ماڵه‌وه‌ > PoemMusic > نەورۆز – سەعید نەجاری (ئاسۆ)

نەورۆز – سەعید نەجاری (ئاسۆ)

نەورۆز! نەورۆز! نەورۆز! نەورۆز!
نەورۆز! جەژنی نەتەوه و هۆز
نەورۆز! نەورۆز! دڵ‌تەنگ! پڕ تەم!
نەورۆز! جەژنی گەلی بێ‌خەم

تۆ سافی نیت، لای من دوردی
هەرچەند جەژنی كۆنی كوردی
پێم دەڵێن تۆ ڕۆژی شادیت
بەڵام تێ‌ناگەم! تۆ وا نیت

تۆ ئاگری، تینی، گڕی
سەوزی، سووری، له غەم پڕی
تەققەی، تۆقەی، شۆری، كەچی؛
گەلان شادن، به ئێمه چی؟

یادت هەر دووكەڵه و ئاگر
هەر ئەمساڵ له پار خراتر
ڕاسته جەژنێكی زۆر پاكی
ڕۆژی بەندیی ئەژدەهاكی

بوومه بوومه نابێته نان
جێی كورد ئەمڕۆ بەنده و زیندان
لەو ڕۆژەوه تاكوو ئێستا
لەولای سووتانی ئاوێستا

نەم‌دی تۆ جارێكی له جار
خۆشی بێنی بۆ منی هەژار
كه نەورۆز دێ، خۆشیمانه
فەسڵی بادەنۆشی‌مانه

گڕ بەر ئەدەین له سەرماوسۆڵ
دەچینه دەشت و سەحرا و دۆڵ
پێت‌وا هی بێ‌كەسەری‌یه؟
نەخێر! هی دەربەدەری‌یه

ساڵ‌هایه بێ‌جێ و ڕێگەین
ڕێ‌مان دیار بێ، شەو بێ‌جێگەین
دەڵێین ئاشتی، دەمان‌كوژن
ماڵمان ئەدرێ سەنگ و سوژن

بزه له لێومان قاچاخه
میداڵی سەرشان‌مان داخه
گوڵاڵەمان، خوێنی لاوه
باغمان، به خوێن ئاو دراوه

نەورۆز! نەورۆز! نەورۆز! نەورۆز!
یادت بۆ ڕۆڵەی گەل‌ و هۆز
یا سنه یا هەڵەبجەیه
كۆت و بەند و كەلەپچەیه

ئێوارەیه و شار پڕدووكەڵ
دەروونی ئەمنیش وەك مەنجەڵ
له بادەی تاڵی خەم، سەرخۆش
خۆشی ساڵی نوێ فەرامۆش

سەربان هەر گڕ، دەروون هەر گڕ
كووچه ئاگر، وڵات قاقڕ
موسیقا، نەوای دڵ‌تەنگی
وەزنی شیعر، بێ‌ئاهەنگی

دەور و سەر و بەرمان درۆ
سیس و بێ‌ئاو، نەمام، چرۆ
كانی وشكه، ڕووبار لێڵه
شمشاڵژ‌ەن شین‌گێڕی خێڵه

كوڕمان، ئەوەی تێ‌گەیشتوون
ئەوانەی وا پێ‌گەیشتوون
لەگەڵ شۆڕەكچان، ڕەشپۆش
ئەوانەی دیش مەست و بێ‌هۆش

منیش پیری دەستی ئەم ڕازەم
نەورۆز! نەڵێی ساڵی تازەم!
چەند ساڵه كۆنەیان كردووین
به سەر زیندووین، به دڵ مردووین

به تازه بوون، دەڵێن نەنگه
گریان لای ئەوان ئاهەنگه
ڕەنگ نین، سوور و شین و ئاوی
دەڵێن؛ ڕەش‌پۆش به تا ماوی!

منیش چی بكەم؟ بێ‌مەوتەنم
بێ ئاڵا و ماف و مەسكەنم
گەر دەڵێم لەل، لێم چاڵی ڕەش
جەزای خەندەم، فرمێسكی گەش

پێ‌دەكەنم، تاوان‌بارم
پەشێو بم، دەڵێن نەیارم
ئاگر هەڵ‌كەم، نەتەوەییم
قورعان‌خوێن بم، كاكەحمەویم

كۆمۆنیستم، ڕیش بتاشم
ڕیش بێڵمەوه، هاوڕێی جاشم
نەورۆز! من كوردم، كوردی ڕووت
له تاو ئەم دەرده، جەرگم سووت

گەر ئاگر هەڵ‌دەكەم ئەمشەو
پەنا بۆ مەی دەبەم ئەمشەو
خۆ سواڵ‌كەر نیم، خۆ ڕەجاڵ نیم
ئاشقی گەڕه مسقاڵ نیم

دەڵێم هەتەرێ مەتەرێ
دەپرسم هەتانه ئەرێ!؟
دەڵێم هەلاوه مەلاوه
بەشی كوردان‌یان نەداوه

Advertisements
:هاوپۆله‌کانPoemMusic
  1. Rojpress
    17 ئازار 2015 له‌ 19:19

  1. No trackbacks yet.

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: