Archive

Archive for ئاب, 2011

بەقەد تراکتۆرێکیم کار کرد ئەمشەو

ئەمشەو هەر هیلاک بووم. بابەتێکم لە سەر لەیلا قاسموەرگێڕا، نیوە خەبەرێکم لە سەر ئەگەری هێرشی دووبارەی سپا بۆ سەر پەژاک نووسی، راپۆرتە هەواڵێک لە سەر گیرانی 389 هاوڵاتی کورد لە مانگی ئەگۆستی 2011 لە لایەن تورکیاوە و کوژرانی 8 سیڤیل نووسی و تێکستی گۆرانی کوردستانی نەوید زەردیشم نووسیوە و لە سەر داوای خۆیی بۆم ناردەوە. جگە لە سەر بڵاوکردنەوەی یەک دوو بابەت لە سەر ڕۆژپڕێس و چەند لە سەر ماڵپەڕە فارسیەکە و … دەبڕۆ بەیانی لەخەو هەستە وەختی خۆیی! تازە لەبیرم نەبوو هەواڵێکشم لە سەر کۆکرردنەوەی 113 هەزار واژۆ لە باکوور نووسی. دوێنێش کە بابەتەکەی سەزگین تانریقۆلووم وەرگێڕابوو سەر کوردی.

Advertisements
:هاوپۆله‌کانNNSROJ

کراس ڕەش/ فۆلکلۆر

كراسی ڕەشی لەبەر دایە كراس ڕەش
جیرانی ماڵی مەلایە كراس ڕەش
تەلەبەی پەیمانگایە كراس ڕەش
لەبەشی فیزیایە كراس ڕەش
لەبەرناسكی دەنگی دەرنایە كراس ڕەش
هەر ماچێكی بە گەڵایە كراش ڕەش
بەینێكە نامەی نایە كراس ڕەش
پێمان لە بەغدایە كراس ڕەش
یان لە ئەوروپایە كراس ڕەش

:هاوپۆله‌کانPoemMusic تاگەکان:

زامەکانی تۆ/ شێرکۆ بێکەس

31 ئاب 2011 1 comment

میژو هات و
باڵای خۆی گرت
به‌ باڵای زامه کانی تۆ
زامه‌کانت
یه‌ک دوو قۆڵانج دیێژتر بوون
که‌ زه‌ریاش ویستی
قووڵایی
زامی خۆی و تۆ بپێوێ
هاواری کرد و خه‌ریک بوو
ئه‌و له‌ ناو تۆدا بخنکێ

:هاوپۆله‌کانPoemMusic تاگەکان:

ئاوا وەڵامی بانگی ئاشتی دەدەنەوە

28 ئاب 2011 1 comment

“یڵدرم ئایهان” ئەندامی شووڕایی شاری وان کە ئەمڕۆ بەیانی لە ناو چالاکڤانانی قەڵغانی زیندوو دا کەوتە بەر هێرشی ژاندرمەی تورک، بە هۆی سەختی برینەکەیەوە لە نەخۆشخانەی زانکۆی پزیشکی وان گیانی لەدەست دا.

:هاوپۆله‌کانComment تاگەکان:

هـەواڵی بەپەلە: ئاگربەستی هەپەگە بۆ ڕەمەزان

28 ئاب 2011 4 comments

هـەواڵی بەپەلە: هەپەگە رایگەیاند کە لە رۆژانی جەژنی رەمەزان دا شەڕ رادەگرێت. هەپەگە لەم ڕاگەیاندراوەی دا دەڵێ: بەڕەچاو گرتنی گرینگی جەژنی رەمەزان لە جیهانی ئیسلام دا و بۆ پیرۆزکردنی ئەم سی ڕۆژە لە لایەن کۆمەڵانی خەڵکەوە، سەڕەڕایی ئەوەی کە دەزانین شەڕئەنگێزی ئاکەپە ە ئەرتەش هەر بەردەوام دەبێت، مەگەر هێرشمان بکرێتە سەر، دەنا گەریلاکانی ئێمە هێرش ناکەنە سەر هیچ شوێنێک…
گفتگۆ و نقاشی بابەتەکە لە بەشی کامێنتەکان دا ببینن

:هاوپۆله‌کانComment تاگەکان:

شەهید/ شێركۆ بێكه‌س

شەهید نەمرە وەکوو شاخ
وەکوو بەفر، وەکوو درەخت
وەکوو بەهار و گوڵەباخ
شەهید ئاوە
تینوێتی زەوی ئەشکێنێ
پەنجە و دەستە
ئازاری خاک ڕائەژەنێ
سۆمای چاوە
کام دوا ڕۆژ دوورە ئەیبینێ
شەهید باڵای بە قەد باڵای کوردستانە
دڵی ئازادی و بەیداخی
لووتکەی هەڵوێستی ئینسانە

:هاوپۆله‌کانPoemMusic تاگەکان: ,

کورد و ئازارە/ داهاتوویەکی مەترسیدار

من لەم مانگانەی دواییدا بە چڕوپڕی لەگەڵ چالاکی ئازەری لە پێوەندی و مناقشە دام. ئەوان زۆر بە توندی هەڵوێست دەگرن لەبەرانبەر بزووتنەوەی سەوز و بە هیچ شێوە هەوڵ نادەن خۆ تێکەڵی بکەن و هەزینەی بۆ بدەن. هەر وەک کورد و بیانوو و ئیستیدلالەکانیشیان هەر شتێکە وەک ئەوەی کورد دەیڵێ. ئازەریەکان ئێستاش سووکایەتیەکەی کە لە ڕۆژنامەی ئێران بە کاریکاتۆرەکەوە پێیان کرا و کەس پشتیوانی لێنەکردنیان لەبیرنەچۆتەوە. لەم ساڵانەی دواییدا ئازەریەکان بە قەولی خۆیان دەستیان کردووە بە “مبارزه هویت طلبانە” و داخوازی مافە نەتەوەییەکانیان دەکەن. لە زانکۆکان زۆر چالاک بوون، ئەو کات پێی بە پێی ئێمە و زۆریش توند بوون بەرانبەر بە کورد. هەرچەند هاوکاریشمان هەبوو. پشتیوانی دەرەکیان لێدەکرێ لەم ساڵانە دا هەم لە تورکیا و هەم لە ئازەربایجان. بە توندی خەریکن کار دەکەن بۆ ناوڕزاندنی حیزبە کوردیەکان و هەمان هەڵوێست بەرانبەر بە حیزبی دیمۆکرات و کۆمەڵە و پەژاک و پەکەکە دەگرن کە ئێران و تورکیا هەیانە. بە توندی ئینکاری کورد بوونی ئەو شارانە دەکەن کە کورد و ئازەری تێدا نیشتەجێیە و کورد بە هەڕەشەیەکی مەزن دەزانن. بە داخەوە خەریکە ئەوانیش دژایەتیان بەرانبەر کوردان زیاتر دەبێت و ئەوە بۆ شەخسی من زۆر جێگەیی نیگەرانیە.

:هاوپۆله‌کانComment