Archive

Archive for شوبات, 2012

وەزیری پێشمەرگە و سەنتەری کولتووری

تەماشای ڕێپۆرتاژێکم سەبارەت بە فیستیڤاڵی “قەدەم خێر” دەکرد. “جەببار یاوەر”، سەرۆکی پێشووی هێزی پێشـــــمەرگەی باشووری کوردستان! بە سیفەتی “سەرۆکی سەنتەری هاوبەشی لۆر”! قسەی دەکرد! ماشەڵڵا پۆستی تازەشی لێدێتەوە! ئاخر کاری “وەزارەتی پێشمەرگە” و “ناوەندێکی کولتووری” وەک ئەوەی باسکراوە، زۆر لێک نزیکن:)

:هاوپۆله‌کانComment

ساڵی کەبیسە! ساڵی 366 ڕۆژی

مانگی فوریەی ئەمساڵ، 29 ڕۆژە بوو و ئەمساڵ ساڵی درێژ [کەبیسە]یە! هەر چوار ساڵ جارێک، ڕۆژێک بە ڕۆژەکانی ساڵ زێدە دەبێ و هەر بۆیەش ئەمساڵ 366 ڕۆژی هەیە. بەیانی مامۆستاکەمان کووتی لە سوید ڕەسمە کە ئەو ڕۆژە، خانمەکان بۆیان هەیە، بچنە خوازبێنی کوڕان[هەرچەند لەمێژە هەر وایە و جەماعەت زۆری گوێ پێنابزوێ:)]. جا لە خوڵای بەزیاد بن، هاوپۆلی ژیکەڵە ژیکەڵەشم هەن. کاتێک قسەکانی تەواو بوو، دەستم بەرزکردوە و کوتم: بە پێی ئەو ڕێز و حورمەتە کە بۆ کولتوور و داب و نەریتی کۆنی سوید هەمە، من ئامادەم کە سەرجەم خوازبێنیەکان لە لایەن خانمەکانی کلاس، خوشک و تەنانەت دەرووجیرانەکانیەوە بە باوەشێکی ئاوەڵا و بەو پەڕی دڵفراوانیەوە قەبووڵ بکەم. جەماعەت گەلێکی پێ‌خۆش بوو! خــــوا وەخێری گێرێ:)
:هاوپۆله‌کانComment

پێنج وەرز لە پاییزی کراسەکەتدا/ ئەیاز سیاوەشیان

وه‌رزی دووهه‌م
خانم …!
له‌ ئۆقره‌ی ته‌م گرتووی ئه‌م شیعره‌دا،
نه‌ دره‌ختی حه‌رفێک ڕواوه ‌و
نه‌ قه‌تاری شه‌هوه‌تی چرکه‌یه‌ک
تێده‌په‌ڕێ!
ئه‌ڵێی ته‌مه‌ن، سه‌رانسه‌ری ته‌مه‌ن
له‌ پاییزی کراسه‌که‌تدا
به‌جێماوه‌!
له‌ سیناریۆی ئه‌م ئاوێنه‌يه‌دا،
نه‌ باران ده‌بارێ و
نه‌ مۆسیقای شه‌وگارێکی چڕ!
ئه‌ڵێی مێژوو، سه‌رانسه‌ری مێژوو
له‌ ژێر چه‌تری گریاندا
به‌جێماوه‌!
له‌ کۆنگره‌ی مێخه‌ک و مرۆڤدا،
نه‌ زایه‌ڵه‌ی میکرۆفونێکی بێدار و
نه‌ بۆنی به‌له‌می سه‌رسینه‌ت!
ئه‌ڵێی جیهان، سه‌رانسه‌ری جیهان
له‌ هه‌ره‌سی ڕازه‌کاندا
به‌جێماوه‌!
خانم!!
گیتاری له‌نجه‌که‌ت راژه‌نه ‌و
ئاوێته‌ی ئاوێنه‌ی ده‌ریای که‌!
مه‌هێڵه‌،
خه‌ونه‌کان
پیرمان که‌ن!!
****
لە دیوانی: “پێنج وەرز لە پاییزی کراسەکەتدا”. بڵاوکردنەوەی دەزگای ئاراس ٢٠٠٩ی زایینی.

:هاوپۆله‌کانPoemMusic تاگەکان:

ئاڵتان تان: دیکتاتۆریەتی ئاتاتورک خەڵکی دەکوشت و پاشان بە سیخوڕی تۆمەتبار دەکردن

ئاڵتان تان، پارلەمانتاری ئامەد لە سەر لیستی پارتی ئاشتی و دێمۆکراسی، لە لێدوانێکی دا لە پارلەمانی تورکیا بە توندی هێرشی کردە سەر ئەو پارلەمانتارەی کە ڕۆژی پێشووتر سووکایەتی بە پێشەوایەکی ئایینی/ سیاسی کردبوو کە بە فەرمانی ئاتاتورک لەسێدارە درابوو. تان لە قسەکانی دا کوتی: سەردەمی دیکتاتۆریەتی ئاتاتورک، خەڵکیان ئەشکەنجە دکرد و دەیانکوشت و پاشان دەیانکرد بە سیخوڕی ئینگلیز لە کاتێک دا کە ئینگلیز ئەستەنبووڵی بێ تەقە گرتەوە و پێشکەشی ئەنقەرەی کرد! ناوبراو وتی بۆ شێخ سەعیدی پیرانیش هەمان ئیدعای درۆیین کرا و بە هۆی ئەم قسانە کۆمەڵێک لە پارلەمانتارانی جەهەپە و مەهەپە تووڕە بوون و سووکایەتیان بە ئاڵتان تان کرد و پاشان هێرشیان کردە سەر…
:هاوپۆله‌کانComment

Amnesty’s report about ethnic minorities and Kurdish political prisoners:

Many members of ethnic minorities have also been arrested or harassed after protesting at environmental degradation in their areas. On 18 May 2011, members of the Ministry of Intelligence arrested Farzad Haghshenas, aged 35, a Kurdish environmental activist, in front of his shop in Marivan, Kordestan Province. He was released on 1 October after the payment of about 520 million rials. Until his release he was held in solitary confinement in the Marivan Intelligence detention facility. Farzad Haghshenas is a member of Sabzchia (The Green Mountain Society) which aims to ensure that the countryside around Marivan is kept clean.

زیاتر بخوێنەوە…

:هاوپۆله‌کانSw|En|Tr

Syrian Kurds flee to Iraqi safe haven

Ahram/ Syrian Kurds who represent about 9 per cent of the country’s population are encouraged to flee after an announcement made by authorities in Iraqi Kurdistan that they will not hand back defectors to Damascus.

Away from his family and living in a small flat, Omar Izzat Ibrahim is among rising numbers of Syrian Kurds who have fled a bloody crackdown to the safe haven of Iraq’s autonomous Kurdish region.  Their increasing numbers were highlighted by the announcement on Monday that authorities in Iraqi Kurdistan had awarded refugee status to 30 Kurdish Syrian soldiers who defected, with officials insisting they would not be handed back to Damascus.

زیاتر بخوێنەوە…

:هاوپۆله‌کانSw|En|Tr

ڕەخنەی نابەجێ لە مێدیای کوردی!

زۆر کەس لەو دورووبەرە بە خەراپ لە ئەرکی ماڵپەڕ و ڕاگەیاندن و مێدیا و شتی وا تێگەیشتوون. بەشێک لەو خەڵکە، کە لە ماڵپەڕ و بڵاوکراوەی حیزبەکانیان زیاتر، هیچی دیکە نابینن و ناخوێننەوە، وادەزانن کە هەر شتێکی جیاوازتر لە سەرچاوەکانی ئەوان بنووسرێ، ناڕاست، هەڵبەستراو و گێرەشێوێنیە و حەتمەن دەبێ موویەک، گووریسیک شتێک لە ناو ماستەکە دا بدۆزنەوە دەنا ناحەسێنەوە. هەمان نەخۆشیەکەی کە ئێرانیەکان لەمێژە تووشی بوونە. “وەهمی پیلان” و ئەم باسانە.

هەندێک وا دەزانن دەبێ چونکە بەڕێوەبەرانی ماڵپەڕێک لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە هاتوون، دەبێ هەر هەواڵ و ڕاپۆرت و بابەتی پێوەندیداری بەم پارچە لە کوردستان بڵاوبکەنەوە. خەبەری باشوور بڵاوبکەیەوە دەبی بە مامەچی و بارزانی چی و … تازە خوا نەکا خەبەرەکان سەبارەت بە باکووری کوردستان بن! تەنانەت ئەگەر باسی ژەنەراڵێکی تورک، بوومەلەرزە، نەخۆشی ئەردۆغان و بابەتی لەم چەشنەش بکەی، هیچ بۆت نابێتە پاساو و دەتکەن بە ئەندامی پەکەکە. هەرچەند لەم دواییانەدا، ماڵپەڕی زۆربەی حیزبەکانی کە قەتیان باسی باکوور نەدەکرد، ئێستا کەسیان بە پێخواسی ناگاتێ و نیوەی خەبەرەکانیان هی باکوورە. بەر هەر شێوە! ئەوانە دەچنە ناو خانەی کەسانی ناوچەگەراوە.

هەندێکی تر، مەگەر بە چاکە دەنا هەر باسی حیزبەکەیان بکەی، بێ یەک و دوو، تۆمەتبارت دەکەن کە سەر بە فڵانە لایەنی سیاسی ڕەقیبی! گرووپێک پێیان باشە بتکەن بە “نەیار”، هەندێکی تر “دوژمنی فڵان کەسایەتی ناسراوی فڵان لایەنی دابڕاوی فڵان حیزب” و گرووپێکی تر، لوتف دەکەن و لە پێرسپێکتیڤێکی بەرفراوانتار دا پێناسەت دەکەن و بە دوور لە تۆمەتبارکردن بە لایەنگری لە فڵان جەناح، بە لایەنگری لە حیزبێکی سیاسی پارچەیەکی ترت تۆمەتبار دەکەن.

تازە خۆ قەیناکا ئەگەر ڕەخنە بگرن و ناڕازی بن. قەباحەت ئەوەیە کە دەستەوجێ دەتکەن بە خاین و دوژمن! لە سەتا نەوەتی کەیسەکان دا، لە جێگەی ڕەخنەیەکی ئوسولی و ڕێک‌و‌پێک، هێرشی ناڕەوات دەکەنە سەر و لە جێگەی ئەوە کە دە سەرچاوە هەڵکێڵن، کەسایەتی نووسەری خەبەرەکە، یا بەرپرسی ماڵپەڕەکە دەدەنە بە شەقی مەجازی. بێ مەحکمە و بێ قازی، خۆیان بڕیار دەدەن و حوکمەکە ئیجرا دەکەن. بێ ئەوەی بیر لەوە بکەنەوە کە بە دەیان سەدەیە کە شتێک بە ناوی “ئینساف” ئیختراع بووە و دەکرێ ئەو بابەتە ڕەچاو بکەن لە دەستەو یەخەبوونیان دا لەگەڵ لایەنی بەرانبەر.

کاتێک هەندێک کەسی ساویلکە [ئەو وشە بە قەڵەوی بخوێننەوە]، کە لە سایەی سەری مارک زاکربێرگەوە دەستیان وە فەیسبووک ڕاگەیشتووە و بە دانانی چەند لینک و گۆرانی وادەزانن بوونەتە خاوەن ئەندێشە و بوونەتە ڕەخنە گر و خاوەن نەزەر، کورتە کامێنتی پڕ لە سووکایەتی دەنووسن و دەچنە ناو پڕۆسەیەکی ناوڕزاندنەوە، ئەگەر وەڵامیان نەدراوە، بزانن کە کەس بیپی بە کڵاوی نەکردوون بۆیە!

خۆ ڕاستە ڕۆژنامەوانیش بەشەرە و هەڵەش دەکات و هەڵەکانیشی ڕاست دەکاتەوە و دەبێ چاوی تیژی خەڵکی لەسەر بێت و ڕەخنەی لێبگیرێ، بەڵام ئیتر ئەوەش زۆر بێ مانایە کە چاوەڕوانیت لێی هەبێ کە چەپڵە بۆ سەرۆکەکەی تۆ لێدا یا هەر سەبارەت بەو شتەی کە تۆ حەزت لێیە بابەت بڵاوبکاتەوە و هەر زانیت بە دڵت لوتی لێ بادەی و تۆمەتباری بکەی بە لایەنگری لەم و لەو و ڕەگی ملتی لێ هەڵمووسێنی و …

قەرار نیە لە پشت هەر خەبەرێک، پیلانیک هەبێت و هەر دیزەڵە ماستێک مووی تێدابێت و هەر قابڵەمەیێ، مەنجەڵێکی لە ژێر بێت.

:هاوپۆله‌کانComment