ماڵه‌وه‌ > PoemMusic > من ئەو شتەم دەوێ کە تێکەڵ بە رەنگی پاڕانەوە نەببێ!

من ئەو شتەم دەوێ کە تێکەڵ بە رەنگی پاڕانەوە نەببێ!

رۆژگارێکی سەیرە گوڵم! مرۆڤ چ زوو دەگۆڕێت و بەهاکان چ زوو گۆڕانیان بەسەر دادێت! دوێنێ ئەڤین، بێستوونی بە فەرهاد هەڵدەقەند و مەجنوونی رەوانەیی سەحرا دەکرد، کەچی ئەمڕۆ، پڕسۆزترین ئاشق، دوایی دوو ڕۆژ دەتوانێ روو لە ئەڤیندارەکەیی بکات و چاوی لە چاوی ببڕێت و بە سانایی پێی بڵێ کە “من کەسێکی ترم خۆش دەوێت”. چ قێزەونە گۆڕانی یەک دوو شەوەی ئەو مرۆڤانەیی کە هەستت دەکرد دەیانناسی و ئەمڕۆ بە جارێ لێت بێگانە بوون! من دەڵێم ماسی هەر کات لە ئاو بگری تازەیە و قەت بۆ ئەوە درەنگ نیە کە دەسپێ بکەیی بە بونیادنانی هێلانەیەک کە بناغەت لە کۆنەوە بۆ داڕشتووە. من دەڵێم درەنگ نیە ئێستاش با وێرانە ببێ ئەو ماڵە کە نەبووە و من دەڵێم مرۆڤ دەبی بەردەوام دەرفەتی پێبدرێت بۆ ئەوەیی تۆڵەیی کەم و کورتیەکانی رابردوویی بکاتەوە. من دەڵێم کات هەر ماوە و زەرەر لە نیوەش بگەڕێتەوە هەر قازانجە و خۆم بە حەقدار دەزانم و بەڵام ئەو دەڵێ “بێڵە با ئەوەیی لە دەست چوو ئیتر لە دەست بچێت! من ئەو شتەم دەوێ کە تێکەڵ بە رەنگی پاڕانەوە نەببێ” و حەقیەتی! ئەوەش فێربووم کە 4 شت هەیە کە مرۆڤ ناتوانێ بیانگەڕێنێتەوە! بەردێک کە هاویشتروا/ قسەیەک کە کرا/ هەلێک کە رەخستا و کاتێک کە لە دەست چوو!

Advertisements
:هاوپۆله‌کانPoemMusic تاگەکان:
  1. هیچ‌ لێدوانێک نییە تا ئێستا
  1. No trackbacks yet.

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: