Archive

Archive for حوزه‌یران, 2011

لە پەراوێزی ڕاپۆرتەکەیی “جەنگیز چاندار” سەبارەت بە کێشەی کورددا

28 حوزه‌یران 2011 لێدوانێک بنووسە

حەسەن جەماڵ: کێشە لە “ئاپۆ” نیە، ئیمەین کە ئێستاش نەمانتوانیوە  ببین بە “یەک دەوڵەت”!
لە تورکییەوە: مەسعوود مەناف/ میللیەت

راپۆرتی تەسەڤ، بە ئیمزایی “جەنگیز چاندار” لەبەر دەستم دایە. ناوێکی دوور و درێژی هەیە” دابەزین لە چیا– پەکەکە چۆن چەک دادەنێ؟ داماڵینی کێشەیی کورد لە چەک …”. راپۆرتێکی 100 لاپەڕەیی کە بەرهەمی 10 ساڵ چالاکی مەیدانییە. باش دەزانم “جەنگیز چاندار” لەم ماوەدا چۆنی کار کردووه. ڕاپۆرتێک کە لە سەفەرگەلێکی دوور و درێژ لە قەندیلەوە تا کوردستانی عێراق، لە بەغداوە تا بروکسەل، لە واشینگتۆنەوە تا ئاڵمان، لە ویستگەیی جیاواز و هەڵبەت لە ئانکارا، لەگەڵ حکوومەت، دەوڵەت و لە ئامەدوە تا جۆڵەمێرگ، شکڵی گرتووە.

جەنگیز چاندار، رۆژنامەوانێکی پشت‌مێزنشین، یا کەسێک نییە کە کێشەیی کورد تەنیا لە کتێبەکاندا ببینێ بەڵکوو یەکێک لەو دەگمەن کەسانەیە کە کێشەکە لە نێوجەرگەیی ژیانەوە هەست پێکردووە.

مەراقە رۆژنامەوانیەکەی کۆتایی نایەت. کێبڕکێی لەگەڵ خۆشی قەت کۆتایی نایەت. لەم کاتێکیشدا کە بە شوێن ڕاستی نوێی و بەڕۆژ دەگەڕێ، هەم مێژوو و جوگرافی و هەم سەرچاوە ئاکادێمیکەکان لە راپۆرت و نووسراوەکانیدا، قەت لەبیر ناکات. ڕاپۆرتی “پەکەکە چۆن چەک دادەنێ”، هەنگاوێکی جوان و نوێ و بەرهەمی ماراتۆنێکی ڕۆژنامەوانی “جەنگیز چاندارە” کە چل ساڵی خایاندووە.

باش دەزانم کە لە کاتی کارکردن لە سەر ئەم ڕاپۆرتەدا لە حاڵێکدا کە بە مانگ لەم شوێنەوە بۆ ئەم شوێن رۆیشتووە، چەندە سەرنجی زێڕینگەرانەیی بەخەرج داوە. شەوی ڕابردوو کاتێک لەگەڵ هەندێک لە هاوپیشەکان گوێمان لە قسەکانی ئەم دۆستەمان دەگرت، جار جار هەندێک شتم یادداشت دەکرد، بۆ نوسینی بابەتێک. ئەم لێدوانەیی چاندار کە کوتی “لە کاتی ئاخافتن لەسەر گفتگۆ لەگەڵ ئۆجالان “بەرپرسێکێکی پایەبەرزی دەوڵەت” پێی راگەیاندووە کە “لە ساڵی 1999وە دەوڵەت لەگەڵ ئۆجالان دیدار دەکات”، سەیر بووم بەلامەوە. کەسێکی زۆر ژیرە، زۆر بە تەجربەیە، کێشە لە ئاپۆدا نیە، کێشە لە ئێمەیە، ئێمەین کە تا ئێستاش نەمانتوانی ببینه یەک دەوڵەت.

دەستنیشانکردنی ئەم خاڵە کە لە ڕاپۆرتەکەشدا هاتووە، خۆی لە خۆیدا وەڵامی ئەم پرسیارانەش دەدادەتەوە کە گەلۆ کێشەیی کورد چما بە رێبازی ئاشتیانە چارەسەر نەکراوە و بۆچی پەکەکەش لە چیا دانەبەزیوە. ساڵەهایی ساڵ، کێشەکە حەواڵەیی عەسکەر کراو و ئەمەش بوو به هۆی خەساری مادی و مەعنەوی بۆ تورکیا.

ئەم ئیرادە سیاسیەیی کە حکوومەتەکان لە بەرانبەر عەسکەر پێڕەویان کردووە و لاوازی هەڵوێستە سیاسیەکەیان لەهەمبەریان، بوو بە هۆیی ئەوە کە کێشەیی کورد ساڵەهایی ساڵ بەردەوام بێت و ئەکتۆرێک وەک پەکەکەش بێتە ناو مەیدانی کێشەکەوە.

بۆ ئەوەیی بە وەڵامی ئەم پرسیارە بگەین کە “پەکەکە چۆن چەک دادەنێ و لە چیاکان دێتە خوار”، جگە لەوەیی کە دەبێ گرینگی بەم هەڵوێستەیی چاندار کە دەڵێ “ئێستاش نەمانتوانیوە ببینە یەک دەوڵەت” بدەین، بەڵکو ئەم خاڵانەیی تریش کە لە راپۆرتەکە دا هاتووە لەبەرچاو بگیرێن:

کێشەیی کورد، کێشەیی پەکەکەیە
تا کێشەیی پەکەکە چارەسەر نەبێ، کێشەیی کورد چارەسەر نابێت
تاکوو تێکەڵاوی کێشەیی کورد و پەکەکە فام نەکرێ، ناتوانن لە خەباتی چەکداری شاخ تێبگەن و کۆتایی پێهێنانیشی مومکین نیە
تورکیا سی ساڵە لەگەل سەرهەڵدانێکی کورد بەرەوڕووە
کاتێک باس لە وەڵامی ئەم پرسیارانە کە گەلۆ سەرهەڵدان چیە، تیرۆریسم چیە دەکەنەوە، ئەوەش لەبیر مەکەن کە لە ناو سەرهەڵدانێک دا دەکری کە تیرۆر و توندوتیژیش وەکو کەرەسەیەک بەکاربهێنرێ
ئەگەر دەتانەوێ “سەرهەڵدان”ەکە کۆتایی پێبێت، ئەو کات “گفتگۆ” پێویست دەبێت. لێرەش دا ئەم خاڵە جێگەیی سەرنجە دێتە بەرچاو کە رێبەری ئەو سەرهەڵدانە لە ساڵی 1999ەوە لە گرتووخانە دایە
چاوپۆشی لەوەش ناکرێ کە پەکەکە تەنیا دەتوانێ بە رێگەیی “فیگورێکی ئەفسانەوی” وەکو ئۆجالان، لە چیاکان دابەزێ
هەژماری ئەم خاڵانە دەتوانین زیاد بکەین. من ئەو حەوت خاڵە بە گرینگترین دەزانم. بەم هۆیە کە ئەم خاڵانە، دەکەونە خانەیی دژایەتی لەگەڵ ئەم تێگەیشتنە کلاسیکانە کە لە ئەنقەرە و لە پشت مێزەکان شکلیان گرتووە و تا ئەم تێگەیشتنانە لەناونەبرێن، دابەزنی پەکەکە لە چیاکان یاخود داماڵینی کێشەیی کورد لە توندوتیژی مومکین نیە.

بەداخەوەش هیوایەکیش بەدی ناکرێت کە نیشان بدات ئەم تێگەیشتنە تێکبچێت.

دۆزی کەجەکە

رەوشی خەتیب دیجلە

گیراوانی کەجەکە

هەڵوێستی ئاکەپە

ئەم تابڵۆ سیاسیە، مرۆڤ دێنێتە سەر ئەم بڕوایە کە بڵێ ئێستاش “ئاش هەمان ئاشە و کاسە هەمان کاسە”یە و ئەنقەرە هەر بەردەوامە لە سەر ئەم تێگەیشتنە کۆنە. حەیف.

هەر بەم هۆکارەیە کە راپۆرتەکەیی جەنگیز چاندار، گرینگی تایبەتی هەیە. باش دەبێت ئەگەر دەوڵەت، حکومەت، بەرپرسانی ئاکەپە و جەهەپەش بە وردی ئەم راپۆرتە بخوێننەوە.

چونکە ئەم کێشە، کێشەیی هەموومانە، کێشەیی تورکیایە.

ئەگەر بڕیارە دەرگایی زۆرتر بەرەوەڕویی تورکیا ببێتەوە، ئەگەر بڕیارە لە رێگەیی ئاشتی و دێمۆکراسی دا هەڵکشانێک بەرەو سەرەوە تۆمار بکرێت، کەوابوو ناچارین بە نووسینەوەیی یاسایەکی بنەرەتی نوێ، هەرچی زووتر تێکەڵاوی کێشەیی کورد و چەک کۆتایی پێبهێنین.

دەنا دەگیرێین. بۆ ئەوەیی قفڵەکانی گیران بکەینەوە، راپۆرتەکەیی جەنگیز چاندار کلیلی چاکە.

جەنگۆیی خۆشەویست، دەستت خۆش بێت!

TESEV Raporu

Advertisements
:هاوپۆله‌کانComment

تێگەیشتن لە گەلێک/ نوورای مەرت، میللیەت

15 حوزه‌یران 2011 لێدوانێک بنووسە

بۆ ئەوەیی کە “هیوا و ئومێدەکان”ی بەردەست، لەوەیی کە هەیە زیاتر لێمان دوور نەبنەوە، پیشنیارم بۆ سەرجەم ئەو کەسانەیی کە خاوەنی ویژدان و عەقلن ئەوەیە کە زیاتر خۆ لە دەرد و رەنجی کوردان نیزێک بکەنەوە، بەڵام نیزێک بوونەوەیەکی راستەقینە. پێشنیار دەکەم هەوڵ بدەن بە راستی لەو گەلە، لە هەست و دەرد وئازارەکانیان، لە خەم و مەینەتی و ئەو بەهایەیی کە کورد بۆ ئازادی داویەتی، تێبگەن.

تا ئێستا قەت بەوە رازی نەبوومە کە کاتێک باس لە مژارێک، کێشەیەک دەکەم تەنیا لە دوورەوە لێی بڕوانم! ئەوە شێوازی کاری من نیە. وەکو ئەوە کە بگووترێ “گوندێک هەیە لە دوور و لەوێ کێشەیەک هەیە”! ئەوە بێ مانایە!
زیاتر بخوێنەوە…

:هاوپۆله‌کانComment

شێخ عەبدوڵڕەحمان نەقشبەندی: لە تەریقەتی ئێمەدا هیچ شوێنێک بۆ لایەنگری ئاکەپە نیە

11 حوزه‌یران 2011 لێدوانێک بنووسە

“شێخ عەبدولڕەحمان نەقشبەندی، ئاکەپەیی بە “ڕێکخراوێکی ساختەی دەسکتردی زلهێزەکان” پێناسەکرد و وتی کە ئەم پارته بۆ کوردان له “مردن، کەلەبچە، توند و تیژی” زیاتر چ سوودی نەبووە و ئامانجی سەرکیشی “دوور کردنەوە کوردان لە خۆیان” بووه و لە “تەریقەتی نەقشبەندی” دا هیچ شوێنێک بۆ “لایەنگەری و سەمپاتی بەرانبەر بە ئاکەپە نیە”! کەوابوو دەبێ دیندارانی سەر بەم تەریقەتە پشتیوانی لە بەدەپە بکەن چوونکە ئەم حیزبە خاوەندارێتی لە بوون و ناسنامە و ئازادیان دەکات”.
بە گوێرەیی هەواڵێکی ئاژانسی فورات “شێخ عەبدولڕەحمان نەقشبەندی” لە پێشەواکانی تەریقەتی نە‌قشبەندی لە باشووری کوردستان، لە سەر ئەم بڕوایەیە کە دەبێ کوردان پشتیوانی لە لایەنێک بکەن کە “بۆ گەلەکەیان لە خۆیان مایە دادەنێن، لە بەرانبەر زوڵم و زۆری و دەسەڵاتدارانی سەڕەڕۆ دا” بوێرانە خەبات دەکەن. کەوابوو دەبێ کوردان پشتیوانی لە “بەدەپە” بکەن بەم هۆیە کە جگە لە هەڵگرتنی ئاڵایی خەبات، ناسنامە، قسە و کردەوەشی یەکە.

شێخ عەبدولڕەحمان نەقشبەندی، کە دانیشتویی سلێمانی باشووری کوردستانە، وێڕایی ئاماژە بە “پێشینەی ڕەشی ڕەفتار و مامەڵەیی تورکیا بەرانبەر بە گەلی کورد و خەڵکی دیندار” باس لەوەش دەکات کە “ئینگلیزەکان لە سەرهەڵدانەوەیی سەلاحەدین ئەییوبیەک دیکە لە ناو کوردانەوە دەترسن و هەر بۆیە زلهێزەکانی جیهان و سەرمایە دارانی دەرەکی ئاکەپەیان بەهێز کردووە” و بوونەتە هۆکاری ئەوە کە ئاکەپە هێرش بکاتە سەر هەموو بەهاکانی گەلی کورد و هەوڵی پارچەکردنی کوردان دەدات.

زیاتر بخوێنەوە…

:هاوپۆله‌کانComment

ئەردۆغان: من کاتی گیرانی ئۆجالان لە دەسەڵات دابام یا لەسێدارەم دەدا یا ئیستفام دەکرد

10 حوزه‌یران 2011 لێدوانێک بنووسە

“ڕەجەب تەیب ئەردۆغان”، سەرۆک وەزیرانی تورکیا لە دیمانەیەک دا لەگەڵ کەناڵی “کراڵ ئێف ئێم”، هەڵوێستی توندی دژ بە دوایین لێدوانەکانی “عەبدوڵلا ئۆجالان” نیشاندا و هەروەها لە وەڵامی پرسیارێک دا سەبارەت بە “سزایی لەسێدارەدانی ئۆجالان” دا وتوویەتی کە “ئەگەر من ئەو کات لە دەسەڵات دابام، یا سزاکەم جێبەجی دەکرد یا ئەوە کە ئیستفام دەکرد”.

” عەبدوڵلا ئۆجالان” سەرۆکی بەندکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان لە دیداری ئەم هەفتەییدا لەگەڵ “ئایسەل توغڵوک” باسی لە هەڵوێستە توند و دوژمناکارانەی ئەردۆغان بەرانبەر بە کوردان و پارتی ئاشتی و دیموکراسی کردبوو و وتبوویی “ئەم ئەدەبیاتەیی ئەردۆغان لەم دواییانە دا بەکاری هێناوە و ئەم سیاسەتەیی بە کردەوە پێڕەوی دەکات، ڕاگەیاندنی شەڕ لەگەڵ کوردانە و تورکیا بەرەو توند و تیژی، قیران و کێشە دەبات”.

زیاتر بخوێنەوە…

:هاوپۆله‌کانComment

فیلمێک لە سەر کیمیابارانکردنی حەڵەبچە بەرهەم دێت

4 حوزه‌یران 2011 لێدوانێک بنووسە

دیمانەیی “دەنیز ئۆزەر” لەگەڵ “رەمەزان ئوزتورک”، خاوەنی وێنە ناسراوەکەیی “عومەر خاوەر”/ ڕۆژنامەی حوریەت

لە میانەیی شەڕی ئێران و عێراق دا، فڕۆکەکانی عێراق هێرشی کیمیاییان کرده سەر شاری حەڵەبچە کە لە ئاکامی دا نیزێک بە ٦ هەزار مرۆڤ گیانیان لەدەست دا. رۆژنامەوان “رەمەزان ئۆزتورک”، لەو نێوە دا، که بە وێنەکانی و هەم بە ڕێپۆرتاژەکانی لەگەڵ بەرپرسانی پایەبەرزی هەرێمەکە، سات به سات لەگەڵ قەتڵوعامەکە ژیا، ئێستا دەیهەوێ ئەم بیرەوەریانەیی بکاتە فیلمێکی سینەمایی.

لە ڕاستیدا هەموومان ناوبراو بەم وێنانە کە لە کارەساتەکەیی حەڵەبچەیی گرتبوون دەناسینەوە. بە تایبەت بە وێنەیەک کە بوو بە سەمبۆلی ئەم کوشتارە واتە” “شایەتی خامۆش” (عومەر خاوەر). رەمەزان ئۆزتورک، ئەم ڕۆژە خوێناویانەی لەوێ تێپەڕ کرد و بە وێنەکانیشی سەرکەوتنێکی مەزنی ڕۆژنامەوانیشی تۆمار کرد.

لە حەڵەبچە شەش هەزار مرۆڤ ژیانی لەدەست دا. شار بوو بە وێرانە و لە یەکێک لە کۆڵانەکانی شار، وێنەیی پیاوێک کە خەریک بوو گیانی دەدا بەڵام بە دوایین هەناسەکانی لە بیری کۆرپەکەیی دابوو، دنیایی هەستاندە سەر پێ! گوتنی هاسانە، بەڵام ڕەمەزان ئوزتورک، هەشت ساڵ شەڕی ئێران و عێراقی لە دەسپێکەوە تا کۆتایی و لە جەبهەکانەوە تاقیب کرد. ئێستاش ناوبراو وێنەیی “شایەتی خامۆش”، کە بوو بە سەمبۆلی قەتڵوعامەکەی کردوە بە ناوی فیلمێک کە بڕیارە سەبارەت بە حەڵەبچە سازی بکات و دەڵێ “ئەمە دەبێتە یەکەم فیلمی نێونەتەوەیی کوردی، فیلمێک کە بە عەرەب و کورد و تورک و … هەرکەس سیناریۆکەیی بخوێنێتەوە دەگرێ”.

لە میانەیی وتووێژەکە دا ئوزتورک زۆر هەیەجان و خۆشحاڵیەوە باس لە فیلمەکە دەکات و هەر وەها سەبارەت بە کوالیتی فیلمەکە زۆر بە ئیدعاوە دەدوێت. ڕۆژنامەوانی ساڵانی درێژ ڕەمەزان، باس لەوە دەکات کە فیلمەکەیی دە میلیۆن دۆڵاری تێچوو دەبێت و هەروەها زۆر وردەکاری تریش دەدرکێنێ کە بۆ یەکەم جار، لێرەدا دەبیسرێن.

کەی بڕیارت دا ئەزموونەکانت لە سەر قەتڵوعامی حەڵەبچە بکێشیە سەر پەردەیی سینەما؟
سازکردنی فیلمێک لە سەر ئەم ڕووداوە هەر مێشکم دابوو. کاتێک لە ساڵی ٢٠٠٩ وەکو شایەتحاڵێک بانگهێشتی دادگایی عەلی کیمیایی کرام، بۆ یەکەم جار لە بەغدا بە فەرمی بۆ تەلەڤزیۆنەکانم باسکرد کە فیلمێک لە سەر حەڵەبچە ساز دەکەم.
دوو ساڵە کە لە سەر پڕۆژەیی فیلمەکە کار دەکەین. بەسەرهاتەکە ئامادەبوو بەڵام، سیناریۆمان نەبوو. پاشتر لەگەڵ “ئوناڵ کوپەلی” سیناریۆیەکمان بۆ نووسی. سیناریۆ ئامادەکراوەکە هەم لە عێراق و هەم لە تورکیا پێشوازی زۆری لێکرا. ساڵ و نیوێکیشە دوایی تەواوبوونی سیناریۆکە، خەریکی ئەنجامی کۆمەڵێک دیدار و بەدواداچوونم بۆ وەگەرخستنی پڕۆژەکە و دەسپێکی سازکردنی فیلمەکە.

لە تورکیاوە پشتیـــــوانیم لێنەدەکرا
فیلمەکە بە سەرمایەیی خۆتانەوە ساز دەکەن؟
حکومەتی هەرێمی کوردستان یارمەتیمان دەدات. لە ئەساس دا، سیناریۆکە لە لایەن وەزارەتی ڕۆشنبیری حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە چەند مانگ لێکۆڵینەوەیی لەسەر کرا، پاشان ڕەزامەندی لەسەر درا. یارمەتی دران لە لایەن ئەوانەوە (حکومەتی هەرێم.و) دروستترە، بەم هۆیە کە بەسەرهاتەکە، بەسەرهاتی ئەوانە. بەڵێ، من وەکو رۆژنامەوان، شایەتی ڕووداوەکان بووم، بەڵام وەک گووتم: بەسەرهاتەکە هی ئەوانە.

باشە، گەلۆ بیرتان لە وەرگرتنی یارمەتی لە تورکیا نەکردەوە؟
نەخێر، چوونکە یارمەتی نەدەدرا.

پاش ئەوەیی کە سیناریۆکەیان خوێندەوە، چ هەڵوێستێکیان نیشان دا؟
بە تایبەت، خەڵکی عێراق، زۆر کەیف خۆش بوون بەم سیناریۆیە. سەرەتا لە لایەن وەزارەتی ڕۆشنبیریەوە لێکۆڵینەوەیی لەسەر کرا. بەرپرسانی وەزارەتخانەکە وتیان کە “ئەمە بۆ ئێمە یەکەمین پڕۆژەیەوە لەم ئاستە دا، بەسەرهاتێکی فرەرەهەند و هەمەلایەنەیە.
بەرپرسان، شەممەیی ڕابردوو بانگیان کردم و پێیان ڕاگەیاندم کە پڕۆژەکە لە ئاستی باڵا دا قەبووڵ کراوه. وتیان ” کە ئەم پڕۆژە، لە نێوان دەیان پڕۆژەیی ئامادەکراوی هاوشێوە لە سەر حەڵەبچە، تایبەتە و توانایی جێگرتن لە ئاستێکی نێونەتەوەیی دا هەیە. بۆیە ئێمە ئامادەین کە هەرچەشنە یارمەتیەکی بۆ تەرخان بکەین”. هەوەها باسیان لەوەش کرد کە ئەوان چاوەڕوانن کە خاوەنکارەکانیش وەکو پشتیوان (سپۆنسۆر) یارمەتی پڕۆژەکە بدەن.

کەوابوو دەتوانین بڵێین یەکەم فیلمی نێونەتەوەیی کوردی لە لایەن تورکانەوە سازدەکرێت؟
بەڵێ، فیلمەکە لە تورکیاوە دێتە دەر.

بودجەیی فیلمەکە چەندە؟
١٠ میلیۆن دۆڵار

دەرهێنەری فیلمەکە کێیە؟
دەرهێنەر، هەمان سێناریستی فیلمەکە “ئوناڵ کوپەلی”یە. بەڵام فیلمەکە تەنیا بە یەک دەرهێنەر ساز ناکەین. دەرهێنەرێکی بە ناوبانگی فەرانسەویش هاوکاری سازکردنی فیلمەکە دەبێت.

ئەکتەرەکان، لە ئاستی سینەمایی جیهانی دان
فیلمەکە کەش و هەوایی فیلمێکی بەڵگەنامەییە یاخود گێڕانەوەی ئێوەیە لە قەتڵوعامی حەڵەبچە؟
رەوتی سەرەکی فیلمەکە، چیرۆکی رۆژنامەوانیک (کە بۆخۆمم) و گێڕانەوەی ئەو سەبارت بە کارەساتەکە دەبێت.

ئەکتەرەکانی کە بڕیارە لە فیلمەکە دا رۆڵ بگێڕن دیاری کراون؟
فیلمەکە دوو ئەکتەری سەرەکی هەیە. ڕۆژنامەوانێکی پیاو، یانی من، ئەوەی تریش خانمێک لە رێکخراوی پزیشکانی بێ سنوور. بەمەبستی پەیداکردنی دوو ئەکتەری گونجاو بۆ کایەکردنی ئەم دوو رۆڵە سەرەکیە، هەڤدیتنەکانمان بەردەوامن. هەر بۆیە گووتنی ناوەکانیان زۆر بە درووست نازانم. بەڵام دەتوانم بڵێم کە “ئەکتەرێک، کە لە فیلمە ئەورووپاییەکان دا رۆڵ دەگێڕێت، بەردەوام دەبینرێت و لایەنگری زۆریشی هەیە، لەگەڵمان دەبێت”.

بۆ بیرتان لە ئەکتەری تورک نەکردۆتەوە بۆ فیلمەکەتان؟
جگە لەم دوو ئەکتەرە سەرەکیە، ئەکتەرەکانی تر تورک دەبن. ئەوانیش هەروەها لە ناو کەسانێکی خۆشەویست و خاوەن ڕێزی کۆمەڵگا هەڵدەبژێردرێن.

باشە بۆچی رۆڵە سەرەکیەکانتان نەدا بە ئەکتەری تورک؟
بەم جۆرە وەڵامتان بدەمەوە: من لەو سەردەم (سەردەمی کیمیابارانکرانی هەڵەبچە)دا تەمەنم سی و یەک ساڵ بوو. لە ناو ئەکتەرە تورکەکان دا کەسیکی گونجاوی لەو تەمەنەم دا نەکەوتە بەر دڵ. لە ئەساس دا ئێمە ئەو فیلمە هەر بۆ تورکیا ساز ناکەین. بۆ سینەماکانی جیهانی سازدەکەین. هەر بۆیە دەبێ کاراکتێرە سەرەکیەکانیش لە نێوان ئەکتەرگەلێک هەڵبژێردرێن کە شایانی سینەمایی جیهان بن. بۆیە ئەو بژارەمان کردووە.

لە تورکیا کەسیکی بە ئەزموون لە تەمەنی سی‌یەکان دا نیە کە بتوانێ ئەم رۆڵە بگێڕێ؟
بۆ وێنە زۆرم حەز دەکرد کە کاراکتەری سەرەکی فیلمەکە، یانی لە جێگەی من، “شەنەر شەن” یا “هەلوک بیلگینەر” کایە بکات. بەڵام هەر وەک گووتم پێویستمان بە ئەکتەرێکی گەنجترە.

کەوابوو فیلمەکە زۆرتر بەسەرهاتێکی ڕاستەقینەیە؟
“ڕاستەقینە بوونی بەسەرهات”، سەرەکیترین تایبەتمەندی ئەم فیلمەیە. بەسەرهاتەکە لە “ڕفاندنی تەکنسیەنێکی تورک” لە لایەن تاڵەبانیەوە دەستپێدەکات و بە شایەتی دانی من لە دادگایی باڵایی عێراق دژ بە “عەلی کیمیایی” لە بەغدا، کۆتایی پێدێت. یانی فیلمەکە رەوتێکی ڕاستەقینەیی ٢٢ ساڵە دەگێڕێتەوە.

دیمەنەکان لە کوێ هەڵدەگیرێن؟
فیلمەکە لە لۆکێشنیکی تایبەت تۆمار ناکرێت. بەشە جیاوازەکانی فیلمەکە لە ٤ وڵات وێنەیان بۆ هەڵدەگیرێنەوە. سەتا هەشتایی وینەکانیش لە شوێنی ڕاستەقینەیی کارەساتەکە، واتە حەڵەبچە، تۆمار دەکرێن.

مادام بەشێکی سەرەکی تۆمارکردنی فیلمەکە لە شوێنی کارەساتەکە دەبێت، کەواتە خەڵکیش بەشدار دەبن لەم فیلمەدا؟
بەڵێ، هاوڵاتیانیش بەشیک لە ئەکتەرەکانی ئەم فیلمە دەبن. لەو شوێنانەیی کە بڕیارە فیلمەکە تۆمار بکرێن، لەگەڵ هاوڵاتیان قسە کراوە و تێگەیێندراون و لەم بابەتەوە کێشەیەک نیە.

لە تورکیاوە خەڵاتێک بە من نادریت
فیلمەکەتان وەکوو فیلمێکی “فیستیڤاڵ”ی یا فیلمێکی “گیشە”یی دەبینن؟
هەموو فێستیڤاڵەکان تاقی دەکەینەوە. تەنانەت فیستیڤاڵی “کەن”یش. لەم بڕوایە دام کە فیلمەکە زۆر دەدیترێ و لە ئاستی “گیشە”ش دا، قسەیی دەبێ بۆ گوتن. ئەگەرچی “رەخنەگرانی سینەما” بڵێن کە ئەم دوو تایبەتمەندیە پێکەوە ناگونجێن، بەڵام ئەم فیلمە هەم “فیلمی فێستیڤاڵ و هەم فیلمی گیشە” دەبێت.

بە بڕوایی ئێوە فیلمەکەتان لە تورکیا “خەڵات”ی دەستدەکەوێ؟
نەخێر، لەم فکر ناکەم خەڵات بەم فیلمە بدەن. من لە سەر ئەم باوەڕە نیم کە خەڵاتەکان لە تورکیا دەدرێن بەم فیلمانە کە حەقیانە. ناشمهەوێ پێشداوەری بکەم بەڵام من، لە ساڵی ٨٨ەوە تا ئێستا، بەشداری هیچ کێبڕکێیەک لەم وڵاتە نەبوومە، کەوابوو فکر ناکەم خەڵاتێکیشم لە تورکیا پێبدرێ.

لە تورکییەوە: مەسعوود مەناف

:هاوپۆله‌کانNNSROJ