ماڵه‌وه‌ > Comment > دەنیز گەزمیش و چەپی ئەمڕۆی تورک و ئێرانی

دەنیز گەزمیش و چەپی ئەمڕۆی تورک و ئێرانی

ئەمڕۆ ٦ی مەی، ٣٨مین ساڵی لەسێدارەدانی “دەنیز گەزمیش” و دوو هەڤاڵی تری، لە ڕێبەرانی گەنجی بزووتنەوەی سۆسیالیستی تورکیایە. “دەنیز گەزمیش”، لە ساڵی ١٩٤٧ و لە ئەنقەرە و لەداییک و بابێکی “ئەرزەروم”ی لەدایک دەبێت و هەر لەسەرەتایی ساڵەکانی خوێندنی قۆناخی دواناوەندی دا تێکەڵ بە بزووتنەوەی چەپی تورکیا دەبێت و بە زوویی دەبێتە یەکێک لە پێشڕەوانی بیرۆکەی چەپی “مارکسیست- لێنینیستی” و “ئەرتەشی ڕزگاری گەلی تورکیا” دادەمەزرێنێ. ناوبراو کۆلێژی یاسایی زانکۆیی ئیستانبوڵ تەواو دەکات و لە دەیان چالاکی بزووتنەوەی خوێندکاری و چەپی پێشڕەوی دەیەیی شەستی زایینی گۆڕەپانی سیاسی تورکیا دا بەشداری چالاکانەی دەبێت و هەر لەم ساڵانە دا وەکو یەکێک لە ڕێبەرانی گەنجی بزووتنەوەی چەپ دەناسرێ. لە ١٢ی مارتی ١٩٧١ دا کە ئەرتەشی تورکیا “کودەتا”یەکی سەربازی بەڕێوەدەبات، دەنیز گەزمیش و هەڤاڵانی کە چیتر مەجالی چالاکی سیاسی و مەیدانیان پێ نامینێ، پاش چەند مانگ ئامادەکاری و سەردانی فەلەستین و تێپەڕکردنی خولی پەروەردەی سەربازی گەریلایی،لە بەهاری هەمان ساڵ دا “ئەرتەشی ڕزگاری گەلی تورکیا” دادەمەزرێنێ و لە بەمەبەستی تێکەڵی زێدەتر لەگەڵ تەڤگەری تازە گەشگرتووی کورد و بەڵکوو دەسپێکی شەڕێکی چەکداری دژ بە دەسەڵاتی کودەتاچی و دژە ئازادی، لە ئیستانبووڵەوە بەرەو ئاناتۆلی و کوردستان دەکەوێتە ڕێگە بەڵام بە داخەوە لە دوایی نیزێک بە ٦ حەوت ساڵ چالاکی بەردەوام، لە سیواس دەزگیردەکرێ و لە دادگایەکی سەربازی لە ئەنقەرە سزایی لەسێدارەدانی بەسەر دا دەسەپێندرێ.

لەو کاتە دا کە تورکیا لە لایەن ئەرتەش و هێزەکانی لایەنگریانەوە ئیدارە دەکرێ و کۆمپلۆیەکی نێودەوڵەتی بە سەرکردەگی ئەمریکا دژ بە بزووتنەوەی چەپ و ڕزگاریخوازی تورکیا و ناوچە لەگۆڕێدادەبێ، دادگایی سەربازی سزایی ئیعدامي لەکاتێک دا بەسەر دەسەپێنێ کە ئەندامانی سێناتۆیی ئەوکاتی تورکیا، بوڵەنت ئەجەوید و عیسمەت ئینۆنۆ، لە ڕێبەرانی چەپ دژ بەم حوکمە دەوەستنەوە، بەڵام دەڵێن کە سولەیمان دەمیرەل، سەرۆکی پارتی عەدالەت، دەڵێ بە تۆڵەی “عەدنان مەندەرێس” و دوو هەواڵی ڕاستگەرایی تری، دەبێ ئەوانیش لەسێدارەبدرێن و ١٥ ساڵ دواتر لەم کردەوە پەشیمان دەبێتەوە. بەهەر حال، لە ٦ی مایسی ١٩٧٢ دا، “دەنیز گەزمیش”ی ٢٥ ساڵان و دوو هەواڵی تری بە ناوەکانی “یوسف ئەسڵان و حوسێن ئینان” لەسێدارەدەدرێن.

ئەوەی جێگەیی سەرنجی من بوو، ئەو سێ درووشمەی دەنیز گەزمیش لە چرکەکانی دوایی ژیانی دا و لەکاتی چوونی بۆسەر کورسی سێدارە بوو کە بریتین لە:
بژی تورکیایی تەواو سەربەخۆ
بژی مارکسیزم- لێنینیزم
بژی کرێکاران، بژی برایەتی گەلانی تورک و کورد
و بمرێ ئەمپریالیزم…
و

دەنیز گەزمیش لەو قارەمانە خۆشەویست و گەلیانەیە کە وەکوو یەکێک لە گرینگترین ئاڵاهەڵگرانی بزووتنەوەی چەپی تورکیا دەناسرێ و سەمبۆلی بەرخۆدان دژ بە فاشیزم و ئەمپریاڵیزم لەم وڵاتەیە. “دەنیز” بڕوایەکی قووڵی بە برایەتی گەلانی کورد و تورک و ڕزگاریی هەردوو گەل بە یەکەوە لە ژێر چەکمە و پۆستاڵی سەربازانی تورک و چەوسانەوەی ئەمپریالیزم هەبووە و تەنانەت لە وەسێتنامەکەشی دا دیسان گرنگی داوە بە پرسی کورد و باسی لە هاوخەباتی ئەم دوو گەلەیی کردووە و ئەوە لە کاتێک دایە کە بزووتنەوەی چەپ لە ئێران، ئەمڕۆ نە تەنیا، پڕەنسیپەکانی ئەم بیرۆکەی کە گۆیا خۆیی باوەڕی پێکردووەی پێشێل کردووە، بەڵکوو بە عالەم ئاشکرا پاڵی بە پاڵ فاشیزم و ڕەگەزپەرستی فارس و پان ئێرانیزم داوە و باس لە کێشەی کورد بە کۆنەپەرەستانە و “ئیرتجاعی” و دژ بە بەرژەوەندی “نەتەوەیی”، وڵات (ئێران) دەزانێ و بزاڤی ڕزگاری خوازی میللی – دێمۆکراتیکی کورد بە بڤە دەزانێ و وەک حکوومەتەکانی کۆماری ئیسلامی و دیکتاتۆریەتی ڕەزا خان و ڕەزاشایی پەهلەوی کورد بە “جیاوازی خواز” و بزووتنەوەکەی بە گرێدراوی بە “ئەمپریالیزم” و … دەزانێ و “پڕەنسیپی مافی چارەی خۆ نووسین” وەکوو تاکتیکێکی کۆنی جیهانیی سۆسیالیستی سەردەمی “یەکیەتی سۆڤیەت” تەماشا دەکات، کە ئەمڕۆ “زەمانەتی ئیجرایی و مانایی” نەماوە!

ئەگەرچی چەپی ئەمڕۆیی تورکیاش بۆتە باڵی شۆڤێنسیتی کۆمەڵگایی تورکیا و داڵدەدەری “ئەرگەنەکۆن” و دژایەتی هەرچەشنە هەنگاوێک بۆ دەستەپەرکردنی مافە سەرەتاییەکانی گەلی کورد دەکات، بەڵام دیسانیش، رێڕەوانی ئەم بیرۆکەیە دەتوانن شانازی بەوە بکەن کە یەکێک لە سەمبۆلەکانی بزووتنەوەی مارکسیستی وڵاتەکەیان نە تەنیا بڕوایی قووڵی بە مافی کوردان وەک نەتەوەیەکی بندەست هەبووە، بەڵکوو ئەگەر ژیان مۆڵەتی دابا، لە ڕۆئاوایی تورکیاوە، بەرەو چیاکانی کوردستان بەڕێوەبوو و دوور نیە ئەگەر ژیابا ئێستا لە ڕێبەرانی ئەم بزووتنەوەیە بوو کە ئێستا نوێنەرایەتی خەباتی کورد دژ بە داگیرکەران و چەوسێنەران و دوژمنانی دەکات. هەڵبەت هەر ئێستاش دەنیز لە کوردستان ڕێزی تایبەتی لێدەگیرێ، گەنجان بە سەمپاتیەوە دەڕوانە خەباتی ئەو و هەڤاڵانی، شارەداری چەن شاری کوردستان ئەمڕۆ بە یادی دەنیز نەمانیان چاند، رێبەرانی پارتی کوردان سەردانی مەزاریان کرد و ڕۆحی دەنیز و دەنیزەکان تێکەڵ بە بزووتنەوەی کوردیش بووە هەر لە سەرەتاوە!

Advertisements
:هاوپۆله‌کانComment
  1. هیچ‌ لێدوانێک نییە تا ئێستا
  1. No trackbacks yet.

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: