Archive

Archive for ئازار, 2012

دۆزی قەدەخەی خەباتی سیاسی سەر 10 سیاسەتمەداری تورک لە دادگای مافی مرۆڤی ئەورووپا

NNS ROJ: دادگای مافی مرۆڤی ئەورووپا، سکاڵای 10 سیاسەتمەداری کوردی باکووری کوردستانی دژ بە دەوڵەتی تورکیا قەبووڵ کرد و داوای لە ئەنقەرە کرد پاراستن نامەی خۆی پێشکەشی دادگاگە بکات.

دادگای مافی مرۆڤی ئەورووپا، بڕیاری دا، دۆسیەی سکاڵای 10 سیاسەتمەداری کورد دژ بە ئەنقەرە بخاتە گەڕ و هەر لەو چوارچێوە دا، وێڕای ئاگاداکردنەوەی سیاسەتمەدارە کوردەکان، داوای لە تورکیاش کردووە کە تا 9ی مانگ پاراستن نامەکەی پێشکەش بەو دادگایە بکات. دۆزی ئاماژەپێکراو لە لایەن 10 سیاسەتمەداری کورد، پاش داخستنی پارتی کۆمەڵگای دێمۆکراتیک [DTP] و بڕیاری دادگای یاسایی بنەڕەتی لەمەڕ قەدەخەکرانی خەباتی سیاسی لەو دادگای مافی مرۆڤی ئەورووپا دژ بە ئەنقەرە کرابۆوە.

شایانی باسە کە پارتی کۆمەڵگای دێمۆکراتیک، لە 9ی نۆڤامبری 2005ی زایینی دامەزرابوو و لە 11ی دێسامبری 4 ساڵ دواتر، واتە ساڵی 2009، لە لایەن دادگای یاسایی بنەڕەتی تورکیاوە داخرابوو و هاوکات بڕیاری قەدەخەی خەباتی سیاسی بە سەر 37 پارلەمانتار، دامەزرێنەر، شارەدار و سیاسەتمەداری ناو ریزەکانی ئەو حیزبە دا سەپابوو. “ئەحمەد تورک، ئایسەل توغڵوک، سەدات یورتتاش، هالیت قەهرەمان، مەهمەد ساڵح ساغڵام، ئەبدولقادر فرات، ئەحمەد یای، بەدری فرات، فەتتاح داداش و حوسێن بەکتاش ئۆغڵوو”، 10 کەس لەو 37 سیاسەتمەدارە قەدەخەکراوە بوون کە پێکەوە سکاڵایان لە دادگای مافی مرۆڤی ئەورووپا دژ بە تورکیا تۆمارکردبوو.

Advertisements
:هاوپۆله‌کانNNSROJ

کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی نیشتمانی سووریا لە ئەنقەرە و پەراوێزخرانی کورد

31 ئازار 2012 1 comment

هەر وەک چاوەڕوان دەکرا، ئێستاکە لایەنە ئیسلامیەکان، کۆنترۆڵی ئەنجوومەنی نیشتمانی سووریایان گرتۆتە دەست. سێکۆلارەکان پەراوێز خراون و لە سایەی سەری ئەنقەرەش کورد خەریکە هەر تەواو لە گەمەکە دوور دەخسترێتەوە! ئاکەپە بە نیازی پیادەکردنی مۆدێلی خۆیەتی هەم لە تونێس و هەم لە سووریای داهاتوو. هەڵبەت لەمێژە، لەو پەڕی ئۆقیانووسەکانەوە، گڵۆپی سەوزی بۆداگیرساوە… چاوەڕوان بین بزانین ئەو پڕۆژە سەر دەکەوێ یان نا!

:هاوپۆله‌کانComment

بە بیانووی کاتژمێری زەوی!

گڵۆپەکەم کووژاندەوە
کووتم بەڵکوو
کەسێک بێت و
دووبارە دایگیرسێنێتەوە!
چاوەڕوانیم بێهوودە بوو!
ژوورەکەم هەر وا تاریکە!

:هاوپۆله‌کانComment

گەنجێکی کامیارانی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

NNS ROJ: گەنجێکی کامیارانی بە ناوی “پەیمان عەزیزی”، بە هۆی ناکۆکی لەگەڵ بنەماڵەی، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا. بە گوێرەی ئەو زانیاریانەی بە NNS ROJ گەیشتوون، دوێنێ هەینی، 30ی مارس، گەنجێکی کامیارانی بە ناوی “پەیمان عەزیزی”، خۆی هەڵواسی و بەم شێوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

سەرچاوەکە باس لەوە دەکات کە “کێشەی خێزانی” بۆتە هۆی خۆکوشتنی ئەو گەنجە. ئەوە لە کاتێک دایە کە لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوو دا، پەیام عەزیزی، شەشەمین هاوڵاتی کامیارانیە کە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

رۆژی دووشەممە 25ی رەزبەری 1390ی رابردووش، گەنجێکی تری کامیارانی بە ناوی “کەیوان غوڵامی” بە هۆکارێکی هاوشێوە، خۆی کووشتبوو. ئەگەرچی ژنان زۆرترین رێژەی خۆکووشتن و خۆسووتاندنیان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان هەیە بەڵام، لەم ساڵانەی دوایی دا، هەژمارێکی زۆر لە پیاوان و گەنجانی کوردیش، بە هۆکاری جیاواز، هەوڵی خۆکووشتنیان داوە و ئەم دیاردەیە بەردەوام لە پەرەسەندن دابووە.

پێوەندیدار:

لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوودا 1012 ژن لە باشووری کوردستان خۆیان سووتاندووە
رێژەی خۆکوشتنی هاوڵاتیان لە ئیلام لە پەرەسەندن دایە
ژنێک لە پیرانشار، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا
کچێکی گەنج لە پیرانشار جەستەی خۆی لەئاگر بەردا
ژنێکی 75 ساڵانی کورد ئاگری لە جەستەی خۆیی بەردا
خۆکوشتنی گەنجێکی کامیارانی
گه‌نجێکی ته‌مه‌ن بیست ساڵ له‌ دێگوڵان کۆتایی به‌ ژیانی خۆی هێنا
پیاوێک له‌ ره‌به‌ت خۆی هه‌ڵواسی
خۆسووتاندنی ژنان لە رۆژهەڵاتی کوردستان بەردەوامە

:هاوپۆله‌کانNNSROJ

بۆ پاراستنی گۆی زەوی، ئەمشەو چراکان بۆ کاتژمێرێک دەکووژێنەوە


NNS ROJ: 
دوایین شەممەی مانگی مارسی هەموو ساڵێ، شارۆمەندانی گۆی زەوی، بە مەبەستی پاراستنی هەسارەکە و بۆ وەبیرخستنەوەی گەرمبوونی کەش و هەوا، کاتژمێر هەشت و نیوەی شەو چراکانیان دەکووژێننەوە.

ئەمشەو، 5مین ساڵوەگەری دەسپێکی چالاکیەکی جیهانی بە ناوی “کاتژمێری زەوی”یە کە تێیدا، میلیۆنەها هاوڵاتی، لە سەرجەم وڵاتانی جیهان، بە مەبەستی راکێشانی سەرنجی دانیشتوانی تری هەسارەکە، گڵۆپ و ئامێرە کارەباییەکانی پێویست و ناپێویستی ماڵ وشوێنی کارەکانیان، بۆ ماوەی کاتژمێرێک دەکووژێننەوە.

زیاتر بخوێنەوە…

:هاوپۆله‌کانComment

ئوزگور گوندەم ئازاد بوو!

31 ئازار 2012 1 comment

پاش بڕیاری داخستنی ڕۆژنامەی “ئوزگور گوندەم”، لێرە و لەوێ، هێندە رەخنە لە دەوڵەتی تورکیا گیرا کە بە ناچار لە بڕیارەکەی پاشگەز بۆوە. وابزانم “ڕۆژەڤی ئازاد”، جارێکی تر ئازاد کرا.

:هاوپۆله‌کانComment

حوکمی ساڵێک زیندان بۆ خویندکارێکی سەقزی

NNS ROJ: خوێندکارێکی سەقزی، لە لایەن دادگایەکی شاری سەقزەوە، بە تۆمەتی دژایەتی لەگەڵ کۆماری ئیسلامی، بە ساڵێک زیندان مەحکووم کرا.

“بەهمەن دێهقانی” خوێندکاری کورد، بە تۆمەتی دژایەتی لەگەڵ کۆماری ئیسلامی و لە لایەن لقی چوارەمی دادگای شۆڕشی ئیسلامی سەقز، بە یەک ساڵ زیندان مەحکووم کرا.

بە گوێرەی KMMK خوێندکاری ئاماژەپێکراو، پێشتر بە تۆمەتێکی هاوشێوە لە لایەن ناوەندە ئاساییشیەکانی رەژیم لە شاری سەقز قۆڵبەست و ڕەوانەی گرتووخانەی ئەو شارە کرابوو بەڵام پاش تێپەڕبوونی 4 مانگ و بە دانانی بارمتەی ماڵی، بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.

زیاتر بخوێنەوە…

:هاوپۆله‌کانNNSROJ