Archive

Archive for ئایار, 2012

مەرگی 25 کرێکاری کورد تەنیا لە 14 مانگ دا

NNS ROJ: بە گوێرەی ئامارە فەرمییەکان، ساڵی 1390ی هەتاوی دا, 21 کرێکاری کورد لە پارێزگای سنە گیانیان لەدەست داوە و لە دوو مانگی سەرەتایی ئەمساڵیش دا، 4 کرێکاری تر بەو هەژمارە زێدە بووە.

هاوکات لەگەڵ پەرەسەندنی دەرکردنی کرێکارانی کورد وگووشار بۆ سەر چالاکانی کرێکاری، ڕەوشی نالەبار و نا ستانداردی شوێنی کار گیان لە کرێکارانی کورد دەستێنێ. “عەباسعەلی سەفەری”، بەرپرسی لقی پارێزگاری سنەی “خانەی کارگەر” ڕایگەیاند کە لە ساڵی 1390ی هەتاوی دا، 21 کرێکاری کوردی کەرتی بیناسازی تەنیا لەو پارێزگایە بە هۆی ڕوودای جیا جیاوە گیانیان لەدەست داوە. بە گوێرەی هەمان سەرچاوە، ساڵی 1389ی هەتاویش، 18 کرێکار و ساڵی پێشووتری 14 کرێکاری تری کەرتی بیناسازی لە پارێزگای سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان گیانیان لەدەست داوە.

بە گوێرەی زانیارییەکانی ئێن‌ئێن‌ئێس ڕۆژیش، لە دوو مانگی سەرەتایی ساڵی 1391ی هەتاوی دا، 4 کرێکاری کورد بە ناوەکانی “ز. مورادی، حەبیبوڵا ئەمانی، عادڵ بەهرامی و فەتحوڵا سۆهرابی”یش بە هۆی ڕووداوی هاوشێوە لە کاتی کارکردن دا گیانیان لەدەست داوە.

ناستانداردبوونی شوێنی کار، نەبوونی ئاسایشی گیانی، نەبوونی بیمە و کۆنترۆڵی شەرت و مەرجی کار لە لایەن دەزگا پێوەندیدارەکان و کەمتەرخەمی خاوەن کار و سەرمایەکان، ساڵانە گیانی سەدان کرێکاری کورد و ئێرانی دەستێنێ و هیچ ئۆرگان و دامەزراوەیەکیش بەدواداچوونی ئەو ڕەوشە ناکات و تەنانەت سیستەمێکی قەرەبووکردنەوەش بۆ بنەماڵەی قوربانیان لەئارا دا نیە.

Advertisements
:هاوپۆله‌کانNNSROJ

8 پارلەمانتاری بەدەپە لە ڕیزی تۆمەتبارانی دۆزی کەجەکە دان

NNS ROJ: هەشت پارلەمانتاری بەدەپە، لە لایەن دادگای ئامەدەوە خراونەتە ناو لیستی تۆمەتبارانی ئەندامەتی KCK.

دادگایی کۆماری ئامەد، نامەیەکی ناردۆتە پارلەمانی تورکیا و داوای لە سەرۆکایەتی پارلەمان کردووە کە مافی پارێزراوێتی سیاسی 8 پارلەمانتاری بەدەپە هەڵبگرێ تا لە چوارچێوەی دۆزی کەجەکە دا دادگاییان بکات.

هەردوو هاوسەرۆکی پارتی ئاشتی بو دێمۆکراسی “سەلاحەدین دەمیرتاش و گوڵتەن کشاناک”، پارلەمانتارانی حیزبەکە “ئەمیە ئاینا، نورسەل ئایدۆغان، سەباحەت تونجەل، ئایلا ئاکات ئاتا” و هەردوو هاوسەرۆکی کۆنگرەی جڤاکی دێمۆکراتیک واتە پارلەمانتاران “ئەحمەد تورک و ئایسەل توغڵوک” لە ناو ئەو لیستە هەشت کەسییە دان کە دادگای ئامەد داوای کردوون. زیاتر بخوێنەوە…

:هاوپۆله‌کانNNSROJ

ورمێ: لەسێدارەدانی بەکۆمەڵی گیراوانی کورد

NNS ROJ: هەشت گیراوی بەندکراو لە گرتووخانەی ناوەندی ورمێ کە دوینێ چوارشەممە بۆ ژوورەکانی تاکەکەسی گوازرابوونەوە، ئەمڕۆ بەیانی لەسێدارە دران.

بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی کە بە “ئێن‌ئێن‌ئێس ڕۆژ” گەیشتوون، 8 گیراوی بەندکراو لە گرتووخانەی ناوەندی ورمێ کە دوێنێ چوارشەممە، بۆ ژوورەکانی تاکەکەسی گرتووخانەکە گوازرابوونەوە، ئەمڕۆ بەیانی، 11ی جۆزەردانی 1391ی هەتاوی لەسێدارە دران. ناوی شەش کەس لە گیراوە ئیعدامکراوەکان بریتییە لە “مه‌نووچێهر داودی، خوسره‌و ده‌روێشی، نیهاد نوره‌دینی، سه‌یاد ئه‌حمه‌دپوور، سه‌فه‌ر پاکیزه‌ روو، سه‌ید عه‌دنان گیلانی” و موکریان نیوزیش، پشت بەستوو بە پارێزەری یەکێک لەو گیراوانە، وێڕای تەییدکردنی ئەم هەواڵە، ناوی دوو گیراوەکەی تری “ئەللاوێردی-ئەلف و حاجی پ” ڕاگەیاندووە.

دەگووترێ کە سەرجەم گیراوەکان بە تۆمەتی بازرگانی مادە هۆشبەرەکان ئیعدامکراون بەڵام بنەماڵە و پارێزەی هیچ کامیان ئاگاداری بەڕێوەچوونی حوکمەکە نەبوونە.

نیزێک دوو هەفتە لەمەوبەر و لە ڕۆژی 31ی گوڵان، سێ گیراوی تری کورد لە گرتووخانەی سنە و یەکی تر لە گرتووخانەی کرماشان لەسێدارە درابوون و هەفتەیەک بەر لەو رێکەوتەش 7 گیراوی تر، بە تۆمەتی کڕین و فرۆشتنی مادە هۆشبەرەکان لە گرتووخانەی کرماشان لەسێدارە درابوون.

:هاوپۆله‌کانNNSROJ

هێرش کرایە سەر ئومێدوارەکەی ستۆکهۆڵم

31 ئایار 2012 2 comments

ئەوە خەبەری ئەو کچە ئێرانییەیە کە لە ستۆکهۆڵم بەو هۆیە کە گۆیا خیانەتی بە مێردەکەی پێشووی کردووە، هێرشی کراوەتە سەر و لێوی هەڵدڕاوە و … کچە ناوی ئومێدوارە و لە ستۆکهۆڵم دەژی و ساشتییەکەی خۆمان لە فرفر دەزگیرانە تازەکەیەتی.. لە دنیای مەجازییەوە لەگەڵیان ئاشنا بووم و ڕووداوەکە هەژاندمی…. هەڵبەت ئەو پۆستە هەر خۆم لێی تێدەگەم و بۆ ئارشیوی خۆمە:) ئێوە خۆتان ئەزییەت مەکەن!

:هاوپۆله‌کانComment

زیاتر لە 100 هەزار کەس لە ئێران، تووشی نەخۆشی ئایدزن

NNS ROJ: بە گوێرەی زانیارییە فەرمییەکان، نزیک بە 24 هەزار کەس لە ئێران تووشی نەخۆشی ئایدزن و وەزارەتی تەندرووستی ئێرانیش دەڵێ کە زیاتر لە 100 هەزار کەس هەڵگری ئەو ڤایرۆسەن، بێ ئەوەی ناویان بە فەرمی تۆمار کرابێ.

“مینوو موحەریز”، بەرپرسی ناوەندی لێکۆڵینەوەی ئایدزی وەزارەتی تەندروستی ئێران بە ئاژانسەکانی ناخۆی ئێرانی ڕاگەیاندووە کە بە گوێرەی زانیارییەکانی ئەوان، زیاتر لە 100 هەزار کەس لە ئێران هەڵگری ڤایرۆسی ئایدزن بەڵام تەنیا 24 هەزار کەس بە فەرمی ناویان لە بانکی ناوەندی تووشبووان بە ئەو نەخۆشییە تۆمارکراوە. شایانی باسە کە ئەو ئامارەکە، هی نیوەی دووهەمی ساڵی 2011ی زایینیە.

 کۆماری ئیسلامی زیاتر لە دوو دەیە، ڕەتیدەکردەوە کە لەم وڵاتە نەخۆشی ئایدز بوونی هەبێ. دەگووترێ ئێستاکە ڕۆژانە گیرۆدەبوونی 4 کەس لە ئێران بە ڤایرۆسی ئایدز تەیید دەکرێ. زیاتر بخوێنەوە…

:هاوپۆله‌کانNNSROJ

گیراوێکی سیاسی بۆ بەندی گیراوانی تاوانبار بە بازرگانی مادە هۆشبەرەکان گوازراوەتەوە

NNS ROJ: ماوەی نزیک بە 10 ڕۆژە، گیراوێکی سیاسی کوردیان بۆ بەندی گیراوانی تاوانبار بە بازرگانی مادە هۆشبەرەکان گواستۆتەوە.

زانرا کە “جەناگیر بادووزادە” گیراوی سیاسی کوردی بەندکراو لە گرتووخانەی ناوەندی ورمێ، لە ڕۆژی دووشەممە، 1ی جۆزەردانەوە بۆ بەندی تایبەت بە گیراوانی تاوانبار بە کڕین و فرۆشتنی مادە هۆشبەرەکان گوازراوەتەوە.

بنەماڵەی ناوبراو ماوەیەک لەمەوبەر لە لایەن یەکێک لە بەرسانی ئەمنییەتی زیندانەکەوە هەڕەشەیان لێکرابوو و هەر بەم هۆیەش، ئەو گیراوە کوردە، سکاڵایەکی بەرانبەر ئەو بەرپرسە تۆمارکردبوو بەڵام، بەرپرسانی پێوەندیدار لە دەزگای پێڕاگەیشتن بە گرتووخانەکانی پارێزگای ورمێ لە جێگەی بەدواداچوونی سکاڵاکەی، ناوبراویان بۆ بەندی گیراوانی تاوانبار بە بازرگانی مادە هۆشبەرەکان گواستبۆوە.

زیاتر بخوێنەوە…

:هاوپۆله‌کانNNSROJ

ئۆندەر بە نوێنەری ئاکەپە: ئەتۆ هەر قسە مەکە!

دوێنێ لە پارلەمانی تورکیا، “سڕی سوڕەیا ئۆندەر” نوێنەری بە ڕەگەز تورکی بەدەپە لە پارلەمان خەریک بوو سەبارەت بە ڕۆبۆسکی و هەڵوێستە نادرووستەکانی ئاکەپە قسەی دەکرد کە لەناکاو “ئۆیا ئەرئۆنات”، نوێنەرێکی ئاکەپە کردیە بۆڵە بۆڵ. نوێنەری بەدەپەش کوتی دایکم ئەتۆ هەر قسە مەکە! 60 هەزار دەنگی ئێمەت دزیوە و بە خۆت و بە سی هەزار دەنگەوە هاتووی کورسییەکی ئێمەت داگیرکردووە. بەشەر هەر لە ڕێگا بیدۆزێتەوە [مەبەست کورسییەکە] لە دەورو بەری خۆی دەپرسێ و دەڵێ ئەرێ ئەوە هی کێیە؟ بەڵام جەنابت بەغاردان هاتی و …
باسەکە لە سەر کورسی داگیرکراوی بەدەپە لە پارلەمانە. هەمان کورسی کە دەنگی 60 هەزار دیاربەکری بۆ “خەتیب دیجلە”ی لە پشت بوو، بەڵام کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنی تورکیا، بە فیتێکی سەیر و سەمەرە، لە دوا ساتەکان دا، لە کوردانی ئەستاند و پێشکەشی “ئۆا ئەرئۆنات”ی ئاکەپەیی کرد!
بە گوێرەی سڕی سوڕەیا ئۆندەر، ئەگەر بەنداوی لە سەتا 10ی هەڵبژاردن لە تورکیا نەبا، 56 کورسی ئاکەپە دەکەوتە دەست خۆی کوردەکان بەڵام ئەو مەرجەی هەڵبژاردن وای کردووە کە بەشێکی هەر بەرچاوی دەنگەکان، یەکسەر دەچێتە گیرفانی ئاکەپە یا ئەو حیزبەی کە زۆرترین دەنگ لە سەرانسەری وڵات دێنێتەوە.

:هاوپۆله‌کانComment