Archive

Archive for ئازار, 2010

فۆلکلۆر … لە زمانی کچانەوە :)

سمێڵ وەنەوشەی بەژن کەللە قەند/ گەر منت نەویست بۆ پێت کردم پەند
خۆم بە قوربانی کاکۆڵ ئاوریشم/ قەولێکم پێبدە سەد ساڵ دانیشم
فەرمانی دەستت دەگرم لە زێری/ دەچێ سەفەرێ چاوان نەگێری
بە قوربانت بم کەڵکە مراوی/ رەمەزان مەگرە زەرد هەڵگەراوی
قەولم پێداوی وەمزانی پیاوی/ نەمزانی لۆتی دنیا گەروای
رانک و چۆخەکەت بۆری مسقاڵی/ بێنە بۆت بشۆم بێ ژن و ماڵی
رێگای موچەکەت بە خاکە قەندە/ باڵای ئەو کورە بە نوشتە بەندە
دارەکەی سەرکەل نەرم و حەلیمە/ هێزی ئەژنۆکەم حەمە کەریمە

Advertisements
:هاوپۆله‌کانPoemMusic

تۆ بۆت نییە/ شیعر، ئاواز و گوتنی: سۆنیا ئالدێن/ و: ناسری سینا

22 ئازار 2010 1 comment

تۆ بۆت نییە دەرگای ماڵی من بکوتی، کاتێ ئامادە نیت بێیتە ژوورەوە
تۆ بۆت نییە ناوی من بگۆڕیت و من بە هی خۆت بزانیت!
تۆ بۆت نییە بە ڕێی مندا بڕۆی، بێ ئەوەی ئامانجی خۆتم نیشان دەیت
یان لە باشییەکەم بدزیت و بۆشایی خۆتی پێ پڕکەیتەوە!

تۆ بۆت نییە دیوارەکانی من بڕووخێنی کە بە سەرنجەوە هەڵمچنیون
کاتێ پارێزگاری لە خەونەکانم ناکەیت، تا بە دڵنیاییەوە بنووم!
بۆت نییە وەک خەون بمکەیتە هی خۆت، کاتێ من دەمەوێ ڕاستیی تۆ بم
بۆت نییە بڵێی هیوادارت، کاتێ لەوەی دەیزانیت دڵنیا نیت!

زیاتر بخوێنەوە…

:هاوپۆله‌کانPoemMusic

سڵاو ئەی خەمی ئاشنام/ حەمە ڕە. کەرکووکی/ سەلام ئەی خەمی ئاشنا

21 ئازار 2010 2 comments

سەرەتا دەفەرموێ:
سڵاو ئەی خەمی ئاشنام
بەخێــــــــربێیەتەوە باوانام!
پەرۆشت بووم تۆ لە کوێ بووی؟

گیانەکەم نووری چاوانم
ماڵئاوایی بەختەوەریملە درێژە دا دەڵێ:
وەرەو و بتگرمە ئامێزم
لێم مەپرسە من چیم و کێم!

:هاوپۆله‌کانPoemMusic

هۆمەر دزەیی & دکتۆر عەبدوڵڕەحمان قاسملوو- خاتوو نەسرین قاسملوو/ ڤیه ن ۱٩٥۹

dr.qasimlu

:هاوپۆله‌کانPhotoStory

کوردستانی سوور- ناوچەی ئۆتۆنۆمی کوردستانی سۆر ١٩٢٣ تا ١٩٢٩

کوردستانی سوور (Kurdistana Sor) (بە ئازەربایجانی: Qizil Kurdistan،[١] بە ڕووسی: Красный Курдистан) وەک ناوچەیەکی ئۆتۆنۆمی لە ژێر دەسەڵاتی یەکێتی سۆڤیەتی پێشودا لە ساڵی ١٩٢٣ تا ١٩٢٩ دادەنرێت. زمانی سەرەکی کوردی زاراوەی کرمانجی بوو. پایتەختەکەشی شاری لاچین بووە.

مێژوو
ئەو ناوچەیە دەکێوێتە باکووری ڕۆژهەڵاتی کوردستانی گەورە. بە گوێرەی نەخشەی ئێستا دەکەوێتە نێوان ئازەربایجان و ئەرمەنستان کە تاوەکو ئێستاش کێشەیەکی زۆری لە سەرە. شەڕێکی گەورە لە سەر ئەم ناوچەیەدا لە ساڵانی ٨٠ بۆ ٩٠ـەکان لە نێوان ئازەربایجان و ئەرمەنستان دروست بوو کە هەر یەکێک لەم وڵاتانە خۆی بە خاوەنی دادەنێت . لەم شەڕەدا زیاتر لە ٣٠هەزار عەسکەر (سەرباز) لە هەردوولا گیانیان لەدەست دا. بە گوێرەی سەرژمێری ساڵی ١٩٢٦ لە لایەن یەکێتی سۆڤیەتەوە ژمراەی دانیشتوانی کوردستانی سۆر (٥١٢٠٠) دانیشتوونی هەبووە. ڕێژەی دانیشتووانی کورد ڕێژەی (%٧٣،١) بووە و ڕێژەی (%٢٦،٣) ئازەربایجانی بووە. دوای ئەم سەرژمێریە سەرژمێریەکی لەو ناوچەیە لە ژێر چوارچێوەی کوردستانی سۆر دا نەکراوەتەوە.

ژیاندنەوە
لە ساڵانی ١٩٩١-١٩٩٢ هەندێک چالاکی بۆ دامەزراندنی دوبارەی کوردستانی سوور لە ژێر ناوی کوردستانی قەوقاز هاتە ئاڕاوە. بەڵام کارەکە سەری نەگرت. وەکیل موستەفایێڤ کەسێک بوو کە لە ئەو سەردەمەدا لە لایەن ڕووسیا وئەرمەنستانەوە بۆ دوبارە دامەزراندنی کوردستانی سوور دەستنیشان کرابوو و پشتگیریشی لێ دەکرا. بەڵام دواتر بە وتەی وەکیل موستەفایێڤ، کوردستانی سوور لە جێگای ٤ ملوێن دۆلار و هەندێک چەک و تەقەمەنی بە دەستی پارتی کرێکارانی کوردستان بە وڵاتی ئازەربایجان فرۆشرا.

:هاوپۆله‌کانNNSROJ