ماڵه‌وه‌ > Comment > هۆمەر دزەیی/ خەون

هۆمەر دزەیی/ خەون

3 كانونی یه‌كه‌م 2011 لێدوانێک بنووسە Go to comments

دوێنێ شه‌و بینیم له‌ خه‌وێ/ له‌ سه‌ر جێی به‌ر مانگه‌ شه‌وێ
خۆم خزانده‌ جێی فێنک/ نه‌مهێشت به‌ر هه‌ناسه‌م که‌وێ
قژی خاوی/ با لێداوی/ ئاڵۆزاوی/ جار جار دایدەپۆشاند لاچاوی
خوایە گیان چەندم خۆش دەوێ

زۆر بە ئەسپایی و بە نەرمی
دەمم برد بۆ لێوی گەرمی
چاوی هەڵهێنا و پێی گووتم:
خەونم ئەدی تۆ هاوسەرمی

نەیهێشت هەستم
گرتی دەستم
لێوی گەستم
مچووڕکێکی خۆشی دایگرت
سەرتاپای هەناو و هەستم

وێکڕا تا مەلا بانگ دانێ
تێکئاڵان و دەست لەملانێ
لەناکاو دەنگی مەلای هات
دایبڕیم لە بەژنی جوانێ

بە سەرسامی
بە ناکامی
بێ ئارامی
بەجێمهێشت بەهەشتی خەونم
چاوم پڕ بوو لە گریانــــــــــێ

Advertisements
:هاوپۆله‌کانComment
  1. : رۆژپڕێس|Rojpress
    19 نیسان 2014 له‌ 10:29

  1. No trackbacks yet.

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: