Archive

Archive for تشرینی یه‌كه‌م, 2011

جیابۆوەکانی کۆمەڵەی ئاخیر دەچنەوە ناو کۆمەڵەی ئەوەڵ

30 تشرینی یه‌كه‌م 2011 لێدوانێک بنووسە

سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگادار له‌ دابڕاوه‌کانی کۆمه‌ڵه‌ دەڵێ که‌ له‌ چه‌ند هه‌فته‌ی رابردودا له‌ نێوان ئه‌وان و “کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران” دا بیروڕا ئاڵوگۆڕ کراوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌و حیزبه‌دا درێژه‌ به‌ چالاکی سیاسیان بده‌ن. ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ گوتیشی؛ ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی پێشووی کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان که‌ ئێستا له‌ “باینجان”ن، پێداگرن له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی کۆمه‌ڵه‌یه‌کی دیکه‌ دروست نه‌که‌ن و پێیان وایه‌ له‌ رووی فکریه‌وه‌ له‌و کۆمه‌ڵه‌یه‌ نزیکن که‌ عه‌بدوڵا موهته‌دی سه‌رکردایه‌تی ده‌کا.

Advertisements
:هاوپۆله‌کانNNSROJ

24 گەریلا کۆمەڵکوژ کراون/ 7یان ڕۆژهەڵاتین

30 تشرینی یه‌كه‌م 2011 لێدوانێک بنووسە

بە گوێرەی زانیاریەکانی هەپەگە، 7 کەس لە گەریلا گیانبەختکردووەکان، لەدایکبوونی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە ناوەکانیان بریتین لە: “عەلی حەسەن پەرویزی” لە دایکبووی ساڵی 1981ی کامیاران، “سوڵتان عەلی ژولیدە”، لە دایکبووی 1987ی خۆی، “گەیلانی ڕەشیدی”، لەدایکبووی 1991ی ورمێ، “ئایشێ عەمرە”، لە دایکبووی 1984ی ماکۆ، “لەیلا حەلیمی”، لە دایکبووی 1987ی سەڵماس، “گوڵاڵە یوسفی”، لەدایکبووی ساڵی 1986ی سەڵماس و “ئومێد ڕەمەزانی” لەدایکبووی 1989ی کامیاران.

:هاوپۆله‌کانNNSROJ

دەمیرباش داوای لێبوردنیش دەکات و دەشڵێ با ئەرمەنیەکان بگەڕێنەوە ئامەد

30 تشرینی یه‌كه‌م 2011 لێدوانێک بنووسە

“عەبدوڵا دەمیرباش”، سەبارەت بە کۆمەڵکوژی ئەرمەنیەکان دەڵێ: “باو باپیرانی ئێمە، لە لایەن کەسانی ترەوە ورووژێندران، تووشی هەڵە بوون، بەڵام ئێمە، وەک نەوەکانیان، نامانەوێ هەڵەی وان دووپات بکەینەوە. نە تەنیا ئەوەش، بەڵکو ئێمە، ڕێگە بە خەڵکانی تریش نادەین ئەمە دووپات بکەنەوە. ئێمە لە ڕابردوو زۆر فێربووین. ئەو ئەزموونەی کە لە ڕابردووی خۆمان وەرمانگرتووە بە کردەوە ئەمڕۆ خەریکە کەڵکی لێوەردەگرین و نەوەیداهاتووشی لێ ئاگادار دەکەینەوە.
لێی دەپرسم: “چ پەیامێکتان هەیە بۆ ئەو ئەرمەنیانەی کە لە سەر زەوی باووباپیرانیان دوور خراونەتەوە؟” ڕووم تێدەکات و چاو لە چاوم دەبڕێ و لە وەڵام دا دەڵێ: گەڕانەوە! وەرن و بگەڕێنەوە نیشتمانەکەتان و ماڵ و حاڵەکانتان ببیننەوە. ئەگەر توانیتان ماڵە کۆنەکانتان بدۆزنەوە، دەست بکەن بە نۆژەنکردنەوەیان و با ماڵێکیشتان لێرە هەبێ. ئێرە نیشتمانی دایکی ئێوەشە. وڵاتانی تر ناتوانن ببنە نیشتمانی دایکی ئێوە. بگەڕێنەوە بۆ وڵاتەکەتان. ئێمە دەمانەوێ، هەڵە کۆنەکانمان ڕاست بکەینەوە. ئەوە پەیامی ئێمەیە.

:هاوپۆله‌کانNNSROJ

خەڵک مشکی تاقیکردنەوە بووە

30 تشرینی یه‌كه‌م 2011 لێدوانێک بنووسە

بەشیر ئاتالای، جێگری ئەردۆغان لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانی دا، لە لایەن حکومەتی تورکیاوە، بۆ جاری چەندەم دانی بەوە نا کە کەمکاریان کردووە و بۆیەش پێشنیاری یارمەتی وڵاتانی ڕۆژئاواییان قەبووڵ نەکردووە چونکە ویستوویانە لە ڕادەی توانایی خۆیان لە هەمبەر کارەساتی ئەوتۆ دا تێبگەن!!! ئەزموونێک کە بە قیمەتی گیانلەدەستدانی ڕێژەیەکی زۆر لە هاوڵاتیانی کورد تەواو بوو… دوواین ئامار: 596 کوژراو و 4152 بریندار

:هاوپۆله‌کانNNSROJ تاگەکان:

ئەو هەمۆ پارە چی لێدێت؟

30 تشرینی یه‌كه‌م 2011 لێدوانێک بنووسە

تا ئەو جێگەی من لەبیرم بێت ئەو بڕە پارانە، وەک یارمەتی، دراوە بە لێقەوماوانی کارەساتەکەی وان و ئەرجیش: مەقدونیە 100 هەزار یۆرۆ، ژاپۆن 400 هەزار دۆلار، هەولێر 1 میلیۆن دۆلار، پاشای عەرەبستان 50 میلیۆن دۆلار. ئەو پارانە یەکسەر دەچێتە دەستی ڕێکخراوەیەک کە لە ژێر دەستی سەرۆکایەتی وەزیرانە. هاوڵاتیان و بەرپرسانی کورد گومانیان لەوە هەیە کە ئەو پارانە بگەنە دەستی هاوڵاتیان یا بۆیان خەرج بکرێت. ئەمڕۆ ڕێگە بە تیمێکی فریاگوزاری بە کۆڵێک یارمەتیەوە نەدرا لە ئاڵمانەوە سەردانی وان بکات و لە ئەستەنبووڵەوە دیپۆرتی بەرڵینیان کردنەوە. ئەوەش مایەی نیگەرانی جیددیە.

:هاوپۆله‌کانNNSROJ تاگەکان:

بارزانی کێشەی پەژاکی چارەسەر کردووە

30 تشرینی یه‌كه‌م 2011 لێدوانێک بنووسە

وەزیری دەرەوەی ئێران لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانی لەگەڵ مەسعوود بارزانی، سەبارەت بە “پەژاک” وتوویەتی: کێشەی پەژاک بە ته‌واوی و به‌ هاوكاری به‌رێز بارزانی و به‌رپرسانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان چاره‌سه‌ر كراوه‌ و به‌ڕێزیان له‌م ناوه‌نده‌دا رۆڵێكی به‌رچاویان هه‌بووه‌.

:هاوپۆله‌کانNNSROJ

نامەی مەلاکانی گرت

30 تشرینی یه‌كه‌م 2011 لێدوانێک بنووسە

ئیتلاعاتی ورمێ دەستی بەسەر نامەیەکی ئیمام جومعە و پێشنوێژی مزگەوتەکانی بۆکان داگرت کە تێیدا داوایان لە سەرۆکی دەزگای قەزایی ئێران کردبوو کە چەند چالاکی ئایینی گیراوی کوردانە ئازاد بکەن.

:هاوپۆله‌کانComment