ماڵه‌وه‌ > Comment > 20ی سێپتەمبەری 1992 مووسا عەنتەریان کوشت

20ی سێپتەمبەری 1992 مووسا عەنتەریان کوشت

ئەمڕۆ 20ی سێپتەمبەر، هاوکات لەگەڵ ڕۆژی جیهانی ئاشتی، نۆزدەهەمین ساڵڕۆژی تیرۆری نووسەر و ڕۆژنامەوانی ناوداری کورد “مووسا عەنتەر” لە ئامەدی باکووری کوردستانیشە. ئاپێ مووسا زیاتر لە دە ساڵی ژیانی لە ناو گرتووخانە دا گوزەراندبوو لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆ دا لە لایەن دەستووپێوەندەکانی حکومەتی تورکیا تیرۆر کرا. لەم ساڵانەی دواییدا شارەدارانی کورد لە باکووری کوردستان بۆ ڕێزلێنان لە خەبات و تێکۆشانی گەلێک خوێندنگە، ناوندی کەلتووری،شەقام و کۆڵانیان بە ناوی ئاپێ مووسا کردووە.
ئەمڕۆ سەلاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی بەدەپە لە لاپەڕەی فەسیبووکەکەی دا نووسیبوویی:
” دەگێڕنەوە کە بەڕێز ئۆجالان وتوویەتی: ئێمە گەلێکمان هەوڵ دا تا گەلی کوردمان لە باکوور لە سیفرەوە هێنایە ئەو وەزعەی ئێستا هەیەتی. ئاپێ مووساش لەمبارەوە وتوویەتی: کوڕم حەق بە تۆیە و هەوڵی زۆرتان داوە و لە سیفرەوە دەستتان پێکردووە، بەڵام ئەوەش بزانە کە ئێمەش کەممان ئەشکەنجە نەدیوە تا ئەو گەلەمان لە زۆر ژێر سیفرەوە گەیاندۆتە سیفر!
مووسا عەنتەر/ ناسرا بە ئاپێ مووسا| لەدایکبوویی نوسەیبینی مێردین/ نووسەر، شاعیر و ڕۆشبیر/ دەرچوویی کۆلێژی یاسا لە زانکۆی ئەستەنبووڵ/ تیرۆر لە لایەن ژیتەم واتە ئیستخباراتی ژاندرمەی تورکیاوە لە ئامەد/ 1918 – 1992


Advertisements
:هاوپۆله‌کانComment
  1. هیچ‌ لێدوانێک نییە تا ئێستا
  1. No trackbacks yet.

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: