Archive

Archive for ئاب, 2012

پێنج حیزبی کوردستانی بەشداری کۆنگرەی ئینتێرناسیۆناڵ سۆسیالیستن

31 ئاب 2012 6 comments

NNSROJ: پێنج حیزبی سیاسی لە باشوور، ڕۆژهەڵات و باکووری کوردستان بەشداری ٢٤مین کۆنگرەی ئینتێرناسیۆناڵ سۆسیالیست لە “کیپ تاون”ی ئەفریقای باشوور بوون و لە پەراوێزی دانیشتنەکان دا چاویان پێک کەوت.

“کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران”، “حیزبی دێمۆکراتی کوردستان” و “حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران”، لە ڕۆژهەڵات، “پارتی ئاشتی و دێمۆکراسی” لە باکوور و “یەکێتی نیشتمانی کوردستان” لە باشووری کوردستانەوە، بەشداری ٢٤مین کۆنگرەی رێکخراوی ئینتێرناسیۆناڵ سۆسیالیستیان لە ئەفریقای باشوور کرد.

بە گوێرەی پی یو کەی مێدیا، لە کۆنگرەکەدا، “جەلال تاڵەبانی” سکرتێری گشتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان وەکوو جێگری سەرۆکایەتی ئەو رێکخراوە هەڵبژێردراوە. ماڵپەڕی نێتکوردیش دەڵێ کە سەرۆکی بەڕەچەڵەک کوردی “پارتی کۆماری گەل”ی تورکیا “کەمال قڵیچدار ئۆغڵوو”ش وەک جیگری دووهەمی سەرۆکی رێکخراوەکە هەڵبژێردراوە.

زیاتر بخوێنەوە…

Advertisements
:هاوپۆله‌کانNNSROJ

زانیار و لوقمان مورادی، لە سێهەمین ساڵی گیرانیان دا، پێداگری لە سەر بێ گوناهیان دەکەن

NNSROJ: لوقمان و زانیاری مورادی دوو گیراوی کوردی مەحکووم بە ئیعدام، پێداگری لە سەر بێ گوناهیان دەکەن و داوا لە پێشنوێژی هەینی مەریوان دکەەن شایەتی لە سەر بێ تاوانیان بدات.
زانیار و لوقمان مورادی، دوو گیراوی سیاسی کوردی مەحکووم بە ئیعدام، لە سێهەمین ساڵی گیرانیان دا نامەیەکی سەرئاوەڵایان ناردۆتە دەرەوەی زیندان و تێیدا وێرای باس لە ئازار و گووشارەکانی ئەو سێ ساڵەی خۆیان، داوایان لە ئیمام جومعەی شاری مەریوان کردووە کە بە ڕاستگۆیی و ورەوە بێت و شایەتی لە سەر بێ تاوان بوونی ئەو دوو کەسە بدات.
ئەو دوو گیراوە سیاسییە لە نامەکەیان دا نووسیویانە: سێ ساڵ بە سەر، چاوەڕوانی هەر ڕۆژەی مەرگمان دا تێپەڕبوو. سێ ساڵ کە چاوەڕوانی مەرگ، دوژمنی هیوای ئێمە بوو بەڵام ئێمە هەموو ئازار و ئەشکەنجە و هەڕەشەکانمان تەحەموول کرد تەنیا بەو ئومێدە کە ڕاستییەکان ئاشکرا بن”. زیاتر بخوێنەوە…

:هاوپۆله‌کانNNSROJ

چوارسەت کیلۆمیتر/ ئەحمەد ئاڵتان/ تەڕەف

29 ئاب 2012 1 comment

لە تورکییەوە: مەسعوود مەناف
ناوەندی نووچە و شرۆڤەی ڕۆژ

وابزانم ئەو ڕەستەی دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پارتی ئاشتی و دێمۆکراسی لە مێژوو دا تۆمار دەکرێ کە کوتی: ڕووبەرێکی ٤٠٠ کیلۆمیتری لە نێوان چوکورجە و شەمزینان لە کۆنترۆڵی گەریلا دایە.

٤٠٠ کیلۆمیتر یانی مەودای نێوان ئیستانبووڵ و ئانکارا و بە گوێرەی ئەو لێدوانەی دەمیرتاش، پانتایەکی ئاوا بەرفراوان، هەر ئێستا لە کۆنترۆڵی پەکەکە دایە.

هاوکات دەمیرتاش وتیشی کە لە هەرێمەکە “نەک ئەرتەش بەڵکوو ئەوە پەکەکەیە کە ئۆپێراسیۆن ئەنجام دەدات و ئەرتەش تەنیا لە ئاسمانەوە و بەی ڕێگەی هێلیکۆپتێرەوە، پشتیوانی لۆژێستیک دەگەیەنێتە بنکە سەربازییەکان”.

