قژکاڵی لێو ئاڵی/ قادر دیلان
قژکاڵی لێـــو ئاڵی- پڕشنگی نیگاکەت
ئەی کچە جوانەکەی، سەر گۆنا نەختێ ئاڵ
ئەی کچە مانگەکەی، بە دەنگی چپاندووت
ئەی ئەندام وردیلەی، نەرمۆڵەی ئێسک سووک
ئەی بەرگی ساکارت/ دڵگیرتر لە هی بووک
کوردەکانی سووریا و لینکەکانی
لینکەکانی سووریام هەر لێ ون دەبن. هەم نووسراوەکانی کە کردوومنەتە کوردی و هەمیش خەبەرەکانی تری ماڵپەڕەکەمان. هەر بۆیە هەموان لێرە دادەنێم تا ئەو ڕۆژەی کە کۆی بابەتەکە لێرە بڵااودەکەمەوە.
ئارەزوومە/ هێمن موکریانی
ئارهزوومه ههرچی ئینسانه به ئازادی بژی
چۆن گهلی داماو و دیل و مات و خهمگینم دهوێ؟
نامهوێ خوێن بڕژێ، یا بۆنی کهلاکی کۆن بکهم
ڕهنگی مێلاقه و گوڵاڵه و بۆنی نهسرینم دهوێ
ههڵپهڕین و پێکهنین دهبزێوێ ههستی ناسکم
کوا دڵی پڕ ئێش و ئۆف و جهرگی به برینم دهوێ؟
درزی ئاژن بوو دڵم له سوێی شههیدانی نهمر
بهس نییه؟ مهودام بدهن! تۆزکاڵێ تهسکینم دهوێ
جێی گهرم، پاروی نهرم خۆشه، بهڵام بۆ مافی خۆم
سێبهری ئهشکهوتی سارد و نوێنی بهردینم دهوێ
تەنیا لە 7 مانگ دا 4547 ئەندامی کەجەکە دەزگیرکراون
کۆمیسیۆنی حقووقی بەدەپە ئاشکرای کرد کە لە 14ی نیسانی 2009ەوە کە یەکەم شەپۆلی ئۆپێراسیۆنەکانی ناسراو بە کەجەکە دەستیپێکردووە تا ئەمڕۆ نیزێک بە 8000 کەس و تەنیا لە 7 مانگی ڕابردوو دا زیاتر لە 4547 کەس لە ئەندامانی بەدەپە دەزگیر و زیندانی کراون.
ئاڵای پەکەکە لە ناوەڕاستی شار هەڵواسرابوو
دیاره حیزبەکانی لای خۆشمان ئەو کارە زۆر دەکەن بۆیە زۆریش سەیر نیە بەڵام دیسانیش هەر ویستم باسی بکەم. ئەمڕۆ پێنجشەممە 24ی نۆڤەمبەری 2011، لایەنگرانی پەکەکە لە شاری جۆڵەمێرگ/ حەککاری لە باکووری کوردستان ئاڵایەکی گەورەی پارتی کرێکارانی کوردستانیان لە ناوەڕاستی شار هەڵواسی و چەند کاتژمێری پێچوو تا پۆلیس هات و ئاڵاکەی هێنایە خوار.
شتی باش خەریکە دەقەومێ! تەڕەف
“ییڵدڕای ئوغور”، یەکێک لە نووسەرانی ڕۆژنامەی تەڕەف دەڵێ: لە نێوان دەوڵەت و پەکەکە، ڕێککەوتنێک هاتۆتە ئاراوە و تەنیا کەمێکی ماوە کە بۆ ڕای گشتی ئاشکرا بکرێت. ناوبراو ئیدعا دەکات کە “قەندیل” داوای لە دەوڵەت کردووە کە هەواڵی ئەو ڕێککەوتنە لە لایەن “ئۆجالان”ەوە ڕابگەیێندرێ، بەڵام دەوڵەتی تورکیا دەڵێ کە ئۆجالان نیە کە ئەمجارە شەڕی دەستپێکردۆتەوە، بەڵکو قەندیلە و هەر بۆیە دەبێ ئەوان ڕێککەوتنەکە باس بکەن.
حەوتەمین فێستیڤاكی فیلمی کوردی لەندەن
فێستیڤاڵی فیلمی کوردی لەندەن، شەوی ڕابردوو، بە بەشداری زیاتر لە 103 بەرهەم و لەوانە فیلمی “پڕێس” لە دەرهێنانی “سەدات ییڵماز”، “لاست فریدۆم”ی بەرهەمی “ئومور هۆزاتڵی”، “مەش” بەرهەمی “شیار عەبدی”، “کوێستانی قەندیل” بەرهەمی “تەها کەریمی” و دەیان فیلم و کورتە فیلمی تری کوردی دەستیپێکرد
ماجیدە عولیا خۆی ڕووتکردەوە هەڵڵا سازبوو
دوو شەو لەمەوبەر نووسیم: وێبلاگی ئەو کچە میسریە کە وینەی ڕووتی لەخۆی بڵاوکردۆتەوە [تا بەم شێوە پڕۆتیستۆی هەڵاواردنی ڕەگەزی بە تایبەت لە وڵاتانی عەرەبی بکات]، سەرنجی سەدان هەزار کەسی بۆلای خۆی ڕاکێشاوە. چەند ڕۆژ لەمەوبەر کە بۆ یەکەم جار دیتم، هەر خولەک نیزێک بە 10 نەفر سەردانی دەکرد، ئێستا کە تەماشام کرد نیزێک بە 150 کەس لە تەنیا 60 چرکە دا سەردانی ئەو وێبلاگە دەکات… ئاخیری خێر بێت:)
زانیاری و ئیقباڵ مورادی
وادیارە زانیار و لوقمان مورادی قوربانین و هیچی تر
پەکەکە و سووریا
هەتی ئەو خەڵکە سەیرە. کابرا لایەنگری حیزبێک، یا گرووپ و لایەنێکە، لە جێگەی ئەوەی بۆ کەس و لایەن و حیزبی خۆی پڕۆپاگەندە بکات، شەو و ڕۆژ بە دوایی ئەوەیە کە شووژنەکەی چاوی خۆی لەبیرخەڵکی بەرێتەوە و دەزریەکەی چاوی خەڵکی بینێ. مەسەلەن ئەمڕۆژانە کوتانی پەکەکە بۆتە بەشێکی بەرچاوی خەباتی فەیسبووکی هەندێک لە ئەندامانی حیزبە ڕۆژهەڵاتیەکان. کابرا هاتووە خەبەری ماڵپەڕێکی عرەبی بێ ناو و نیشانی داناوە لەسەر ئەوە کە گۆیان پەکەکە پشتیوانی لە بەشار ئەسەد دەکات. لە کاتێک دا کە پەکەکە چەند جار وتوویەتی بە ئاشکرا ئەویش کە مەسەلەکە زۆر جیاوازترە لەوەی کە ئێوە بیری لێدەکەنەوە.
ئۆجالان، بەر لەوەی ئاڵۆزی سووریە دەستپێبکات وتبوی کە با بەشار ئەسەد مافی کوردان بدات. پاشان شۆڕش کە هاتە ئاراوە هەندێک ویستیان لە فیتی تورکیا پەکەکە بە کوشتنی مەشعەل تەمۆش تاوانبار بکەن، پاشان کوتیان لە خۆپێشاندانێک دا عەکسی ئۆجالان لە ناو ئاپۆرای جەماوەری لایەنگری ئەسەد بینراوە. کابرا دەڵێ من نەبوومە و ئەندامی من ئەو کارەیان نەکردووە دەڵێن نا هەر کردووتە.
عەجەب میللەتێکمان هەیە! تیاح.
دەنگی با و ڕووبار
ئاهەنگێکی ڕەسەنی سوورپێستەکانی ئەمریکا
وان/ شێرکۆ بێکەس
هۆنراوهیهکی شێرکۆ بێکهس بۆ بومهلهرزهکهی وان
لهیهك كاتدا
ژنێكی كهركووكی ئهیوت :
… وای.. خودایه! لهو باكووره
لهوی بچینهوه بهگژ
چهند دارستانی قهمهو چهند
جهنهڕالی مردن و خوێندا لهوێ؟!
منداڵێكی ((وان))یش ئهیووت:
ئای خوایه!
ئێمه قهت نهمان ئهزانی و
خهیاڵیش ههر نهی ئهزانی
رۆژێك ئهبێ
له یهك كاتدا لهسهرهوه
ئهوان
به سواری زرێپۆش بێن و
لهژێرهوهیش
تۆ به سواری بوومه لهرزه
11/11/ 2011
شیركۆ بیكهس
سزای ئاستۆرنۆمیک بۆ سیاسەتمەدارانی کورد
دادگاکانی ئامەد و ماردین، لە چەند دۆزی جیا دا، ئەویش تەنیا لە یەک دوو مانگی ڕابردوو دا، داوای 33 ساڵ زیندان بۆ شەڕافەدین ئەلچی، 45 ساڵ زیندان بۆ ئەحمەد تورک، 30 ساڵ زیندان بۆ سەلیم ساداک، 72 ساڵ زیندان بۆ نوورسەل ئایدۆغان، 45 ساڵ زیندان بۆ لەیلا زانا و 33 ساڵ زیندانیان بۆ ئایسەل توغڵوک کردبوو. بە گوێرەی “سەلاحەدین دەمیرتاش”، هاوسەرۆکی BDP، 656 لێکۆڵینەوە لە بەرانبەر بە 36 پارلەمانتاری دەتەپە دا دەستیپێکردووە کە کۆی سزا داواکراوەکان بۆ سەرجەم دۆسیەکان لە 2474 ساڵ زیندان تێپەڕ دەبێ.
یەکیەتی خوێندکارانی دێمۆکراتیکی کورد تووڕەیە
“یەکیەتی دێمۆکراتیکی خوێندکارانی کورد”، بە مەبەستی پڕۆتیستۆکردنی شەپۆلی گیرانی ئەندامانی، بەیاننامەیەکی نووسراوی بڵاوکردەوە کە تێیدا وێڕای ئاماژە بە هۆکارەکانی دامەزرانی ڕێکخراوەکە، گیران و گووشار بۆ سەر بەرپرسان و ئەندامانی بە “نائاقڵانە بوونی سیاسەتی حکومەت” وەسفدەکات و لە سەر ئەو بڕوایەشە کە ئەم سیاسەتانە ناتوانێ یارمەتی دەری حکومەت بێت بۆ چوونە دەر لەو قەیرانەی کە تێیکەوتووە.
بەرهەمێکی شیلان سەعدی دەچێتە هیندووستان
کورتە فیلمی “کۆڵانێک لە پشت ماڵی ئێمە”، کە ماوەکەی 11 خولەکە، فیلمکی ڕەخنەییە کە باس لە هەندێک کێشەی کۆمەڵایەتی وەک “توندوتیژی بەرانبەر بە ئافرەتان” لە کۆمەڵگا دا دەکات. فیلمەکە بەرهەمی “شیلان سەعدی”، دەرهێنەری مەهابادیە و سێناریۆکەی لە لایەن خۆی و “کەیوان فەهیمی”ەوە نووسراوە.
وەرن لێم تووڕە بن با بڕۆم دەرسەکەم بخوێنم:(
ئەوە لەکنە خۆ کۆڵێکم دەرس و دەور و ئیملا و ئینشا و شتی وا هەیە سبەی بەیانی! نازانم لێــــرە چیدەکەم. یەکێکیش نیە گوێم بکێشێ و بڵە هەستە لاچوو لە سەر ئەو کامپیوتێر و فەیسبووک و ماڵپەڕە… منەتی هەیە، یەکێکتان لێم تووڕە بن با بچم بۆ لای دەرس و دەورم:)
دەنگتان بە کێ داوە بڕۆن با ئەو یارمەتیتان بدات
لە ئاواییەکی نیزێک وان، هاوڵاتیان داوای یارمەتیان لە وەزیری گەشت و گووزار و چەند بەرپرسی تورکیا کردووە کە ئاواییەکەیان بەسەرکردۆتەوە، وەزیر پێی گووتوون: بڕۆ لە هەڵبژاردن، دەنگتان داوە بە کێ، با ئەو دەهاناتانەوە بێت!… هاوڵاتی داماو ئەوڕۆ بەوپەڕی بێچارەییەوە ئەو مەسەلەی بۆ “ئەحمەد تورک”، سەرۆکی KCD دەگێڕاوە.
وان ئێستاش هەر لەبیرکراوە
ئەوڕۆ وەفدێکی پارتی ئاشتی و دێمۆکراسی و کۆنگرەی جڤاکی دێمۆکراتیک، سەردانی وان و ئەرجیشیان کرد و هاوڵاتیانی بوومەلەرزەلێدراویان بەسەر کردەوە. دەمیرتاش سەرۆکی بەدەپە وتی کە تاکو ئێستاش حکومەت، ڕادەی خەسارەکانی دووای بوومەلەرزەی بەروارد نەکردووە و تا ئێستاش دەیان هەزار هاوڵاتی لێیان مەعلووم نیە کە ماڵەکانیان بۆ ئەوە دەبێت تێدا بژین یان نا. بە گوێرەی دەمیرتاش ئەو دەستەو دەست کردنەی دەوڵەت بۆ ئەوەیە کە هیچ پلانێکی نیە بۆ نیشتەجێکردنی درێژخایەنی هاوڵاتیانی لێقەوماو و بەو پشتگوێخستنە، دەیهەوێ خۆ لە دانی خەسارەت بە هاوڵاتیان بدزێتەوە. خێوەتی داوە بە خەڵک، باران باری، خێوەت تەڕ بوو، ژیانیان تێدا ناکرێ. ژاپۆن متمانەی بە تورکان نەکرد، بڕی 10 میلیۆن دۆلار، پارە بۆخۆی سەرف دەکات، تا ماڵی کاتی بۆ لێقەوماوان درووست بکات
یەک میلیۆن توریست دێتە کوردستانە
بە گوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی فرانس پڕێس, پشت بەستوو بە سەرچاوەیەک لە حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە سەرەتای ساڵی زایینی 2011ەوە تاکو ئێستا زیاتر لە 1.15 میلیۆن توریست لە ناوچەکانی تری عێراق و دەرەوەی وڵاتەوە سەردانی کوردستانیان کردووە.
تاڵەبانى: گفتوگۆکردن و ڕێکهوتن لهگهڵ ئاشتی ههورامیدا مهحاڵه
بەو بەڵگەنامەی ویکیلیکس بە “ئاشتی هەورامی”، وەزیری سامانە سرووشتیەکانی حکومەتی هەرێم هیوادار بوومەوە:) دەڵێ تاڵەبانی وتوویەتی زۆر کەللە شەققە و ڕێککەوتن لەگەڵی مەحالە. وادیارە مالکیش بە دەستیە دەناڵێ و یەکیەتی زۆری هەوڵداوە هەورامی لە سەر ئەو پۆستە لاببا. دیارە شارستانیش لە بەغدا لاسارە… ئەگەر ئاشتی هەورامی لاساریەکەی لەسەر مافی کورد لە بەشی نەوت بێت، جێگەی خۆشحاڵیە.
مەهێڵە ئەمریکا سوپێرکوبرا بە تورکیا بفرۆشێ
دەنگی خۆت بخە پاڵ ئەو دەنگانەی کە داوای “گرتن و دادگایی کردنی تاوانبارانی ئەنفاڵ و ژینۆسایدی کوردان” دەکەن. هەڵمەتێکی واژۆکۆکردنەوە پێکهاتووە بۆ دەزگیر و زیندانی کردنی ئەو تاوانبارانەی کە دەستیان بووە لە کۆمەڵکوژی کورد لە باشووری کوردستان، کەسانێک کە ئێستا لەوپەڕی ئاسوودەیی دا لە وڵاتانێک وەک ئوتریش، هۆلەند، ئاڵمان و سویس دەژین
ئیعدام و گیران بۆ دوو کورد
پێشێلکاریەکانی مافی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەردەوامە| گیراوێکی سیاسی لە ورمێ حوکمی ئیعدامی پێدراوە| یەکی تر بە سێزدە ساڵ زیندان مەحکووم کراوە و کارمەندێکی مەریوانیش قۆڵبەستکراوە… لە کامیاران بەسەرکردنەوەی پرسەی 2 گەریلای هەپەگە بەردەوامە و دوو گوندنشینیش بە 3 ساڵ زیندان مەحکووم کراون
مۆنتەزێرەت بوودەم، مۆنتەزێرەت بوودەم
بوودەم هەمێ شەب، دیدە بە رە تا بێ سەحەرگاه| ناگە چۆ پەری،خەندەێ زەنان| ئامەدی ئەز راه| غەمها بێ سەر ئامەد، زەنگێ غەمێ دۆران، ئەز دێل بێزێدوودەم| مۆنتەزێرەت بوودەم، مۆنتەزێرەت بوودەم… داریوش ڕەفیعی
چاندار باس لەو کاتژمێرە دەکات کە لەگەڵ بارزانی بوو
جەنگیز چاندار: ئەردۆغان لە فەرانسە وتبووی: “ئەو دۆستانە کە خاوەنداری لە کەجەکە دەکەن، دەبێ جارێکی تر پێداچوونەوە بە سەر ڕوانگەکانیان دا بکەن”. لە سەر ئەو بنەمایە، لێرەوە، داوایەک لە سەرۆک وەزیران دەکەم: ئەوەی کە پێداچوونەوە بە سەر ڕوانگەکانمان بکەین قەبووڵ! ئێوەش، لوتف بکەن و نووسراوەکانی کە لەم دووایانە دا سەبارەت بەم بابەتە نووسیومانە بخوێننە و هەڵیسەنگێنن. ئێوەش پێداچوونەوە بە سەر سیاسەتەکانی ئەم دووایانەتان دا بکەن. بەم هۆیە هیچ کەس بە ڕادەی ئێوە، خاوەنی ئەو شانسە نەبووە کە ئەو کێشە لە ڕیگەی ئاشتیانە و سیاسیەوە چارەسەر بکات.
شوان دەڵێ زیندووم و دڵم خورت و بەهێزە
دوێنێ کە سەرجەم مێدیاکانی تورکیا هەواڵی سەکتەی دڵی شوان پەروەریان بڵاوکردەوە، لە پەناشی دا کۆڵێکیان شتی ناڕاست و درۆ نووسی. باوەڕم نە بە نەخۆشیەکەی کرد و نە بە داستانەکانی کە لە پەراوێزی خەبەرەکە دا نووسیبوویان، بۆیە گوێم نەدایە. ئەمڕۆش ئەوە خەبەرەکە وەدرۆخرایەوە.
کەوابوو ئەو گۆرانیەش گوێ بگرن:)
گرتیێ ئازادیا دە زیندانێ دا وەکی شێرێکی بریندار/ کو دە قەفاسا خۆ هەڵنایە/ جارێ هێز دا خۆ و هاتە خۆ و گۆ: سەرهەڵدان ژیانە! بەرخۆدان ژیانە!
سەرهەڵدان، سەری چیایان/ بەرخۆدان لە ناوا زیندان/ دەنگێ خۆرتا خۆش دێ من/ هەلە دەنگێ کچێن دلۆڤان/ سەرهەڵدان/ بەرخۆدان/ سەرهەڵدان ژیانە هەی هەی بەرخۆدان ژیان/ ڕاوەستان نە کارێ مەیە/ پێشڤەچوون ئارمانجا مەیە / کوردستان لە هێڤیا مەیە/ چاوێن وێ لە ڕێچا مەیە / سەرهەڵدان ژیانە هەی هەی / بەرخــۆدان ژیانە/ دەنگی کارکەر ژ کارستانێ/ هی خوێندەڤان ژ دەبستانێ / دەنگێ پێشمەرگە ژ قادێ دێ/ دەنگێ شەهید لە قەبرستانێ/ سەرهەڵدان ژیانە هەی هەی / بەرخــۆدان ژیانە/ سەرهەڵدان ژیانە هەی هەی / بەرخــۆدان ژیانە/
پاش دوو پڕۆفیسۆرەکە ئەمجار هەڕەشە لە نورای مەرت و چاندار و حەسەن جەماڵ دەکرێ
بە گیرانی پرۆفێسۆر ئەرسانلی و زاراگ ئۆغڵو، ئەردۆغان بە ئاشکرا هەڕەشەی لە سەرجەم ئەو نووسەر، ڕۆشنبیر و ڕۆژنامەوانە [تورک] کرد، کە پشتیوانی لە KCK دەکەن یاخود ڕەخنە لەو ئۆپێراسیۆنانە دەگرن و یا بە جۆرێک هاوکاری BDPن یا هاوخەمی کوردانن. “نوورای مەرت”، مامۆستای زانکۆ و ڕۆژنامەوانی تورک، لە نووسراوەیەک دا دەڵێ “جارێک لەگەڵ ئەرسانلی بە تەلەفۆن قسەم کردووەو ئەگەر گیرام بزانن هی ئەوەیە” و ئەمجارەش قامک بۆ لای حەسەن جەماڵ و جەنگیز چاندار، ڕاداشتراوە! چاندار لە نووسراوەیەک دا باس لە هۆشدارەکەی ئەردۆغان دەکات و وەڵامی دەداتەوە.
کورد لە ئاڵمان 1.1ی حەشیمەتە
”ئەنجومەنی گەلانی ژێر مەترسی” (STP) لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند کە حەشیمەتی کوردان لە وڵاتی ئاڵمان گەیشتۆتە 1.1 میلیۆن کەس و یەک بەش لە سێ بەشی شارۆمەندانی ئاڵمانی کە بە تورک دەناسرێن، کوردن، بەڵام سەرنجڕاکێشە کە کوردەکان سەڕەڕای ئەوەی کە دووهەمین گرووپی ئەتنیکی غەیرە ئاڵمانی نیشتەجێی ئەو وڵاتەن، وەک “کەمایەتیەکی نەتەوەیی” حیسابیان بۆ ناکرێ.
ئەسەد لە جەژنیش دا خەڵکی کوشت
بەشار ئەسەد بە قسەی کۆمکاری عەرەبی کردبوو و بڕیاربوو ئەمڕۆ هێزەکانی ئەرتەش لە شارەکان بباتە دەر، بەڵام سەڕەڕای ئەوەی کە جەژنی قوربانیش بوو، تەقە لە خۆپێشاندەرانی ناڕازی کرا و بە گوێرەی زانیاریەکان، ئەمڕۆ یەکشەممە، هەری کەم 15 هاوڵاتی سڤیل کوژران
پیری/ عەبدوڵڵا پەشێو
کاتێ ، جاران
تهمی خهمێک ، له سهد پێچ و کهنارهوه
شهپۆڵ شهپۆڵ ، قهف قهف دههات
دایدهگرتم به ترۆپک و بنارهوه :
بیرم لهوه دهکردهوه
که سهودایهک ، عیشقێکی نوێ…
سبهی به داری عومرهوه
گۆپکه دهکاو دهپشکوێ
که چی ئێستا
که دڵتهنگی قانگم دهدا
که دهبینم ئێجگار ماتم
بیر له جوانێک دهکهمهوه
که فڵان ساڵ
له فیسارجێ تووشی هاتم!
پەیەدە و کێشەی کورد لە باشووری ڕۆژئاوا
پەیەدە، واتە پارتی یەکیەتی دێمۆکراتیک، لە گرینگترین حیزبەکانی باشووری ڕۆژئاوای کوردستانە. کریستیان سینکلێر، لە ناوەندی لێکۆڵینەوەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی زانکۆی ئاریزۆنای ئەمریکا لەمبارەوە دەڵێت کە پەیەدە بەهێزە و بە ئەگەری هێرش بۆ سەر سووریا، ئەو حیزبە دەتوانێ بە ئاسانی هەرێمە کوردنشینەکان داگیربکات. سووریاش لە ترسی پارچەبوون و سەرکەوتنی شۆڕشی گەلان، خەریکە مافی کوردان دەدات و بەدوور نیە ئۆتۆنۆمیش بداتە کوردان. پێشووتر ئۆجەلانیش لە زیندانەوە ە لە 9ی ئەپریلی ڕابردوو دا لەمبارەوە گووتبوویی: “ئەگەر بەڕێوەبەرانی شام لەپێناو ڕیفۆرمدا هەنگاو بنێن، ئەو كات كوردانیش پشتیوانی دەكەن. دەكرێ لەچوارچێوەی ئەو ڕێفۆرمەدا، مافەكانی وەك خۆبەریوەبەری دیموكراتیك و مافی كەلتوری دانیان پێدابندرێت. بۆ نمونە، دەتوانن شارەدارییەكان ڕادەستی گەل بكەن و رێ لەپێش خۆبەرێوەبەری دیموكراتیك بكرێتەوە. دەبێ مافی ناسنامە بدرێت. سوریا گرنگی خۆی هەیە و دەبێ لەبەرچاو بگیردرێت. بنەماڵەی ئەسەد باش دەزانن كە من چۆن هەڵسوكەوت لەگەڵ كێشەكان دەكەم. ئەگەر مافی خۆبەرێوەبەری دیموكراتیك و مافی كەلتوری دانیان پیدابندرێت، ئێمەش پشتیوانی لەو هەوڵانە دەكەین. رێكخراوەكانی كوردانیش لەوێ پشتیوانی لێدەكەن.”
بێ ژنی!
لە نێو ماڵێکی بێژن دا
لە بن لێفێکی چڵکن دا
سەرم وڕە و گیانم دێشی
کەس نیە نازم بکێشی
تۆ بەڵێنیم پێبدە/ هێمن موکریانی
تۆ بهڵێنیم پێ بده تا من بهرهو ژوان ببمهوه
بمدهیه ماچێكی تهڕ لهو لێوه باجوان ببمهوه
دهستی لهرزوكم ههتا تێیدایه هێزی بهی كوشین
لێم گهڕێ تاوێ له باغی سینه میوان ببمهوه
شهنگه بێری بسڕهوه فرمێسكی بێ شوانی ئیتر
ڕهنگه هێشتا لهو چیا زۆزانه بۆ شوان ببمهوه
من گوڵی سهر گۆڕی ئاواتی لهمێژینهم بهڵام
ڕێژنهێیكم لێ بدا پێم وایه بۆ ڕوان ببمهوه
شێخی سهنعان بۆ كچی گاور له ئیسلام وهرگهڕا
من خهریكم بۆ كچه شێخێ پهشێوان ببمهوه
هاوڕێم!/ عەبدوڵڵا پەشێو
هاوڕێم !
دوێنێ دهمهو ئێواره بوو
تابڵێی بيری تۆم دهكرد
كز دانيشتبوم ،
سهيری زهردهی ئاسۆم دهكرد .
تۆ دهزانی چۆن ههتاوم هاته بهرچاو ؟
وهك كيژێكی كهزی زهردی گهردنبڕاو !
ههر ئهو ساكه ،
بڕيارم دا
زمانی خۆم بسوتێنم ،
ههتا ماوم
تۆ به ههتاو نهشوبهێنم !
بارزانی دەڵێ نە هێرش دەکەینە قەندیل و نە ئێوەش دەتوانن پەکەکە لەناو بەرن
بیراند دەڵێ/ دوێنێ بەیانی، گفتگۆیەکی دوور و درێژم لەگەڵ “مەسعوود بارزانی” سەرۆکی هەرێمی کوردستان کرد. وەک هەمیشە، بە ڕوونی قسەی کرد. لە چەند ساڵ لەمەوبەرەوە، چی گووتووە، هەمان هەڵوێستی دووپات کردەوە. ئەوانەی لە دەستی دێت و ئەوانەی لەدەستی نایەتی، زۆر بە ڕوونی هێنایە سەر زمان. لە تورکیا هەندێک لایەن، دەڵێن متمانە بە بارزانی ناکرێ، کەچی ئەو ڕێبەرە کوردە، تا ئێستا هەرچی کە ووتوویەتی، بەجێی گەیاندووە. بارزانی پەیامی زۆر گرینگی هەبوون.
جیابۆوەکانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشان تێکەڵ بە کۆمەڵەی شۆڕشگێڕ بوونەوە
هەر ئەوەندەی کە لایەنی جیابۆوە لە کۆمەڵەی زەحمەتکێشان، حیزبێکی تریان دانەمەزراند و کۆمەڵەیەکی [… وەک دێمۆکراتێکی ] تر، زێدە بە ویتـــرینی حیزبەکانی ڕۆژهەڵات نەبوو، جێگەی شوکری باقیە.
نێزی 25000 ماڵ بە کەڵکی ژیان نایەن
هەندێک ستاتیستیک سەبارەت بە بوومەلەرزە 7.2 ڕیشتەریەکەی وان و ئەرجیش: 604 کوژراو، 4152 بریندار، 2779 بینای ڕووخاو، 21647 بینای تریش، خەساری پێگەیشتووە و مەترسی ڕووخانیان هەیە. 20 قووتابخانەی ئەرجیشیش دەبێ چۆل بکرێن.
بە 26 کەس درسترێژیان کردە سەر، دادگا وتی خۆی ویستوویەتی!
بیست و شەش نەفەر کە لە ناویان دا بەرپەسی ئاکەپەی شار، مامۆستا، دوکاندار، کارمەندی بانک، ئەفسەری ئەرتەش، چاپەز، مودیر، کرێکار و هتدیان لە ناودایە، لە قزڵ تەپەی ماردینی باکووری کوردستان، دەستدرێژی دەکەنە سەر کچێکی سێــــــــزدە ساڵان. دوای دوو سێ ساڵ، دادگای تورک، بە هۆی شوێندانەری گۆیا ئاکەپە و قورسایی تۆمەتبارەکان بۆخۆیان، بڕیار دەدا کە ئەو کچە بە خواستی خۆی لەگەڵ 26 پیاوەکە بووە و تاوانبارانی لەو تۆمەتە بە دوور زانیوە… لە مێدیاکانەوە بگرە تا عەوڵا گوڵ، هەڵوێستیان دژ بەم بڕیارە گرتووە. تا بزانین چ دەقەومێ
خۆپێشاندانەکان لە ئەورووپا
لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوو دا، لە چەندین شاری ئەورووپا وەک “هێلسینکی، هانۆڤێر، دەنهاخ، مادرید، دۆسێڵدۆرف،”باسێل”ی سویس و چەند شاری تر، دژ بە شەڕخوازی و فاشیزمی حکومەتی ئاکەپە و گووشار بۆ سەر سیاسەتمەدارانی کورد، خۆپێشاندانی ناڕەزایەتی بەڕێوە چوو
مام جەلال باسی دوو مەرجەی پەکەکە بۆ چەکدانانی کرد، کۆمەڵێک بە خەراپ لە مەسەلەکە گەیشتن!
باسەکە بەم جۆرە نیە کە باس دەکرێ. یەکەم ئەوە کە پەکەکە، خۆی کێشەی لەگەڵ وشەی “لێبوردن” هەیە و بەردەوام دژایەتی بەرانبەر بەم وشە، یا تێگەیشتنی هەڵە لەو مەسەلە باس کردووە. پەکەکە دەڵێ ئێمە لە بێکاری چەکمان هەڵنەگرتووە و نەچووینەتە چیا! بەڵکو داوایەکی ڕەوامان هەیە و خەباتێکی ڕەوامان هەیە و بۆ پاراستنی خۆمان و دەستەبەرکردنی ئەو داوایانە چوونیەتە چیا، چون لە شار ڕێگەی سیاسەتمان پێنادرێ. کەوابوو، چیمان نەکردووە کە لێی پەشیمان بین. شانازی بەوەش دەکەین کە کردوومانە و بۆ داوای لێبوردن موزاکرە ناکەین.
…
دووهەم ئەوە کە، داواکاریەکان لە یەک و دوو و سێ و چوار و ئەمانە زۆر تێدەپەڕێ و تەنیا وەک گرینگترینەکان باس لەوانە دەکرێ. بۆ وێنە:
یەکەم: گۆڕینی یاسایی بنەڕەتی و لابردنی سەرجەم ئەو بڕگانەی باس لەوە دەکەن هەر کەس لە تورکیا دەژی تورکە و پەسەندکردنی فرەنەتەوەیی بوونی تورکیا
دوو: مافی خویندن بە زمانی زگماکی
سێ: گۆڕینی یاسای هەڵبژاردن/ گۆڕینی یاسای پارتە سیاسیەکان
چوار: زیادکردنی دەسەڵاتە خۆجێیەکان وەک شارەداری و پارێزگاکان و ئامادەکاری بۆ خودموختاریەکی هەرێمی
پێنج: گۆڕانی شوێنی گیرانی ئاپۆ و ئازادی سەرجەم گیراوانی پەکەکە و کەجەکە
شەش: پێکهاتنی کۆمیسیۆنێکی لێکۆڵینەوە لە ڕاستیەکان و تاوان و هەڵە و هەموو شتێکی کە هەم دەوڵەت کردوویەتی هەم ئێمە
کە باس لە دابەزینی گەریلا لە چیاکان و گەڕانەوە و شتی وا دەکرێ:
…
مەبەست ئەوەیە کە، گەریلا ئیزنی هەبێ بگەڕێتەوە ماڵی خۆی و بێ ئەوەی ڕووبەڕووی هیچ لێپرسینەوەیەک بکرێ
سەرکردەکانی پەکەکە، ئەگەر بگەڕێنەوە، ئیزنی سیاسەتکردنیان هەبێ و وەک خەڵکی ئاسایی کەس بۆی نەبێ ئاستەنگیان بخاتە بەردەم
ئەگەر ڕێگە بە سەرکردە و هەندێک لە کادرە گرینگەکانیش نادرێ، دەبێ لە شوێنێک، بەڵکوو ئەورووپا یا باشووری کوردستان، مافی مانەوەیان پێبدرێ و ژیانیان گارانتی بکرێ تا ئامادەکاری بکرێ بۆ گەڕانەوەیان کاتێک کۆمەڵگا ئامادەبوو
ئەگەر هەمووی ئەوانە هاتە دی یا دەستپێکرا، ئەوکات گەریلا چەک دادەنێ
بۆ ئاگاداریتان، ساڵەهایە، یاسایی “پەشیمان بوونەوە” هەیە و تەسویب کراوە و گەەریلا دەتوانێ بگەڕێتەوە و بڵێ پەشیمانم و هەندێک زانیاری بدات و خەیانەت بکات، سبەی ئازاد دەبێ و یارمەتی دەدرێ و مومکینە ئیستخدامیش بکرێ. بەڵام پەکەکە ئەوەی قەبووڵ نیە و وەک گەریلاکانی لە خاپوور هاتنە، گەڕانەوەیەکی سەرفەرازانە و ئازادی دەوێت دەنا هیچ.
کەوابوو، چارەنووسی پێنج شەش هەزار گەریلا و زیاتر لە 200 سەرکردە و کادر لە ئارادایە و ئەویش پاش کۆمەڵێک خاڵی چاوەڕوانکراو لە یاساکان دا.
ئەوە مەسەلەگەلێکن کە ساڵەهایە باس دەکرێن، بە سەدان جار باس کراون و دووپات بوونەتەوە، خۆ هەر بە خەبەرێک لە قەولی مام جەلال، حوکم نیە هەمووی کۆتایی هاتبێ.