Archive

Archive for كانونی یه‌كه‌م, 2011

ڕێکخراوی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی: تورکیا به‌په‌له‌ لێکۆڵینه‌وه‌ له‌ کوشتاری هاوڵاتیانی سڤیل بکات

30 كانونی یه‌كه‌م 2011 لێدوانێک بنووسە

NNS ROJ: ڕێکخراوی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی به‌ بڵاوکردنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌یه‌ک، داوای له‌ ده‌وڵه‌تی تورکیا کردووه‌ که‌ سه‌باره‌ت به‌ کوشتاری هاوڵاتیانی سڤیل لێکۆڵینه‌وه‌ بکات.

“نیکۆڵا دوکڤۆرس”، به‌رپرسی به‌شی ئه‌ورووپا و ناوه‌ڕاستی ئاسیای ڕێکخراوی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی،له‌مباره‌وه‌ ده‌ڵێت:تورکیا ده‌بێ به‌په‌له‌، لێکۆڵینه‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌م هێرشه‌ بکاته‌ که‌ 35 هاوڵاتی سڤیلی کرده‌ قوربانی له‌ کاتێک دا که‌ هیچ ئامانجێکی تری سه‌ربازی له‌ هه‌رێمه‌که‌ نه‌پێکراوه‌.

ناوبراو ده‌ڵێ که “ده‌وڵه‌تی تورکیا، به‌په‌له‌ و له‌ پڕۆسه‌یه‌کی ڕوون و سه‌ربه‌خۆ دا، لێکۆڵینه‌وه‌ له‌ سه‌ر چۆنیه‌تی ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه‌ بکات که‌ هاوڵاتیانی سڤیل و به‌ تایبه‌ت مناڵانیشی تێدا بوونه‌ته‌ قوربانی.

ڕێکخراوه‌که‌ له‌ لایه‌ک، پشترڕاستکردنه‌وه‌ی هێرشه‌که‌ له‌ لایه‌ن به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی تورکیاوه‌ به‌ ئه‌رێنی ده‌زانێ به‌ڵام جه‌خت له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ش ده‌کاته‌وه‌ که‌ هه‌ڵه‌ی له‌م چه‌شنه‌ له‌ ئامانجی سڤیل و سه‌ربازی قه‌بووڵ ناکرێ.

به‌ گوێره‌ی ڕێکخراوه‌که‌ شه‌وی 28ی دێسه‌مبه‌ری 2011، فڕۆکه‌ شه‌ڕکه‌ره‌کانی ئه‌رته‌شی تورکیا، له‌ ئاواییه‌کی نیزێک ئولوده‌ڕه‌ی شڕناخ، گرووپێک له‌ هاوڵاتیانی سڤیلی بۆمباران کردووه‌ و له‌ ئاکام دا 35 که‌س که‌ 18 که‌سیان مێرمندالن و له‌ ناویان دا مناڵێکی 12 ساڵانیشی تێدایه‌ کوژراون. سه‌رچاوه‌که‌ هه‌روه‌ها باس له‌وه‌ش ده‌کات که‌ 29 که‌س له‌ کوژراوه‌کان، ئه‌ندامانی یه‌ک بنه‌ماڵه‌ن.

ڕێکخراوی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی،‌ هه‌ر وه‌ها له‌ ده‌وڵه‌تی تورکیاش ده‌خوازێ که‌ بنه‌ماڵه‌ی قوربانیان قه‌ره‌بوو بکاته‌وه‌ و ڕێووشوێنێک بگرێته‌ به‌ر که‌ هێرشی له‌م چه‌شنه‌ دووپات نه‌بنه‌وه‌.

Advertisements
:هاوپۆله‌کانNNSROJ

ده‌رکرانی 100 کرێکاری دێگولانی

30 كانونی یه‌كه‌م 2011 لێدوانێک بنووسە

NNS ROJ: سه‌ت کرێکاری به‌نداوی راموڵ له‌ ناوچه‌ی دێگولان، به‌م بیانووه‌ که‌ کۆمپانی خاوه‌نکاریان پاره‌ی نیه‌ که‌ له‌ جێگه‌ی مووچه‌ بیانداتێ، له‌سه‌ر کار ده‌رکران.

به‌ گوێره‌ی هه‌واڵێکی کۆمیته‌ی هاوئاهه‌نگی دامه‌زراوه‌ کرێکاریه‌کان، له‌ ڕۆژانی ڕابردوو دا 100 کرێکاری به‌نداوی راموڵی ناوچه‌ی دێگولان، له‌ لایه‌ن کۆمپانی خاوه‌نکار له‌ به‌نداوه‌که‌وه‌ ده‌رکراون. “کۆمپانی نمایان غه‌رب” که‌ وه‌ک په‌یمانکاری سه‌ره‌کی به‌نداوی “رامول” له‌ ناوچه‌ی دێگولانی سه‌ر به‌ پارێزگای کوردستان دێته‌ ئه‌ژمار، به‌م بیانووه‌ که‌ سه‌رچاوه‌ ماڵیه‌کانی له‌ که‌میان داوه‌ و چیتر له‌ توانای دا نیه‌ مووچه‌ی کرێکاره‌کان بدات، 100 کرێکاری ئه‌م به‌نداوه‌ی ده‌رکردووه‌.
کرێکارانی ناڕازی که‌ زۆربه‌یان ساڵه‌هایه‌ بۆ ئه‌م کۆمپانیه‌ کار ده‌که‌ن، ڕۆژی سێی به‌فرانبار له‌ به‌ر ده‌رگای ئیداره‌ی ئاوی پارێزگای کوردستان کۆبوونه‌ته‌وه‌ و داوای گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ سه‌ر کاره‌کانیان و وه‌رگرتنی مووچه‌ دواکه‌وتووه‌کانیان کردوه‌، به‌ڵام هه‌وڵی ئه‌و کرێکارانه‌ تاکو ئێستا ئاکامێکی لێنه‌که‌وتۆته‌وه‌.

:هاوپۆله‌کانNNSROJ

ئه‌ردۆغان، سه‌ددامێکی تر!

30 كانونی یه‌كه‌م 2011 لێدوانێک بنووسە

سه‌ددام له‌سێداره‌درا به‌ڵام بکووژانی سه‌ددام ئاسا، له‌ پێستی ئه‌ردۆغان و ئه‌سه‌د دا، درێژه‌ ده‌ده‌ن به‌ کۆمه‌ڵکوژکردنی کورد

:هاوپۆله‌کانComment

ده‌میرتاش: ناوی ئه‌و خاکه‌ “کــــــوردستان”ه‌ و ناوی ئه‌و خه‌ڵکه‌ش “گه‌لی کــــورد”ه‌. ئه‌و ڕاستیه‌ ناگۆڕێ

30 كانونی یه‌كه‌م 2011 لێدوانێک بنووسە
سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش، هاوسه‌رۆکی پارتی ئاشتی و دێمۆکراسی له‌ ڕێووڕه‌سمی به‌خاکسپاردنی کوژراوانی شڕناخ دا: ئه‌گه‌ر په‌نجا هه‌زار جاریش ئه‌و وڵاته‌ بۆمباران بکه‌ن، ئه‌گه‌ر په‌نجا هه‌زار جاریش ئه‌و گه‌نجانه‌ بکووژن، ناوی ئه‌و خاکه‌ “کــــــوردستان”ه‌ و ناوی ئه‌و خه‌ڵکه‌ش “گه‌لی کــــورد”ه‌. ئه‌و ڕاستیه‌ ناگۆڕێ. با ئه‌و ڕۆژنامه‌وان و مێدیاکارانه‌ش، که‌ له‌ ئۆفیسی ئه‌ردۆغانه‌وه‌ تاک به‌ تاک، ته‌له‌فۆنیان بۆکراوه‌ و هه‌ڕه‌شه‌یان لێکراوه‌ که‌ باس له‌و کاره‌ساته‌ نه‌که‌ن بزانن که‌ ئه‌و ده‌فته‌ره‌ لێره‌ نابه‌سترێ [ئه‌و مه‌سه‌له‌ ئاوا کۆتایی نایه‌ت]… له‌ نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کانه‌وه‌ بگره‌ تا دادگایی نێونه‌ته‌وه‌یی سزاکانه‌وه‌ بگره‌، هه‌موان به‌سه‌ر ده‌که‌ینه‌وه‌.. تا ئێوه‌ به‌ تاوانی دژ به‌ مرۆڤایه‌تی تاوانبار نه‌که‌ین، به‌ هه‌موو هێز و توانامان خه‌بات ده‌که‌ین، مه‌یدان به‌ مه‌یدان، گۆڕه‌پان به‌ گۆڕه‌پان، له‌قاوتان ده‌ده‌ین… [مێدیاکان]شه‌رمیش ناکه‌ن، ئێمه‌ به‌ ورووژێنه‌ر له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن
:هاوپۆله‌کانComment

ده‌شمانکوژن و جه‌سته‌شمان پارچه‌ پارچه‌ ده‌که‌ن!

30 كانونی یه‌كه‌م 2011 لێدوانێک بنووسە

ئایلا ئاکات ئاتا/ پارله‌مانتارای به‌ده‌په‌: لێــــره‌ ده‌وڵه‌ت نیه‌! لێره‌ یاسایه‌کی تر هه‌یه‌، یاساکه‌یه‌ که‌ ده‌ڵێ ئه‌گه‌ر قاچاخچێتی بکه‌ی، سزاکه‌ت مه‌رگه‌… یاسایه‌ک که‌ مه‌رگه‌که‌ش که‌م ده‌بینێ و [جه‌سته‌که‌ت] پارچه‌ پارچه‌ ده‌کات و ئاگری تێبه‌رده‌دا… ڕاسته‌ که‌ ده‌وڵه‌تمان نیه‌، به‌ڵام گه‌لی کورد له‌ هه‌ر شوێنێک که‌ هه‌یه‌ هه‌ڵده‌ستێته‌ سه‌رپێی و ئه‌و کۆمه‌ڵکوژیه‌ پڕۆتیستۆ ده‌کات

:هاوپۆله‌کانComment

کۆمه‌ڵکوژی کوردان له‌ باکوور

30 كانونی یه‌كه‌م 2011 لێدوانێک بنووسە

بێده‌نگی له‌ به‌رانبه‌ر هه‌ر کۆمه‌ڵکووژیه‌ک، ڕێگه‌ بۆ ئه‌نجامی کۆمه‌ڵکووژیه‌کی تر خۆش ده‌کات.

:هاوپۆله‌کانNNSROJ

ئه‌ردۆغان دیسان به‌ مێدیا وه‌ڕی!

30 كانونی یه‌كه‌م 2011 لێدوانێک بنووسە

ڕۆژنامه‌ی ته‌ڕه‌ف له‌ مانشێته‌که‌ی دا نووسیویه‌تی: ده‌وڵه‌ت خه‌ڵکه‌که‌ی بۆمباران کرد
ئه‌ردۆغان خه‌ریکه‌ له‌ داخان ده‌ته‌قێ و به‌ توندی هێرشی کردۆته‌ سه‌ر ئه‌و ڕۆژنامه‌.
ڕۆژنامه‌کانی تریش له‌وپه‌ڕی بێ ئه‌خلاقی دا، وه‌ک هه‌میشه‌، هه‌وڵی په‌رده‌پۆش ده‌ده‌ن و به‌ نووسینی مانشێتی چه‌واشه‌کارانه‌ هه‌وڵ ده‌ده‌ن کێشه‌که‌ ته‌نیا وه‌ک “هه‌ڵه‌”یه‌ک پێناسه‌بکه‌ن.
جان دوندار، ڕۆژنامه‌وانی تورک، له‌ پڕۆگرامێکدا خۆی به‌ توندی ڕه‌خنه‌ له‌ مێدیایی تورکیا ده‌گرێ و ده‌ڵێ سه‌ڕه‌ڕای تێپه‌ڕ بوونی 12 کاتژمێر، هیچ کاردانه‌وه‌یه‌کی ئه‌وتۆیان سه‌باره‌ت به‌ کاره‌ساته‌که‌ نه‌بووه‌. [دوێنێ] ناوبراو ده‌ڵێ ڕه‌وشی ئاوا [بێده‌نگی مێدیا] ته‌نیا له‌ سه‌رده‌می کوده‌تای سه‌ربازی ڕوو ده‌دات.
هه‌ر دوێنێ له‌ تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی تویتێریش کاردانه‌وه‌ی توند به‌رانبه‌ر به‌م کۆمه‌ڵکووژیه‌ نیشاندرا.

:هاوپۆله‌کانNNSROJ