Archive

Archive for نیسان, 2011

لایەلایەی نیشتمان/ بە دەنگی مەزهەر خالقی

مەقام:
ئەی لایە لایە، ڕۆڵە لایلایە
خۆزگە لای لایەی، گشت کەس وابوایە
ڕۆڵەی خۆشەویست، جگەر گۆشەکەم
مەرهەمی دڵەی، بە پەرۆشەکەم
تۆ ئاو و ئامان بی، بۆ گەل و هۆزت
قەت قسوور نەکەی، بۆ بەرزی کۆزت

بەستە:
لایلای نەمامی ژیانم، من وێنەی باخەوانم
بە دڵ چاودێریت ئەکەم، بە فرمێسکی چاوانم
تا لە خەزانی ژینم، ئەڕزێ گەڵای ئەوینم
لە سێبەری باڵاکەت، شادبێ دڵی غەمگینم

هەوڵدە بێ سێبەر نەبی، وەک داری بێ بەر نەبی
بۆ هاوماڵ و هاوخوێنت، بێ پایە و سەمەر نەبی

لایلایت بۆ ناکەم، تاکو بە ناز خەو بتباتەوە
یاخود پەژارە و خەفەت، ژینت لە بیرباتەوە
ئەمە لایلای ژیانە، دەنگ دایکی نیشتمانە
لە تاریکە شەوی ژین، ئەستێرەی ڕێگامانە

پێت ئەڵێم کە وریابی، خوێندەوار و زانابی
لەبۆ گەل و وڵاتت، تێگەیشتوو و ئاگابی

هۆنراوەی: مامۆستا قانع- عابد سراجەدینی
میلۆدی: حەسەن یوسف زەمانی
ئەرێنج و ڕابەر: مورتەزا حەنانە
ئۆرکسترای گەورەی تاران ١٩٦٣

:هاوپۆله‌کانPoemMusic