Archive

Archive for ئاب, 2010

په‌يمانى شه‌ره‌فى “فيدراسيۆنى نێوده‌وڵه‌تى رۆژنامه‌وانان”

 ئەم پەیمانە له‌ په‌رله‌مانى كوردستان وه‌ك هاوپيچى ياساى كارى رۆژنامه‌وانى په‌سند كراوه‌:

“ئه‌م شتانه‌ى لێره‌دا ئاماژه‌يان پێده‌كرێت له‌ لايه‌ن رۆژنامه‌وانه‌وه‌ به‌ زياده‌ڕۆييه‌كى پيشه‌يى ترسناك له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێن: فرتوفێڵ، لێكدانه‌وه‌ و راڤه‌ به‌ نيازى خراپ، درۆ، تانووت، جنێودان، تۆمه‌ت دانه‌ پاڵ، وه‌رگرتنى به‌رتيل چ له‌ پێناو بڵاوكردنه‌وه‌ى زانيارى، ياخود له‌ پێناو شاردنه‌وه‌يدا”.

كۆمه‌ڵه‌ى رۆژنامه‌وانانى پيشه‌گه‌ر و پرۆفيشناڵى ئه‌مريكا
ژماره‌يه‌ك رێساى ئه‌خلاقى بۆ كارى ميديايى داناوه‌ و له‌ كۆبوونه‌وه‌ى نه‌ته‌وه‌يى له‌ 1975 په‌سند كراوون، له‌وانه‌:

** بڕوامان وايه‌ ئه‌و به‌رپرسيارێتييه‌ى له‌ ئه‌ستۆى رۆژنامه‌واندايه‌، ئه‌وه‌ى لێ ده‌خوازێت كه‌ كاره‌كه‌ى خۆى به‌ زيره‌كى، بابه‌تيبوون، وردى و ئينسافه‌وه‌ ئه‌نجام بدات.
به‌رپرسيارێتى: جه‌ماوه‌ر مافى ئه‌وه‌ى هه‌يه‌ له‌ باره‌ى رووداوه‌كانه‌وه‌ بزانێت، به‌ تايبه‌تى ئه‌وانه‌ى گرنگى گشتى و به‌رژه‌وه‌ندى گشتييان تێدايه‌. ئه‌مه‌ ئه‌ركى يه‌كه‌مى كه‌ناڵه‌كانى ڕاگه‌ياندنه‌… ئه‌و رۆژنامه‌وانانه‌ى پێگه‌ى خۆيان له‌ كاره‌كه‌يان، ياخود پێگه‌ى پيشه‌ييان بۆ مه‌به‌ستى تايبه‌تى و خۆپه‌رستى و هه‌ر پاڵنه‌رێكى ديكه‌ ده‌ره‌وه‌ى پشه‌كه‌يان به‌كاربهێنن، ئه‌و متمانه‌يه‌ له‌ده‌ست ده‌ده‌ن، كه‌ جه‌ماوه‌ر به‌وانه‌ى به‌خشييوه‌.

ئه‌خلاقيات:: رۆژنامه‌وان پێويسته‌ خۆى له‌ هه‌ر پابه‌ندبوونێك به‌رامبه‌ر هه‌ر خاوه‌ن به‌رژه‌وه‌ندييه‌ك رزگار بكات و ته‌نيا پابه‌ندى خۆى به‌ جه‌ماوه‌ره‌وه‌ رابگه‌يه‌نێت، به‌وه‌ى راستييان بۆ بگوازێته‌وه‌ و له‌و پێناوه‌شدا پێويسته‌ بزانن:

*** ديارى، موجامه‌له‌، گه‌شتى به‌لاش، مامه‌ڵه‌ى تايبه‌ت و ئيمتيازى جۆراو جۆر.. هه‌ر هه‌موويان ده‌بنه‌ هۆى ئه‌وه‌ى رۆژنامه‌وان ته‌نازول له‌ ئه‌مانه‌ت و ئه‌مانه‌تى رۆژنامه‌وانييه‌كه‌ى بكات. رێگه‌ نادرێت و نابێت رۆژنامه‌وان قبوڵى هيچ شتێكى به‌لاش بكات.

به‌ياننامه‌ى كۆمه‌ڵه‌ى سه‌رنووسه‌رانى رۆژنامه‌ ئه‌مريكاييه‌كان:
مادده‌ى يه‌كه‌م: به‌رپرسيارێتى:
ئامانجى سه‌ره‌كى له‌ كۆكردنه‌وه‌ى زانيارى و بۆچوون و بڵاوكردنه‌وه‌يان پێشكه‌شكردنى خزمه‌تگوزاريى گشتييه‌.
ئه‌مه‌ش له‌ رێگه‌ى به‌خشينى زانيارى به‌ خه‌ڵك و هاوكاريكردنيان بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن له‌ باره‌ى پرسێكى رۆژه‌وه‌ حوكم بده‌ن.
رۆژنامه‌وانان ئه‌وانه‌ى ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ى كه‌ به‌ حوكمى (پيشه‌ و ناوبانگ و پێگه‌ ميدياييه‌كه‌يان) هه‌يانه‌، خراپ به‌كارى ده‌هێنن و بۆ سوود و به‌رژه‌وه‌ند خۆيان و مه‌به‌ستى نا پێويست سوودى لێوه‌رده‌گرن خيانه‌تيان له‌و متمانه‌يه‌ كردووه‌، كه‌ راى گشتى پێيانى به‌خشييوه‌.
مادده‌ى سێيه‌م: سه‌ربه‌خۆيى رۆژنامه‌وان:
پێويسته‌ له‌سه‌ر رۆژنامه‌وانان له‌ هه‌ڵسوكه‌وتى نابه‌جێ دوور بكه‌ونه‌وه‌. ياخود به‌ شێوه‌ى نا شياو ده‌رنه‌كه‌ون. هه‌روه‌ها له‌سه‌ريان پێويسته‌ دووربه‌كه‌ونه‌وه‌ له‌ هه‌ر دژبه‌ريه‌كبوونێكى به‌رژه‌وه‌ندى، يان شتانێك سه‌ر بكێشن بۆ ئه‌و دژبه‌ربوونه‌.
پێويسته‌ له‌سه‌ريان هيچ شتێك قبوڵ نه‌كه‌ن و بۆخۆيانى گل نه‌ده‌نه‌وه‌. پێويسته‌ نه‌بنه‌ پشتيوان و هاوكارى هه‌ر چالاكييه‌ك كه‌ كاريگه‌رى ياخود ده‌شێت كاريگه‌رى له‌سه‌ر كه‌رامه‌ت و ئه‌مانه‌تى پيشه‌كه‌يان درووست بكات.

ئه‌م بنه‌مايانه‌ به‌ ئامانجى پاراستن و به‌هێزكردنى په‌يوه‌ندى و رێز و متمانه‌ى نێوان رۆژنامه‌وانانى ئه‌مريكا و گه‌لى ئه‌مريكا دارێژراوون و له‌ لايه‌ن سه‌رنووسه‌رى رۆژنامه‌كانى ئه‌مريكاوه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌يه‌كياندا رۆژى 23ى ئۆكتۆبه‌رى 1975 په‌سنديان كردوون و به‌شێك له‌ خاڵه‌كانى ته‌واوكارى رێساكانى رۆژنامه‌وانى بوون كه‌ له‌ 1922 به‌ ناونيشانى (ياساكانى رۆژنامه‌وانى) ده‌رچووبوون.

:هاوپۆله‌کانNNSROJ