Archive

Archive for ئاب, 2009

محه‌مه‌د ماملێ/ شه‌وه‌ دنیا وه‌کو زولفت سیاپۆش

شه‌وه‌ له‌و سه‌وزه‌زاره‌ له‌و ده‌م ئاوه/ مه‌کۆی خه‌م لاچووه‌ و ده‌م کوڵ چماوه‌
مه‌که‌ و لاچـــــۆ ده‌مانبینن بیانون/ به‌یانه‌، ده‌م بنـــــــێ ناو ده‌م نه‌ماوه‌
شه‌وه‌ دنیا وه‌کوو زولفت سیاپۆش/ وه‌ره‌ با ده‌ردی دڵ بکرێن فه‌رامۆش
ده‌سم ده‌ستۆ که‌ با بتگرمه‌ باوه‌ش/ ئه‌گه‌ر مردم له‌ خۆشیان چاوی تۆ خۆش
به‌ سه‌رگه‌ردانی ژێرگه‌رده‌نه‌که‌ت بم/ به‌ڵاگه‌ردانی باڵا جوانه‌که‌ت بم

ئه‌وه‌ تۆم دی له‌ سه‌ر کوشته‌م ده‌که‌ی شین/ به‌ گۆری چاوی پڕ گریانه‌که‌ت بم
شه‌وه‌ ئه‌ستێره‌ به‌زریون له‌ سه‌رمان/ له‌ مانگی رووت هه‌ناسه‌م بۆته‌ خه‌رمان
تکه‌ی ئاونگی کوڵمه‌ت ته‌ڕ ده‌کا لێو/ گه‌زۆ باری له‌ شه‌رمان و له‌ گه‌رمان
:هاوپۆله‌کانPoemMusic