Archive

Archive for ته‌مموز, 2012

وێنە هەواڵ: پشتیوانی خەڵکی باشوور لە شۆڕشی رۆژئاوای کورستان/ سلێمانی

31 ته‌مموز 2012 لێدوانێک بنووسە

سلایدشۆو پێویستی بە جاڤاسکریپتە

:هاوپۆله‌کانNNSROJ, PhotoStory

دابڕان لە کۆمەڵگا/ هەم بە جەستە و هەم لە گوتار!

31 ته‌مموز 2012 لێدوانێک بنووسە

لای خۆمان[مەبەستم تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانە]، خەڵک رۆژ بە ڕۆژ ناسیۆناڵیست تر دەبێت و زیاتر تەپڵی جیایی لە ئێران و ئێرانی لێدەدات. لەمێژە گوتراوە کە کوردانی دیاسپۆرا ڕادیکاڵترن لەو بارەوە، بەڵام لە ناوخۆ، خەڵک ئەوەی لەبیری نەبێت و ئەوەی بۆی گرینگ نەبێت ئەو هات و هاوارەیە کە ئێمە لێرە دەیکەین. هەڵبەت هەندێک تاک و کەسایەتی و چالاک لە زۆرینەی خەڵک جیا دەکەمەوە.

خەڵک برسییە، گووشاری لە سەرە. لە سەر شەقامەکان سووکایەتی بە خوشک و برای دەکرێ و ناوێرێ وستەی بێ، لە سەر کار دەردەکرێ، لە خەمی ئەوە دایە کە کیلۆی مریشک و قەند بۆ سبەی دەبێتە چەند، گەلۆ ماهوارەکەی لێدەگیرێ یان نا؟ فڵانە جیرانیشی دەبێتە جاش و ڕاپۆرتی لێدەدا یان نا؟ دایک و باب شەو و ڕۆژ لە دڵەڕاوکەی ئەوەدان کە گەلۆ رۆڵەکەیان تووشی تریاک و هێرۆئین و شیشە دەبێت یان نا؟

هیچ کام لە کاندیدەکانی هەڵبژاردنی بە دڵ نییە و بە پیاوی دەوڵەتیان دەزانێ بەڵام دیسان دەچێ دەنگ دەدا تا بەڵکوو شەقامەکەیان دووبارە ئیسفاڵت بکاتەوە![گەرچی نوێنەری مەجلیس کاری ئەوەش نیە!] یا دەنگ دەدات تەنیا بۆ ئەوەی سجیلەکەی مۆرێکی پێوەبێ تا سبەی ئەگەر خودا کردی و دەرفەتێک هەڵکەوت، نەکا داینەمەزرێنن!

زیاتر بخوێنەوە…

:هاوپۆله‌کانComment

هۆنراوه‌یه‌كی ناته‌واو/ عەبدوڵا پەشـــێو

31 ته‌مموز 2012 لێدوانێک بنووسە

هه‌ر به‌ وشه‌
نیگارێكی ئازیزه‌كه‌ی خۆم كێشاوه‌
سه‌یری ده‌كه‌م:
ده‌ق خۆیه‌تی!
هه‌ر بۆ گوێیه‌ ته‌نكه‌كانی گواره‌ ماوه‌.

فه‌رهه‌نگه‌كان
با به‌خۆیان هه‌ر بنازن
با بڕسكێن
با بخه‌مڵێن به‌ هه‌زاران وشه‌ی به‌ده‌و
به‌ چی ده‌چن
كه‌ په‌یڤێكیان تێدا نه‌بێ
بشێ ببێ به‌ گواره‌ی ئه‌و! زیاتر بخوێنەوە…

:هاوپۆله‌کانPoemMusic تاگەکان:

دوگمەی سوخمەی ترازاوە! محەممەد رەئوف کەرکووکی

31 ته‌مموز 2012 1 comment

دەفەرموێ:
دوگمەی سوخمەی ترازاوە!

لە درێژەش دا دەڵێ:
وەکوو سوێسکە لەنجە ئەکا
بێ رەحمە و رۆحم دەر ئەکا

دوایەش دەفەرموێ:
گەردن بەرز، کوڵمە ئاڵەکەی
خۆم قوربان وردە خــاڵەکەی!

:هاوپۆله‌کانPoemMusic

سەیدا بۆ ڕازیکردنی کوردانی ڕۆژئاوا سەردانی هەولێر دەکات

31 ته‌مموز 2012 لێدوانێک بنووسە

NNSROJ:

زانرا کە سەرۆکی ئەنجومەنی نیشتمانی سووریا بە مەبەستی ڕازیکردنی لایەنەکانی کوردی ڕۆژئاوای کوردستان سەردانی هەولێر دەکات و هاوکات لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستانیش کۆدەبێتەوە.

بە گوێرەی ئاژانسی فرانس پڕێس، “عەبدولباسیت سەیدا”، سەرۆکی بەڕەچەڵەک کوردی ئەنجومەنی نیشتمانی سووریا، بە مەبەستی ڕازیکردنی لایەنەکانی ڕۆژئاوای کوردستان بۆ ئەندامەتی لە ئەنجومەنەکە، سەردانی هەولێر دەکات.

زیاتر بخوێنەوە…

:هاوپۆله‌کانNNSROJ

ئەوە کێ بوو؟ مارف ئاغایی

30 ته‌مموز 2012 لێدوانێک بنووسە

ئەوە کێ بوو
بەردی گرته ئاوێنەی ناو چاوانی من
چڕژی تێ خست؟

ئەوە کەنگێ وەرز گۆڕا
تووکی سەرم
له داری بژنم هەڵوەری
گەڵا، گەڵا؟

ئەوە له کوێ
زەریا دڵی وە کوڵ هات و
لێره هەور
به سەر باڵای منا گریا؟

:هاوپۆله‌کانPoemMusic

كۆنتراكت/ عەبدوڵا پەشێو

29 ته‌مموز 2012 لێدوانێک بنووسە

نیازم وایه‌
شه‌ووڕۆژێكم ته‌نیا هی تۆ بێ
بڕیارم داوه‌
سه‌فه‌ره‌كانی سه‌رم ڕاگرم
شه‌پۆلان سڕ كه‌م
ته‌نیا ورینگه‌ی تۆی تیابێ ماڵم
ده‌رگه‌و په‌نجه‌ره‌ و بابوێر كونبڕ كه‌م

خانومانه‌كه‌م!
تۆش، ته‌نیا جارێ
خۆت تاقی كه‌وه‌…
با شه‌ووڕۆژێك هه‌مووت هی من بێ:
هه‌رچی نه‌ریته‌، با ده‌قی بشكێ
هه‌رچی یاسایه‌، با سه‌روبن بێ!

زیاتر بخوێنەوە…

:هاوپۆله‌کانPoemMusic تاگەکان: