Archive

Archive for ئایار, 2010

ژوانی کوردەواری/ جەلال مەلەکشا

کونجێکی تاریک

دوو سێبەری سڵ
له یەکتر ئاڵاو

به پسکەپسک و هەناسەبڕکێ!
تەمەننای نیگای دوو چاوی شەیدا
کسپه و خورپەی دڵ
کڵپەی ئەوین و بڵێسەی ئاگر
دەستێکی لەرزۆک
مەڕمەڕی سینگ و
لەره و تەکانی دوو مەمکۆڵەی خڕ!
سرتەی دوو لێوی تامەزرۆی یەکتر
تک تک ئاونگی ئارەقەی شەرم
له سەر پەڕەی گوڵ
له ناکاو چرپەی پێی رێبوارێک و
سڵی ئاسکێک و
کۆڵانێکی پڕ
له زرینگه و بونی بازنه و سمڵ!
:هاوپۆله‌کانPoemMusic

من بە فرمێسکی رنووی کوێستانی کورد پەروەردە بووم

tuni

:هاوپۆله‌کانPhotoStory

دەنیز گەزمیش و چەپی ئەمڕۆی تورک و ئێرانی

ئەمڕۆ ٦ی مەی، ٣٨مین ساڵی لەسێدارەدانی “دەنیز گەزمیش” و دوو هەڤاڵی تری، لە ڕێبەرانی گەنجی بزووتنەوەی سۆسیالیستی تورکیایە. “دەنیز گەزمیش”، لە ساڵی ١٩٤٧ و لە ئەنقەرە و لەداییک و بابێکی “ئەرزەروم”ی لەدایک دەبێت و هەر لەسەرەتایی ساڵەکانی خوێندنی قۆناخی دواناوەندی دا تێکەڵ بە بزووتنەوەی چەپی تورکیا دەبێت و بە زوویی دەبێتە یەکێک لە پێشڕەوانی بیرۆکەی چەپی “مارکسیست- لێنینیستی” و “ئەرتەشی ڕزگاری گەلی تورکیا” دادەمەزرێنێ. ناوبراو کۆلێژی یاسایی زانکۆیی ئیستانبوڵ تەواو دەکات و لە دەیان چالاکی بزووتنەوەی خوێندکاری و چەپی پێشڕەوی دەیەیی شەستی زایینی گۆڕەپانی سیاسی تورکیا دا بەشداری چالاکانەی دەبێت و هەر لەم ساڵانە دا وەکو یەکێک لە ڕێبەرانی گەنجی بزووتنەوەی چەپ دەناسرێ. لە ١٢ی مارتی ١٩٧١ دا کە ئەرتەشی تورکیا “کودەتا”یەکی سەربازی بەڕێوەدەبات، دەنیز گەزمیش و هەڤاڵانی کە چیتر مەجالی چالاکی سیاسی و مەیدانیان پێ نامینێ، پاش چەند مانگ ئامادەکاری و سەردانی فەلەستین و تێپەڕکردنی خولی پەروەردەی سەربازی گەریلایی،لە بەهاری هەمان ساڵ دا “ئەرتەشی ڕزگاری گەلی تورکیا” دادەمەزرێنێ و لە بەمەبەستی تێکەڵی زێدەتر لەگەڵ تەڤگەری تازە گەشگرتووی کورد و بەڵکوو دەسپێکی شەڕێکی چەکداری دژ بە دەسەڵاتی کودەتاچی و دژە ئازادی، لە ئیستانبووڵەوە بەرەو ئاناتۆلی و کوردستان دەکەوێتە ڕێگە بەڵام بە داخەوە لە دوایی نیزێک بە ٦ حەوت ساڵ چالاکی بەردەوام، لە سیواس دەزگیردەکرێ و لە دادگایەکی سەربازی لە ئەنقەرە سزایی لەسێدارەدانی بەسەر دا دەسەپێندرێ.

زیاتر بخوێنەوە…

:هاوپۆله‌کانComment

بۆ کچێکی کاڵ/ عەبدوڵا پەشێو

له‌ دووره‌وه‌ ناوت بیستووم
ناشاره‌زا خۆشت ویستووم
گوایه‌ له‌گه‌ڵ شیعره‌کانما زۆر ژیاوی

شه‌وه‌های شه‌و ته‌زووی شیرینیان پێداوی.
نه‌تناسیوم
بڕوا بکه‌ نه‌تناسیوم!
ئه‌و جیهانه‌ی تۆ ده‌ته‌وێ
هه‌رگیز لای من ده‌ست ناکه‌وێ!
جیهانی من هه‌مووی خه‌مه‌
زه‌رده‌خه‌نه‌ی ئێجگار که‌مه‌
ته‌لاری من که‌لاوه‌یه‌
جێی په‌رتووک و هۆنراوه‌یه‌
ئه‌وه‌ی رووگه‌ی دڵ و چاوه
‌ ته‌نیا بتێکی شکاوه‌!
دووربه‌ له‌ من، له‌ ژینی من،
له‌ چاوانی به‌دبینی من.
دووربه‌ له‌ من،
له‌ هه‌لبه‌ستم.
له‌و چه‌پکانه‌ی
بۆ شاچه‌پکێک ده‌یانبه‌ستم
:هاوپۆله‌کانPoemMusic تاگەکان: