Archive

Archive for ئه‌یلول, 2011

مانگرتنەکەی ستۆکهۆڵم بەردەوامە

30 ئه‌یلول 2011 لێدوانێک بنووسە

مانگرتنی پەناخوازانی کورد لە ستۆکهۆڵم بەردەوامە. “ئامینە کاکە باوە”، نوێنەری بە رەگەز کوردی پارلەمانی سوید دەڵێ ئەمڕۆ سەردانی پەناخوازانی مانگرتوویی کردووە و نیگەرانی رەوشی تەندروستیانە. ناوبراو هەر وەها پێشنیار بە سیاسەتمەدرانی سویدیش دەکات کە سەردانی ئەم پەناخوازە مانگرتووانە بکەن. نێزی پازدە پەناخوازی کورد بە مەبەستی پڕۆتیستۆکردنی بڕیاری ناردنەوەیان بۆ ئێران لە 20ی سێپتەمبەرەوە لە ناوەندی ستۆکهۆڵم مانیان گرتووە.

:هاوپۆله‌کانComment

تراژێدیەکی تر لە ئێران!

30 ئه‌یلول 2011 لێدوانێک بنووسە

چالاکێکی مافی مرۆڤ دەزگیر دەکرێ، هێرش دەکرێتە سەر ماڵی هەڤاڵەکەشی. لەوێ دەزگیران یا خۆشەویستی کوڕەش دەزگیر دەکرێ. لە گرتووخانە چ روو دەدات و چ بەڵایەک بە سەر کوڕە و کچە دێت روون نیە، بەڵام کوڕە پاش چەند رۆژ لە ئازاد بوونی خۆی دەکوژێ. کچەش ماوەیەک دواتر دوایین پۆست لە وێبلاگەکەی دا دەنووسێ و دەڵێ بە یادی پێنجشەممەکانی پێکەوەبوونمان و … و خۆی دەکوژێ… ئەوەش نوێترین تراژێدی کە لە ئێران قەوما. نەهال سەحابی، بەهمەن گەنجی و کوهیار گودەرزی

:هاوپۆله‌کانComment

پشتیوانی لە دەمیرباش

30 ئه‌یلول 2011 لێدوانێک بنووسە

بە “تویت”ێک هەوڵبدە بۆ ڕزگارکردنی “عەبدوڵا دەمیرباش”، سەرۆکی شارەوانی “سوور” لە ئامەد. دەمیرباش لە سیاسەتمەدارانی کارامە و دێمۆکراتی باکوورە و لە سەر دۆزی کەجەکە لە گرتووخانە دابوو، دەوڵەت ئازادی کردووە بەڵام ئیزنی نادات بچێتە دەرەوەی وڵات و چارەسەری نەخۆشیەکەی بکات. بە نووسینی تویتێک بە تەگی “عەبدوڵا دەمیرباش” تۆش هەوڵبدە بۆ یارمەتیدانی… http://www.1tweetfordemirbas.com/

:هاوپۆله‌کانComment

دوایین رۆژی سێپتەمبر و سووریا

30 ئه‌یلول 2011 لێدوانێک بنووسە

سەربازانی جیابۆوە لە ئەرتەشی سووریا 80 چەکداری لایەنگری ئەسەدیان کوشت. رەژیمی سووریا چەکی بەسەر لایەنگرانی دا دابەشکردووە و مەترسی شەڕی ناوخۆ هەیە. ئەسەد درێژە دەدا بە کوشتنی هاوڵاتیان و تورکیا یەکلایەنە ئابلووقەی ئابووری دژ بەم وڵاتە پەسەند کرد. چین و رووسیاش ناهێڵن ئەنجومەنی ئاسایش بڕیار لە سەر سووریا بدات… هەمووم باسکرد بەڵام سەردانی ئەو لینکە هەر بکەن :)

:هاوپۆله‌کانComment

ئۆخەی/ عەبدوڵڵا پەشێو

28 ئه‌یلول 2011 لێدوانێک بنووسە

ئــــۆخەی ئاسمان، ئۆخەی زەوی، ئەستێرە و مانگ، ئۆخەی هاوین، پاییز، زستان، بەهاری کورد، ئۆخەی ئاوی زنە و کانی، دۆی کوندەڵان، ئۆخەی خەوی بن سابات و دەواری کورد، ئۆخەی مەرگی ناو ئازیزان، چوونە ژوانی تا هەتایەی خاک و خۆڵی بۆنداری کــــــورد

:هاوپۆله‌کانPoemMusic تاگەکان:

دەزگیرانم/ عەبدوڵڵا پەشێو

28 ئه‌یلول 2011 لێدوانێک بنووسە

دەزگیــــرانم کۆترێکی دیاربەکرە/ حەزی لە چیا و قاسپەی کەو و ڕەنگی بەفرە/ بۆ گواستنەوەی/ زەنجیرەی چیام قەف قەف بڕی/ ڕۆژ ژمێرم پەڕ پەڕ دڕی/ پەساپۆڕتم/ ئاوات و زەردەخەنە بوو/ کلدان وکیسێک خەنە بوو/ کە لە دەرگای سنوورم دا/ لەباتی ماچ/ ماچی گەرمی دەزگیرانم/ تفی زەردی پۆستاڵ ڕەشیک/ هاتی سواخی دا ناوچاوانم

:هاوپۆله‌کانPoemMusic تاگەکان:

لە دەستم دێت/ عەبدوڵڵا پەشێو

27 ئه‌یلول 2011 لێدوانێک بنووسە

لە دەستم دێت
کاتژمێری کامه‌رانیت بوه‌ستێنم.
له‌ ده‌ستم دێ
ئه‌لقه‌ی په‌نجه‌ت پێ فڕێ ده‌م،
نامه‌ی به‌ختت بسوتێنم
له‌ ده‌ستم دێ
هه‌موو شتێک ئاشکرا که‌م.
کام شه‌وت گه‌ش و ڕووناکه،‌
ئه‌و شه‌وی پف له‌ چرا که‌م.

زیاتر بخوێنەوە…

:هاوپۆله‌کانPoemMusic تاگەکان: