ماڵه‌وه‌ > PoemMusic > بێ تۆ/ نالی/ بە دەنگی حەسەن دەرزی

بێ تۆ/ نالی/ بە دەنگی حەسەن دەرزی

5 تشرینی دووه‌م 2011 لێدوانێک بنووسە Go to comments

نەمردم من ئەگەر ئەمجارە بێ تۆ
نەچم،شەرت بێ، هەتا ئەم خوارە بێ تۆ
دەروونم خاڵییە، وەک نەی دەناڵێ
هەوارێکی چ پڕ هاوارە بێ تۆ
بیناییم کوێرە، هەڵنایێ بە ڕوی کەس
موژەم یەک یەک دەڵێی بزمارە بێ تۆ
هەموو ئەعزایی ناڵینم دەناڵێ
سەراپام میسلی مۆسیقارە بێ تۆ
قەسەم بەو شەربەتی دیداری پاکت
شەرابم عەینی ژەهری مارە بێ تۆ
لە کن تۆ خاروخەس گوڵزارە بێ من
لەکن من خەرمەنی گوڵ خارە بێ تۆ
لەکن من با وجوودی ناس و ئەجناس
کەسی تێدانییە ئەم شارە بێ تۆ
هەتا تۆم ئاشنا بوی،ئاشنام بوون
ئەمێستا مووبەمووم ئەغیارە بێ تۆ
هەموو رۆژێ لەتاو هیجرانی ئەمساڵ
تەمەننای مردنی پێرارە بێ تۆ
لە حەسرەت سەرووی قەدت چاوی “نالی”
دوو جۆگە، بەڵکوو دوو روبارە بێ تۆ

*نالی*

Advertisements
:هاوپۆله‌کانPoemMusic
  1. : ڕۆژپڕێس / Rojpress
    11 كانونی یه‌كه‌م 2011 له‌ 19:52

  1. No trackbacks yet.

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: