ماڵه‌وه‌ > Comment > ئەردۆغان: من کاتی گیرانی ئۆجالان لە دەسەڵات دابام یا لەسێدارەم دەدا یا ئیستفام دەکرد

ئەردۆغان: من کاتی گیرانی ئۆجالان لە دەسەڵات دابام یا لەسێدارەم دەدا یا ئیستفام دەکرد

“ڕەجەب تەیب ئەردۆغان”، سەرۆک وەزیرانی تورکیا لە دیمانەیەک دا لەگەڵ کەناڵی “کراڵ ئێف ئێم”، هەڵوێستی توندی دژ بە دوایین لێدوانەکانی “عەبدوڵلا ئۆجالان” نیشاندا و هەروەها لە وەڵامی پرسیارێک دا سەبارەت بە “سزایی لەسێدارەدانی ئۆجالان” دا وتوویەتی کە “ئەگەر من ئەو کات لە دەسەڵات دابام، یا سزاکەم جێبەجی دەکرد یا ئەوە کە ئیستفام دەکرد”.

” عەبدوڵلا ئۆجالان” سەرۆکی بەندکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان لە دیداری ئەم هەفتەییدا لەگەڵ “ئایسەل توغڵوک” باسی لە هەڵوێستە توند و دوژمناکارانەی ئەردۆغان بەرانبەر بە کوردان و پارتی ئاشتی و دیموکراسی کردبوو و وتبوویی “ئەم ئەدەبیاتەیی ئەردۆغان لەم دواییانە دا بەکاری هێناوە و ئەم سیاسەتەیی بە کردەوە پێڕەوی دەکات، ڕاگەیاندنی شەڕ لەگەڵ کوردانە و تورکیا بەرەو توند و تیژی، قیران و کێشە دەبات”.

بە گوێرەیی هەواڵێکی ڕۆژنامەیی ڕادیکاڵ، لە وەڵامی ئەم لێدوانانەیی ئۆجالان دا، “ئەردۆغانی سەرۆک وەزیرانی تورکیا، وێڕایی بەکارهێنانی هەندێک وشەیی ناشایست بەرانبەر بە ناوبرا، پارتی کرێکارانی کوردستان و بەدەپەیی بە نوێنەری گولی کورد نەزانی و ئەم حیزبەیی بە کەڵک وەرگرتنی نابەجێی سیاسی لە کێشەیی کورد و ڕەوشی هەرێمەکە تۆمەتبار کرد و هاوکات جەختی لە سەر ئەوەش کردەوە کە کوردەکان برای ئەون.

سەبارەت بە ئەگەری ئازادبوونی ئۆجالان یا گواسترانەوەیی بۆ گرتووخانەیەکی تر لە دوایی هەڵبژاردن دا و ئەو پۆلێمیکە بەردەوامانەیی کە سەبارەت بە لەسێدارە دران و نەدرانی ناوبراو لە پاش گیرانی دا دێتە ئاراوە وتی: سەرەتا ئەوە بڵێم کە زیندانی هەتا هەتایی بە سەر ئۆجالان دا سەپاوە و گۆڕانی بەسەر دا نایەت. داوامان زۆر لێکراوە کە ناوبراو بگوازینەوە بۆ گرتووخانەیەکی تیپی “ئی”، لە لایەن جەهەپە و مەهەپەشەوە، هۆی توندکرانی ئۆجالان لە ئیمراڵی هۆکاری تایبەتی خۆی هەیە. باسکردن لە گواستنەوەیی ئۆجالان لە ئیمراڵیەوە پیاوانە نیە. شتێکی هەڵبەستراوی ناپیاوانەیە. تا ئەردۆغان زیندوو بێت ئیزن نادات شتێکی ئاوا بقەومێ.

سەبارەت بە جیبەجێکردنی سزایی لەسێدارە دانی ناوبراویش، ئەو کات من و پارتەکەم لە دەسەڵات دا نەبووین. ئەمریکا کاتێک ئۆجالانی ڕادەستی ئێمە کردەوە، سزایی ئیعدام لە تورکیا هەر مابوو بەڵام کابینەیی حکومەتی هاوپەیمانی ئەجەوید، باخچەلی و ییڵماز بڕیاریان دا کە ناوبراو لە سیدارە نەدەن و سزاکەیی بکەن وەدوا بخەن و دواتر بە گۆڕانی یاسا، سزاکە بوو بە گیرانی هەتا هەتایی! ئەگەر ئەو کات ئۆجالان لە سێدارە درابا، ئێستا ئیشەکە کۆتایی پێهاتبوو! ئەو کات لە دەوڵەت بەشداریمان هەبا، سزایی پێویستمان بە ئەنجام دەگەیاند. یا لەسێدارەمان دەدا و یا ئیستفامان دەکرد.

لە لایەکی ترەوە “سڕی سوڕەیا ئۆندەر” بەربژێری هەرێمی ژمارە دوویی ئەستەنبوڵ کە لە لایەن بەرەیی “ڕەنج، ئاشتی و ئازادی”ەوە پشتیوانی لێدەکرێ، سەبارەت بەم لێدوانانەیی ئەردۆغان وتی “ئەم بۆچوونانەی سەرۆک وەزیران، بێ عەقڵانە و گەوجانەن، خوا کەمێکی شعووور پێبدات! بە ناوی مرۆڤایەتیەوە شەرمم کرد!
و: مەسعوود مەناف

Advertisements
:هاوپۆله‌کانComment
  1. هیچ‌ لێدوانێک نییە تا ئێستا
  1. No trackbacks yet.

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: