقاکانی فاڤۆرێتی خۆم و بابەتی هەڵبژاردە و هتد تێدا بڵاودەکەمەوە. لە دوایی دەیان مەنزڵی کاتی، ئێستا لێرە گیرساومەتەوە و لەهەوڵ دادەبم کە لە دەرفەتێکی گونجاو دا ئەم لاپەڕە بکەم بە وێبسایتێکی ژیکەڵە. ئەگەرچی ئێرەش وەک پێگەیەک بۆ ئارشێو هەر دەهێڵمەوە بەڵام ئێستا شوێنی سەرەکی من لە جیهانی ئینتەرنەتیدا.

nnsroj
وێبلاگەکانی پێشوو:

http://rojpress.wordpress.com/
http://www.rexne.blogfa.com
http://www.manshet.blogfa.com
http://www.soskurds.blogfa.com
http://www.rojname.blogfa.com
http://www.ashtik.blogfa.com

:هاوپۆله‌کانComment