کۆمەڵێک لینک، ڤیدیۆ و شرۆڤە سەبارەت بە تیرۆری دوکتۆر قاسملوو
ساڵی ڕابردوو و هاوکات لەگەڵ تیرۆری دوکتۆر قاسملوو نووسیم: بیست و دوویی پوشپەڕ هاوکاتە لەگەڵ 22مین ساڵڕۆژی تیرۆری دوکتۆر عەبدولڕەحمان قاسملوو، لە رێبەرانی بزووتنەوەیی ئازادیخوازی کورد و سکرتێری ئەوکاتی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران لە سەر مێزی گفتگۆ لەگەڵ دیپلۆمات تیرۆریستەکانی کۆماری ئیسلامی. دوکتۆر قاسملوو جگە لە پێناسە سیاسیەکەی، رۆشنبیرێکی بەناوبانگی کورد بوو کە هەوڵی زۆری دا بۆ خۆماڵیکردنی چەمکە هاوچەرخە سیاسی و کۆمەڵایەتیەکان. هیوادارم کوردستانیان بە پیر ئەو بانگەوازەکانی مانگرتنەوە بێن بە مەبەستی پرۆتیستۆکردنی ئەم تیرۆرە قێزەونە… هەڵبەت ئەمساڵ 23مین ساڵڕۆژی ئەو تیرۆرەیە. کاک سۆران کەرباسیان زەحمەتی کێشابوو و بابەتێکی لەمبارەوە لە سەر فەیسبووک ئامادەکردبوو و تێی‌دا کۆمەڵێک لینکی پێوەندیدار بە تیرۆری دوکتۆر قاسملوو بڵاوکردبۆوە. منیش لێرەوە، لە بەشی بۆچوون دا، ستاتووسەکەی کاک سۆران و هەموو لینکەکان وەک خۆی دێنمەوە. هەم بۆ کەڵوەرگرتنی دواتری خۆم و هەمیش بۆ خوێنەران.
یازدە کتێب و نامیلکەی پێوەندیدار بە دوکتۆر قاسملووش لێرەدا بخوێننەوە:
توێژینەوەیەکی مێژوویی سەبارەت بە دوکتۆر قاسملوو/ هووشمەند عەلی مەحموود شێخانی
دوکتۆر قاسملوو، ڕێبەرێکی مۆدێرن، شۆڕشگێڕێکی دێمۆکرات/ کاوە بەهرامی
دوا کاتژمێرەکانی ژیانی دکتۆر قاسملوو لە ڤیەننا، لە گێڕانەوەی دوا خانەخوێی
تاڤگەی حەقیقەت/ 1/ کۆکردنەوەی کاوە بەهرامی
تیرۆری گیان و ئەندێشە/ حەسەن ئەیوب زاده
لە هێگێلەوە تا قاسملوو/ ئیدریس ئەحمەدی
چل ساڵ خـــەبات/ دوکتۆر ع. قاسملوو
کوردستان و کورد/ دوکتۆر قاسملوو
کـــــورتە باس/ دوکتۆر قاسملوو
پەیڤەکانی قاسملوو/ ئا. باڵەکی
در برلین هنوز قاضی هست
بررسی قتل میکونوس
سۆران کەرباسیان
تێڕۆڕی گیانبەخت کاک دوکتوور قاسملوو تێڕۆڕێکی نێو دەوڵەتی بوو کە لە لایەن حکومەتی تێڕۆریستپەروەری ئیسلامی ئێرانەوە پیلانی بۆ داڕێژرا و بە هاوکاری دوو دەوڵەتی ئۆتریش(نەمسا) و ئەلجەزایێر(الجزایر) ئاسانکاری بۆ تێڕۆریستان کرا تا بەڕێوە بچێ. چەند خاڵی سەرنج ڕاکێش لەم پێوەندییەوە: ١-دەوڵەتی تێڕۆریستپەروەری ئێران خانوویەکی بۆ سەرۆک کۆماری الجزایر کڕیبوو کە هاوکاری کردبوو تا دوکتوور قاسملوو بە دانیشتن ڕازی بکا. ٢- بە پێی قانوونی بنەڕەتی ئەوکاتی وڵاتی ئۆتریش(نەمسا) کەسێک کە شارومەندی وڵات نەبووبایە نەیدەتوانی خاوەنی مڵک و هەر چەشنە سەرمایەیەک لە خاکی ئۆتریش(نەمسا) دا بێ، کەچی خانوویەک لەو کاتە دا بە نێوی سەرۆک کۆماری الجزایر کرابوو و ئیدارەی رێگیستێری ئۆتریش ئاسانکارییان بۆ ئەم کارە کردبوو. ٣- دەوڵەتی ئۆتریش بە شێوەیەکی فەرمی، بێ لایەنی خۆی لە مەڕ شەڕی ناوبەری ئێران و ئێراق دەربڕیبوو کەچی بەڵگەکان ئەوە دەسەلمێنن دەوڵەتی ئۆتریش(نەمسا) لە ماوەی ٨ ساڵەی شەڕ دا، چەک و تەقەمەنی بە هەر دوو وڵاتانی ئێران و ئێراق فرۆشتبوو. ٤/ پارێزەری کەیسی گیانبەخت کاک دوکتوور ماوەیەک دوای بەستنی پەروەندەی تێڕۆری دوکتوور قاسملوو، خۆی کوشت و پۆلیس تا ئێستا هیچ ڕاپۆرتێکی لەم پێوەندییەوە بڵاو نەکردۆتەوە
گیانبەخت کاک دوکتوور قاسملوو تا ئەو ڕۆژەی لە ژیان دابوو چەکی بەرگری لە مافە سەرەتاییەکانی نەتەوەی کوردی دانەنا و لە بەرانبەر شەڕێکی داسەپاو دا هەڵوێستی هەبوو. هەرکات بڕوای بە وتووێژ وەک پێشکەوتووترین و مۆدێرنترین ڕێگەی چارەسەری پرسی کورد هەبوو. بە پێی توانا لابی و نێتوۆ‌رکی نێو نەتەوەیی پێک هێنابوو. گیانبەخت کاک دوکتوور قاسملوو سەنبۆلێکی نەتەوەیی کوردەو تەنیا پێوەندی بە حیزبەکانی دێموکراتەوە نییە. هەر چەند کە ئەمڕۆکە بیرۆکەی بەدەستهێنانی مافی ئێتنیکی وەک سەردەمی شەڕی سارد باوی نەماوە و لەیلا زانای خۆشەویست گوتەنی کورد بە خودموختاری تێر نابێ، بەڵام هەڵسەنگاندنی کەسایەتییەکان پێویستە بە پێی هەل و مەرجی خۆی بکرێ. دوکتوور قاسمڵوو تا ئەو ڕۆژەی کە گیانی لە سەر ڕێبازی دانا، لە سەر ڕۆژنامەیەکی کە کۆمیتەی ناوەندی حیزب دەری دەکرد، دەنووسرا: بڕووخێ ڕێژیمی کۆنەپەرەستی ئیسلامی ئێران
فیلمێکی سەرنجڕاکێش
خاڵی هەرە سەرنج ڕاکێش لەو فیلمە دا ئەوەیە کە دوکتوور قاسملووی نەمر لە قسەکانی دا، دانی بەوە داناوە کە “کۆماری کوردستان”، سەربەخۆیی ڕاگەیاندبوو و هیچ کات فکری خودموختاری لە کۆمار دا وجوودی نەبوو
دیارە بۆ سەلماندنی سەربەخۆیی بوونی کۆماری کوردستان بەڵگە زۆر لە بەر دەست دایە بەڵام خۆشە کە لە فیلمێکی ئاوا دا ئاماژە بەم گرنگە دەکرێ کە لە سەرچاوە حیزبییەکانی پاش ١٩٧٩ ئاماژەی پێ نەکراوە
ڕوحی شاد بێ و هیوادارم پەروەندەی دوکتوور قاسمڵوو لە سەر ڕا بکرێتەوە. کردنەوەی ئەم کەیسە شەرمەزاری سێ دەوڵەتی ئێران، ئۆتریش و الجزایری پێوەیە.
کۆمەڵێک وێنەی جوانی گیانبەخت کاک دوکتوور و دربڕینێکی بە سۆزی بە زاراوەی کرمانجی سەروو. کارێکی جوانە
لەم فیلمە دا گیانبەخت کاک دوکتوور زۆر بە جوانی لە سەر کێشە بنەڕەتییەکانی سیستەمی قانوونی حکومەتی ئیسلامی ئێران دەدوێ. ئاماژە بە شەڕی داسەپاو لە لایەن حکومەتەوە دەکات. چوێنییەتی هەڵسوو کەوتی حکومەتی مەلایان دەگەڵ شێوەی مۆدێرنی خەباتی کورد دەکا.
نووسینی “بەرنت ئولڤ دالین” لە مەڕ گیانبەخت کاک دوکتوور دا
گیانبەخت کاک دوکتوور قاسملوو لە ڕۆژی هەشتی مارس دا
گیانبەخت کاک دوکتوور قاسملوو لە سەر حیزبی دێموکرات و پشتیوانی بە هێزی جەماوەر دەدوێ
کاک حامید دروودی زەحمەتێکی زۆری کێشاوە و هەموو فیلم و وتەکانی لە سەر یووتووب داناوە کە لەم بەستەرەی خوارەوە دا دەست دەکەون
http://www.youtube.com/hamiddurudi#p/u
محمدصدیق کبودوند: تروریسم دولتی و سرکوب اعتراض های مدنی مردم را محکوم کنیم
محمدصدیق کبودوند طی پیامی از زندان، از مردم کرد درخواست کرد که در روز تروریسم دولتی در کردستان و ماه سرکوب اعتراض های مدنی مردم کرد، تروریسم دولتی و سرکوب اعتراضات و حرکت های مدنی را محکوم کنند. متن پیام ذیلا گذاشتە شدە است
دربیست و دوم تیرماه 22 سال پیش دکتر عبدالرحمان قاسملو دبیرکل وقت حزب دموکرات کردستان ایران در جریان مذاکره با یک مقام دولت جمهوری اسلامی در آپارتمانی در شه‌ر وین پایتخت اتریش مورد سوءقصد تروریستی قرار گرفت و همراه با دو دستیارش به قتل رسید، این در حالی بود که به نماینده جمهوری اسلامی هیچگونه آسیب جدی وارد نشد. در این اقدام جنایتکارانه و هولناک که از پیش برنامه ریزی شده بود، دست تروریست ها از آستین یک دولت رسمی بیرون آمده بود، اگرچه پس از این حادثه تروریستی رویدادهای جنایت بار دیگری نیز اتفاق افتاده است، اما عملیاتی از این دست مصداق بارز تروریسم دولتی است.
به باور من و هم چنین از نظر سازمان دفاع از حقوق بشر کردستان، تروریسم عملیاتی کور و ناجوانمردانه است و اقدام به آن در هرجا و از سوی هرکس، و یا ارتکاب به آن با هر هدف و منظوری که باشد غیرقابل توجیه است و اعمال، روش ها و رویه های آن نیز قطع نظر از انگیزه های مرتکبینش، اعمالی مجرمانه، غیرموجه و قویاً مردود و محکوم است.
من شخصاً معتقدم مناسبت دارد که روزبیست دوم تیرماه به «روز سرکوب تروریسم دولتی توسط جامعه مدنی» نام گذاری شود و علاوه بر این ماه تیر به «ماه ابراز تنفر عمومی از سرکوب های دولتی» نامیده شود. زیرا در چنین ماهی در سال 1384 اعتراض های مدنی سرتاسری مردم کرد مورد سرکوبی خشن قرار گرفت، بطوری که طی آن دهها نفر کشته و مجروح و صدها نفر بازداشت و روانه زندان ها شدند. از این رو از مردم کرد در استان های ایلام، کرمانشاه، کردستان، آذربایجان غربی، همدان، لرستان و خراسان شمالی دعوت می گردد، همصدا با سازمان دفاع از حقوق بشر کردستان، استفاده از ابزار ترور بوسیله دولت و تروریسم دولتی و همچنین سرکوب اعتراض های مدنی و مسالمت آمیز مردم را توسط دولت محکوم نمایند.
زندان اوین/دوشنبه 6تیر/27ژوئن
گیانبەخت کاک دوکتوور قاسملووی مەزن: گه‌لێك ئازادیی بوێ ده‌بێ نرخی ئه‌و ئازادییه‌ش بدا. هیچ میلله‌تێك به بێ زه‌حمه‌ت‌و تێكۆشان، به بێ به‌ختكردنی رۆڵه به نرخه‌كانی خۆی به ئازادی نه‌گه‌یشتوه. گه‌لی كوردیش‌و حیزبی ئێمه‌ش كه پێشڕه‌وی خه‌باتی گه‌لی كورده له‌مێژه ئه‌وه‌ی ده‌زانن كه ئازادی، فیداكاریی ده‌وێ، خۆبه‌ختكردنی ده‌وێ. كاروانی شه‌هیدانمان درێژه، به‌ڵام ره‌نگه له‌وه‌ش درێژتر بێ. ئێمه له رۆژی شه‌هید بوونی شه‌هیده‌كانمان له‌مێژه بڕیارمان داوه نه‌گرین. له‌مێژه بڕیارمان داوه كه ته‌نیا‌و ته‌نیا كارێك كه ده‌توانین بكه‌ین‌و له‌به‌رچاو و له‌به‌ر بیری شه‌هیدانمان شه‌رمه‌زار نه‌بین ئه‌وه‌یه كه رێگای ئه‌وان به‌رنه‌ده‌ین، وه‌ك ئه‌وان تا سه‌ر ئه‌و رێگایه بڕۆین، له هیچ ته‌نگ‌و چه‌ڵه‌مه‌یه‌ك نه‌ترسێین، له هیچ سه‌ختی یه‌ك نه‌كشێینه‌وه. خه‌باتی ئێمه خه‌باتێكی ره‌وایه.خه‌بات بۆ ئازادیی میلله‌تێكه، خه‌بات بۆ دوارۆژی منداڵه‌كان‌و نه‌سله‌كانی دیكه‌یه. ئه‌گه‌ر ئێمه وه‌ك ئه‌م نه‌سله ئه‌ركی خۆمان به چاكی به‌جێ بگه‌یه‌نین ده‌توانین هیوادار بین كه نه‌سلی داهاتوومان شه‌هیدی نه‌بێ. هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر نه‌سلی رابردوو یا نه‌سله‌كانی رابردوو به چاكی ئه‌ركی خۆیان به‌جێ هێنابا ره‌نگ بێ ئه‌و نه‌سله‌ی ئێمه شه‌هیدی نه‌ده‌بوو. بۆیه بیره‌وه‌ریی شه‌هیده‌كانمان جارێكی دیكه ده‌مان هێنێته سه‌ر ئه‌و بڕوایه كه به بیر‌وباوه‌ڕێكی چه‌سپاو، به دڵێكی پڕ له شۆڕش‌و به هیوایه‌كی زۆر، خه‌باتی خۆمان درێژه پێ‌بده‌ین. ئه‌و خه‌باته ئاكامی ده‌بێته دوو شت: هه‌م گیانی شه‌هیده‌كانمان شاد ده‌كا‌و هه‌م میلله‌ته‌كه‌مان رزگار ده‌كا بۆ ئه‌وه له دوارۆژدا شه‌هیدمان نه‌بێ
باسێک له سه‌ر کات و شوێنی تێرۆری د. قاسملوو
هێمن سه‌یدی
دوکتور عبدالرحمن قاسملوو له 13 ی جولای 1989 له ڤییه‌نی پایته‌ختی ئۆتریش تێرۆر کرا. له‌و بابه‌ته‌دا حه‌ول ده‌درێ پێوه‌ندییه‌ک له نێوان رووداوه‌که و کات و شۆێنی رووداوه‌که بدۆزرێته‌وه.
شۆێنی تێرۆری د. قاسملوو
به‌رپرسانی کۆماری ئیسلامی بۆخۆیان وڵاتی ئۆتریشیان بۆ ئه‌و عه‌مه‌لیاته هه‌ڵبژاردبوو. ده‌یانزانی کاک دوکتور به ئه‌نجام دانی وتووێژ له هیچ کام له وڵاتانی ناوچه رازی نابێ، متمانه‌شی به وڵاتانی بلوکی شه‌رق که تازه توشی شێوان ببون نیه، بۆیه له ناو وڵاتانی ئوروپای غه‌ربی شۆێنێکیان بۆ وتووێژ یا باشتره بلێین بۆ تێرۆر دۆزێوه. وڵاتانی رۆژئاوا زۆربه‌یان یا خاوه‌نی ده‌سه‌لاتێکی سیاسی به‌هێز بوون که کۆماری ئیسلامی نه‌یده‌توانی کاربه‌ده‌سته‌کانیان بکرێ یا ئه‌وه‌ی که خاوه‌نی ده‌زگایه‌کی قه‌زایی به‌هێز بوون که سه‌ر به‌خۆیییان هه‌بوو و بۆ کرده‌وه‌ی تێرۆریستی پر مه‌ترسی بوون. به‌ڵام وڵاتی ئۆتریش له چه‌ندین بواره‌وه بۆ کۆماری ئیسلامی شۆێنێکی له‌بار بوو که له‌و نووسراوه‌یه‌دا حه‌ول ده‌درێ ئه‌و بوارانه شیبکرێنه‌وه.
جوغرافیای ئۆتریش و سیستمه ئابووری و سیاسیه‌که‌ی بۆ کۆماری ئیسلامی ناسراو بوو. ئه‌و وڵاته به رواڵه‌ت له جوغرافیای سیاسی ئوروپای رۆژئاوا هه‌ڵکه‌وتبوو به‌ڵام تایبه‌تمه‌ندی ئه‌و وڵاتانه وه‌ک ئابووری به‌هێز و سه‌ربه‌خۆیی سیاسی و سه‌ربه‌خۆیی قه‌زایی نه‌بوو . ئۆتریش وڵاتێکی بچوک به ئابوورێکی لاوازه‌وه بوو. له باری سیاسی و ئابوورییه‌وه به‌ستراوه به وڵاتی ئاڵمانی رۆژئاوا بوو. ئاڵمانیش که دابه‌ش کرابوو، له سه‌نگه‌ری یه‌که‌می شه‌ری سارد هه‌ڵکه‌وتبوو که به گه‌رمبوونی کێشه‌ی وڵاتانی ئوروپای شه‌رقی ئه‌و قورساییه زۆرتر ببوو. ئۆتریش وابه‌سته به وڵاتیک بوو که له‌و قۆناغه‌دا بۆخۆی ده‌یان کێشه‌ی هه‌بوو ،به‌گشتی مه‌جالی لۆبی تێرۆر و موعامه‌له له سیستمی ئابووری و سیاسی ئه‌و وڵاته ره‌خسابوو. له هه‌موی ئه‌وانه گرنگتر شه‌خسی سه‌رۆک کۆماری ئه‌و وڵاته پێوه‌ندی و رابردوویه‌کی سه‌یر و که‌م وێنه‌ی ده‌گه‌ل کۆماری ئیسلامی هه‌بوو. رابردووی ئاشنایه‌تی “کۆرت والدهایم”که له کاتی تێرۆری دوکتور قاسملو دا سه‌رۆک کۆماری ئۆتریش بوو ده‌گه‌ل کۆماری ئیسلامی ده‌گه‌راوه بۆ چه‌ند ساڵ پێشتر و ئه‌و کات که له نیۆیۆرک سکرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه کان بوو. کاتیک دوای روداوی گرێۆگانگیری سه‌فاره‌تی ئامریکا له تاران، ئه‌نجومه‌نی ئاسایش به تێگرای ده‌نگ بریارنامه‌یه‌کی سه‌باره‌ت به مه‌حکوم کردنی ئێران و پێویستی ئازاد کردنی گرێوگانه‌کان په‌سه‌ند کرد، مه‌ئمورییه‌ت به کۆرت والدهایم درا که وه‌ک سکرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان سه‌ردانی ئێران بکات و بۆ چاره‌ی کێشه‌که حه‌ول بدات .سه‌ره‌تا خومه‌ینی بۆ سه‌فه‌ری والدهایم و سه‌ردانی له جه‌ماران موافقه‌تی کرد، به‌ڵام دوای گه‌یشتنی به تاران خومه‌ینی حازر نه‌بوو ئیزنی چاوپێکه‌وتنی بداتێ و به بریارێکی سه‌یر و سه‌مه‌ره ئه‌مری کرد که سکرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان ببه‌ن بۆ به‌هه‌شتی زه‌هرا تا گۆری شه‌هیدانی شۆرشی ئیسلامی ببینێ!
کۆرت والدهایم که به‌ته‌واوی سه‌ری سورمابوو به‌و هیوایه که لانی که‌م دوای سه‌ردانی له به‌هه‌شت زه‌هرا ئیزنی چاوپێکه‌وتن به خومه‌ینی بدرێتێ چوو بۆ گۆرستان، به‌ڵام دوای گه‌رانه‌وه‌ی، دیسان به ئه‌مری خومه‌ینی سواری فرۆکه کراوه و ناردراوه بۆ نیۆ یۆرک!! ئه‌و کرده‌وه‌یه‌ی کۆماری ئیسلامی و رێبه‌ره‌که‌ی، شۆێنی له سه‌ر والد هایم دانابوو. ده‌کرێ بلێین له باری ره‌وانناسی سیاسییه‌وه هه‌یبه‌تی کۆماری ئیسلامی سکرتێری نه‌ته‌وه یه‌کگرتۆکانی گرتبوو. دوای کێشه‌ی گرێوگانه‌کان جارێکی دیکه سه‌ردانی ئێرانی کرد بوو، به‌ڵام دیسان نه‌یتوانی خومه‌ینی ببینێ و ته‌نیا ده‌گه‌ل ره‌جایی سه‌رۆک کۆمار چاوپێکه‌وتنی هه‌بوو. دوای ته‌واو بونی ئه‌رکه‌که‌ی له نه‌ته‌وه یه‌کگرتۆکانیش و گه‌رانه‌وه‌ی بۆ وڵاتی خۆشی دیسان هه‌ر هه‌وڵی دامه‌زراندنی پێوه‌ندی سیاسی و ئابووری له نێوان ڤییه‌ن و تاران دا ده‌دا. هه‌ر چه‌ند ئێستا به‌لگه‌یه‌کی مه‌حکه‌مه په‌سه‌ند سه‌باره‌ت به‌ده‌وری کۆرت والدهایم له روداوی تێرۆری دوکتور قاسملوو دا به‌ده‌سته‌وه نیه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی که ئه‌و رووداوه له سه‌رده‌می سه‌رۆک کۆماری ناوبراودا رویداوه، بایه‌خی وردبونه‌وه و لێکۆلینه‌وه‌ی زیاتری هه‌یه.
کاتی تێرۆری دوکتور قاسملوو
به‌داخه‌وه کۆماری ئیسلامی توانی کاتی تێرۆره‌که‌ش به رۆژ و مانگ وبه ساڵ هه‌ر بۆخۆی دیاری بکات . ده‌ڵێن دوکتور قاسملوو بۆ رۆژی 14ی جولای، یانی ته‌نیا رۆژێک دوای تێرۆره‌که‌ی له پاریس بۆ به‌شداری له جێژنی دووسه‌د ساڵه‌ی شۆرشی فه‌رانسه ده‌عوه‌ت کرا بوو که به‌داخه‌وه تێرۆریسته‌کانی کۆماری ئیسلامی مه‌جالی به‌شداریان پێنه‌دا. ئه‌گه‌ر هاوکات بوونی رۆژی تێرۆره‌که ده‌گه‌ل جێژنی قوربان به‌هه‌ڵکه‌وت بووبێ، به دڵنیاییه‌وه هاوکات بونی ده‌گه‌ل چله‌ی مه‌رگی خومه‌ینی به هه‌ڵکه‌وت نه‌بۆ. ده‌زانین که خومه‌ینی فتوای قه‌تڵی کاک دوکتوری دابوو. بۆ کاربه‌ده‌ستانی تێرۆر، تێرۆری دوکتور قاسملوو له چله‌ی خومه‌ینی دا مانایه‌کی سه‌مبولیکی هه‌بوو. به‌ڵام ئه‌گه‌ر له رۆژ و مانگه‌که‌ی بگه‌ڕێین و هه‌موو ئه‌و رووداوانه به هه‌ڵکه‌وت دابنێین، هه‌ڵبژاردنی ساڵی 1989 له لایه‌ن کۆماری ئیسلامییه‌وه هه‌ڵبژاردنێکی دوروست بوو. هه‌ر له سه‌ره‌تاوه دیار بوو که ئه‌و ساڵه ساڵێکی پڕ رووداو ده‌بێ، ساڵێک که رووداوه گرنگه‌کان له نێوان رووداوه گرنگتره‌کاندا ده‌شاردرێنه‌وه. ساڵێک که به‌شێک له ئوروپا به ته‌واوی شڵه‌ژا بوو و به‌شه‌که‌ی دیکه‌ش نه‌یده‌زانی چۆ‌ن خۆی ده‌گه‌ل ره‌وتی خێرای ئالوگۆره‌کاندا بگونجێنێ. له‌و بواره‌شدا دیسان هه‌ڵبژاردنی ئۆتریش هه‌ڵبژاردنێکی سه‌رکه‌وتوو بوو، ئۆتریش له ساڵی 1989دا، له ئاوری ئاڵمانی شه‌رقیدا ده‌سوتا. ئاڵمانی رۆژئاوا هه‌ستی ده‌کرد برایه‌کی خۆی به نه‌خۆشی دۆزیوه‌ته‌وه، ئاڵمان سه‌رخۆشی ئه‌گه‌ری یه‌کگرتنه‌وه و په‌رۆشی رووخانی ئابووری بوو. مه‌جالی بۆ چاودێری و یارمه‌تی هیچ وڵاتێک نه‌مابوو. به‌داخه‌وه ئه‌و ره‌و‌شه ناله‌باره‌ی ئۆتریش و به‌گشتی زۆر بوون و خێرا بوونی رووداوه‌کانی ساڵی 1989ی ئوروپا، باشترین هه‌لی بۆ کۆماری ئیسلامی ره‌خساند و دڵنیای کردن که به موعامه‌له‌یه‌کی ئابووری به‌رپرسانی ئۆتریش رازی ده‌که‌ن و بیرورای گشتی جیهانیش زۆر ناپرژێته سه‌ر ئه‌و جنایه‌ته. به‌کرده‌وه‌ش هه‌ر وای لێهات. کۆماری ئیسلامی توانی هه‌م تێرۆره‌که ئه‌نجام بدات و هه‌م تاکوو ئێستاش خۆی له ئاکامه‌کانی ئه‌و جنایه‌ته بدزێته‌وه. سیستمی جنایه‌تکار! ده‌سته‌واژه‌یه‌ک که به‌ته‌واوی ده‌توانێ پێناسه‌ی کۆماری ئیسلامی بێت، رێژیمێک که نه له ئابووریدا و نه له هونه‌ری ئیداره‌ی وڵات‌دا خاوه‌نی کرده‌ی سیستماتیک نیه. ته‌نیا له جنایه‌تدا خاوه‌نی سیستمه، ئه‌و نازناوه که چه‌ند ساڵ دوای تێرۆری دوکتور قاسملو و له دادگای میکۆنوسدا بۆ رێژیمی ئێران هه‌ڵبژێردرا “سیستمی جنایه‌تکار” پڕ به پێستی کۆماری ئیسلامییه.
پێویسته توێژه‌ر و لێکۆله‌ران و ئه‌و که‌سانه‌ی له ئوروپا ده‌ستیان به ئارشیوه‌کان راده‌گا یا ده‌گه‌ڵ رێکخراوه مه‌ده‌نێکانی وڵاتی ئۆتریش پێوه‌ندیان هه‌یه له هه‌ر مه‌جالێک بۆ به‌دواداچونی ئه‌و فایله و کۆ کردنه‌وه‌ی زانیاری له سه‌ر کۆرت والدهایم و پێوه‌ندییه‌کانی ده‌گه‌ڵ رێژیمی ئێران که‌ڵک وه‌رگرن. به‌دڵنیاییه‌وه رۆژێک به‌رپرسانی ئه‌و پیلانه توشی قازییه‌کی ئازا وه‌ک قازییه‌که‌ی بێرلین ده‌بن.
30 .06. 2009
بریتانیا
http://rave-online.org/syasat/baseyk_He_Sey.php
در بیست و دومین سالگرد ترور ناجوانمردانهی دکتر قاسملو
اعتصاب گسترده‌ی مردم کردستان
رادیو کردانه
علی‌رغم اینکه رژیم از مدتها قبل با اعمال شدیدترین روشهای سرکوب و ارعاب و فشار بر مردم کردستان کوشیده بود تا از برگزاری اعتصاب سراسری 22 تیرماه، در کردستان جلوگیری نماید، مردم مبارز و آزادیخواه کردستان با تعطیلی بازارها و سایر متدهای مبارزه‌ی مدنی، تروریسم دولتی جمهوری اسلامی را محکوم نمودند.
این در حالی است که از بامداد 21 تیرماه، به دلیل ارسال پارازیت بر روی فرکانس تیشک TV، برنامههای این تلویزیون بر روی فرکانس اصلی قطع شده است. دستگاههای سرکوبگر جمهوری اسلامی در کردستان، کلیه‌ی خطوط و راههای ارتباطی از قبیل تلفن و اینترنت را به شدت محدود و کنترل نمودهاند.
با این حال، اعضای حزب دمکرات کردستان ایران، از طریق وسایل و راههای ویژهای خبرهای مربوط به اعتصاب را به خبرگزاری کردستان مخابره نمودهاند که برخی از آنها در ذیل می‌آید:
سرپل ذهاب:
به مناسبت 22 تیرماه سالروز ترور د. قاسملو اعتصاب شه‌ر سرپل ذهاب را نیز در بر گرفت. مناطقی که اعتصاب در آن انجام گرفته عبارتاند از: خیابانهای فرهنگیان، عباسی، میراحمدی قدیم و همچنین میدانچه که میدانی بزرگ می‌باشد تمام بازار و مغازهها به صورت تعطیل درآمدهاند. مردم روستاهای این شه‌ر از تردد به شه‌ر خودداری نمودهاند.
قصر شیرین:
بخش چشمگیری از بازار و مغازه‌های این شه‌ر تعطیل شده و مردم روستاهای این منطقه از تردد به شه‌ر خودداری نمودهاند.
کرمانشاه:
در شه‌ر کرمانشاه بیش‌تر بازار و مغازه‌های مناطق جوانشیر، دولتآباد و پارک شیرین و مغازه‌های اطراف این پارک به صورت تعطیل درآمدهاند.
پیرانشهر:
در شه‌ر پیرانشهر اعتصاب عمومی در شه‌ر آغاز شده و اغلب مغازهها در حالت تعطیل به سر می‌برد. نیروهای رژیم در کوچهها و معابر شه‌ر مستقر شده و با توسل به زور مغازهداران را وادار به گشودن مغازههایشان می‌نمایند.
بوکان:
در شه‌ر بوکان علی‌رغم تهدیدات و فشارهای نیروهای رژیم، بازارها به حالت تعطیل درآمدهاند. این در حالی است که طی دو روز اخیر، هلیکوپترهای رژیم با گشتزنی بر فراز شه‌ر در صدد ارعاب مردم برآمدهاند اما مردم مبارز بوکان با آمادگی کامل به استقبال این روز شتافته و هماکنون شه‌ر در اعتصاب عمومی به سر می‌برد.
سنندج:
در شه‌ر سنندج اغلب مغازهها و بازار در حالت تعطیل به سر می‌برند و نیروهای رژیم به گشتزنی و مانور در سطح شه‌ر می‌پردازند. نیروهای رژیم با استقرار در محلات مختلف شه‌ر اقدام به تهدید و ارعاب مردم می‌نمایند.
ارومیه:
در شه‌ر ارومیه در بسیاری از محلات شه‌ر، بازار و مغازهها تعطیل شده و نیروهای رژیم در سطح شه‌ر پراکنده شدهاند. همچنین سه فروند هلیکوپتر رژیم به گشتزنی بر فراز شه‌ر پرداختهاند.
کرمانشاه:
در شه‌ر کرمانشاه نیروهای سپاه، بسیج، نیروی انتظامی و مزدوران لباس شخصی در سطح شه‌ر پراکنده شدهاند. شه‌ر فضایی کاملاً امنیتی و نظامی به خود گرفته است. در مناطق و محلات زیر بازار و مغازهها به حالت تعطیل درآمدهاند:
چهارراه برق، سهراه نواب، اغلب مغازه‌های خیابان مدرس (جلوخان)
مریوان:
در شه‌ر مریوان انبوهی از نیروهای رژیم مردم را تهدید نمودهاند که در صورت تعطیلی مغازههایشان بازداشت خواهند شد. با این حال بخشی از شه‌ر در اعتصاب به سر می‌برد.
کامیاران:
در شه‌ر کامیاران نیروهای مزدور رژیم در سطح شه‌ر مستقر شده و شه‌ر در حالت حکومتنظامی به سر می‌برد.
سقز:
در شه‌ر سقز اغلب مغازهها و بازار تعطیل شده و اعتصاب شه‌ر را فرا گرفته است. مزدوران و بسیجیان رژیم در معابر مستقر شدهاند. رژیم بازاریان را تهدید به شکستن درب مغازهها در صورت تعطیلی آن نموده است. اما مردم مبارز بدون اعتنا به تهدیدات رژیم به اعتصاب سراسری پیوستهاند. خطوط موبایل ایرانسل قطع و اینترنت بسیار ضعیف می‌باشد.
اشنویه:
در شه‌ر اشنویه اغلب مغازهها تعطیل شده و شه‌ر در اعتصاب عمومی به سر می‌برد. نیروهای رژیم از مردم خواسته‌اند مغازه‌های خود را باز کنند لیکن مردم مبارز و میهنپرست اشنویه بدون اعتنا به تهدیدات رژیم به اعتصاب پیوستهاند. نیروهای رژیم در چندین محل اقدام به شکستن قفل مغازهها نمودهاند.
مهاباد:
در شه‌ر مهاباد اغلب مغازهها تعطیل شده و شه‌ر در اعتصاب به سر می‌برد. اغلب مغازهها تعطیل است و در تاریکبازار تا ساعت 10 بامداد هیچ مغازهای باز نشده است. انبوهی از نیروهای رژیم با استقرار در معابر شه‌ر تحرکات مردم را زیر نظر گرفتهاند.
ارومیه (تکمیلی)
در شه‌ر ارومیه نیروهای ویژه‌ی اطلاعات اقدام به استقرار محلهای ایست و بازرسی در نقاط مختلف شه‌ر نموده و عبور و مرور مردم را کنترل می‌نمایند. در منطقهی مرگهور، واحدهایی از نیروهای رژیم اقدام به گشتزنی و اذیت و آزار مردم نمودهاند.
ارومیه:
روستاهای زیر از تردد به شه‌ر خودداری نمودهاند:
موانا، کورانه، انبی، گهدار
در شه‌ر مغازه‌های شهرک‌های زیر تعطیل شدهاند: اسلام‌آباد، ترزیلو، الواج، کشتارگاه
پاساژها: میدخا، سادات، مروارید، زمرد
سقز:
در شه‌ر سقز نیروهای مسلح رژیم در جای جای این شه‌ر مستقر شدهاند و شه‌ر سیمای یک پادگان نظامی به خود گرفته است. در تاریخ شه‌ر سقز این تعداد نیروی مسلح تاکنون مشاهده نشده است. احتمال می‌رود نیروهای رژیم با آهنبر قفل مغازهها را بشکنند زیرا ابزار شکستن قفل و آهن را در اختیار دارند. مردم مقاوم سقز اثبات نمودند که شاگرد مکتب قاسملوی شهیدند. در شهرک صاحب اعتصاب تمام شهرک را دربر گرفته است.
سنندج:
در شه‌ر سنندج با پوشیدن لباس آبی از خانه بیرون آمدهاند.
نوسود:
در شه‌ر نوسود فضای اعتصاب بر بیش‌تر مغازه‌های شه‌ر حاکم و نیروهای رژیم در حال گشتزنی در شه‌ر می‌باشند.
اشنویه (تکمیلی)
مسئولان رژیم در توطئه‌ای در ادارهی اصناف و با تصمیمی بزدلانه مغازهداران این شه‌ر را به صرف نهار به یکی از تالارهای این شه‌ر دعوت نمودهاند و از آنها دعوت کردهاند به صرف نهار مهمان ادارهی اصناف باشند. ولی مردم قهرمان و مبارز این شه‌ر پاسخ “نه” به مزدوران رژیم دادند.
سقز (اخبار تکمیلی)
با وجود تهدیدها بیش‌تر شه‌ر در حالت اعتصاب به سر می‌برد و نیروهای رژیم به صورت مداوم اهالی شه‌ر را تهدید می‌کنند که بایستی مغازهها و بازار را باز کنند ولی مردم بر تصمیم خویش مصمم هستند. همچنین انتظار می‌رود از بعد از ظهر به بعد اعتصاب تمام شه‌ر را در بر گیرد. در شه‌ر سقز در مناطق حاجیآباد و سیل‌و به علت اینکه نیروهای رژیم خواسته‌اند با اعمال زور قفل مغازهها را بشکنند میان مردم و آنها برخورد و درگیری بوجود آمده و نیروهای رژیم نتوانستهاند در این کار موفق شوند.
اشنویه (اخبار تکمیلی)
در شه‌ر اشنویه نیروهای رژیم در حال شکستن قفل مغازهها می‌باشند و نیروهای مسلح رژیم در تمام محلههای این شه‌ر حضور دارند.
ارومیه (اخبار تکمیلی)
در ارومیه تلویزیون محلی این شه‌ر به مدت دو روز است که به صورت مداوم در حال پخش برنامههایی است که خواستار عدم مشارکت مردم در اعتصاب 22 تیرماه می‌باشد. همچنین نیروهای مزدور رژیم در شه‌ر مستقر بوده که بیش‌تر آنها افراد لباس شخصی می‌باشند.
بوکان (تکمیلی)
در شه‌ر بوکان از ساعت 10 بامداد، مغازهها در مناطق و محلات زیر به حالت تعطیل درآمدهاند: بلوار میاندوآب، بلوار به اصطلاح سرباز گمنام، خیابان اصلی شه‌ر، بلوار دکتر قاسملو، بازار مجبورآوا، علیآباد.
http://rave-online.org/Farsi/22sal_kurdane.php
پاراستنی پرەنسیپ
دوکتور قاسملوو، پاراستنی پره‌نسیپ، خۆ به‌خت کردن بۆ ئامانج و جێگره‌کانی
حه‌سه‌ن ئه‌یوبزاده
کریس کۆچرا نووسه‌ر و کوردناسی ناوداری فه‌ره‌نسی، له کتێبه‌که‌یدا به ناوی بزووتنه‌وه‌ی میلله‌تی کورد و سه‌ربه‌خۆییخوازیی، باس له وته‌کانی دوکتور قاسملوو ده‌کا، که له ئاخر ساته‌کانی ژیانیدا له‌گه‌ل کوژه‌ره‌کانی خۆی کردبووی. سیاسه‌تڤانی کورد به‌رێز عزیز ماملێ ئه‌و کتێبه‌ی له زمانی فه‌ره‌نسیی‌یه‌وه کردووه به‌فارسی وئه‌و به‌شانه‌ی که‌لێره‌دا هاتوون، له لایه‌ن نووسه‌ری ئه‌م وتاره‌وه کراون به کوردیی.
به‌خته‌وه‌رانه وه‌رگێردراوی سه‌رجه‌می وتاره‌که‌ی دوکتور قاسملوو که له‌لایه‌ن پۆلیسی قه‌زایی ئوتریشه‌وه کراوه به ئاڵمانیی و دراوه به وه‌کێلی په‌روه‌نده‌که‌ی دوکتور قاسملوو که له‌به‌ر ده‌سته.
وه‌رگێڕی ره‌سمیی ده‌زگای پۆلیسی دادوه‌ریی ئوتریش به هۆی ئاشنا نه‌بوون له‌گه‌ڵ ناوی که‌سانێک که له‌و دۆسییه‌دا باسیان کراوه، به‌شێک له ناوه‌کانی به هه‌ڵه بێژه‌ی(تلفظ) کردوون و نووسیونی. ژماره‌یه‌ک له‌و چه‌مکه سیاسیی‌یانه‌ش که دوکتورقاسملوو به فارسی که‌لکی لێوه‌رگرتوون و کراون به ئاڵمانیی ، مه‌به‌ستی دوکتور قاسملوو به ته‌واوی ده‌رنابڕن . هیوادارم بۆ رێبه‌رایه‌تی حدکا بگونجێ که له‌ده‌رفه‌تێک دا ئه‌و دوکۆمێنته مێژوویی‌یه بڵاوبکاته‌وه.
پیتر پیلچ نووسه‌ری کتێبی ئیسکۆرت به‌ره‌و تاران باس له 10 شریت له وتووێژه‌کانی دوکتور قاسملوو له‌گه‌ل تێرۆریسته‌کانی کۆماری ئیسلامیی له شاری ڤییه‌نی وڵاتی ئوتریش ده‌کا که له ژێر ده‌ستی پۆلیسی قه‌زایی شاری ڤییه‌ن‌دا بووه. پاش وه‌رگێرانی به‌شێکی که‌می ئه‌و ئاخر وتانه‌ی دوکتور قاسملوو به زمانی ئاڵمانی، سه‌رجه‌می شریته‌کانیان داوه به مه‌لا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌ن‌زاده. مخابن تا ئێستا ئه‌و به‌ڵگه مێژوویی‌یه نه بڵاوکراوه‌ته‌وه و نه که‌سیش ده‌زانێ لای کێ‌یه و بۆچێ بڵاو ناکرێته‌وه و له‌به‌رچی رێگه ناده‌ن، خه‌لکه‌که‌مان له رووداوه‌کانی پشتی په‌رده‌ی ئه‌و تێڕۆره ئاگادار بێ؟ هیوادارم ئه‌و دۆکۆمێنته مێژوویی‌یه له ژێرده‌ستی رێبه‌رایه‌تیی حدکادا بێ و رێگه بدا له ده‌رفه‌تێک‌دا بڵاو بکرێته‌وه. نووسه‌ری ئه‌م وتاره کتێبه‌که‌ی دوکتور پیلچی کردووه به کوردیی وتا ئێستا له باشوری کوردستان دوو جار چاپ کراوه و بڵاو بووه‌ته‌وه. دوچاپی پێشووی ئه‌و کتێبه به‌هۆی پێدانه‌چوونه‌وه‌ی وه‌رگێر، ته‌ژی له هه‌ڵه‌یه. له‌دادێیه‌کی نه‌دووردا ئه‌گه‌ر رێگا بدرێ بۆ جارێکی دیکه بۆ یادو بیره‌وه‌ریی رێبه‌رانی شه‌هید، دوکتور قاسملوو و دوکتور شه‌ره‌فه‌که‌ندیی و سه‌تان کادرو پێشمه‌رگه‌ی تێرۆرکراو هه‌زاران بریندار و ده‌رمانداوکراو و راکردوو و ئاواره‌ی هه‌نده‌ران و ئه‌وبه‌شه‌ی که له قه‌فه‌زی کۆیه‌دان و کراونه‌ته جیره‌وه‌رگری ینک و ته‌نانه‌ت به په‌نابه‌ریش ناناسرێن و هه‌رکاتێ قاتڵه‌که‌ی دوکتور قاسملوو ئیراده بکا، سه‌رکردایه‌تی ینک له قه‌وه‌زی پلاستیکیی‌دا ئاودیویان ده‌کاته‌وه، پێشکه‌ش ده‌که‌م. ئه‌وه‌ی که لێره‌دا کراوه به کوردیی به‌شێک له‌و وتووێژانه‌یه که کریس کۆچرا له یه‌کێ له شریته‌کانی وه‌رگرتوون که سه‌رتر باسیان کرا.
“دوکتور قاسملوو له وتووێژ له گه‌ل تێرۆریسته‌کانی کۆماری ئیسلامیی له‌مه‌ر خودموختاری و رێگه‌چاره‌ی مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وه‌کان له ئێران، به شێوه‌یه‌کی که تا ئه‌و کاته باسی نه‌کردبوو، ئاخڤی بوو.
کریس کۆچرا ده‌نووسێ:
” پرسیار و وه‌ڵامی لایه‌نه ئێرانییه‌کان له وتووێژه‌کانیاندا که دڵنیا بوون هه‌رگیز ئاشکرا ناکرێن ، حاڵه‌تی رووحیی و ده‌روونیی به‌رپرسانی کۆماری ئیسلامیی ئێران نیشان ده‌ده‌ن که
[ رێبه‌رانی کۆماری ئیسلامیی] له نێوان پێویستیی وه‌شوێن که‌وتنی بۆچوونی سیاسیی نوێ و [ ئیده‌کانی] حه‌زره‌تی عه‌لی‌دا سه‌رگه‌ردان بوون.
له کاسێتی ژماره3 دا دوکتور قاسملوو ده‌ڵێ:
“به داخه‌وه کاتێکی زۆرمان له‌ده‌ست چووه. به‌لام ده‌بێ بگوترێ له بابه‌تێکی ئاوا گرنگ‌دا نابێ په‌له بکرێ. له دیداری رابردوودا له‌سه‌ر دوو بابه‌تی سه‌ره‌کیی ئاخاوتین:
“قبووڵی بنه‌مای خودموختاری”
“قبووڵی بنه‌مای ئازادیی تێکۆشانی حیزبی ئێمه له نێوخۆی وڵات‌دا.”
له‌مه‌ر خودموختاری وڵامی ئێوه ئه‌وه بوو که له‌م کاته‌دا، به‌رپرسانی کۆماری ئیسلامیی نایپه‌ژرێنن.
له مه‌ر دووهه‌مین مه‌سه‌له ، له کۆبۆنه‌وه‌کانی ده‌فته‌ری سیاسی‌دا باسمان کردووه که:
” ئایا پێشمه‌رگه چه‌کی خۆی ده‌پارێزێ یان نا؟ ده‌بێ بڵێم ده‌فته‌ری سیاسی له‌و باوه‌ڕه‌دایه که، دانانی چه‌ک مومکین نی‌یه. هاورێکانم ده‌ڵێن:
” تا ئه‌و کاته‌ی به ویستی خه‌لک نه‌گه‌یشتووین، چه‌که‌کانمان دانانێین. چۆ‌ن ده‌کرێ چه‌که‌کانمان دابنێین؟ ئێمه راست بۆ ئه‌و مافانه چه‌کمان هه‌ڵگرتووه… له‌هه‌ر حالدا ئێمه ده‌بێ له‌مه‌ر قبووڵی خودموختاری وتووێژ بکه‌ین.”
کریس کۆچرا ده‌ڵێ: بڵێی کوژه‌ره‌کان پاش بیستنی وته‌کانی د. قاسملوو بریاری کوشتنیان دابێ، یان به‌ر له‌و کاته بریاری کوشتنیان درابوو؟ خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م به‌ڵگه‌یه سناریۆی خواره‌وه ده‌په‌ژرێنێ که پایه‌به‌رزانی ئێرانیی ده‌یانزانی بزووتنه‌وه‌ی قاسملوو زۆر لاواز بووه. ره‌نگه پێیان وابوو بێ و هیوادار بووبن که بتوانن به وه‌به‌رچاوگرتنی کارێکی ناته‌واو واته قانوونی کردنی حیزبه‌که‌ی د. قاسملوو رازی بکه‌ن. به‌لام قاسملوو بۆ راگه‌یاندنی ته‌شریفاتی خودموختاریی کوردستان له لایه‌ن رێبه‌رایه‌تی تازه‌وه [ مبه‌ست کابینه‌ی ره‌فسه‌نجانیی‌یه] پێداده‌گرێ.
نێردراوانی رژیم واته تێڕۆڕیسته‌کان پاش یه‌که‌م دیداری دوکتور قاسملوو و عه‌بدالله قادری، له گه‌ل به‌رپرسانی خۆیان پێوه‌ندیی ده‌گرن. ده‌ستووریان پێده‌درێ:
” بیانکوژن!”
کریس کۆچرا ده‌نووسێ که قاسملوو چه‌ند هه‌ڵه‌ی کرد: هه‌ڵه‌ی یه‌که‌می ئه‌وه‌بوو که زۆر ئاشتیخواز بوو. هه‌ڵه‌ی دووهه‌می ئه‌وه بوو که پێێ‌وابوو رژیم به هۆی دووده‌سته‌یی‌یه‌وه ده‌وام ناهێنێ.
قاسملوو له دروشمی خودموختاری‌دا خۆی قه‌تیس کرد بوو. هه‌موو ستراتێژی خۆی بۆ دیتنه‌وه‌ی هاوپه‌یمان له ئێران‌دا چێ کردبوو. چوون بۆلای موجاهیدین و به‌نی سه‌درله ئاخری ته‌مه‌نیدا له تێشکانی ئه‌و کاره‌ی ئاگادار کرد. ئه‌و تێگه‌یشت که پێکهێنانی به‌ره‌یه‌کی دێموکرات له ئێران‌دا کارێکی به‌سانیی نه‌بووه.
دوکتور قاسملوو ده‌یگوت :
ئێستا بۆ به‌رگری له مافه نه‌ته‌ویییه‌کانی خۆمان ته‌نیا کڵاشینکۆفه‌که‌مان پێیه. دێموکراسی، کارێکه وله‌درێژخایه‌ن دا خۆی ده‌رده‌خا. ( واته دێموکراسی و خودموختاریی لێک‌گرێ نادرێن و پێوههندیی ئۆرگانیکیان پێکه‌وه نی‌یه – وه‌رگێڕ)
قاسملوو یه‌که‌م که‌س بوو که جه‌ختی کرده سه‌ر ئه‌وه که کورده‌کان له ئێران‌دا ته‌نیا حه‌ڤده له سه‌تی حه‌شێمه‌ت پێک دێنن. له هه‌ر حالدا ئه‌و پرسیاره ده‌کرێ که ئایا باشتر نی‌یه له جیاتی هاوپه‌یمانێتی خه‌یاڵیی نه‌ته‌وه ژێرده‌سته‌کان له‌گه‌ل حیزبه نه‌ته‌وه‌ییه کوردستانی‌یه‌کان، یه‌کگرتوویی په‌ره‌پێبدا و تێ‌بکۆشێ ناکۆکیی خۆی له‌گه‌ڵ پارتی دێموکراتی کوردستان به سه‌رۆکایه‌تی مسعود بارزانی له نێو به‌رێ؟
کریس کۆچرا ده‌نووسێ : دوکتور قاسملوو چه‌ند مانگ پێش کوشتنه‌که‌ی ده‌یگوت:
” کام کورد خه‌ون به سه‌ربه خۆیی کوردستانه‌وه نابینێ؟ به‌لام مرۆڤ ده‌بێ واقیع بین بێ. چۆ‌ن ده‌کرێ سێ سنوور ده‌ستکاریی بکرێ؟ بۆ خه‌بات به مه‌به‌ستی سه‌ربه‌خۆیی سێ مه‌رج ده‌بێ هه‌بێ: بزووتنه‌وه‌ی کورد له هه‌موو لایه‌ک به هێز بێ. ده‌بێ هاوپه‌یمانت له رۆژهه‌لاتی ناوه‌راست هه‌بێ. نه ته‌نیا له‌نێو گه‌لان له نێو ده‌وڵه‌ته‌کانیشدا پشتیوان پێویسته. ده‌بێ پشتیوانیی عه‌ره‌بستانی سعودی وه‌ربگیرێ. هیچ ده‌وڵه‌تێک پشتیوانیی له ئێمه‌ناکا.
کاتێ به قاسملوویان ده‌گوت خه‌بات بۆ خودموختاری، کورده‌کان دابه‌ش ده‌کا، ده‌یگوت: دابه‌ش کردنی کوردستان واقعییه‌ته. هه‌لومه‌رجی ده‌رچوونی له‌و وه‌زعه به‌وجۆره پێناسه ده‌کرد: ئه‌گه‌ر ئه‌و سێ ده‌وڵه‌ته بریار بده‌ن بزووتنه‌وه‌ی کورد داپڵۆسن له‌و حاڵه‌ته‌دا بزووتنه‌وه‌کان ده‌بێ یه‌کبگرن و دروشمی خۆدموختاری وه‌لا بنێن.( وتووێژی دوکتورقاسملوو 14 ئۆکتۆبری 1988 )
کریس کۆچرا له دڕێژه‌ی باسه‌که‌یدا له‌سه‌ر وتووێژی دوکتور قاسملوو له‌گه‌ل صحرارودی و تێرۆریسته‌که‌ی دیکه‌ی کۆماری ئیسلامیی به‌م جۆره ده‌نووسێ:
” قاسملوو بێ راوه‌ستان خۆی وه‌کو سیمای خودموختاریخواز ده‌ناسێنێ و ده‌ڵێ: وه‌چه‌ی من دێموکراسیخواز و خودموختاریخوازه و داواده‌کا له‌گه‌لی وتووێژ بکه‌ن. ده‌ڵێ دوارۆژ خه‌ڵکی دیکه داوای زیاتر دێننه گۆڕێ.
دوکتور باس له مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وه‌کان و گرفته‌کانیان ده‌کا. ده‌ڵێ ئێستا مه‌سه‌له‌ی تاتارستان ناگۆرنۆ قه‌ره‌باغ ، قه‌زاقستان، مۆڵداوی و باڵت هه‌یه که چاره‌نه‌کراو ماونه‌وه. ” ئێوه ده‌زانن کوردستان 900 کیلۆمیتر له سنووری ئێران پێک دێنێ… ئه‌گه‌ر مه‌سه‌له‌ی خودموختاری چاره‌سه‌ربکرێ شوێندانه‌ر ده‌بێ بۆکوردیش له وڵاتانی دیکه‌دا و ئه‌وان بۆ لای ئێران راده‌کێشرێن. ئه‌گه‌ر رێبه‌رانێک بیانه‌وێ نه‌وعێک کۆنفێدراسیۆن له رۆژهه‌لاتی نزیکدا دامه‌زرێنن له‌و شکڵه‌داخودموختاری کوردستان هه‌نگاوێک به‌ره‌و پێشه.
د. قاسملوو له مه‌ر وته‌کانی صحرارودی دژ به خودموختاری ده‌ڵێ: ئه‌و کۆسپانه‌ی که تۆ بۆ راگه‌یاندنی خودموختاری بژاردتن جێێ ره‌زامه‌ندی نین. ئێمه گه‌ڵاڵه‌یه‌کی ده‌مادده‌ییمان ئاماده‌کردووه ده‌یده‌ین به ئێوه. له‌مه‌ر کاتی به‌رێوه بردنی خودموختاری و ورده‌کاریییه‌کانی گرفتێکمان له به‌ین دا نابێ. گرنگ ئه‌وه‌یه که ئامانجه‌کان قبووڵ بکرێن.
دوکتور قاسملوو بۆچوونی خۆی له‌سه‌ر خودموختاری روون ده‌کاته‌وه و ده‌ڵێ: “بۆ ئێمه چوار خاڵی بنه‌ره‌تی هه‌یه:
خودموختاری به مانای دابه‌شکردنی ده‌سه‌ڵاته.
زبانی کوردیی بۆ ئێمه بابه‌تێکی بنه‌ره‌تی‌یه،
دیاریکردنی حدودی ناوچه‌ی خودموختاره.
چواره‌مین مه‌سه‌له بۆ خه‌ڵکی کوردستان ئه‌ساسیی‌یه. ئه‌منییه‌ت ده‌بێ به خه‌ڵکی کوردستان بێ.
مه‌سه‌له‌ی دیاریکردنی حدودی سنوره‌کان ره‌نگه گیروگرفتی هه‌بێ. بۆ نموه‌نه ره‌نگه شاری ورمێ بۆ ئێوه شارێکی کوردیی نه‌بێ، به نه‌زه‌ری ئێمه شارێکی کوردانه.چونکه زۆربه‌ی دانیشتوانی کوردن. بۆ رێبه‌رایه‌تی ئاشبه‌تال رۆژهه‌ڵاتی کوردستان سنوری نی‌یه.
دوکتور قاسملو به چڕووپڕێ به‌رنامه‌کانی خۆی بۆ تێرۆریستان باس ده‌کا. به‌ڵام صحرارودی ده‌کشێته په‌راوێزه‌وه و ده‌ڵێ:
” مه‌سه‌له ئه‌وه‌یه که باسه‌که‌مان له ده‌وری ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌دا بخولێته‌وه که پێوه‌ندیی حیزبی دێموکراتی کوردستان و کۆماری ئیسلامیی چۆ‌ن بێ؟ تۆ ده‌زانی ئێستا شه‌ر و توند‌و تیژیی له ئارادایه. ئه‌وه یه‌که‌مین بابه‌تی وتووێژی ئێمه‌یه. دووهه‌م، حدکا ده‌یه‌وێ جێی خۆی و هه‌ڵوێسته‌کانی بپارێزێ، له هه‌مان کاتدا له‌گه‌ڵ کۆماری ئیسلامیی وتووێژ بکا. من دڵنیام ئه‌وه قبوڵ ناکرێ. ئه‌گه‌ر حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ده‌یه‌وێ که‌ش و هه‌واکه بگۆرێ، ده‌بێ له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵگای ئێران تێکه‌ڵ بێ و ریشه‌داکوتێ.”
( واته چه‌ک دابنێ و ئه‌ماننامه وه‌ربگرێ. کارێک که عه‌بدوڵلا حسن زاده کردی. ئه‌ماننامه‌ی پاراستنی گیانی پێشمه‌رگه‌و کادره‌کانیشی که به پێێ قه‌راردی 4/8/1996که تاڵه‌بانی ده‌سته‌به‌ری کردبوو ، ده‌به‌یان له‌گه‌ل کرد،به‌رێوه‌یان نه‌برد و به سه‌تان کادریشیان له حدکا تێرۆر کرد. بڕوانه لیستی تێڕۆرکراوه کان له کۆتایی ئه‌و وتاره‌دا. – وه‌رگێڕ
صحرارودی له درێژه‌ی قسه‌کانی دا ده‌لێ: ره‌نگه هێندێک بلێن له ئیسلام دا خودموختاری پێش‌بینی نه‌کراوه. هه‌موو ئه‌وشتانه‌ی ئێوه لێره باسی ده‌که‌ن که گۆیا خودموختاری یه‌کێتی ئێران پته‌و ده‌کا ته‌نیا تێئۆرییه‌که و به‌س. که‌سانێکی دیکه ده‌ڵێن ئه‌م پره‌نسیپه راست نی‌یه به‌لکو پێچه‌وانه‌که‌ی راسته.
قاسملوو له درێژه‌ی قسه‌کانیدا ده‌ڵێ: ” ناتوانێ بۆچوونی لایه‌نه‌کانی قبووڵ بکا”:” ئێوه ده‌ڵێن گرێی بنه‌ڕه‌تی له‌م کاته‌دا، دیتنه‌وه‌ی رێگای پێوه‌ندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و کۆماری ئیسلامیی‌یه، نه چاره‌سه‌ریی مه‌سه‌له‌ی خودموختاریی. ئه‌وه نه‌زه‌ری ئێوه‌یه. ئێمه پێێ رازی نین. ئێمه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته نه‌هاتووینه ئێره. مه‌به‌ستی ئێمه لێره ، ئه‌وه‌یه که له ئێوه به ناوی نوێنه‌رانی ره‌سمیی کۆماری ئیسلامیی ئێران داوابکه‌ین. ئه‌سڵی خودموختاریی قبووڵ کراوه، رێگا چاره‌یه‌کی بۆ وه‌به‌رچاو بگێرێ.
به‌پێی ئه‌و وته‌یه‌ی دوکتور قاسملوو که له‌و دانیشتنه‌دا کردوویه، وادیاره ده‌ڵاڵی نێوبژی‌که‌ر بۆ رکێش کردنی دوکتور قاسملوو بۆ نێو تۆڕی تێڕۆر، به دوکتور قاسملووی راگه‌یاندبێ که رژیمی کۆماری ئیسلامیی خودموختاریی قبووڵ کردووه. “وه‌رگێڕ ح.ا”
د. قاسملوو به درێژه له‌سه‌ر دیاریکردنی مافی چاره‌نووس که ده‌کرێ شکڵی جۆراوجۆری سه‌ربه خۆیی، فیدراڵیی و خودموختاری هه‌بێ باس ده‌کا. ئه‌و ده‌یه‌وێ بزانێ که ئایا کۆماری ئیسلامیی خوازیاری چاره‌سه‌رکردنی مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وه‌کانه یاننا؟
دوکتور له درێژه‌ی وته‌که‌یداده‌ڵێ:”
ئه‌گه‌ر وه‌ڵامه‌که به‌ڵێ، بێ ده‌مانه‌وێ بزانین چۆنی چاره‌سه‌رده‌که‌ن ؟ سه‌ربه‌خۆیی ، فێدرالیی یان خودموختاریی؟ ئه‌گه‌ر ئێوه له‌گه‌ڵ “خودموختاریی” که لانی که‌مه رێک نه‌که‌ون به‌رنامه‌یه‌کتان بۆ دۆزینه‌وه‌ی رێگاچاره‌ی مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وه کان نی‌یه.
قاسملوو ده‌ڵێ:
” ئێمه بۆ دیاریکردنی پێوه‌ندیی‌یه‌کانمان لێره کۆ نه‌بووینه‌وه. نه‌بوونی پێوه‌ندیی باش ئاکامی به‌شێک ناکۆکیی‌یه. یه‌کێ له‌و مه‌سه‌لانه گرفتی نه‌ته‌ویی‌یه که له چوارچێوه‌ی خودموختاری‌دا چاره‌سه‌ر ده‌کرێ…
بێ چاره‌سه‌ریی مه‌سه‌له‌ی کورد له ئێران‌دا، بێ چاره‌سه‌رکردنی مه‌سه‌له‌ی میللی هیچ کاتێ حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران له‌ته‌نیشت خۆتان دا نابینن. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر من یان رێبه‌رانی ئێستاش نه‌بین، هه‌میشه ئه‌و گرفته‌تان هه‌ر ده‌بێ.( دوکتور قاسملوو پێی وانه‌بوو دوای تێرۆری خۆی جێنشینه به وه‌جه‌که‌شی نامێنێ، ده‌نا ده‌یزانێ پاش ئه‌و” نه از تاک نشان ماند و نه از تاک نشان” نه حیزب ده‌مێنێ و نه ئاسه‌واری حیزب”. وه‌رگێر ح.ا )
کریس کۆچرا ده‌نووسێ:
پاش وتووێژێکی کورت لایه‌نه‌کان دیدارێکی دیکه بۆ رۆژێکی دیکه دیاری ده‌که‌ن. زۆری پێناچێ ده‌نگی چوارگوڵله له چه‌کێکی ده‌نگبر و ئیتر هیچ.
دوکتور قاسملوو مێشکی بزووتنه‌وه‌ی کورد له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، له پشتی میزی وتووێژ به گوولله‌ی صحرارودی و به ده‌ستوری راسته‌وخۆی ره‌فسه‌نجانیی و تیمه تایبه‌تیی‌یه‌که‌ی که مصباحی ،شاهیدی ” س” له دادگای میکونوس‌دا ئاشکرای کرد کوژرا.
کۆچرا له وتاره‌که‌ی‌دا نووسیبووی:” به کوژرانی دوکتور قاسملوو، دوکتور شه‌ره‌فکه‌ندی بوو به سکرتێری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران. روناکبیرێک بوو به جێنشینی رووناکبیرێکی دیکه.”
کۆچرا ده‌نووسێ :” دوکتور سه‌عید ( شه‌ره‌فکه‌ندی) له کاتێکی زۆر ئه‌سته‌م دا بوو به جێنشینی که‌سایه‌تیی‌یه‌کی ده‌گمه‌ن. دوکتور سه‌عید رووی کرده کاری سازماندانی حیزبه‌که‌ی، بۆ ئه‌وه خوێنیکی تازه بداته جه‌سته‌ی حدکا و درێژه بدا به خه‌باتی سیاسیی – نیزامیی له‌سه‌ر بنه‌ماو پێوه‌ری ئه‌مرۆیی.
دواتر کۆچرا ده‌نووسێ: دوکتور شه‌ره‌فکه‌ندیی به هه‌لبژاردنی مصطفی هجری، باباعه‌لی مێهرپه‌روه‌ر،حسن شرفی سلام عزیزی و دوور خستنه‌وه‌ی مه‌لا عه‌بدولا حسن زاده له ده‌وروبه‌ری ده‌فته‌ری سیاسی روحێکی نوێی خسته نێو له‌شی حدکاوه . پێشمه‌رگه له گروپی چه‌ند که‌سیی پچوکی چالاک و توندوتۆڵ که له هه‌موو شوێنێکی کوردستاندا ده‌گه‌رێن و کادره‌کان له گروپ و تاقمی 4 که‌سیدا به شه‌و ده‌چنه نێو گونده‌کان و له‌گه‌ل خه‌لک ده‌دوێن به‌یانان له گونده‌کان وه‌ده‌رده‌که‌ون. پێشمه‌رگه‌ی له‌ژماره‌ی 100 که‌سیدا، بۆ چالاکیی مه‌زن و چاندنی مین له جاده‌کان و ده‌سرێژ کردن له ستوونه نیزامییه‌کان ده‌ستی خۆیان له دوژمن ده‌وه‌شێنن.
شه‌ره‌فکه‌ندیی ده‌ڵێ: “ده‌مانه‌وی رژیم بروخێنین. ده‌شزانین ئه‌وه له‌و هه‌لومه‌رجه‌دا نالوێ. ده‌بێ عه‌مه‌لیاتی نیزامی هه‌ر درێژه‌بده‌ین. بۆ ئه‌وه نیشان بده‌ین که له مه‌یدانی کرده‌وه‌دا ئێمه هه‌ین. کێ ده‌ڵی ئه‌م رژیمه ساڵه‌یلێ ده‌مێنێ؟
جێگره‌کانی دوکتور قاسملوو و پره‌نسیپ
کوژرانی دوکتور شه‌ره‌فکه‌ندیی 17. سێپتامبری 1992
گوندنشینه‌کانی ده‌وروبه‌ری قه‌ندیل بۆ کۆکردنه‌وه‌ی خه‌به‌ر بۆ کۆماری ئیسلامیی له زیادبوونن. شه‌ره‌فکه‌ندیی له‌وه نیگه‌رانه. ده‌بیری گشتی ده‌زانێ که ماوه‌یه‌کیان بۆ زیندوومانه‌وه‌ی ئه‌و وه‌به‌رچاو گرتووه. له‌ورووه‌وه که‌سێک بۆ جێنشینیی خۆی هه‌لده‌بژێرێ. زۆری پێناچی له برلێن تێرۆر ده‌کرێ.
مصطفی هجری جێنشینی شه‌ره‌فکه‌ندیی ده‌چێته ئه‌مریکا و بریتانیا. رۆژی 18ژوئییه 1993 مه‌لا عه‌بدوللا حسن زاده جێگری هجری له کوێستانی قه‌ندیل داده‌به‌زێ و به‌ره‌و ده‌شتێ کۆیه داده‌خزێ.
( ئه‌و دابه‌زینه له کوێستانی قه‌ندیل و جێگیربوونی له گه‌رمه‌سێری کۆیه، سه‌ره‌تای ئاشبه‌تاڵ و توناکردنی بزووتنه‌وه‌ی کورد له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان و مه‌رگی سیاسیی رێبه‌رانی پاش دوکتور قاسملوو دوکتور شه‌ره‌فکه‌ندیی بوو- وه‌رگێڕ)
http://www.rojikurd.info/wordpress/?page_id=26
تێرۆریسم
تێرۆریزم له روانگه‌یه‌کی جیاوازه‌وه، نووسراوه‌یه‌کی نه‌مر دوکتور عه‌بدورره‌حمان قاسملووه که بۆ “کۆنفه‌رانسێی تێڕۆر و ره‌وشتی مرۆڤانه” نووسراوه. ئه‌م کۆنفه‌ره‌نسه له 16/09/1986 له شاری پاریس به‌سترا.
دوکتور کۆشنێر، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێستای ده‌وله‌تی فه‌ره‌نسه به هۆی نه‌بوونی دوکتور قاسملوو له‌و کۆنفه‌رانسه‌دا خوێندبوویه‌وه.
حه‌سه‌ن ئه‌یوبزاده ئه‌و مقاله حقووقیییه‌ی له ده‌قه سه‌ره‌کیی‌یه‌که‌یه‌وه که به‌زمانی فه‌ره‌نسیی نووسراوه، به وه‌به‌رچاوگرتنی وه‌رگێڕدراوه‌که‌ی به زمانی ئینگلیزیی کردوویه به کوردیی.
ده‌قی فه‌ره‌نسیی مقاله‌که و وه‌رگێڕدراوه‌که‌ی به زمانی ئینگیزیی له لای وه‌رگێڕی مقاله‌که هه‌یه . که‌سێک خوازیاری ده‌قی فه‌ره‌نسیی و ئینگلیزیییه‌که‌ی بێ بۆی ده‌نێردرێ. وه‌رگێڕ
تێڕۆریزم :
بۆچوونێکی جیاواز
نووسه‌ر: دوکتور قاسملوو
له فه‌ره‌نسی‌یه‌وه بۆ کوردی: حه‌سه‌ن ئه‌یووب‌زاده
تێرۆریزم هێرش بۆ سه‌ر ژیانی مرۆڤ و ئازادیی خه‌لکی بێ‌تاوانه که له شه‌ڕی نیوان تێرۆریست و دژبه‌ره‌کانیان‌دا به‌شدارنین.
له وڵاتانی رۆژئاوایی‌دا چاندنی بۆمب( ته‌قاندنه‌وه یان دانانه‌وه‌ی بۆمب) له شوێنه گشتیی‌یه‌کان، به‌بارمته گرتنی خه‌ڵک و ڕفاندنی فڕۆکه به کرده‌وه‌ی دزێوی تێڕۆڕ ناوده‌بردرێن. هه‌رچه‌ند رواڵه‌ته‌کانی دیکه‌ی ئه‌م دیارده‌یه له‌وانه زیاترن و ده‌زگا راگه‌یه‌نه‌ره گشتیی‌یه رۆژئاوایی‌یه‌کان ناویان نابه‌ن و خۆی لێ ده‌بوێرن.
رێگا بده‌ن له‌و باسه‌دا چند پرسیارێک بکه‌ین:
تێڕۆریست کێ‌یه؟
ولامی ئه‌م پرسیاره ئه‌وه‌یه:
ده‌وڵه‌تێک که به ناوی پاراستنی ئه‌منییه‌تی نه‌ته‌وه‌یی خه‌ڵکه‌که‌ی په‌رێشان ده‌کا تێڕۆڕیسته؟ ئاخۆ ئه‌م دیارده‌یه ته‌نیا گرفتی وڵاتانی جیهانی سێهه‌مه که دیکتاتۆره‌کان به‌سه‌ریاندا حاکمن؟ ئایا ئه‌مه ته‌نیا تایبه‌ت به وڵاتانی جیهانی سێهه‌مه؟
ئایا وشه‌ی ” تێرۆریست” بۆ دژبه‌رێکی سیاسیی ده‌بێ که کرده‌وه‌یه‌کی تێڕۆریستیی دژی ده‌وڵه‌تێک ده‌کا که ئازادیییه‌مه‌ده‌نیییه ده‌سته‌به‌رکراوه‌کانی قانوونی ئه‌ساسی پێشێل ده‌کا؟
ئه‌ی له‌مه‌ر بزووتنه‌وه‌ی ئازادیی نه‌ته‌وه‌یی، که به ناوی ئازادیی و سه‌ربه‌خۆیی، تێرۆریزم هه‌ڵده‌بژێرێ چێ ده‌گوترێ؟
ئه‌و وڵاته‌ی که وڵاتێکی دیکه داگیرده‌کا به زه‌بری تێڕۆر قانوونه‌کانی خۆی به‌سه‌ر خه‌ڵکه‌که‌دا ده‌سه‌پێنێ؟
خه‌ڵکێک دوچاری ترس و خۆف ده‌کرێ له‌به‌ر ئه‌وه که دژی راسیسم و گوشاری گروپه قانوونیی و نه قانوونیی‌یه‌کان خه‌بات ده‌که‌ن. ئه‌و گروپانه که‌سانێکن که به دوای مه‌به‌ستی خۆیانه‌وه‌ن که خوازیاری گۆڕینی سیاسه‌ت، ئازادیی جینایه‌تکاران و ئه‌ستاندنی پوڵی زۆره‌ملین؟
به‌راستی کێ تێڕۆریسته؟
ئایا ره‌شه‌کانی ئه‌فریقای باشوور که دژی جیایی ره‌گه‌زیی ( ئاپارتاید) له وڵاته‌که‌ی خۆیاندا، خه‌بات ده‌که‌ن تێرۆریستن یان، رێژیمی سپێی‌یه‌کان له پرێتۆریا که جیاوازیی ره‌گه‌زیی ده‌سه‌پێنێ؟
ئایا خه‌لکی کورد که چه‌کی هه‌ڵگرتووه و شه‌ڕێکی عادڵانه بۆ پاراستنی پێناسه‌ی نه‌ته‌وه‌یی ده‌کا تێڕۆریسته یان ئه‌وه خومه‌ینیی‌یه که له 7 ساڵی رابردوودا شاروگونده‌کانی کوردی له ئێران وێران کردووه و به کۆمه‌ڵ خه‌ڵکی قه‌ڵاچۆ کردووه ؟
ئایا حکومه‌تی ئانکارا تێرۆریسته که به‌و‌گوشاره وه‌حشیانه‌یه‌ی له تورکیه به‌سه‌ر کورددا سه‌پاندووه قانع نی‌یه و ئێستا خه‌ریکی بومبابارانی حه‌شیمه‌تی بێدیفاعی كورد له عێراقه؟
ئایا ده‌وڵه‌تی قانوونیی نیکاراگوئه که یارمه‌تی به هاوژینیی هێمنانه له‌و وڵاته‌و هاوبونیی هێمنانه‌ی ئه‌مریکا ده‌کا، تێرۆریسته یان کۆنتراکان که یارمه‌تی به لێشاو پشتیوانیی رێگانیان له پشته تێڕۆریستن؟
ئه‌گه‌ر تێڕۆڕیزم به مانای هێرش‌بردن بۆ سه‌ر ژیانی به ئازادیی خه‌لکی بێ‌تاوان بێ، له‌و حاڵه‌ته‌دا هه‌ر که‌سێ کارێکی ئه‌وتۆ بکا ده‌بێ وه‌کو تێرۆریست سه‌رنجی بدرێتێ، خوا ئه‌و که‌سه تاک بێ یان رێکخراوه، یان ده‌وڵه‌ت.
ئه‌م پێناسه‌یه ده‌بێ به بنه‌ما دابندرێ. ئه‌وه‌ش له‌گه‌ڵ روانگه‌ی ولاتانی رۆژئاوایی که ته‌نیا له کارتێکه‌ریی‌یه‌کانی تێڕۆڕیزم ده‌کۆڵنه‌وه یه‌ک‌ناگرێته‌وه رۆژاوا‌ش هه‌وڵ نادا له هۆیه‌کانی تێڕۆر بکۆڵێته‌وه.
پێویسته ئه‌و هۆیانه بۆ که‌سێکی خوازیاری بنه‌بڕکردنی تێڕۆڕیزمه، خویا بێ.
گوتراوه که تێرۆریسم چه‌کی بێبه‌شانه.
ده‌بێ ئه‌وه‌ش زیادبکرێ که تێرۆریزم رێگه‌ی ئه‌و که‌سانه‌یه‌که ره‌نگه بیانه‌وێ ته‌نانه‌ت له‌به‌رامبه‌ر بیعه‌داڵه‌تی ، گوشار ، دیکتاتۆریی و راسیسمدا دژکرده‌وه‌یان هه‌بێ. ئه‌م هۆیانه که بنه‌بڕ بکرێن، تێڕۆڕیسته کان ئیزۆله (ته‌ریک) ده‌بن و به خێرایی مه‌ترسێێیه‌که‌یان کۆتایی پێ‌دێ.
ئه‌گه‌ر ویسته قانوونی‌یه‌کانی خه‌ڵک دابین بکرێن وبێعه‌داڵه‌تی نه‌مێنێ، هه‌موو کرده‌وه‌کانی تێڕۆریستان به شێوه‌یه‌کی به‌رفره، مه‌حکووم ده‌کرێن. چونکه تێڕۆڕیسته‌کان کرده‌وه تێرۆریستیی‌یه‌کانی خۆیان به ئیددیعای ویسته سیاسیی‌یه قانوونیی‌یه‌کان ده‌رازێننه‌وه.
وڵاتانی رۆژاوا پێیان‌خۆشه بزوتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و خه‌باتی چه‌کداریی له‌گه‌ڵ کاری تێڕۆڕیستیی تێکه‌ڵ بکرێ.
وێده‌چی ترۆریزم له‌گه‌ڵ کرده‌وه‌ی زۆر له ده‌و‌ڵه‌ته‌کان رێک بکه‌وێ ، ئه‌گه‌ر نه‌بێ رێک ده‌خرێ…
نمونه‌ی ئه‌وولاتانه زۆرن که له‌به‌ر پێویستیی خۆیان به تێڕۆریزم بۆ په‌ژراندنی سیاسه‌تی تێڕۆریستیی ، به شێوه‌ی ئاسایی خۆیان به دژی تێڕۆڕیست ناوده‌به‌ن. وه‌کو باشوری ئه‌فریقا ، اسرائیل ،شیلی و ئیران له‌و ریزه‌دان.
کاتێ ره‌شه‌کان داواده‌که‌ن ئاپارتاید نه‌مێنێ، ئه‌وان ره‌شه‌کان به تێڕۆریست ده‌زانن، فه‌لستینییه‌کان داوای وڵاتی خۆیان ده‌که‌ن. خه‌لکی شیلی دژ به دیکتاتوری‌یه و ئیرانییه‌کان دیکتاتوریی ئاخوندیی ره‌تده‌که‌نه‌وه.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ناچارکراوه له حه‌وت‌ساڵی رابردوودا دژ به رژیمی خومه‌ینێ ده‌ست بۆ خه‌باتی چه‌کدارانه به‌رێ. ئه‌و خه‌باته هه‌رگیز به‌ره‌و تێرۆریزم نه‌کشاو‌ه. به‌پێچه‌وانه یارمه‌تیی کردووه به ئازادکردنی ژماره‌یه‌ک به‌بارمته گیراو که حه‌وت که‌سیان فه‌ڕه‌نسه‌یی بوون.* بزووتنه‌وه نێونه‌ته‌وه‌یی‌یه‌کانی دیکه‌ی جیهان به‌و شێوه‌یه ره‌فتار ده‌که‌ن. ئه‌و شێوه هه‌ڵس و که‌وته ناکه‌وێته نێو گه‌رداوی تێڕۆڕیزمه‌وه.
به پێی پره‌نسیپ ، ئێمه تێرۆریزم ره‌ت‌ده‌که‌ینه‌وه. چونکه پێمان وایه ئه‌و بنه‌مایه، ئازادیی و که‌ڕامه‌تی مرۆڤ ده‌سته‌به‌ر ده‌کا. هه‌روه‌ها له‌روانگه‌ی سیاسیی‌یه‌وه، له درێژخایه‌ندا تێرۆریزم پرستیژی بزوتنه‌وه له‌نێوده‌با و له نێوخۆ‌وه وێرانی ده‌کا. هه‌لسه‌نگاندن و پێناسه‌کردنی نه‌گونجاوی وڵاتانی رۆژاوا له تێڕۆریسم ، خه‌بات به دژی ئه‌و دیارده‌یه ئه‌سته‌م ده‌کا.
کرده‌وه تێڕۆریستییه‌یه‌کان به دژی وڵاتانی رۆژاوا مه‌به‌ستی جۆراوجۆری له‌پشته.
تێڕۆریسته‌کان بۆ ئامانجه‌کانیان پێویستییان به پروپاگه‌نده هه‌یه. ده‌یانه‌وێ، به ناته‌واویی دوژمنه‌کانیان روحییه‌ی مه‌عنه‌ویی هێزه‌کانیان پته‌و بکه‌ن.
ئه‌وان ده‌یانه‌وێ چالاکییه ئاسایی‌یه‌کانی ده‌وڵه‌تی دژبه‌ر له‌کاربخه‌ن و هه‌وڵ ده‌ده‌ن، ده‌وڵه‌ت پێوانه‌یلی نائاسایی به‌مه‌به‌ستی دنه‌دانی ناره‌زامه‌ندیی گشتیی بخاته‌گه‌ر.
راگه‌یه‌نه‌ره گشتیی‌یه‌کان له رۆژاوادا ده‌که‌ونه داوێکه که تێرۆریسته‌کان بۆیان داده‌نێنه‌وه. له حاڵێکدا چالاکییه تێرۆریستیی‌یه‌کان به به‌ربڵاویی بڵاو ده‌کرێنه‌وه و به ئاگادریی خه‌لک راده‌گه‌یه‌ندرێن، خه‌باتی بزووتنه‌وه‌ی دێموکراتیک بۆ ئازادیی و مافه‌کان له‌بیر ده‌کرێن.
جیهادی ئیسلامیی که ته‌نیا نوێه‌رایه‌تی تاقمێکی ده‌ستکرد ده‌کا که ناو‌و ده‌نگێان له جیهان‌دا هه‌یه. ویست و داخوازی بیست ملیون کورد له بازنه‌ی سیاسیی‌دا به دژواری ده‌ناسرێ. ئایا ئه‌و نه‌گونجاویی‌یه و بێ‌قه‌واره‌یی‌یه بزووتنه‌دێموکراتیی‌یه‌کان هان‌نادا بۆ ئه‌وه په‌نا بۆکرده‌وه‌ی تێرۆریستیی به‌رن، بۆ ئه‌وه ده‌نگیان ببیسترێ؟
دێموکراسیی‌یه‌کانی رۆژاوا ناته‌واون و تێڕۆریسته‌کان له‌و ناته‌واویی‌یه سوود وه‌رده‌گرن. به‌لام هه‌ر له‌و کاته‌دا دێموکراسی دوژمنی ژماره 1 تێرۆریزمه. له‌و شوێنه‌ی که دێموکراسی هه‌یه، تێرۆریزم گه‌شه‌ناکا. تێڕۆڕیزم به ئاشکرا له ده‌ره‌وه‌ڕا دێ. له‌و ولاتانه‌ی که ئازادیی‌یه‌کان پێشێل ده‌کرێن ، دیکتاتۆریی‌هه‌یه، بێعه‌داڵه‌تیی هه‌یه، ئایینیی و ئیتنیکی یه، گرفته سیاسیی‌یه‌کان په‌ره‌ده‌گرن.
دامرکاندنه‌کانی دێموکراسیی زیاتر زیان به دێموکراسیی رۆژاوایی‌یه‌کان ده‌گه‌یه‌نێ. ئازادکردنی به‌بارمته گیراوێک ئیمتیازێ‌که که له‌هه‌ڵبژاردنه‌کاندا که‌ڵکی وه‌رده‌گیرێ.
تێڕۆریسته‌کان له ئیمتیازی رکه‌به‌ریی سیاسیی که‌ڵک وه‌رده‌گرن. ویسته‌کانیان په‌ره‌پێده‌ده‌ن . ده‌بێ له‌بیر بێ که به بارمته گرتنی ئه‌مریکایی‌یه‌کان له 1980 له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک‌کۆماریی ئه‌مریکا له‌لایه‌ن خومه‌ینی‌یه‌وه شوێنی‌خسته سه‌ر سیاسه‌تی ئه‌مریکایی‌یه‌کان. هه‌ر وه‌ها دانی باجی سمێل به حیزبوللای لوبنان له مارسی 1986.
تروریسته‌کان ئامانجیان ئه‌وه‌یه که دێموکراسیی‌یه‌کان له‌ق بکه‌ن، له ناووه بنکۆڵی بکه‌ن وگرفته‌کان به‌ره‌و رۆژاوا بنێرن بۆ ئه‌وه وڵاته‌کانیان وێران بکه‌ن.
به‌رته‌سک‌کردنه‌وه‌ی دێموکراسیی به مانای یارمه‌تی‌دان و لایه‌نگریی‌کردنه له تێرۆر.
له‌م هه‌لومه‌رجانه‌دا چۆ‌ن ده‌کرێ کۆتایی به تێڕۆڕیزم بێنین؟
مرۆڤ ده‌بێ ئاگاداری ئه‌و راستیی‌یه بێ که ترۆریزم به شه‌وێک کۆتایی پێ‌نایه و له‌نێوناچێ.
وه‌رێخستنی پروپاگه‌نده‌یه‌کی زۆر بۆ به‌بارمته‌گیراوان سودی نی‌یه. چونکه ئه‌وه راست ئه‌و تشته‌یه که تێرۆریسته‌کان ده‌یانه‌وێ. روخاندنی ده‌وڵه‌ت ،ئه‌گه‌رنا وڵات ده‌که‌نه بارمته‌ی بارمته‌کان.
ئاگادارکردنی ڕای گشتی له‌مه‌ر بارمته‌گیراوان، مانای نووسینی مقاله‌یلی سه‌ره‌کیی له چاپه‌مه‌نی‌یه‌کاندا نی‌یه. ” دان‌به‌خۆداگرتن” له‌مه‌ر بارمته‌کان ره‌نگه زیاتر یارمه‌تی بکا به ئازادکردنیان.
وتووێژ نابێ وه‌لابنرێ. به‌ڵام قبوڵی وتووێژ به مانای چۆک‌دادان بۆ هه‌موو ویسته‌کانیان نی‌یه. نابی له بیربکرێ که ته‌سلیم بوون به ویسته نه‌قانوونیی‌یه‌کانی تێڕۆریسته‌کان رێگاده‌کاته‌وه بۆ ئه‌وه که داخوازه‌کانیان رێک و پێکتر و زیاتر بکه‌ن.
زۆر گرنگه که له‌گه‌ل تێرۆریستانی راسته‌قینه وتووێژ بکرێ نه‌ئه‌و که‌سانه‌ی که بۆ چاندنی بومبه‌کان و بارمته‌گرتن و رفاندن که‌ڵکیان لێوه‌رده‌گیرێ.
خاڵی وتووێژ له‌گه‌ل حیزبوللای لوبنان چی‌یه، له‌حاڵێک دا هه‌موو که‌س ئه‌وه ده‌زانێ که ئه‌مانه دروستکراوی تارانن. ده‌بێ سه‌ره‌نجام نوێنه‌رانی موعته‌به‌ر بۆ وتووێژ بدۆزرێنه‌وه.
خومه‌ینی پاره‌ی ده‌وێ،بۆ ئه‌وه له‌گه‌ڵ عێراق درێژه به شه‌ڕه‌که‌ی بدا. له‌به‌ر ئه‌وه که ئابوریی ئێرانیی‌یه‌کان به‌ره‌و کاره‌سات ده‌چێ.
خالی سه‌ره‌کی وتووێژه‌کان له وتوێژه‌کانی نێوان فه‌ره‌نسه و کۆماری ئیسلامیی پێوه‌ندیی به میلیارد دۆلار قه‌رزه‌وه هه‌یه که شا به شیرکه‌تی ئۆیرۆدیفی دابوو.
نوێنه‌رانی کۆماری ئیسلامیی وتووێژ له‌سه‌ر حه‌وت که‌س له بارمته‌گیراوان که له ده‌ست حیزبوڵلای لوبنان دان ره‌تده‌که‌نه‌وه و هه‌مووان ده‌زانن که چاره‌نووسی ئه‌وانه پێوه‌ندیی به ویستی ئایه‌توڵلاوه هه‌یه. گروپه‌کانی دیکه سه‌ر به‌ده‌وڵه‌تگه‌لێکی ناسراوی دیکه‌ن. شه‌رکردن له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاتانه‌ی که پشتیوانیی له‌تێڕۆر ده‌که‌ن به تایبه‌تی ئێران پێویستی‌یه که و چاوپۆشیی لێ‌ناکرێ. ئه‌و وڵاتانه ده‌بێ خۆیان بگلێنه نێو ترس و خۆفه‌وه.
هه‌موو وڵاتان ده‌بێ دژ به تێڕۆڕیزم هاوکاری بکه‌ن. ئه‌وه‌ش تایبه‌ت به ناتۆ و EEC نی‌یه. له‌ماوه‌ی 444 رۆژ‌دا که بارمته‌ئه‌مریکایی‌یه‌کان له ئێران‌دا بوون. چه‌ند وڵاتێکی ئوروپایی پێوه‌ندیی باشیان له‌گه‌ڵ ئێران هێشته‌وه.
له نه‌بوونی ئه‌مریکییه‌کاندا ده‌وڵه‌ته‌کانی ئوروپایی سودی بازرگانیی باشیان له رژیمی خومه‌ینی ده‌س که‌وت.
چه‌ند مانگ ، چه‌ند فه‌ره‌نسی له‌ده‌ستی ئیرانیی‌یه‌کاندا له لوبناندا بوون، فه‌ڕه‌نسه گوشاری پڕۆپاگه‌نده‌ی له‌مه‌ڕ بارمته‌کان ته‌جروبه کرد.
هاوکارانی ئی. ئی. سی. فه‌ره‌نسه وه‌کو ئینگلستان و ئاڵمان ئێستاش زۆر پێوه‌ندیی ئابووریی به هێزیان له‌گه‌ڵ ئێران هه‌یه. ئه‌وانه پشتیوانی له ریژیمێک ده‌که‌ن که تێرۆریزمی وه‌کو دوکتورینیکی ده‌وڵه‌تی هه‌ڵبژاردووه. هاو پێوه‌ندیی به دژی تێڕۆر ده‌بێ کارامه‌تر‌بێ و ببێته دیارده‌یه‌کی نێونه‌ته‌وه‌یی و ته‌نیا وڵاتانی رۆژئاوایی، به‌ڵکو وڵاتانی سوسیالیستیش به تایبه‌تی جیهانی سێهه‌میش بگرێته‌وه.
ئه‌و تێئۆریی‌یه که ئیددیعاده‌کا جیهانی سێهه‌م تێڕۆڕیزم دروست ده‌کا ده‌بێ لێی‌دووربکه‌وێته‌وه.
خه‌بات دژی تێڕۆڕ کارێکی پێویسته ، بێ جیاوازیی و له‌هه‌رجێیه‌که‌وه که سه‌رچاوه‌بگرێ.
ژیرانه‌یه که تێڕۆریزمی عه‌ره‌به‌کان که ژیانی بێتاوانه‌کان ده‌خه‌نه مه‌ترسیی‌یه‌وه بێ رارایی و به وردی مه‌حکوم بکرێ. هێرش بۆسه‌ر سێناگۆگی جووله‌که‌کان له ئیستامبوڵ که تێی‌دا 24 که‌س کوژران، ئه‌و کرده‌وه‌یه دژ به ئازادیی ئایینه. به‌ڵام بۆچی هێرش بۆ سه‌ر کوردی عێراق مه‌حکوم ناکرێ؟
ئه‌م هێرشه ده‌بێته هۆی مه‌رگی سه‌تان مه‌ده‌نی. هاوکوفه‌کانی وڵاتانی رۆژاوا کرده‌وه تێڕۆریستیی‌یه‌کان مه‌حکوم ده‌که‌ن. به‌ڵام زۆر گونجاوه که رارایی‌یه‌کانیان له‌مه‌ڕ ئه‌و هه‌نگاوانه دژ به رژیمی نژاد په‌رستی ئه‌فریقای باشوری وه‌به‌رچاو بگیرێ.
کاتی ئه‌وه‌هاتوه ئه‌و جیاوازی‌دانانه کۆتایی پێ‌بێ ،که له‌م جیهانه‌دا بڕێک له خه‌لک وه‌کو شاروه‌ندی ده‌ره‌جه دوو وسێ چاویان لێده‌کرێ که ژیانیان ئه‌و بایه‌خه‌یان نی‌یه که ئه‌و شاروه‌ندانه‌ی وڵاتانی پێشکه‌وتوو هه‌یانه . پشتیوانیی ئه‌خلاقیی، و سیاسیی له بزووتنه‌وه‌کانی ئه‌و خه‌ڵکانه‌ی که په‌نابردن بۆ تێڕۆر ره‌ت ده‌که‌نه‌وه رێگه‌یه‌کی دیکه بۆ خه‌بات به دژی تێڕۆڕیسمه.
ABDUL RAHMAN GHASSEMLOU
GENERAL SECRETARY
PARIS, 16/09/1986
* تێبینی
3 که‌س له‌و7 که‌سه که حیزبێکی سیاسیی کورد له عێراق به بارمته‌ی گرتبوون، ناوه‌کانیان بریتی بوو له : Gymore و Maurice و Hary
گیراوه‌کان، فه‌ره‌نسیی بوون و به ئیبتیکار ونێوبژیکردنی د. قاسملوو‌و ده‌بیری گشتیی حدکا و هاوکاریی سیاسه‌تڤان د.عزیز ماملی به‌رپرسی سیاسی حدکا له پاریس و سه‌رۆکی ئه‌و حیزبه‌ی که فه‌ره‌نسیییه‌کانی به بارمته گرتبوو ئازادکران.
هه‌روه‌ها دوو ئه‌ندازیاری یوگوسلاوی که به هه‌مان شیوه به بارمته گیرابوون به‌ئیبتیکاری د. قاسملوو سکرتێری حدکا و پێوه‌ندیی‌گرتنی نوێنه‌ری حدکا (ئه‌ندازیار حاج ئه‌حمه‌دی) له‌گه‌ڵ باڵوێزخانه‌ی یوگوسلاوی، گیراوه‌کان ناردرانه‌وه بۆ وڵاته‌که‌یان.
http://www.rojikurd.info/wordpress/?page_id=22
پەیڤەکانی دوکتۆر قاسملوو
کتێب
Click to access paivakani_qasmlo-2011.pdf
عه‌بدولرِه‌حمان قاسملوو ژیان و رِۆڵى سیاسیى له بزووتنه‌وه‌ى رِزگاریخوازى كورددا، هۆشمه‌ند عه‌لی مه‌حمود
تکایه ئێره کلیک بکه‌ن بۆ خوێندنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م تویَژینه‌وه‌که که کاک هۆشمه‌ند خۆی بۆی ناردوین و پێشتریش له په‌رتوکدا بڵاو بۆته‌وه. ، سپاس بۆ کاک هۆشمه‌ند
تێبینی:
ئه‌مه‌ش نه‌زه‌ری کاک حه‌سه‌ن ئه‌یوبزاده‌یه له سه‌ر ئه‌م لێکۆڵێنه‌وه‌یه
تکایه ئێره کلیک بکه‌ن بۆ خوێندنه‌وه‌ی نه‌زه‌ری کاک حه‌سه‌ن
پیَشكه‌شه به 19 هه‌مین ساڵ یادى تیرۆركرانى د.قاسملووء هاورِیَیانى… هۆشمه‌ند
عه‌بدولرِه‌حمان قاسملوو
ژیان و رِۆڵى سیاسیى له بزووتنه‌وه‌ى رِزگاریخوازى كورددا
1930- 1989 “تویَژینه‌وه‌یه‌كى میَژوویی- سیاسیه”
هۆشمه‌ند عه‌لى مه‌حمود
پیَشه‌كى
به‌دریَژایى قۆناغه جیاوازه‌كانى میَژووى بزووتنه‌وه‌ى رِزگاریخوازیى كورد، كه‌سایه‌تییه سیاسییه‌كانى كورد رِۆڵى دیاریان له‌به‌رپاكردنى شۆرِشء رِاپه‌رِینه‌كان هه‌بووه‌ء به‌شى زۆرى ته‌مه‌نى خۆیان بۆ ئه‌م بواره ته‌رخانكردووه.
یه‌كیَك له‌و كه‌سایه‌تییه سیاسیه دیارانه‌ى كورد (د.عه‌بدوڵرِه‌حمان قاسملوو)ه، كه بۆماوه‌ى نزیك به (40) ساڵ له‌هه‌وڵى به‌رده‌وامى سه‌رخستنى ئه‌وبزوتنه‌وه‌یه به‌گشتى و به‌تایبه‌ت له‌رِۆژهه‌ڵاتى كوردستان دابووه‌ء له‌وماوه‌یه‌شدا ده‌ستكه‌وتى جیاجیاى هه‌بووه. بۆیه تویَژینه‌وه‌كه‌مان تایبه‌ت كردووه به‌ء وه‌ك كه‌سیَتیه‌كى سیاسیى كورد، به‌ناونیشانى (عه‌بدوڵرِه‌حمانى قاسملوو، ژیان و رِۆڵى سیاسیى له‌بزووتنه‌وه‌ى رِزگاریخوازیى كورددا )و ماوه‌ى تویَژینه‌وه كه‌شمان به‌له‌دایك بوونء تیرۆركردنى له‌نیَوان ساڵانى (1930-1989) ده‌ستنیشانكردووه.
لیَره‌دا سه‌رجه‌مى تویَژینه‌وه‌كه، بۆ خویَنه‌ران له دووتویَى (33) به‌شى سه‌ربه‌خۆدا ده‌خه‌ینه رِوو، به‌وهیوایه‌ى ویَرِاى سوود لىَ وه‌رگرتنى، هه‌ر تیبَبینىء رِه‌خنه‌یه‌كى زانستیانه‌ى دوور له هه‌ستء سۆزى كه‌سى به‌دیكرا، له رِیَگه‌ى ئیمه‌یڵى نووسه‌ر (m80_hoshmand@yahoo.com) ئاگادار بكریَینه‌وه سووپاستان ده‌كه‌ین.
له‌گه‌ڵ رِیَزدا…
هۆشمه‌ند عه‌لى مه‌حمود
مامۆستا له‌به‌شى میَژووى زانكۆى كۆیه
به‌شى1
بنه‌ماڵه‌ى عه‌بدولرِه‌حمان قاسملوو:
باوكى عه‌بدولرِه‌حمان ناوى (محه‌مه‌د)ه، له‌نیَو خه‌ڵكى نیَوچه‌كه‌ى خۆیاندا به (مه‌مه‌د ئاغا) ناسراوه، سه‌ر به‌هۆزى (دیَبوكرى)یه. محه‌مه‌د ئاغا پیاویَكى موڵكدارى حالڕ خۆش بووه، له ساڵانى 1870- 1964 ژیاوه، خاوه‌نى (حه‌وت دیَ) بووه، ناوى یه‌ك له‌و دیَ یانه گوندى قاسملوو یه‌ء بۆته ناسناوى بنه‌ماڵه‌كه‌یان. باوكى عه‌بدولرِه‌حمان له سه‌رده‌مى ده‌سه‌ڵاتداریَتى ئه‌حمه‌د شاى قاجار ناسناوى (وپوق الدوله)ى پیَدراوه، هه‌ر بۆیه خه‌ڵكى ورمآء نیَوچه‌كه به (محه‌مه‌د ئاغاى وپوق الدوله) بانگیان كردوه‌و ناسیویانه.
محمد ئاغا مرۆڤیَكى زیره‌كء بیَ زیان بووه، جیا له ده‌ره‌به‌گه‌كانى دیكه‌ى ناوچه‌كه، له جوامیَریدا به‌ناوبانگ بووه، مرۆڤیَكى رِووخۆشء ده‌م به‌پیَكه‌نین بووه، ده‌رگه‌ى ماڵه‌كه‌ى بۆ هه‌موو كه‌س چ هه‌ژارو چ ده‌وڵه‌مه‌ند ئاواڵا بووه، كوردیَكى نیشتمانپه‌روه‌رى ناودار بووه‌و له‌نیَو كورد‌و عه‌جه‌مى مه‌ڵبه‌ندى ورمآ به‌پیاو ماقوولء رِیَزدار سه‌یر كراوه. ژنیَكى له ئاشوورییه ئاواره‌كانى جۆله‌میَرگ هیَناوه‌ء دایكى عه‌بدولرِه‌حمان بووه.
له‌م باره‌یه‌وه، (عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌ن زاده) ده‌ڵیَت: “باوكى عه‌بدولرِه‌حمان (3) یان (4) ژنى هه‌بووه‌و یه‌ك له‌وان ئاشوورىء دایكى عه‌بدولرِه‌حمان بووه”.
دایكى عه‌بدولرِه‌حمان ناوى (فاتیمه) بووه، ژنیَكى یه‌كجار رِوخۆشء میهره‌بان بووه، هه‌میشه چاوى له هه‌ژاران بووه، بۆیه له نیَو خه‌ڵكى نیَوچه‌كه‌دا رِیَزو حورمه‌تیَكى یه‌كجار زۆرى هه‌بووه.
له باره‌ى منداڵه‌كانى (محه‌مه‌د ئاغا) كه زۆربه‌ى سه‌رچاوه‌كان باسیان لیَوه كردوون، ده‌بینین (5) مندالڕ، (4) كورِو كچیَكى هه‌بووه. له نیَویشیاندا خۆى بچوكترین كورِو منداڵى دایكءباوكى بووه.
محه‌مه‌د ئاغا هه‌ر له‌به‌ر ناسراوىءده‌وڵه‌مه‌ندىء ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ى، له مانگى تشرینى دووه‌مى 1941 له‌گه‌لڕ ئه‌ندامانى ده‌سته‌ى كورد گه‌شتى سۆڤیه‌ت ده‌كه‌ن، كه باوكى قاسملووش وه‌ك یه‌كیَك له‌پیاوه ناوداره‌كانى كورد به‌فه‌رمى بۆ باكۆ بانگهیَشت ده‌كریَت.
سه‌باره‌ت به‌مه، كریس كۆچیَرا نوسیویَتى: “ده‌وڵه‌تى شووره‌وى میوانى جۆربه‌جۆرى بۆ باكۆ بانگ ده‌هیَشت، واته هه‌موو چه‌شنه پیاوى پایه‌به‌رزى باوه‌رِپیَكراوى سوننى مه‌زهه‌بى كوردى تیَدابوو،…، محه‌مه‌دى قاسملووى باوكى عه‌بدولرِه‌حمان له‌لایه‌ن كورده‌كانى ده‌وروبه‌رى ورمآ وه داوه‌ت كرابوو، ئه‌و كه‌سه باوه‌رِپیَكراوانه له‌رِۆژى 22ى تشرینى دووه‌م تا 5ى كانونى یه‌كه‌مى 1941 له باكۆ مانه‌وه”.
عه‌بدولرِه‌حمان قاسملوو خۆشى باسى ئه‌و گه‌شته‌ى باوكیمان بۆ ده‌گیَرِیَته‌وه‌و ده‌ڵیَت: “بابم یه‌كیَك له‌ئه‌ندامانى ئه‌و هه‌یئه‌ته بوو…، براو ئامۆزاكانم باسى ئه‌وه‌یان ده‌كرد كه بابم له‌گه‌لڕ چه‌ند كه‌سى دیكه چوون بۆ باكۆ هه‌قء ئازادیى كوردان داوا بكه‌ن. بۆیه رِاستء رِه‌وان له بابم پرسى ئه‌دى مافى كوردان چى لیَهات؟ وه‌ڵامى دامه‌وه كه دڵنیابه جآبه‌جآ ده‌بآ”.
به‌م جۆره بنه‌ماڵه‌ى قاسملوو له بارودۆخه نا له باره‌كانى كوردستاندا نه‌خشى خۆیان گیَرِاوه، تووشى ناخۆشىء گرفت بوونه‌ته‌وه، كه ئه‌مانه‌ش هه‌مووى له‌دواییدا رِه‌نگدانه‌وه‌یان له‌سه‌ر ژیانى منداڵیى عه‌بدولرِه‌حمانى قاسملوو هه‌بووه.
……………….
زانیاری له سه‌ر نووسه‌ر
ناوى چوارى و نازناو: هۆشمه‌ند عه‌لى مه‌حمود حه‌مه‌د شیَخانى
نازناوى زانستى: مامۆستاى یاریده‌ده‌ر
پیشه: مامۆستاى زانكۆ
میَژووى له دایكبون : 15/8/1980/ هه‌ولیَر
ساڵى وه‌رگرتنى برِوانامه‌ى بكالۆریۆس: 2002-2003/ له به‌شى میَژوو- كۆلیَجى زانسته مرۆڤایه‌تییه‌كان- زانكۆى سلیَمانى (چواره‌مى به‌شه‌كه‌ى بووه).
میَژووى گفتوگۆى ماسته‌رنامه‌كه‌ى: 5/8/2006 – له هۆڵى خویَندنى بالاَ- زانكۆى كۆیه/ به پله‌ى زۆرباش.
ناونیشانى نامه‌ى ماسته‌ر:
عه‌بدولرِه‌حمان قاسملوو، ژیان و رِۆڵى سیاسیى له بزووتنه‌وه‌ى رِزگاریخوازى كورددا (1930-1989)/ تویَژینه‌وه‌یه‌كى میَژوویى – سیاسییه.
دیارترین تویَژینه‌وه‌ى بلاَوكراوه:
1- رِاپه‌رِینى شارى هه‌ولیَر له ساڵى 1991دا، له گۆڤارى زانستى زانكۆى كۆیه/ به‌شى زانسته مرۆڤایه‌تییه‌كان ژماره (7) ئه‌یلولى 2007 بلاَوكراوه‌ته‌وه.
كتیَبى بلاَوكراوه:
1- عه‌بدولرِه‌حمان قاسملوو، ژیان و رِۆڵى سیاسیى له بزووتنه‌وه‌ى رِزگاریخوازى كورددا (1930-1989) / تویَژینه‌وه‌یه‌كى میَژوویى – سیاسییه. چاپى یه‌كه‌م- كۆمه‌ڵگاى چاپه‌مه‌نى شه‌هاب- هه‌ولیَر- شوباتى 2007.
كتیَبى بلاَونه‌كراوه (ده‌ستنووس):
1- رِاپه‌رِینى شارى هه‌ولیَر له ساڵى 1991دا،(تویَژینه‌وه‌یه‌كى میَژوویى، سیاسییه)، ئاماده‌یه بۆ چاپ.
Click to access abdwlrrehman_qasimlo.pdf
Click to access Teerrorri_giyan_u_endeeshe.pdf
Click to access dr.gasmloo%20rebareky%20modern%20shorshgereky%20demokrat.pdf
کتێبی دوکتۆر قاسملوو ، رێبه‌رێکی مودێرن و شۆڕشگێڕێکی دێمۆکرات که ژیان و به‌سه‌رهاتی دوکتۆر قاسملوو و زۆربه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی له سه‌ر نه‌مر قاسملوو قسه‌یان کردوه له خۆ ده‌گرێت، ئه‌م کتێبه 362 لاپه‌ره‌یه و ئه‌مه‌ش بۆ رێز لێنان له سه‌رجه‌م شه‌هیدانمان بلاو ده‌که‌ینه‌وه.
به‌رگی یه‌که‌می تاڤگه‌ی هه‌قیقه‌ت که به‌شێک له به‌رهه‌مه‌کانی شه‌هیدی رێبه‌رمان دوکتۆر قاسملووه و کاک کاوه‌ی به‌هرامی ئاماده‌ی کردوه، 369 لاپه‌ره‌یه بۆ ڕیز لێنان له 10ی خاکه‌لێوه ده‌یخه‌ینه به‌رده‌ستی خوێنه‌رانی ماڵپه‌ره‌که‌مان.
Click to access tavgeyheqiqet%20bargy_1.pdf
د.پیتێر پیلتز له وتووێژی تایبه‌ت له‌گه‌ڵ کوردستان: مه‌سه‌له‌ی تیرۆری وییه‌ن پێش ئه‌وه‌ی پرسێكی جینایی بێ، پرسێكی سیاسییه 07/22/2009
31-04-1388
دوكتور پیتێر پیلتز، وته‌بێژی حیزبی سه‌وزه‌كان له ئوتریش به كتێبی “ئیسكۆرت به‌ره‌و تاران”ه‌وه ناسراوه كه سه‌باره‌ت به په‌روه‌نده‌ی شه‌هیدكرانی رێبه‌ری مه‌زنی گه‌له‌كه‌مان، دوكتور عه‌بدولڕه‌حمان قاسملوو نووسیویه‌تی. ئه‌م كه‌سایه‌تییه ناسراوه له ماوه‌ی چه‌ند ساڵـی رابردوودا یه‌كێك له دیارترینی ئه‌و كه‌سانه بووه كه له پێناو وه‌گه‌ڕكه‌وتنه‌وه‌ی په‌روه‌نده‌ی وییه‌ن هه‌وڵـیان داوه‌و كه‌متر كه‌سێك له نێو گه‌لی كورددا هه‌یه كه به ناو‌و هه‌وڵه‌كانی ئاشنا نه‌بێ.
به‌ڕێز هیوا به‌هرامی، نوێنه‌ری حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران له وڵاتی ئوتریش له لایه‌ن رۆژنامه‌ی “كوردستان”ه‌وه زه‌حمه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌م وتووێژه‌ی له‌گه‌ڵ دوكتور پیلتز كێشاوه كه سه‌رنجی خوێنه‌رانی به‌ڕێزی بۆ راده‌كێشین.
كوردستان: كه‌سایه‌تیی د.قاسملوو چون ده‌بینن؟
د. پیلتز: به دڵنیایی‌یه‌وه د. قاسملوو گه‌وره‌ترین سیاسه‌تمه‌دار‌و كه‌سایه‌تیی غه‌یره فارسی ئێران بوو. ئه‌و كه‌سایه‌تی‌و ڕێبه‌رێكی بلیمه‌تی كوردستان بوو. له‌به‌ر ئه‌وه‌ش كه له ده‌ره‌وه‌ی كوردستان‌و ئێرانیش به تایبه‌ت له ئورووپا وه‌ك كه‌سێكی ناسراو‌و سیاسییه‌كی به‌وه‌ج سه‌یری ده‌كرا، ده‌یتوانی به باشترین شێوه پرسی كورد بكاته پرسێكی نێونه‌ته‌وه‌یی.
پ: د. پیلتز له نێو كوردی ئێران‌دا به گشتی‌و حیزبی دێموكرات‌دا به تایبه‌ت كه‌سایه‌تیێكی ناسراو‌و جێگای رێزه. ئه‌وه‌ش دیاره بو ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه جه‌نابت به گشتی یارمه‌تیده‌ری پرسی كورد بوویت‌و به تایبه‌تیش له مه‌ڕ دۆسیه‌ی تیرۆری وییه‌ندا هه‌وڵێكی زۆرت داوه. ده‌كرێ پێمان بڵێیت، هۆی نزیكبوونت له كورد‌و یارمه‌تیدانت له پرسی كورددا له چیه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت؟
و: پێش هه‌موو شتێك له به‌ر ئه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ی كورد نه‌ته‌وه‌یێكی بن ده‌سته. دیاره نه‌ته‌وه‌ی بن ده‌ستی دیكه‌ش له دنیادا هه‌ن، به‌ڵام نزیكبوونه‌وه‌ی من له پرسی كورد ده‌گه‌ڕێته‌وه بو مێژووی ژیانی خوم‌و ئه‌و په‌یوه‌ندیانه‌م كه له‌مێژ ساڵه له گه‌ڵ چه‌ند دۆستێكی كورددا هه‌مه. له میانه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانم له‌گه‌ڵ دوسته كورده‌كانمدا ڕووبه‌رووی چه‌ند پرسیارێك بوومه‌وه سه‌باره‌ت به پرسی كورد‌و سه‌رنجیان ڕاكێشام. هه‌ر ئه‌و كاته بوو ـ پێش زیاتر له 20 ساڵ ـ بۆم ده‌ركه‌وت كه له ڕاستیدا كورد له سه‌ر ئاستی جیهان به هیچ جورێك پشتگیری لـێ ناكرێت. ئه‌مه‌ش زۆر به پێچه‌وانه‌ی نه‌ته‌وه بن ده‌سته‌كانی دیكه‌ی دونیا وه‌ك فه‌له‌ستینیه‌كان‌و ڕ‌ه‌ش پێسته‌كانی ئافریقا. له ڕاستیدا كێشه‌ی نه‌ته‌وه‌ی كورد له ڕۆژئاوادا پشتگوێ خرابوو. هه‌ر ئه‌و كاته بوو كه چه‌ند كه‌سایه‌تیێك له ڕۆژئاوا به مه‌به‌ستی هێنانه به‌رباسی پرسی كورد هه‌وڵه‌كانیان ده‌ست پێكرد‌و ئه‌وانه‌ش كه‌سانێكی وه‌ك دانیێل میتران له فه‌رانسه‌و چه‌ندین كه‌سایه‌تی زانستی‌و ڕۆژنامه‌وانی به‌ریتانیایی‌و ئامریكایی‌و دوستی من دانیێل كۆمبندێت له پارلمانی ئورووپا‌و منیش له ئوتریش.
پ: ئێوه چ وه‌ك تاك‌و چ وه‌ك حیزب چه‌ند ساڵێكه وه‌دوای وه‌ڵامی ده‌یان پرسیار سه‌باره‌ت به تیرۆری د. قاسملوو‌و هاوڕێیانی له وییه‌ن كه‌وتوون‌و چه‌ندین جاریش داوای لێكۆڵینه‌وه‌ی پارلمانیتان كردووه. بۆ تا ئێستا هه‌وڵه‌كانتان به ئاكام نه‌گه‌ییشتوون؟
و: له به‌ر ئه‌وه‌ی حیزبی گه‌لی ئوتریش (ئێستا له گه‌ڵ سوسیال دێموكراته‌كان له حكوومه‌تدان) نایه‌وێت لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ست پێ بكه‌ن. هۆیه‌كه‌شی ده‌گه‌ڕێته‌وه بو ئه‌وه‌ی كه چه‌ندین كه‌سایه‌تی ئه‌م حیزبه‌و یه‌ك له‌وان د. تۆماس كلێستیل كه دواتر بوو به سه‌رۆكۆمار تێكه‌ڵاوی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه بوون. له به‌ر ئه‌وه‌ی كه وه‌زیری دادی ئه‌وكات، سكرتێری گشتی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و كات(كلێستیل)و هه‌روه‌ها وه‌زیری ده‌ره‌وه هه‌موو هه‌وڵێكیان خستبووه گڕ بو ئه‌وه‌ی كه تیرۆریسته‌كان كه له ڕاستیدا 2 كه‌سیان له ژێر كۆنترۆڵی پۆلیسدا بوون به‌ر بدرێن‌و ڕه‌وانه‌ی ئێران بكرێنه‌وه. هه‌ر بویه‌ش دژ به هه‌رچه‌شنه لێكۆڵینه‌وه‌ن له‌و باره‌یه‌وه.
پ: له به‌ر هه‌وڵه سیاسییه‌كانی ئه‌و كاتی حكوومه‌تی ئوتریش زۆر ڕاستی له جه‌ره‌یانی تیرۆری وییه‌ندا شاردراونه‌ته‌وه. چ گوشارێك له سه‌ر حكوومه‌تی ئوتریش بوو به‌هۆی به‌ردانی ئه‌م تیرۆریستانه؟
و: له لایه‌كه‌وه ئه‌و گوشاره بوو كه له لایه‌ن ڕێژیمی ئێرانه‌وه خرابووه سه‌ر ئوتریش. حكوومه‌تی ئێران هه‌ڕ‌شه‌ی رفاندن‌و كوشتنی هاووڵاتیی ئوتریشی له تاران كردبوو. پاشانیش ئه‌وه بوو به ده‌ستپێكێك بو دامه‌زراندنی به‌رنامه‌ی تێجاریی نوێ له نێوان ئوتریش‌و ئێران كه بۆ ئوتریش به‌رژه‌وه‌ندی ئابووری ئێجگار زۆری هه‌بوو. چه‌ندین كۆمپانیای ئوتریشی توانیان دوای شاردنه‌وه‌ی ڕاستیه‌كانی تێرۆری وییه‌ن له لایه‌ن حكوومه‌تی ئوتریشه‌وه، گرێبه‌ستی گه‌وره‌ی ئابووری له گه‌ڵ ئێران ببه‌ستن‌و له لایه‌ن حكوومه‌تی ئوتریشه‌وه پشتگیریان ده‌كرا.
پ: یانی ده‌كرێت بڵێین كه حكوومه‌تی ئوتریش توانیی به‌و رووداوه‌وه تێجاره‌ت بكات؟
و: به‌شێك له حكوومه‌ت به دڵنیایه‌وه.
پ: تا چ راده‌یێك ده‌كرێت له بیر‌وڕای گشتی بۆ وه‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ی دۆسییه‌ی تیرۆری وییه‌ن كه‌ڵك وه‌ربگیردرێت؟
و: بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ده‌كرێت‌و ده‌بێت له هه‌موو ئامرازه‌كان وه‌ك بیر‌وڕای گشتی، مێدیاكان، نفووزی كه‌سایه‌تییه ئۆرووپایی‌یه‌كان‌و هتد كه‌ڵك وه‌ربگیردرێت. دیاره ئه‌وه‌ی ده‌بێته هۆی سرنجراكێشانی بیر‌وڕای گشتی بو ئه‌م مه‌سه‌له‌یه كه 20 ساڵی به‌سه‌ردا تێپه‌ڕێوه‌و جیلی نوێ ئوتریش زانیاری له سه‌ری نیه، چالاكبوونی مێدیاكانه. هه‌روه‌ها كاریگه‌ری كه‌سایه‌تییه نێونه‌ته‌وه‌یی‌یه‌كان كه بتوانن ڕاسته‌وخو داوا له حكوومه‌تی ئوتریش بكه‌ن تاكوو لێكۆڵینه‌وه له باره‌ی تیرۆری وییه‌ندا ده‌ست پێ بكایه‌وه. من چه‌ندین جار وتوومه‌و ئێستاش ده‌یڵێمه‌وه كه مه‌سه‌له‌ی تیرۆری وییه‌ن پێش ئه‌وه‌ی پرسێكی جێنایی بێت، پرسێكی سیاسییه‌و ده‌بێ بڕیاری وه‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ی له سه‌ركردایه‌تی حێزبه حاكمه‌كاندا بدرێت.
پ: بێجگه له حیزبی سه‌وزی ئوتریش، هیچ سیاسه‌تمه‌دارێكی حیزبه‌كانی دیكه له‌م بواره‌دا هاوكاریی ئێوه‌یان كردوه؟
و: نه‌خێر، به‌ڵام ئه‌وه‌ش گرینگه‌و ده‌بێ له‌و باره‌شه‌وه هه‌وڵ بدرێت. دیاره زۆربه‌ی ئه‌ندام پارلمانه‌كانی حیزبه‌كان له خه‌تی گشتی حیزب ده‌رناچن، به‌ڵام كه‌سانێك هه‌ن كه ده‌توانرێت بۆ ئه‌م مه‌به‌سته داوای پشتگیریان لێ بكرێت. ئه‌وه‌ی كه ئاماده‌ن هاوكاری بكه‌ن پرسیارێكی دیكه‌یه.
پ: جگه له‌وه‌ی ده‌زگای دادی ئوتریش بڕیاری وه‌گڕ خستنه‌وه‌ی دۆسییه‌ی د. قاسملوو بدات، هیچ مه‌رجه‌عێكی دادوه‌ری دیكه‌ی نێو نه‌ته‌وه‌یی هه‌یه كه بتوانێت له‌م باره‌وه بڕیار بدات؟ بۆ نموونه بینیمان كه عومه‌ر ئه‌لبه‌شیری سه‌ركۆماری سوودان به تاوانی كوشتاری مرۆڤه‌كان شكایه‌تی لـێ كراوه.
و: ئه‌م كاره ته‌نیا كاتێك ده‌كرێت كه تاوانی وییه‌ن كه به دڵنیاییه‌وه سه‌ركۆماری ئێستای ئێران به‌شدار بووه‌و یه‌كێك له تاوانباره‌كانه، له گه‌ڵ تاوانه‌كانی دیكه‌ی حكوومه‌تی ئه‌حمه‌دی‌نه‌ژاد كه له ئێران‌دا به‌ڕێوه‌چوون‌و بۆ نموونه دژ به كورد یان نه‌ته‌وه بن ده‌سته‌كانی دیكه‌ی ئێران، پێكه‌وه وه‌ك دۆسییه‌یێك كاری بۆ بكرێت‌و له ئاستی مه‌رجه‌عێكی قه‌زایی نێو‌نه‌ته‌وه‌ییدا شكایه‌تێك بێته ئاراوه. بۆ ئه‌م كاره‌ش به‌ڵگه‌ی سه‌لمێندراو پێویستن كه ئێمه له‌و بوواره‌دا له هه‌وڵدا ده‌بین.
به‌رێز د. پیلتز، به ناوی ڕۆژنامه‌ی “كوردستان”ه‌وه زۆر سپاست ده‌كه‌ین‌و پێمان خۆشه ئه‌گه‌ر په‌یامێكت بۆ گه‌لی كورد له كوردستانی ئێران هه‌یه بفه‌رمیت.
پیلتز: سڵاوێكی گه‌رم‌و هیوای سه‌ركه‌وتنیان بۆ ده‌خوازم. به تایبه‌ت سه‌ركه‌وتن له خه‌بات دژ به ڕێژیمی ئێران. په‌یامی منیش بۆ یه‌كیه‌تیی ئورووپا ئه‌وه‌یه كه ده‌بێ ئه‌و یه‌كیه‌تییه ئێستا‌و له‌م قۆناخه‌دا پشتگیری له هه‌موو گه‌لانی ئێران به تایبه‌ت گه‌لی كورد بكات. لانیكه‌م به‌و شێوه كه كورده‌كان هیچ نه‌بێت ئه‌منییه‌تی گیانییان هه‌بێت‌و هه‌موو كات دڵه‌خورپه‌ی ئه‌وه‌یان نه‌بێت له لایه‌ن پاسداره‌كانی رێژیمه‌وه بكه‌ونه به‌ر گیران‌و كوشتن. یه‌كیه‌تیی ئورووپا ده‌بێ هه‌وڵی ئه‌وه بدات كه مافی كورده‌كان له‌و به‌شه‌ی كوردستاندا چیدیكه زه‌وت نه‌كرێت‌و سیستمێكی عادڵانه بێته سه‌ركار كه كورد بتوانێت وه‌ك هه‌موو گه‌لانی دیكه‌ی دنیا به ئاسایش بژیت. ئه‌وه ئاواتی منه.
رۆژنامه‌ی كوردستان ـ ژماره 513 .
http://pdki.org/kurdish/2009/07/22/530/
پیتێر پیلتز، نوێنه‌ری پارلـمانی ئوتریش گوتی توێژینه‌وه‌كان سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری ده‌ست تێدابوونی….
سه‌رچاوه: ماڵپه‌ری کوردستان مێدیا
پیتێر پیلتز، نوێنه‌ری پارلـمانی ئوتریش گوتی توێژینه‌وه‌كان سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری ده‌ست تێدابوونی ئه‌حمه‌دی‌نژاد له تیرۆری دوكتور قاسملوودا درێژه‌ی هه‌یه
رادیو فردا (www.radiofarda.com)، شهرام ميريان (كلن)
له‌كاتێكدا دادستانی ئوتریش رایگه‌یاند كه درێژه به توێژینه‌وه‌كانی سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری ده‌ست تێدابوونی ئه‌حمه‌دی‌نژاد، سه‌ركۆماری هه‌ڵبژێراو له تیرۆری سێ سیاسه‌تڤانی كورد له شاری ڤیه‌ن دا نادات، وه‌زاره‌تی نێوخۆی ئوتریش به پێوه‌ندیگرتن له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌نووسێكی ئێرانی كه به شایه‌تی D ناسراوه، توێژینه‌وه‌و لێكۆڵینه‌وه‌گه‌لێكی له‌م بواره‌دا ده‌ست پێ‌كردوه. پیتێر پیلتز، وته‌بێژی حیزبی سه‌وزه‌كانی ئوتریش له پارلـماندا ده‌ڵـێ حكوومه‌تی ئێران باڵوێزی ئوتریشی له تاران‌دا خستۆته ژێر گوشاری توند به‌ڵام توێژینه‌وه‌كان به‌ڕێوه‌ده‌چن‌و ئه‌حمه‌دی‌نژاد یه‌كێك له گومانلێكراوه سه‌ره‌كی‌یه‌كانه. ئه‌و ده‌ڵـێ به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی نێوخۆی ئوتریش له‌گه‌ڵ شایه‌تێكی ئێرانی‌دا كه رۆژنامه‌نووسه له فه‌ڕانسه‌دا پێوه‌ندییان گرتوه. به وته‌ی پیتێر پیلتز، 16 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ده‌وڵه‌تی ئه‌وكاتی ئوتریش له باری سیاسییه‌وه هاوده‌ست‌و هاوتاوانی ئێرانه. ئه‌گه‌ر له باری سیاسییه‌وه ئاماژه‌ی روون نه‌درێته حكوومه‌تی ئێران، تیرۆره‌كان له ئورووپای خۆرئاوا درێژه‌یان ده‌بێ.
شه‌هرام میریان (رادیۆ فه‌ردا): هه‌واڵنووسی ئاڵمانی له سه‌ره‌تادا ده‌پرسێ دادستانی گشتیی ئوتریش رایگه‌یاندوه كه توێژینه‌وه‌كانی سه‌باره‌ت به ده‌ست تێدابوونی مه‌حموود ئه‌حمه‌دی‌نژاد له تیرۆری سێ سیاسه‌تڤانی كورددا ده‌ست پێ‌ده‌كات‌و دواتر پاشگه‌ز بوونه‌وه‌ی خۆی له‌م كرده‌وه راده‌گه‌یه‌نێ، پیتێر پیلتز نوێنه‌ری پارلـمانی ئوتریش له وه‌ڵام دا ده‌ڵـێ سێ رۆژ له‌مه‌وبه‌ر حكوومه‌تی ئێران باڵوێزی ئوتریشی له تاران دا بانگ كرد‌و ئه‌و وڵاته‌ی خسته ژێر گوشاری تونده‌وه‌و رۆژی دواتر وه‌زاره‌تی دادگوسته‌ری ئوتریش سه‌ری نه‌وی كرد‌و راگه‌یه‌ندراوێكی ته‌واو به‌لاڕێدابه‌ری بڵاو كرده‌وه‌و وه‌بیری هێناوه كه دژی مه‌حموود ئه‌حمه‌دی‌نژاد لێكۆڵینه‌وه ناكات كه ئه‌مه كرده‌وه‌یه‌كی ته‌واو بێ‌مانایه.
هه‌روه‌ها پیتێر پیلتز وه‌بیری هێناوه كه سروشتی‌یه كه توێژینه‌وه‌كان لێره‌دا به‌ڕێوه ده‌چن‌و سروشتیشه كه ئه‌حمه‌دی‌نژاد یه‌كێك له گومانلێكراوه سه‌ره‌كی‌یه‌كانه. پیتێر پیلتز ئه‌وه‌شی زیاد كرد كه رۆژی رابردوو به‌رپرسانی نێوخۆی ئوتریش پێوه‌ندییان له‌گه‌ڵ شایه‌تێكی ئێرانی كه رۆژنامه‌نووسه له فه‌ڕانسه‌دا گرتوه‌و به‌م پێیه توێژینه‌وه‌كان ده‌ستی پێ‌كردوه.
پیتێر پیلتز وته‌بێژی كاروباری ئه‌منییه‌تی ئوتریش له درێژه‌ی ئه‌م وتووێژه‌دا به جه‌ختكردنه‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه لێدوانه‌كانی رۆژنامه‌نووس ناسراو به شایه‌تی D زۆر باوه‌ڕپێكراوه، قه‌بووڵ ده‌كات كه پاش تێپه‌ڕبوونی 16 ساڵ له تیرۆری دوكتور عه‌بدولڕه‌حمان قاسملوو و دوو كه‌س له دۆستانی كوردی له شاری ڤیه‌ن زۆر دژواره كه ئێستا له باره‌ی ئه‌م تیرۆره‌وه لێكۆڵینه‌وه بكرێ به‌ڵام به‌و دۆخه‌شه‌وه به وته‌ی ئه‌و نابێ له‌بیر بكه‌ین كه 16 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر پۆلیسی شاری ڤیه‌ن دوو كه‌س له گومانلێكراوه‌كانی خسته ژێر پشتیوانی خۆی‌و ده‌وڵه‌تی ئه‌وكاتی ئوتریش بۆ ئه‌وه‌ی كه گومانلێكراوه‌كان به ساغڵه‌می بگه‌ڕێنه‌وه تاران هه‌موو هه‌نگاوێكی هاویشت. به وته‌یه‌كی تر ئوتریش به‌پێچه‌وانه‌ی ئاڵمان كه به‌ڕێوه‌به‌رانی تیرۆر له ریستورانی میكونووسی هێنایه دادگا، له‌گه‌ڵ ئێران‌دا هاوكاری كرد‌و ده‌توانین بڵێین ده‌وڵه‌تی ئوتریش له باری سیاسییه‌وه هاوده‌ست‌و هاوتاوانی ئێرانه.
پیتێر پیلتز له كۆتایی ئه‌م وتووێژه رادیۆیی‌یه‌دا باس له‌سه‌ر رۆڵـی سوپای پاسدارانی كه به وته‌ی ئه‌و ئه‌حمه‌دی‌نژاد چه‌ندین ساڵه تێی‌دا كار ده‌كات، ده‌كا‌و ده‌ڵـێ‌و ئه‌م سوپا زنجیره كوشتارگه‌لێكی له ئورووپای خۆرئاوا به‌ڕێوه بردوه‌و ئه‌گه‌ر له باری سیاسییه‌وه تێبینی‌و ئاماژه‌یه‌كی روون به حكوومه‌تی ئێران نه‌درێن، ئه‌وا تیرۆره‌كان له ئورووپای خۆرئاوادا درێژه‌یان ده‌بێ.
http://www.giareng.com/babet/2005/07/htm/piterpeltz.htm
له ساڵوه‌گه‌ڕی تیرۆری ڕێبه‌رانی کورددا، ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان مانی گرتووه
بڵاو کرایه‌وه: onsdag 13 juli 2011 kl 15:00 , Kurdî ….. کوردی 8 gillar
دوکتور عبدالرحمان قاسملو
ئه‌مڕۆ که‌شێکی زۆر تایبه‌ت له ناو هه‌زاران بنه‌ماڵه‌ی کوردی ڕۆژهه‌ڵات له سوید هه‌یه و به نیگه‌رانی و هه‌ڵپه‌ه‌وه چاویان بڕیوه‌ته ڕه‌وه‌تی ڕووداوه‌کانی ناخۆی کوردستانی ئێران، به هۆی ئه‌و بانگه‌شه‌یه‌ی بۆ مانگرتنی سه‌راسه‌ری له هه‌موو شار و شارۆچکه‌کانی ئه‌م پارچه‌یه‌ی کوردستان کراوه به بۆنه‌ی ٢٢ه‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی تیرۆری دوکتۆر عه‌بدولره‌حمانی قاسملو سکرتێری ئه‌و کاتی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران، عه‌بدوڵلای قادری‌ئازه‌ر نوێنه‌ری ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی ئه‌وکاتی ئه‌م ڕێکخراوه‌یه و فازل ڕه‌سووڵ کوردی باشوور و یه‌کێ له ڕێبه‌رانی ئه‌و کاتی یه‌کێتیی نیشتمانی کوردستان کراوه.
تایبه‌ت به ٢٢ی پووشپه‌ڕ
ئه‌رشیڤ: خۆپێشاندان له ڤیه‌ننا
پیتر پێڵز: ئه‌حمه‌دی‌نه‌ژاد یه‌کێ له تیرۆریستان بوو
وه‌بیر دێنمه‌وه که عه‌بدولره‌حمانی قاسملوو ٢٢ ساڵ له‌وه پێش له‌وه‌ها ڕۆژێکدا له حاڵکیدا که بۆ وتووێژ له‌گه‌ڵ شاندێکی کۆماری ئیسلامی له باژاری ڤیه‌ننا له ئوتریش خه‌ریکی دانوستاندنی ئاشتی بوو، له لایه‌ن هه‌ر ئه‌وانه‌وه تیرۆر کرا. دیاره ئه‌و کات حیزبی دیموکراتی ئێران به‌م ئاکامه گه‌یشتبوو که کێشه‌ی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌م پارچه‌یه‌ی کوردستان، له ڕێی خه‌باتی چه‌کدارییه‌وه چاره‌ی نایه.
خوشک و برا و به‌شێکی به‌رچاو له بنه‌ماڵه‌ی یه‌کێ له‌و تیرۆرکراوانه، واتا عه‌بدوڵلا قادری ئازه‌ر نوێنه‌ری ئه‌و کاتی حیزبی دیموکرات له ستۆکهۆڵم ده‌ژی. ئه‌م کورته وتووێژه‌م تاوێک له‌وه پێش له‌گه‌ڵ کاک ره‌سووڵ قادری ئازه‌ر ئه‌نجام دا
پێشنیازی ئه‌وه‌ی که ڕۆژی ٢٢ی پووشپه‌ڕ، واتا ئه‌مڕۆ، به ڕۆژی خه‌بات دژی تیرۆریسمی ده‌وڵه‌تی له گشت جیهان‌دا بناسرێ، جاری یه‌که‌م له‌لایه‌ن چالاکوانی زیندانی محه‌مه‌د سه‌دیق که‌بوودوه‌ند، سه‌رۆکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران و یه‌کێ له کاندیداکانی وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی ئاشتیی نۆبێلی ئه‌مساڵه‌وه هاته گۆڕێ و به‌گه‌رمی پێشوازیی لێ‌کرا. مامۆستای زانکۆ و سیاسه‌تزان دوکتۆر ئیدریس ئه‌حمه‌دی له وتووێژێکی ته‌له‌فۆنیدا بۆ نموونه باسی له ڕه‌هه‌نده جۆراوجۆره‌کانی ناودێرکرانی ئه‌م بۆنه‌یه به ڕۆژی جیهانیی خه‌بات دژی تیرۆریسمی ده‌وڵه‌تی کرد.
ڕۆژی ڕابردوو و ته‌نانه‌ت ئه‌مڕۆش تله‌ڤزیۆنی کوردیی تیشک له‌سه‌ر سه‌ته‌لایت بڵاونه‌بۆوه. به‌رپرسانی ئه‌م تله‌ڤزیۆنه که سه‌ر به حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێرانه و له پاریسه‌وه به‌رنامه‌کانی بۆ ئه‌ورووپا و ناوخۆی وڵاته‌وه بڵاو ده‌کاته‌وه و به‌شێکی به‌رچاوی کارمه‌ندانی ئێستا و پێشتریش له کورده‌کانی نیشته‌جێی سوید بوون، له راگه‌یه‌نراوێکدا باسی ئه‌وه‌ی کرد که ئه‌م له‌کار که‌وتنه به‌هۆی به‌ڕێکرانی شه‌پۆلێکی به‌هێزی پارازیت له‌سه‌ر فرێکانسه‌کانی وه‌شانی تیشک‌تیڤی بووه. بۆیه ئه‌م تله‌ڤزیۆنه ئێستا له ستۆکهۆڵمه‌وه و به هاوکاری ته‌له‌فزیونی” ئاسۆ سات”، به‌رنامه‌ی تایبه‌تیی خۆی له سه‌ر مانگرتنی سه‌راسه‌ریی کوردستانی ئێران بلاو ده‌کاته‌وه. به‌رپرسی تله‌ڤزیۆنی ئاسۆسات، ڕه‌زا که‌عبی‌یه.
لێر و له‌وێ باس له کاریزما و که‌سایه‌تیی به‌هێزی سیاسیی دوکتۆر عه‌بدولره‌حمانی قاسملو سکرتێری پێشووتری حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران کراوه و ده‌کرێ، به‌ڵام چالاکی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تیی نیشته‌جێی ستۆکهۆڵم ـ سۆران عه‌لیپوور ـ نیگه‌رانی ئه‌وه‌یه که پێداهه‌ڵگوتنی خراپ به که‌سایه‌تیی قاسملو یا هه‌ر که‌سێکی‌تر، پیرۆزییه‌کی وای بداتێ که ڕێ له هه‌ڵسه‌نگاندنی بیروبۆچوون و تێڕوانین و ڕه‌فتاره سیاسییه‌کانی بگرێ.
له‌کۆتادا ده‌مه‌وێ خه‌جت له‌وه‌ش بکه‌م که کۆماری ئیسلامیی ئێران، به ڕه‌سمی ڕایگه‌یاندووه که ئه‌و شانده‌ی قاسملوو و هاوڕێیانییان تیرۆر کردووه، سه‌ر به‌وان نه‌بوون به‌م حاڵه‌وه به‌کراوه‌یی و به‌رده‌وام هه‌وڵی داوه که په‌روه‌نده‌ی ئه‌م قه‌تڵه له ده‌زگای دادی ئه‌تریش نه‌که‌وێته گه‌ڕ و سه‌رکه‌وتووش بووه. له‌لایه‌کی تره‌وه ساڵی 2006 یه‌کێ له نوێنه‌رانی په‌رله‌مانی ئوتریش له حیزبی سه‌وز به‌ناوی (پیتر پێلز) له دانیشتنێکی چا‌په‌مه‌نیدا ڕایگه‌یاند که به‌ڵگه‌ی ته‌واو له‌به‌رده‌ست دایه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی سه‌رۆکی تیمی به‌رده‌رگای بینای شوێنی تیرۆر، مه‌حموودی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد بووه، ئه‌ندامی ئه‌کاتی سوپای قودسی پاسداران و سه‌رکۆماری ئێستای ئێران و به‌رپرسیاری ئه‌وه بووه که له ئه‌گه‌ری نائاکامبوونی تیرۆره‌که و خۆده‌ربازکردنی قاسملوو و هاوڕێیانیدا، هه‌ر له‌به‌ر ده‌رگا، عه‌مه‌لیاته‌که به ئه‌نجام بگه‌یێنێ و بیانکوژێ. دیاره ئه‌م به‌ڵگه‌یه هه‌رگیز بڵاو نه‌بۆوه و کورده‌گوته‌نی دێزه به‌ده‌رخۆنه کرا. من ئه‌و کات خۆم له لایه‌ن ڕادیۆ زایه‌ڵه‌وه له ئوتریش بووم و وتووێژێکیشم له‌گه‌ڵ دوکتۆر پێلز کرد.
http://sverigesradio.se/sida/artikel.aspx?programid=2200&artikel=4600482
ردپای خون در شمال عراق
فرمانده تیم ترور قتل کردها در سال ۱۹۸۹ در وين، به عنوان ژنرال سپاه پاسداران ایران
ازتقاء مقام یافته است.
اتحاد کار: بعد از انتشار خبر بازداشت تعدادی از نیروهای دولت جمهوری اسلامی در شه‌ر اربیل عراق توسط آمریکائیان، گفته شد که محمد جعفر صحرارودی از تیم تروریست های دولت جمهوری اسلامی در جریان قتل دکتر قاسملو و همراهانش در شه‌ر وین نیز، جز‌و بازداشت شدگان است. تعدادی از فعالین سیاسی و فرهنگی ایرانی از دولت اتریش خواستار اقدام برای تحوویل او شدند. اما خبرهای بعدی حاکی از آن بود که صحرارودی اگرچه آن شب در اربیل حضور داشته است، اما جز‌و بازداشت شدگان نبوده است.
گزارش کوتاه زیر در مجله هفتگی پروفیل، چاپ اتریش (شماره هفتم، سال۳۸ ) درج شده است و گزارشی است از چگونگی فرار صحرارودی از چنگ ماموران دولت آ‌مریکا و نیز وضعیت فعلی او.
صحرا رودی رابطه خاصی با اتریش دارد. او فرمانده تیم آدمکشانی بود که در سال ۱۹۸۹ در وین یک سوء قصد خونین انجام داد: سوء قصد علیه عبدالرحمن قاسملو، رهبر سیاسی کردهای ایرانی و دو نفر از همراهان او.
روز ۱۱ ژانویه امسال، نزدیک بود که صحرا رودی بازداشت شود. نیروهای ایالات متحده به یک خانه، که مثل کنسولگری اداره می شد، در اربیل در شمال عراق حمله کرده و پنج نفر را بازداشت می کنند. در این لحظه جاسوس بلند پایه ایرانی نیز در این شه‌ر به سر می برد. بنا به اطلاعات پروفیل، او فقط در ساختمانی در صد متری محل بازرسی بود.
صحرارودی ، همان شب، به کمک کرد های عراقی، در امنیت کامل به ایران برده شده است. قبل از آن، با رهبران بلند پایه کرد دیدار و گفت و گو داشته است: رئیس جمهور عراق جلال طالبانی از اتحادیه میهنی کردستان و مسعود بارزانی از حزب دمکرات کردستان عراق. یک سیاستمدار کرد می گوید: «صحرارودی مصونیت دیپلماتیک دارد.» او اضافه می کند: « خیلی دشوار است که رابطه با او رد شود، حتی اگر هیچ کس رغبتی به این رابطه نداشته باشد».
بعد از سوء قصد در وین صحرارودی ارتقاء مقام یافته است. در جریان سوء قصد به سختی مجروح شده بود و بعد از فشار دیپلماتیک توانست از اتریش خارج شود. صحرارودی دوماه در یک بیمارستان مخصوص سپاه پاسداران مورد مداوا قرارگرفت. اندکی بعد به درجه ژنرالی (سرداری) رسید و صاحب خانه مجللی در شمال تهران شد. بعد از قیام کردها در سال ۱۹۹۱ در شمال عراق، به منطقه غرب ایران، کرمانشاه منتقل شد. حداقل از این مقطع زمانی، او همواره در منطقه شمال عراق بوده است و در اقدامات علیه حزب دمکرات کردستان ایران، که اعضای آن در این منطقه حضور دارند، مشارکت داشته است. صحرارودی در ژوئیه سال ۱۹۹۶ به عنوان جانشین فرماندهی، هدایت حمله علیه حزب دمکرات و مقرهای آن در اربیل را برعهده داشته است. او از طریق بی سیم کردهای ایرانی را تهدید کرده است که: « همانطور که قاسملو را کشتم، حالا هم شما را نابود خواهم کرد.»
سال های سال صحرارودی به عنوان فرمانده در پایگاه رمضان سپاه پاسداران، گردان ویژه منطقه کردستان خدمت کرده است. در عین حال، بنا به گزارشات مختلف، رئیس بخش سازمان جاسوسی سپاه پاسداران است و ماموران ایران در خاک عراق را هماهنگی می کند. بعد از سقوط صدام حسین او در مناطق دیگر عراق نیز تحت پوشش روزنامه نگار و بازرگان، دیده شده است. گفته می شود وی مناسبات نزدیکی با محمود احمدی نژاد دارد که هم چنین او نیز در سپاه پاسداران فعالیت می کرده است.
کرد های ایرانی هم چنان در تلاش بازداشت او هستند. هیوا بهرامی نماینده حزب دمکرات کردستان ایران در اتریش می گوید: دولت اتریش باید بداند یک تروریست که سوء قصدی در اتریش انجام داده است، هم چنان فعال است و البته به د‌ستور دولت ایران».
http://asre-nou.net/1385/esfand/3/m-sahraroudi.html
ئه‌م به‌رنامه کورته به په‌خشانی (هێلێن مه‌گری) که ساڵی 2006 بڵاوکراوه‌ته‌وه ده‌ست پێده‌کا و پاشان به دیاریی بینه‌ری به‌ڕێز( ئه‌میر شوعاعی وه‌ند) به ناوی( تۆ نامری) ده‌ڕازێته‌وه که به ده‌نگی خۆی ئاماده‌ی کردووه و بۆ به‌رنامه‌ی ناردووه و کۆتایی به‌رنامه‌ش سروودێکه به یادی قاسملووی نه‌مر که به‌رهه‌می هه‌وڵی ( برایانی دادکووش)ه
http://www.alikhezri.com/archives/557
بە دەنگی کاک عەلی خضری
گۆڕێک لە پێرلاشە و ئەزموون و پرسیارەکان!
برایم فەڕشی
٢٢ی پووشپەڕ
ئەو وەک هەمیشە، لەو سەعاتەدا گوێبیستی هەواڵەکانی رادیۆ بە زمانی فەرانسە بوو، لە پڕ دەنگی هەڵبڕی و لێی پرسیم دوکتور گاسملو دەناسی؟ بەر لەوەی وڵامی من ببیستێ، گوتی ئەو و چەند کەسی دیکە لە شاری وین کوژراون. لە ژوورەکە دەرپەڕیم، خۆم گەیاندە ئیزگەی قەتاری شار و ڕۆژنامە فرۆشی ناونەتەوەیی، لاپەڕەکانی سەرەکی ڕۆژنامەکانی ئوتریش بە وێنەی دوکتور قاسملو و هاوڕێیانی داپۆشرابوو، لە ماڵێ کەوتمە گەڕان بە ناو کاناڵەکانی ڕادیۆ و تەلەوزیۆن، هەواڵەکان هەمووی وەک یەک بوون.
سەیری کورتە نامەکەی چەند ڕۆژ لەوە پێشی عەبدوڵا قادری ئازەر دەکەم، نووسیبوی، “دێین بۆ لات”! هومایون ئەردەڵانیش بەر لە چوون بۆ برلین، بەڵێنێکی وای پێدابووم. هیچکات نەهاتن، من چووم بۆ لایان لە ئەنستیتۆی پاریس، لە گۆڕستانی پێڕلاشە.
ساڵەکان زۆر بە خێرایی تێدەپەڕن، دەرفەتی بیرکردنەوە نادەن. ساڵی ١٣٥١ بەرەبەیانی ڕۆژێکی هاوین لە شەقامی ئەمیرئاباد، تووشی هاتم. نە دیتبووم نە ناویم بیستبوو. ئەو دۆستی نزیکی خزمێکی من بوو، بە زمانێکی پڕ لە تەوس و پلارتێگرتن لە گەڵ یەک قسەیان دەکرد، خزمەکەی من پێی‌گوت:”سەرت هەر بۆنی قورمە سەوزی دەدا!”، ئەو وڵامی دایەوە، “کەرە هەر وەک خۆت ماوی”. بەو کەسانەی بیریان دەکردەوە و سیاسی بوون وا دەگوترا، بەوانەش کە بێهرەنگی گووتەنی چۆخ بەختیار و لایەنگری شا و حکوومەت بوون، بە کوردی ئەوە دەگوترا. خزمەکەی من بەرپرسی یەک لە دەبیرستانەکانی تاران بوو. ئەو پێی‌گوتم ئەوە سادق شەرەفکەندی و هاوشاری تۆیە.
پاییزی ١٣٥٧ لە گەڵ دۆستێکم بۆ دیتنی مامە غەنی کە تازە لە زیندان هاتبووە دەرێ، چووین بۆ زانستگای سەنعەتی تاران. لە سەرەتای بەرنامەکە کەسێک کە بۆ ئێمە نەناسراو بوو، باسی خەبات و کەسایەتی مامە غەنی کرد. دواتر مامە غەنی زۆر بە کورتی باسی زیندان، سەفەرخانی قارەمانی و خۆی و ئازادی و خەباتی خەڵکی کرد و گوتی ئێستا داوا دەکەم دوکتور قاسملو سکرتێری حزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە جێگای من قسەتان بۆ بکات. کەسی نەناسراو بە هەڵسەنگاندن و لێکدانەوەی سیاسی بارودۆخی جیهان، ناوچە، ئێران و کوردستان، سرنجی دانیشتوانی هۆڵەکەی بە تەواوی بۆ لای خۆی ڕاکێشا. تا ئەو کاتە لە تاران گفتوگۆی لەو چەشنە لە نێوان ڕابەرێکی سیاسی و خوێندکاران ڕووی نەدابوو. تا ئەو کاتەش لێکدانەوەی سیاسی و باس لە سەر کوردستان لە تاران لە کۆڕ وکۆبوونەوەدا نەهاتبووە گۆڕێ.
قاسملو مرۆڤێکی سیاسی بە ستانداردی ڕۆژئاوایی بوو. ئەو ئاگاداری مێژوو و کۆمەڵگا و باری ئابووری و فەرهەنگی وڵات، لایەنەکانی سیاسی جیهان و بارودۆخی ناونەتەوەیی بوو. ئێران و لایەنەکانی سیاسی دەناسی، باشتر لە هەر کەس حزبی دێموکرات و بەرپرسان و خوو خدە و فەرهەنگی ناو حزبەکە و لایەنەکانی سیاسی و فکری و نافکری و کەسەکانی دەناسی.
هەرچەند ئەو پلان و بەرنامە و پرنسیب و فەرهەنگی حزبی هێنایە ناو حزبەکەی، بەڵام نەیتوانی خۆی و حزبەکەی لە چەند بەرەکی و فەرهەنگ و خووخدەی ناسیاسی ڕزگار بکات. دەرس و ڕێنومایی و بیروهزری سیاسی، تەشکیلاتی و تئوریکی قاسملو، لە حزبی دێموکرات‌دا نەچەسپا و پاش مەرگی ئەو و دوکتور شەرفەکەندی، حزبی دێموکرات کەوتە دەست ئەو لایەن و لایەنانەوە کە حزبی دێموکراتیان گەڕاندەوە دۆخی بەر لە ساڵەکانی ١٣٥٠.
میراتگەرانی قاسملو لە لایەنی سیاسی، فکری، تئوری و تەشکیلاتی، نە تەنیا حزبەکەیان پێش نەخست، بەڵکوو زۆرتر لە جاران لە بەریەکیان ترازاند و حزب بوو بە مەیدانی ڕمبازێن و تاقیکردنەوەی ئەم و ئەو و دەستە و تاقمەکان، کە هەر دوو بەرەی نوێ و پێشوو وەک یەک تێی‌دا بەشدار بوون.
حزبەکەی سەردەمی قاسملو هەرچەند پڕ لە گێرەو کێشە و مل ملانێ بوو، بەڵام حزب بوو، حزبێکی سیاسی کە دەکرا داهاتووی سیاسی هەبێ، دەیتوانی بەشداری جیددی دەستەڵاتی سیاسی بێ، حزبێک کە خەڵکی لە گەڵ و لە پشت بوو،ئەو حزبە لەو سەردەمەدا کلوبێکی سیاسی تەریک کەوتوو لە دەرەوەی کوردستان، وەک ئێستا نەبوو.
دوکتور قاسملو مرۆڤێک بوو وەک هەر کەسێکی تر، مرۆڤێکی ئارەزوومەند، کە هەم هەڵەی دەکرد و هەمیش هەڵەی ڕاست دەکردەوە. کوردێکی ڕۆژهەڵاتی بوو کە لە ناو فەرهەنگی پڕ لە گرێ وگۆڵ و کۆمەڵگای داخراو گەورە ببوو. ئەو مرۆڤێکی گۆڕانخواز بوو، گۆڕانی لە خۆیەوە دەست پێ‌کرد، لە مرۆڤێکی موسڵمانی زیهنیگەرایی بەستراو بە قەزاوقەدەرەوە، خۆی گواستەوە بۆ ناو جیهانی زانست و بیرکردنەوە و پرسیارکردن!
خۆی لە مرۆڤێکی ئیدئالیستی گڕیدراو بە حزبێکی ئیدئۆلۆژیکی کۆمۆنیستەوە، گواستەوە بۆ ناو جیهانی رێئاڵی سیاسی و بیرکردنەوەی سەربەخۆ! ئەو وەک هەر بیرمەندێک تەنیا مایەوە. بەرنامەکان و هیوای سیاسی نەهاتنە دی.
قاسملو کتێبێک بوو کە لە لایەن هاوڕێکانیەوە هەڵنەدرایەوە، نەخوێندرایەوە. بیروهزر و تەجروبەی سیاسی ئەو بەکار نەهێندرا. هەڵدانەوەی ڕەخنەگرانەی لاپەڕەکانی ئەو کتێبە لە کۆنتێکستێکی تازە و ئەوڕۆییدا، کەڵکوەرگرتن لە دەرس و ئازموونەکانی ئەو، بۆ داڕشتنی سیاسەتێکی ئەوڕۆیی بۆ ڕزگاری و پاراستنی بەرژەوەندی وڵات و خەڵک، باشترین ڕێزگرتنە، ئەوەش هەر ئەو قسەیە کە خۆی دایم دوبارەی دەکردەوە.
برایم فەڕشی
٢٢ی پووشپەڕ
عەزیز حاج: بیرەوەرییەكانم لەگەڵ قاسملۆ
2013-12-29 11:43:50
عەزیز حاج:
ئەو رێبەری حزبی دیموكراتی كوردستان بوو لەئێران، لەلایەن پیاوانی فەیلەقی تیرۆرستی قودس لەڤیەنا لەساڵی 1989 تیرۆر كرا.
قاسملۆم لەپراگ ناسی، ئەو كاتە من نوێنەری حزبی شیوعی عێراقی بووم لەگۆڤاری نێودەوڵەتی شیوعی و لەنێوان 1961-1966 بەرپرسی حزبیش بووم لەوێ، كە ئەوكات چیكۆسلۆڤاكیا بوو، قاسملۆش لەیەكێك لەكۆلیژەكانی پراگ مامۆستای ئابووری سیاسی بوو. بۆنە و رۆژەكەم بیر نەماوە، بەڵام زوو بووین بەبرادەر، زۆر لەبارەی مەسەلەی كوردی دەدواین، زۆرجاریش رەشنووسی چەند بەشێكی كتێبەكەی “كورد و كوردستان”. لێكۆڵینەوەیەكی سیاسی و ئابووری” نیشان دەدام و مشتومڕمان لەسەر بابەتەكە دەكرد. ئەو زانیارییەكی زۆر و زەوەندی هەبوو، شرۆڤەكردنەكانی لەبارەی كورد زۆر بوو. بەتایبەتی لەسەر كوردی ئێران، ئەو كتێبە گرنگەی لەساڵی 1970 لەلایەن (دزەگای لوبنان بۆ وەشاندن) لەبەیروت كرایە سەر زمانی عەرەبی و دواتریش بەزمانی دیكە بڵاوكرایەوە.
قاسملۆ چەندین زمانی دەزانی، بەو زمانانەش دەیخوێندەوەو دەینوسی و وتاری دەدا، لەوانەش جگە لەكوردی و فارسی و عەرەبی، چیكی و ئینگلیزی و فەرەنسی و روسی دەزانی، ئەو كۆچكردووە، كەسایەتییەكی خۆشویستراوی هەبوو، نوكتەچی بوو، خۆش مەشرەب بوو، ژیانی خۆشدەویست، ئەو ژیانەی كە پەیوەست بوو بەمەسەلەیەكی سیاسییەوە، ئەویش مەسەلەی گەلی كورد بوو لەئێران.
وەك ماركسییەكی كراوە ئەوم ناسی. نەتەوەخوازێكی لیبرال، عەلمانی، بوێر لەڕەخنەگرتن، ئەو لەوڵاتە سۆسیالیستییەكان بوو، كاتێك ئاژاوە كەوتە سیستەمەكانیەوەو روخساری لادانەكانیان دەركەوت، كاتێك یەكێتی سۆڤیەت پراگی داگیركرد لە 1968- ئەو كات من گەڕابوومەوە عێراق- بەڵام ئەو ئیدانەی ئەو داگیركردنەی كرد، كەچی من لەگەڵ داگیركردنی دابووم بەبیانوی ئەوەی راستڕەوەكان لایان داوەو كەوتونەتە سەرووی دەسەڵاتەوە لەچیكۆسلۆڤاكیا. بەڵام قاسملۆ لەمن دووربینتر بوو، لەشرۆڤەكردنەكانیشی وردتر بوو.
قاسملۆ دواتر گەڕایەوە گۆڕەپانی سەخت و راستەقینەكەی خەبات لەكوردستانی ئێران، هەر زوو بۆوە رێبەری یەكەم ئەو گۆڕەپانە، جیا لەو تێكەڵوپێكەڵیەی كە لەنێوان سەركردەكانی كورد هەبوو، تەنانەت لەعێراق و شوێنی دیكەیش وابوو، قاسملۆ دەیتوانی پرەنسیپەكان لەگەڵ ستراتیژ و تەكتیك لەیەكتر جیابكاتەوە، نەیدەویست قوربانی بەیەكەمیان بدات لەپێناو ئامانجی خێرا و بەرتەسك، وەك ئەوەی چەندین جار روویدەدا، جا هەرچەندە ئەو داوای گۆڕینی رژێمی شای دەكرد، لەژێر دروشمی دیموكراسی بۆ ئێران و خودموختاری بۆ كوردستانی ئێران، بەڵام ئەمەش مانای ئەوە نەبوو، كە رازی نییە بەتەكتیكی تەندروست و پلەبەپلە و هەرچ بەشە داواكارییەك كە لەئامانجە ستراتیژییەكەی نزیكی بكردایەوە. لەگەڵ ئەوەشدا زۆر عەقڵانی بوو، بەڵام زێدەڕۆیی لەداواكارییەكان نەدەكرد، نەیدەویست جەماوەر و حزب بەداوای جیابوونەوە رۆشنبیر بكات، بەڵكو جەختی لەسەر ئامانجی خودموختاری دەكردەوە.
كاتێك سەركردایەتی كوردی لەعێراق لەگەڵ رژێمی بەعس گەیشتە رێكەوتنە بەناوبانگەكەی 11ی ئازاری 1970، كە تێی‌دا بەڵێنی ئۆتۆنۆمی درابوو لەماوەی چوارساڵدا، كە بەشێك لەهەنگاوەكانی بۆ هاوێژرا، لایەنە پێشكەوتووەكان و لایەنە كوردییەكان پێشوازییان لێ‌كرد، قاسملۆ و حزبەكەشی پێشوازییان لەو رێكەوتنە كرد‌و لەو سەروبەندەدا قاسملۆ چەندین جار سەردانی عێراقی كرد، بەڵام رێگەی بەخۆی و حزبەكەی نەدا ببێتە ئامێرێكی پڕوپاگەندە بەدەست دەسەڵاتی حزبی بەعسەوە بۆ یەكلاییكردنەوەی ململانێ و بەرژەوەندییە ئیقلیمیەكانی. بۆ بیرهێنانەوە باسی دەكەم، كە لەو ماوەیەدا چەندین سەركردەی چەپڕەوی عەرەبی هاتنە عێراق، بەتایبەتی لەمیسرەوە، رژێمیش چاك هەڵسوكەوتی لەگەڵ دەكردن، ئەمەش مانای ئەوە نەبوو، كە رژێم لەگەڵ بیروباوەڕی ئەوان هاوسۆزە، بەڵكو لەپێناو پڕوپاگەندە و بەرژەوەندی تەكتیكی ناوخۆیی و عەرەبی بوو.
جارێكیان لەبەغدا بەقاسملۆ گەیشتمەوە، جارێكی دیكەیش لەپاریس، برادەرێتیمان نوێ كردەوە، ئێوارەخوانمان لەچێشتخانە پاریسیەكان ساز دەكرد، هەر ئەویش شوێنەكانی ئەو ئێوارەخوانەی دیار دەكرد، وەك گوتم سەرەڕای ئەوەی ژیانی خۆی بۆ مەسەلەی كوردی تەرخان كردبوو، لەگەڵ ئەمەشدا وەك گوتم ئەو پیاوی ژیان بوو، وەك جەواهیری دەڵێ “خۆشەویستی ژیان بەخۆشەویستی مردن، تەفرەم دەدا”. ئەوەی جێگای سەرنجە، وڵاتانی رۆژئاوا كەمێك نەبێ ئەگینا هاوسۆزییان لەگەڵ حزبەكەی قاسملۆ نەبوو، تەنانەت واشنتۆن رێگای بەقاسملۆ نەدا بچێتە ئەوێ، تەنها لەسەروبەندی تیرۆركردنەكەی نەبێت، كە ئەمیش ئەنجام نەدرا، كە ئەو دەیویست ئەنجام بدرێت لەبەرژەوەندی نەتەوەكەیدا بێت، رژێمی خومەینی لەسەروبەندی دروستبوونیدا دەستی كرد بەدژایەتی هەموو ئەو هێزە دیموكراسی و عەلمانییانەی كە پاڵپشتی شۆرشیان كردبوو، سەرەڕای ئەمەش جەنگێكی نوێی لەدژی كورد راگەیاندبوو، قاسملۆی كۆچكردوو لەنیازپاكی بەڕژێمەكەی خومەینی تێكەوت، كاتێك رژێمەكە بانگەشەی دانوستاندنی لەگەڵ قاسملۆ كرد بۆ چارەسەركردنی كێشەی كورد، رێكەوتنەكە لەسەر ئەوە بوو دیدارەكان لەڤیەنا بێت، رژێمی ئێران تەڵەیەكی خوێناوی بۆ قاسملۆ و دوو هاوڕێی دانابۆوە، رژێم گروپێكی لەئەندامانی فەیلەق قودسی لەژێر ناوی دانوستاندن ناردبوو، كۆبوونەوەكە ئەنجام دراو دواتر بەوپەڕی ناپاكی و ترسنۆكی تیرۆریان كرد. دەسەڵاتدارانی ئێران سەرەداوی پیلانەكانیان ئاشكرا، لەگەڵ ئەندامانی جێبەجێكار، بەڵام راستەوخۆ ئەوان ئێرانیان تاوانبار نەكرد، تەنانەت ئێستاش رژێمی فەقیه هەوڵ لەگەڵ نەمسا دەدات ئەو راستیانە رەشبكاتەوە، مەهدی دادستان و دیمیتری جانیۆ لەكتێبەكەیاندا بەناوی (رژێمی مەلاكان و سەمای سەربڕاو) كە بەزمانی فەرەنسی بڵاوكراوەتەوە، باس لەوە دەكەن، كە جەعفەر شەعرودی بەشدارییان لەتیرۆكردنی قاسملۆ كردووە، دواتریش شەهرودی بووە یەكێك لەسەركردەكانی فەیلەق قودس، كە كەسێكی نزیكی ئەحمەدی نەژادە، پەرلەمانتارێكی نەمساویش كە ناوی (پیتەر بێلز)ـە، لەگەڵ رۆژنامەی ستانداردی نەمساوی ئاشكرای كردبوو، كە ئەحمەدی نەژادیش بەشداری لەو تیرۆركردنە كردووە، هەر ئەو پەرلەمانتارە سكاڵای لەسەر حكومەتی نەمساوی تۆماركرد‌و بەوەی تاوانبار كرد، كە بۆ پاراستنی بەرژەوەندی بازرگانی ئەو بابەتەی شاردۆتەوە.
لەو كاتەدا نەژاد سەردانی نەمسای كردبوو بۆ گەڕان بەدوای سەرچاوە بۆ تیزەكەی، واتە بەڕێكەوت. جا كتێبەكە باس لەوە دەكات، كە ئەركی ئەنجامدانی تیرۆركردنی قاسملۆ بۆیە بە نەژاد و هاوڕێیانی سپێردراوە، چونكە ئەوان بەتەواوی شارەزای بارودۆخی كوردستان و هێزە سیاسییەكانی ئەوێن، بەتایبەتی شارەزای حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێرانن، هەر لەسەر ئەو بابەتەش وەزیری دەرەوەی ئێران موتەقی، ئەویش ئەندامێكی دیكەی گروپە تیرۆریستییەكەی فەیلەقی قودس بوو.
لەمڕۆدا كێ بابەتی جەنگی رژێمی فەقیه لەسەر كوردان دەوروژێنێ؟ رژێمی ئێران بەناشیرینی لەئێران و ناوچەكە هەڵسوكەوت دەكات، هێزێك نییە ئەو سیاسەتە ترسناكەی ئێران بوەستێنێت. مەگەر هەڕەشەكانی ئۆباما نەبێت بەسزادان كە ئێستا ئەوەندە دووبارە بۆتەوە كەڵكی نەماوە. سەبارەت بەتاوانی كوشتنی قاسملۆ و هاوڕێیانی وایلیهاتووە بەتەواوی لەبیرچێتەوە، ئەمیش بەهۆی فشارە بەردەوامەكانی ئێرانەوە بەسەر نەمساوە، كە مەبەستیەتی ئەو لاپەڕە خوێناویە دابخات، كە رژێمە فەقیهیەكەی و سوپا(شۆرشگێرەكەی) و فەیلەقە تیرۆریستیەكەی پێی هەڵساون.
خوێنی قوربانییەكان تا ئێستا لەبیركراوە، تەنها چەند وشە و وتارێك نەبێت، كە كاتی خۆی بۆ لاواندنەوەی قاسلمۆ نوسرا، بەڵام دواتر باسی ئەو بابەتە نەكرا، تەنانەت لەناو كوردانی عێراقیش!! بەڵام ئەو هێشتا لەناو قوڵایی دڵی خۆشەویست و هاوڕێیانی بزووتنەوەكەی ماوە. پێشتر وتارێكم نووسیبوو بەناوی “عەبدولڕەحمان قاسملۆ: لەشەوی تاریكدا!” نووسیومە “راستە ئەگەر بگوترێت قاسملۆ قوتابخانەیەكی سیاسی پێشكەوتووە، لەنێو ئەزمونی سیاسی كورددا، تەنانەت لەعێراقدا”.
و: فەیسەڵ خەلیل
http://www.civilnews.org/dddetail_articals.php?id=10965&z=5&l=1
قاسملوو و بۆسەی ڤییەن
کریس کۆچێرا
لە فەڕەنسییەوە: سەلاحەدین بایەزیدی
رۆژی ١٣ی ژوییەی ١٩٨٩، عەبدولڕەحمان قاسملوو، کوردی ئێران و نەیاری رژێمی کۆماری ئیسلامی [ئێران]، لە ئاپارتمانێکی ڤییەن، دوو گولـلەی لە سەری درا و لە گەڵ دوو هاوڕێی دیکەی کوژرا. قاسملوو، رێبەری حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران (حدکا) بوو. لە دە ساڵ پێشترەوە، شەڕ سوپای تارانی دەستەویەخەی پێشمەرگەکان (شەڕڤانانی کورد) کردبۆوە.
دوا بە دوای یەکەمین خولی پەیوەندییەکان لە دێسامبری ١٩٨٨ و ژانوییەی ١٩٨٩، قاسملوو سەر لەنوێ لە گەڵ نێردراوانی ئێران پەیوەندی بەستەوە، یەکێک لەو نێردراوانە محەمەد جەعفەر سەحراروودی، جێگری سەرۆکی هەواڵگریی (دەرەکی) پاسدارانی شۆڕش لە کوردستانی ئێران بوو کە دوای تەقە کردنەکە بریندار دەبێ. پۆلیسی ئوتریش، رێگەی دا سەحراروودی کە برینەکانی چارەسەر کرابوون، نەخۆشخانە بەجێ بێڵێ، پاشان پەنا بباتە بەر باڵوێزخانەی ئێران و رۆژی ٢٢ی ژوییە خاکی ئوتریش بە جێ بێڵێ. ئێرانییەکی دی، بۆزۆرگیان ناوێک کە پاسدار بوو، ماوەیەک لە بنکەی پۆلیس راگیرا، بەڵام دواجار حوکمی قۆڵبەست کردنی هەڵوەشایەوە و ئەویش توانی بگەڕێتەوە بۆ تاران. کەسی سێهەم، حاجی موستەفەوی لاجوەردیش، سەرۆکی دەزگای نهێنی (ناوخۆیی) لە کوردستان، توانی ئازادانە ئوتریش بە جێ بێڵێ.
بەڵگەیەکی ئاوارتە
ئەم گفتوگۆیانەی نێوان نێردراوانی تاران و سەرکردەکانی کورد لە لایەن بەشداربووانە تۆمار کراوە: کاسێتەکانی قاسملوو پاش ئەوەی لە لایەن پۆلیسی ئوتریشەوە دەستیان بە سەر دا گیرا، رادەستی حدکا کران: عەبدوڵا حەسەن زادە، سکرتێری گشتی حدکا، بە تایبەتی مۆڵەتی گوێگرتنی پێ داین. بەڵگەیەکی بەدەگمەنە: عەبدولڕەحمان قاسملوو لەوانەیە هەرگیز بە تێڕوانینێکی راهێنەرانەی ئەوتۆ، بۆچوونی خۆی سەبارەت بە ئۆتۆنۆمی بۆ کوردستانی ئێران نەخستبێتە روو. پرسیار و وڵامەکانی ئەم لایەنە ئێرانییانە، بە دڵنیاییەوە ئاراستە دەکرێن، ئەوان پێیان وایە قسەکانیان هەرگیز لەقاو نادرێ، زۆر راشکاوانە سایکۆلۆژی و شێوازی هزری بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەخەنە روو کە لە نێوان چاوگەکانی چەمکگەلی سیاسی مۆدێرن و هی سەردەمی خەلافەتی عەلی دا هاتوچۆ دەکا.
ئاخۆ بکوژانی قاسملوو و هاوڕێ کوردەکانی، پاش بیستنی ئەم لێدوانانەی، بڕیای لە ناوبردنیان دان؟ یان بەر لە دەسپێکردنی قسەکانی، بڕیاری کوشتنیان دابوو؟ تەنیا شۆپاندنی پڕۆسەکە، دەتوانێ وڵامی ئەم پرسیارانەمان بۆ روون بکاتەوە. خوێندنەوەی ئەم بەڵگە ئاوارتەیە، رێگە بۆ ئەم سیناریۆیەی خوارەوە خۆش دەکا:
دەسەڵاتدارانی ئێران کە ئاگاداری ئەوە بوون جووڵانەوەی قاسملوو لە ئاکامی زەبرەکانی سوپای ئێران و دابەشبوونێکی نوێ (١٩٨٨) زۆر لاواز بووە و هەروەها رەنگە بە تێگەیشتن لە ویستی [قاسملوو] بۆ گەیشتن بە چارەسەرییەک لە رێگەی وتوێژەوە بەوە هیوادار بووبن کە بە نیوەی داخوازییەکانی قایل بێ: یاسایی بوونی حزبەکەی. بەڵام قاسملوو پێداگری لە سەر ویستی راگەیاندنی ئۆتۆنۆمی بۆ کوردستان لە لایەن بەڕێوەبەرە نوێیەکانی ئێران دەکا (خومەینی ٤ی ژوئەنی ١٩٨٩ مردبوو)، شەوی ١٢ی ژوییەی ١٩٨٩، نێردراوەکانی تاران پاش یەکەم چاوپێکەوتن پەیوەندی بە بەرپرسانی خۆیانەوە دەگرن: دیارە فەرمان دراوە: “بیکوژن”.
***
”سڵاوتان لێ بێ! ئێمە لە سەر ئەوە رێک کەوتووین ئەم دانوستانانە بە تەواوی نهێنی بمێننەوە”، سەحراروودی وا دەڵێ، چونکە “کۆمەڵێک دوژمن هەن نایانەوێ ئەم کێشانە چارەسەر بن”… سەحراروودی بە تایبەت ئاماژە بەوە دەکا: “تەنانەت لە نێوخۆی حکومەتی ئێرانیش، کەسانێک دژی ئەم دانوستانانەن؛ لە ئاستی بەڕێوەبەرایەتی دا، مەحاڵە راشکاوانە باس لەم کێشەیە بکەین”.
عەبدولڕەحمان قاسملوو راستەوخۆ دەچێتە سەر باسەکە:
“لە چاوپێکەوتنی دواییمان دا، لە سەر دوو خاڵی سەرەکی قسەمان کرد:
– پەژراندنی پرسی ئۆتۆنۆمی.
– پرسی چالاکی ئازادنەی حزبەکەمان لە نێوخۆی وڵات.
ئێوە وڵامتان دایەوە کە ئێستاکە کاربەدەستانی رژێم لە گەڵ پەژراندنی بنەمای ئۆتۆنۆمی دا نین. سەبارەت بە خاڵی دووهەم، ئێمە بە تێروتەسەلی لە دەفتەری سیاسی قسەمان کرد: گەلۆ پێشمەرگەکان واز لە چەکەکانیان دێنن یاخود نا؟ دەفتەری سیاسی پێی وایە مەحاڵە چەکەکان رادەست بکرێن. ئێوە لەوە تێدەگەن کە پاش دە ساڵ شەڕ و ئەو هەموو قوربانییە، ئۆتۆنۆمی بۆتە سیمبۆلی داواکارییەکانمان. ئاخۆ پێویستە وشەیەکی تر بەکار بهێنرێ؟ ئەگەر ئێوە ناواخنی ئۆتۆنۆمیتان قەبوڵ بێ، بۆچی لەم وشەیە دەترسێن؟”
قاسملوو لەوە ناپرینگێتەوە کە خۆی وەک پیاوی ئۆتۆنۆمی پێناسە بکا – “وەچەی من، وەچەی دیموکراسی و ئۆتۆنۆمییە”- و بەردەنگەکانی بانگهێشت دەکا لە گەڵی دا درێژە بە وتوێژەکان بدا، هۆشداریشیان پێ دەدا:
“هەڵبەت، ئەگەر کێشەی کورد چارەسەر نەبێ، رەنگە ئەمە ببێتە هۆی دابڕان لە ناوەند و جیاخوازی”…
سەحراروودی درێژە بە باسەکە دەدا: “ئەوە یەکەمجارە لە نێو خۆمان دا باس لەوە دەکەین کە ئیسلام بیر لە کێشەی نەتەوەکان دەکاتەوە. لە پێناو چارەسەرکردنی کێشەکانمان، ئێمە گوێ لە هیچ کەس ناگرین، نە رۆژهەڵات، نە رۆژئاوا، ئێمە ئامادەین خۆمان لە پێناو بیروباوەڕمان بکەینە قوربانی.”
نۆرە دەگاتەوە عەبدولڕەحمان قاسملوو: “دەمەوێ پێتان بڵێم من سەبارەت بە سەرجەم ئەو کۆسپ و تەگەرانەی لە بەردەم راگەیاندنی ئۆتۆنۆمی ئاماژەتان پێدا، قایل نەبووم… ئێستا ئاغای خامنەیی و ئاغای رەفسەنجانی پێش‌نوێژی هەینی تارانن. ئەوان دەتوانن سەبارەت بە ئۆتۆنۆمی بۆ کوردستان روونکردنەوە بدەن”.
پاشان قاسملوو بە وردی باس لە تیڕوانینی خۆی سەبارەت بە ئۆتۆنۆمی دەکا:
“بۆ ئێمە چوار خاڵی سەرەکی لە ئارا دان:
– ئۆتۆنۆمی، واتە چڕنەبوونەوەی دەسەڵات لە ناوەند.
– دووهەم خاڵی سەرەکی بۆ ئێمە، زمانی کوردییە. کوردی دەبێ ببێتە زمانی فەرمی هەرێمە کوردییەکان.
– سێهەم گرفت، دەستنیشانکردنی سنوورەکانی هەرێمی ئۆتۆنۆمە. بۆ ئەم مەبەستە، پێویستە فاکتەرە جوگرافی، ئابووری و لە هەمووی گرنگتر ویستی خەڵکی ئەو ناوچانەی کورد لێی دەژین، لە بەر چاو بگیرێ.
– خاڵی چوارەم بۆ گەلی کورد خاڵێکی سەرەکییە: دەبێ ئاسایشی نێوخۆیی هەرێمی کورد لە لایەن کوردەکانەوە بپارێزرێ.
ئەو چوار خاڵە گرنگەیە و ئێمە لەوە زیاترمان گەرەک نییە… ئەوەندەی پەیوەندی بە وەدیهاتنیانەوە هەبێ، ئێمە واقع‌بینین. بۆ نموونە، بۆ دیاریکردنی سنوورەکان، ناکۆکی چێ دەبێ. بەڵام کوردەکان ئامادە نین لە پێناو شتە لاوکییەکان شەڕ بکەن، ئەگەر شتە بنەڕەتییەکان پەسند بکرێن.”
قاسملوو باسەکەی کۆ دەکاتەوە: “مەحاڵە وشەی “ئۆتۆنۆمی” بگۆڕدرێ. ئەم وشەیە واتایەکی سۆزداری و مێژوویی بۆ گەلی کورد هەیە. سیمبۆلێکە. وا هەست دەکەم ئێوە نێوەڕۆکەکەی دەپەژرێنن، بەڵام دەتانەوێ چاوپۆشی لە وشەکە بکرێ. کاتێک دەقێکی پیرۆزی ئیسلام دەخوێنینەوە، ناتوانین بێ گوتنی “بسم اللە الرحمن الرحیم” دەست پێ بکەین. ئەوەش هەمان شتە، ئێوە نێوەڕۆکی ئۆتۆنۆمی پەسند دەکەن، بەڵام “بسم اللە الرحمن الرحیم” نا.”
ئێرانییەکان دەڵێن بەر لە دەسپێکردنەوەی گفتوگۆکان کە “هیوایەکی زۆریان ئافراندوە”، دەبێ پەیوەندی بە تارانەوە بگرن. پاشان لێک دادەبڕێن و دەڵێن بە مەبەستی دیاریکردنی سەعاتی چاوپێکەوتنی داهاتوو واتە بەیانی، تەلەفۆن دەکەن.
لە دیدارەکەی تر دا، رۆژی ١٣ی ژوییە، سەحراروودی دەڵێ پەیوەندی بە “برادەرانی” لە تارانەوە گرتووە.
“ئێوە دوێنێ گوتتان کە کاربەدەستانی ئێرانی دەتوانن لە وتاری نوێژی هەینی دا باسی ئۆتۆنۆمی بکەن… هەندێک گیروگرفت هەن کە کاربەدەستانی ئێران و ئیمامەکان دەتوانن لە بارەیانەوە بۆ خەڵک بدوێن. بەڵام پێویستە بگوترێ کە هەندێک کێشە هەن کە ئێمە بۆچوون و تێڕوانینی جیاوازمان لە سەریان هەیە.”
پاشان سەحراروودی باسێکی دوور و درێژ و لاڕێ دەست پێ دەکا: “دیارە ئێمە کێشەی ترمان هەیە: ماوەی دە ساڵە مشتومڕێکی گەرم لە سەر رۆڵی بازاڕ لە ئارا دایە: هەندێک دەڵێن نابێ رێگە بدرێ ئابووری ئێران کۆنتڕۆڵ بکرێ و هەژاران وەک هاوڵاتی پلە دوو بە حیساب بێن. ئەو کات ئیمام لە ژیان دابوو و دەیگوت ئیسلام لە گەڵ کاپیتالیزم و کۆنتڕۆڵی دەسەڵات دا نییە، ئیسلام لە نێوەڕاستە، دەنگی سێهەمە و پەیڕەوی تایبەت بە خۆی هەیە! با ئاماژە بە نموونەی بازاڕی دەرەکی بکەم: یاساکان سێ جار لە مەجلیس خرانە روو، بێ هیچ چارەسەرییەک… دواجار لە کۆتایی دا، ناچار بوون حەواڵەی جڤاتی دەست نیشانکردنی بەرژەوەندییەکانی بکەن.
ئێستا با بێینەوە سەر باسی ئۆتۆنۆمی… هەر وەک مەسەلەی ئابوورییە: لەمبارەوە دوو را هەن. بۆچوونێک سەردەمی حەزرەتی عەلی (جێنشینی محەمەد و چوارەم خەلیفە) بە بیر دێنێتەوە. حەزرەتی عەلی لە ناوەندی خەلافەتەوە حوکمڕانی دەکرد؛ بەڵام هەرێمی تریش هەبوون کە ناویان “ویلایەت” بوو، ”والی”ییەکان (حاکمەکان) لە چاو ئۆتۆنۆمی زۆر دەستیان ئاواڵا‌تر بوو. مەکتەبێکی تر هەیە کە دەڵێ ئەوە سەردەمی عەلی بوو و هەلومەرجی ئەمڕۆ جیاوازن: ئێمە بە دوژمن ئابڵۆقە دراوین، ئەو وڵاتانەی لە نێو ناتۆ دان، رژێمە کۆنەپارێزەکان، کە نا‌هێڵن ئۆتۆنۆمی لە چوارچێوەی سنوورەکانی دا بمێنێتەوە. هەوڵ دەدەن بەرفراوانتری بکەنەوە، بۆ ئەوەی بە دابڕان کۆتایی بێ. کەوابێ ئۆتۆنۆمی کێشەیەک نییە بە یەک دوو وتاری نوێژی هەینی چارەسەر بکرێ.
کێشەی دووهەم: حدکا دەیەوێ هەمان بارودۆخ بپارێزێ و لە هەمان کات دا لە گەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران دانوستان بکا؛ بەڵام بۆ ئەمەیان، دڵنیام کە پەسند ناکرێ.”
سەحراروودی باسێکی تری ناپەیوەند دێنێتە گۆڕێ بۆ ئەوەی روونی بکاتەوە سیستەمی ئیسلامی چلۆن کار دەکا: “نموونەیەکی ترتان بۆ دێنمەوە: پەیوەندییە دەرەکییەکان. ئەمە بە درێژایی چەندین ساڵ، بەر لەوەی بڕیارێک بدرێ، گفتوگۆی لە سەر کرا. ئەگەر ئێمە پەیوەندییەکانمان لە گەڵ ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا پچڕاندوە و نێوانمان لە گەڵ یەکێتی سۆڤیەت خۆش کردوە، بڕیارێک نییە بە رۆژێک و دوان یان بە کەسێک و دوو کەس درابێ. گفتوگۆی لە سەر کراوە و دواجار، پاش زیاتر لە سێ ساڵ، دە ساڵ، یانزە ساڵ و هەروەها بە لە بەرچاو گرتنی بارودۆخی یەکێتی سۆڤیەت، بەو ئاکامە گەیشتووین لە گەڵ ئەوان رێککەوین. بۆچی؟ چونکە کێشەی ئەفغانستان، پاکستان، کەنداومان هەیە، چونکە لە گەڵ رۆژئاوا کێشەمان هەیە. کەوابێ ئۆتۆنۆمی، دەبێ بە درێژایی چەندین ساڵ گفتوگۆی لە سەر بکرێ. دڵنیام لە هەلومەرجێ ئێستا دا، ئۆتۆنۆمی بەو شێوەیەی ئێوە باسی دەکەن، قەبوڵ ناکرێ.” پاشان نۆرە بە حاجی مستەفەوی دەسپێرێ.
حاجی مستەفەوی: “بسم اللە الرحمن الرحیم… حزبە کۆمۆنیستەکان پشتیان بە تیۆری ناسیۆنالیزمی ستالین بەستووە. عەڕەبەکان دەڵێن: ئەمە تێڕوانینی ئێمەیە. پارتە سۆسیال دیموکراتەکان شێوازی چارەسەری خۆیان هەیە. ئەوەی پەیوەندی بە ئێمەوە هەبێ، هێزە ئیسلامییەکان، کۆماری ئیسلامی ئێران، تا ئێستا راڤەیەکمان بۆ کێشەی نەتەوەکان نەبووە. ئەگەر بتوانین وا بکەین کۆماری ئیسلامی ئێران لە روانگەی تیۆرییەوە بە شێوەیەکی جیدی بیر لەم کێشەیە بکاتەوە، ئەوا سەرکەوتنێکی گەورە دەستەبەر دەبێ. هەڵبەت لە ئیسلام دا، پێغەمبەر و جێگرەوەکانی، رێوشوێنی تایبەت بە خۆیان هەبووە. هیوادارم رژێم لەم کێشەیە دا قووڵ بێتەوە و لە نێوان ئەو شتەی پێی دەگوترێ نەریت و ئەوەی ئێوە داوای دەکەن، بتوانین شتێک بدۆزینەوە….
قاسملوو دەکەوێتە نێو قسەکانەوە وەک بڵێی ناتوانێ دۆخی بەردەنگەکانی پەسند بکا:
“ئێوە دەڵێن ئێستا پرسی سەرەکی ئەوە نییە کێشەی ئۆتۆنۆمی چارەسەر بکرێ، بەڵکو چارەسەریی پەیوەندییەکانی نێوان حزب (حدکا) و کۆماری ئیسلامی ئێرانە: ئێمە هاتووین بۆ ئەوەی داواتان لێ بکەین کێشەی ئۆتۆنۆمی چارەسەر بکرێ”. پاشان قاسملوو بە تێروتەسەلی باسی ئەوە دەکا کە مافی چارەی خۆ نووسین دەکرێ بە شێوەی جۆراوجۆر بەدی بێ: سەربەخۆیی، فیدراڵی و ئۆتۆنۆمی.
قاسملوو درێژە بە قسەکانی دەدا: “بۆ ئێمە پرسی سەرەکی ئەوەیە کە بزانین ئاخۆ کۆماری ئیسلامی ئێران دەیەوێ بە راستی کێشەی نەتەوەکان لە ئێران چارەسەر بکا. ئەگەر کۆماری ئیسلامی ئێران دەڵێ بەڵێ، ئەوکات دەمانەوێ بزانین: کۆماری ئیسلامی چۆ‌ن دەیەوێ کێشەکە چارەسەر بکا؟ گەلۆ ئەو شێوازە سەربەخۆییە، فیدڕالیزمە یان ئۆتۆنۆمی؟ ئێمەی کورد، لانیکەمی داخوازییەکانمان هێناوەتە گۆڕێ. ئێمە فیدڕالیزمیشمان قەبووڵە. هەڵبەت، بە رای من، وەک چۆ‌ن کاتی خۆی لە ئیسلام دا جۆرێک لە فیدڕالیزم بوونی هەبوو، باشتر وایە پەیڕەوی لە فیدڕالیزم بکرێ و بۆ نموونە یەکێتی کۆمارە فیدڕاڵییەکانی ئێران پێک بهێنرێ. جا ئەگەر نە سەربەخۆیتان قەبوڵ بێ، نە فیدراڵیزم و نە ئۆتۆنۆمی، ئەوە مانای وایە چارەسەری کێشەی نەتەوەکانتان قەبوڵ نییە.”
لە کۆتاییش دا دەڵێ: “رەنگە سبەی رۆژ بەشێکی تری ئێران داوای ئۆتۆنۆمی بکا؛ لە پێناو چارەسەرکردنی کێشە نێوخۆییەکانی ئێران بە پرەنسیپ، بوێری پێویستە. یاسا دەبێ بۆ هەموان بێ، بۆ عەرەبەکان، بلووچەکان، تورکەمەنەکان و کوردەکان. ئەگەر لە ئەمڕۆوە نەتوانرێ ئەم کێشەیە چارەسەر بکرێ، لە داهاتوو دا دەبێتە کارەساتێک بۆ وڵاتەکەمان.”
دوای باسێکی کورت، لایەنەکان بڕیاری چاوپێکەوتن بۆ سبەینێ دیاری دکەن. فازڵ رەسوڵ، نێوبژیوانی کوردی عێراقی، دێتە قسە بۆ ئەوەی باس لە دەرئەنجامی دۆخی دوو لایەنی بەرامبەر بکا و دەڵێ: “یان ئەوەتا دەگەنە رێککەوتنێک یان درێژە بە دیالۆگ دەدەن، بێ ئەوەی شەڕ بکەن. یان لە گەڵ بەردەوامبوونی شەڕ، درێژە بە دانوستانەکان بدەن، بەڵام باشتر وایە ئێستا بگەنە رێککەوتنێک: قۆناخەکە گونجاوە. لەوانەیە سێ ساڵی دیکە بارودۆخەکە بگۆڕدرێ، هاوسەنگی و ناهاوسەنگیی هێزەکان گۆڕانی بە سەر دا دێ، هەلومەرج جیاواز دەبێ…”
ئەمانە دوایین وشەکانیانن… دەنگی جوڵانی کورسی و مێزەکان دەبیسترێ… دواتر دەنگێک وەک چوار تەقەی کپ – تەقە بە ئامرازی بێدەنگ کەری چەک؟.. پاشان هیچ نابیسترێ… کاتێک پۆلیس لە سەر هۆشداریی جیرانەکان کە لە لایەن سەحراروودییەوە – دیارە ئەویش بریندار ببوو – ئاگادار کرابوونەوە، دەچنە نێو ئاپارتمانەکەوە، چاویان بە تەرمی سێ کورد دەکەوێ…
http://nnsroj.com/article.aspx?id=7277&ID_map=25
حتما بخوانید: خاطرات روزنامه نگار ایرانی احمد رافت با دکتر قاسملو
کاک دکتر
احمد رأفت
عبدالرحمان قاسملو را در اولین سال های دانشگاه در ایتالیا برای اولین بار ملاقات کردم. برای دیدار با رهبری حزب کمونیست ایتالیا به رم سفر کرده بود. رئیس جمهور کنونی ایتالیا جیورجیو ناپولیتانو و جان کارلو پایتتا، یکی از سرکردگان پارتیزان ها در دوران حکومت موسولینی که بعدها سناتور شد، مخاطبین او در این دیدارها بودند. وظیفه ی ترجمه ی این دیدارها بر عهده ی یکی از دوستان کرد بود، البته تا زمانی که در جریان شامی در یکی از رستوران های شه‌ر رم، که در آن زمان به نوعی پاتوق ایرانیان بود و به بزرگ‌ترین شرکت آبجوسازی ایتالیا یعنی پرونی تعلق دارد، با دکتر قاسملو آشنا شدم. در حین شام که فرصتی برای ما دانشجویان بود تا با ایشان آشنا شویم و به صحبت ها و تحلیل هایشان در مورد ایران و منطقه گوش دهیم، صحبت اولین سال های دهه ی ۷۰ میلادی است، دکتر قاسملو از من که “ایتالیائی” زبان مادریم است، خواست تا در ملاقات های بعدی او را همراهی کنم. دکتر قاسملو می گفت چون من دو فرهنگی هستم، با استفاده از فرهنگ ایرانی او را خوب درک می کنم و این قابلیت را دارم که با استفاده از فرهنگ غربی یا ایتالیائی ام بهتر با مخاطبین رابطه برقرار کنم. صحبت های او را انتقال ده‌م. نمی دانم تا چه اندازه این مسأله واقعیت دارد، ولی بدون شک می توانم بگویم که دکتر قاسملو از ترجمه ی من و نوع رابطه ای که با مخاطب ایتالیائی برقرار می کردم راضی بود. من هم از این که ترجمه ی صحبت های یکی از بزرگ‌ترین شخصیت های سیاسی ایرانی را در ملاقات هایش با شخصیت های برجسته ی ایتالیائی عهدهدار هستم، به خود می بالیدم و اغراق نیست اگر بگویم که بسیاری از این انتخاب دکتر قاسملو ناراحت بودند، چون من دانشجوی جوانی بیش نبودم و تجربه ی سیاسی ام به شدت محدود بود. در آن سال ها چندین بار دکتر قاسملو را در ملاقات هایش با رهبران سیاسی احزاب مختلف ایتالیا همراهی کردم و این فرصت کمیابی برای من بود که با نظرات و شخصیت او که از نظر من تنها رهبر مهمترین حزب کردستان ایران نبود، بلکه یکی از معدود شخصیت های سیاسی بود که می توانست ایران را تغییر دهد، از نزدیک آشنا شوم و مبالغه نمی کنم اگر بگویم که این دیدارها نقش عمده ای در بلوغ سیاسی من داشت.
کاک دکتر، نامی بود که من و برخی دیگر از دانشجویان آن زمان از آن برای مخاطب قرار دادن قاسملو استفاده می کردیم، چند چیز یاد گرفتم که هنوز هم بخش تفکیک ناپذیر باورهای سیاسی من هستند. نخست اینکه تنها احترام متقابل میان اقوام و ملیت ها می تواند همزیستی را امکان‌پذیر کند و تا زمانی که هر انسان، قوم یا ملیتی خود را به هر دلیلی برتر بداند، این همزیستی بدون شک اجباری و با استفاده از قهر یکی بر دیگران خواهد بود. از کاک دکتر همچنین آموختم که در کشوری چون ایران که از اقوام، ملیت ها، زبان ها و ادیان مختلف تشکیل یافته، نمی توان از دمکراسی و آزادی صحبت کرد اگر یکی از این اقوام و ملیت ها و یا زبان ها و ادیان بخواهد خود را بر دیگران تحمیل کند. فراموش نکنیم که در آن سال ها صحبت از آزادی زیاد بود، ولی در محافل سیاسی و دانشجوئی چپ کسی نامی از دمکراسی نمی آورد و برخی حتی دمکراسی را پدیده ای مختص جوامع سرمایه داری می دانستند. دکتر قاسملو اگرچه دارای افکاری سوسیالیستی، یا به زبان امروزی سوسیال دمکرات بود، ولی با این وجود، عمیقاً به دمکراسی در هر سطحی از خانواده و حزب تا جامعه و سیستم کشوری اعتقاد داشت. این اعتقاد در حدی بود که گاهی بسیاری از ما جوانان چپ و مثلاً انقلابی، قاسملو را با توجه به اینکه از خانواده ای زحمت‌کش نبود، بورژوا می دانستیم. یکی دیگر از درس هائی که از کاک دکتر آموختم، توجه به مسائل منطقه و جهان بود. قاسملو معتقد بود که در قرن بیستم هیچ ملت و مردمی نمی تواند در لاک خود فرو رفته و بدون توجه و در نظر گرفتن آنچه در دیگر نقاط جهان می گذرد، برای آینده اش برنامه ریزی کند. امروز این مقوله که نام گلوبالیزاسیون به آن داده شده است، چیز تازهای به نظر نمی‌رسد، ولی آن زمان آنچنان مطرح نبود. خلاصه کنم بسیاری از صحبت های قاسملو آن زمان حتی برای مخاطبین اروپائی اش هم زیاده از حد آینده نگر و مدرن بودند، چه رسد برای ما جوانان کشور در حال توسعه ای مثل ایران و با حکومتی غیر دمکراتیک. کاک دکتر بر لزوم همبستگی با دیگر ملت ها هم اعتقاد عمیقی داشت. می گفت ما ایرانی ها چون زیر سلطه ی استبداد زندگی می کنیم، انتظار داریم دیگر ملل با ما همدردی داشته باشند، ولی کم‌تر پیشقدم همبستگی با دیگران هستیم. این واقعیتی است که متأسفانه امروز هم تغییری نیافته و همچنان پابرجاست. کم‌تر ایرانی ای با سوری ها که در منطقه ی ما زندگی می کنند و یا مثلاً رواندا در آفریقا ابراز همبستگی می کند، در حالی که برآشفته می شویم اگر این یا آن کشور اروپائی و آسیائی نسبت به مبارزه ی ما برای دمکراسی در ایران بی توجهی کند.
کاک دکتر نه تنها شخصیتی بسیار بارز بود که با استفاده از علم و جامعه شناسی موقعیت های سیاسی را ارزیابی می کرد و تلاش می کرد برای آنها پاسخ مناسب بیابد، بلکه یک معلم هنر زندگی بود. حاضر بود به مشکلات شخصی کسانی که با او شبی را در مقابل شیشه ای از شراب سرخ می گذراندند، به مشکلاتشان گوش دهد و چون معلمی با حوصله آنها را راهنمائی کند. در خلال حدود نیم قرن فعالیت سیاسی و روزنامه نگاری، کم‌تر رهبر سیاسی ای را یافتم که آمادگی داشته باشد به مشکلات شخصی یک دانشجو و به شک و تردیدهای یک جوان با حوصله گوش دهد و او را چون یک دوست راهنمائی کند. رفتاری به ویژه با جوانان داشت که بر هر تفاوت سنی خط بطلان می کشید. این هم یکی دیگر از رفتارهائی است که شخصاً از کاک دکتر آموختم و هنوز هم تلاش دارم آن را در زندگی روزمره بکار گیرم. فقدان دکتر قاسملو، نه تنها به کردهای ایران لطمه ای جبران نشدنی وارد نمود، بلکه اعتقاد دارم که همه ی ایرانیان را از داشتن رهبری خردمند، واقعیت گرا و عملگرا محروم ساخت. آخرین بار دکتر قاسملو را پس از سال ها، در پاریس در اولین سال های پس از انقلاب دیدم. من دیگر دانشجو نبودم و به حرفه ی روزنامه نگاری روی آورده بودم و برای روزنامه ای ایتالیائی کار می کردم. گفتگوئی سیاسی برای همین روزنامه انجام دادم و هنگام خداحافظی، خداحافظی ای که هرگز فکر نمی کردم پایان آخرین دیدارم با کاک دکتر باشد، گفت: “سعی کن همیشه حقیقت را آن طوری که می بینی و آن طوری که فکر می کنی باید باشد، به خواننده ات منتقل کنی”.
روحش شاد