لە کاتێک دا کە حکومەت [نزیک بە ٤٠ ڕۆژە] لەمبارەوە بێدەنگی هەڵبژاردووە، ئاخیری یەکێک پەیدابوو کە باسی ڕەوشی شەمزینانمان بۆ بکات.

سەرەڕای ئەوەش، ڕازی شەمزینان، وەکوو خۆی ماوەتەوە.

دەگووترێ کە ٧٠٠ گەریلای پەکەکە لەو هەرێمەن.

نزیک بە ١٠٠ هەزار عەسکەر و جەردەوانی تورکیاش.

باشە ئەوە چۆنە کە ٧٠٠ کەس، ڕووبەرێکی ٤٠٠ کیلۆمیتری لە دەستی ١٠٠ هەزار کەس دێنێتە دەر؟ زیاتر بخوێنەوە…

:هاوپۆله‌کانNNSROJ

واڵ ستریت ژورناڵ: ئێران سەدان ئەفسەر و سەربازی سپای ناردۆتە یارمەتی سووریا

28 ئاب 2012 2 comments

NNSROJ: بە گوێرەی هەواڵێکی ڕۆژنامەی واڵ ستریت ژوورناڵ، سپای پاسدارانی ئێران سەدان ئەفسەر و سەربازی سپای پاسدارانی بۆ پشتیوانی لە ڕەژیمی بەشار ئەسەد، ڕەوانەی سووریا کردووە و فەرماندەیەکی سپاش، ئەو زانیارییەی پشتڕاست کردۆتەوە.

بە گوێرەی ڕۆژنامەی واڵ ستریت ژوورناڵی چاپی ئەمریکا، “سالار ئابنووشە” فەرماندەی لقی”ساحیب ئەل ئەمر” سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران، دوێنێ دووشەممە، لە کاتێک دا کە بۆ کۆمەڵێک لە ئەندامانی سپا قسەی دەکرد، بە ئاشکرایی ڕاگەیاند کە وڵاتەکەی لە شەڕێکی هەمەلایەنە دایە و بۆ وێنە “لە سووریا هەم لە ئاستی سەربازی و هەم لە ئاستی کولتوری سەرقاڵی بەرەنگارییە”.

لێدوانی ئەم فەرماندەی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە کاتێک دایە کە تاکوو ئێستا، بەرپرسانی ئێران بەردەوام ڕەتیان کردۆتەوە کە لە ئاستی نیزامی دا یارمەتی بەشار ئەسەدیان دابێت. زیاتر بخوێنەوە…

:هاوپۆله‌کانNNSROJ

چەند خاڵ لە کتێبی “سێکۆلاریزم بە زمانی ساده”/ ئاستین کڵاین

  • جۆرج یاکوب هالی ئوک، رێفۆرمخوازی سۆشیالیست و داهێنەری وشەی سیکۆلاریزم/ ئەو چەمکەی وەک هەوڵدان بۆ گەشەپێدانی فیزیکی، ئەخلاقی و فیکری مرۆڤ وەسف کرد تا بتوانێ بەو چەمکە بە بەرزترین ئاستی خۆی بگات. وەک فەلسەفەیەکی نائایینی و ماتریالیستی کە جەخت لە سەر ئەوە دەکاتەوە کە دەوڵەت دەبێ گرینگی بە ژیانی ئێستای مرۆڤەکان بدات نەک بە دنیایی رۆحانی و شیمانە کراوی پاش مەرگ.
  • سێکۆلاریزم وەک چەمکی فەلسەفی مادەگەرا هاتە ئاراوە کە ئامرازی بوژاندنەوەی ژیانی مرۆڤ و سرووشت بە ماددی دەزانێ
  • ریشەکانی جیاوازی نێوان دونیای مادی و رۆحی دا لە ناو ئینجیل دەتوانی بدۆزییەوە: بۆ وێنە عیسا جارێک وتوویەتی: کاروباری قەیسەر بە قەیسەر و کاروباری خواش بە خۆی بسپێردرێت!
  • ئەقڵی مرۆڤ دەبێ بە روانینی مادی و بواری ئەزموونی خەریک بێت و باوەڕی ئایینی بەدواداچوونی سروشتی مێتافیزیک دەکات، ئەم دووانە لە یەک سیستەم دا ناگونجێن.
  • باوەڕ ناتوانێ ئەقڵ وشیار بکاتەوە و ئەقڵیش ناتوانێ ژێرخانی باوەڕ بێت
  • نموونەی بەرجەستەی جیابوونەوەی ئایین و دەوڵەت، پەسەندکرانی یاسایی لائییکی فەرانسە لە ساڵی ١٩٠٥ بوو
  • جۆرج یاکوب هالی ئوک: سێکۆلایزم سیستمێکە بۆ ئەرکەکانی پێوەندیدار بە ژیانی ئەم دونیایە کە بە تەنیا پشت بە تێبینییەکانی مرۆڤ دەبەستێت و زۆرتر کەسانێک ئەو بیرو باوەڕە هەڵدەبژێرن کە ئایین و مێتافیزیک بە نادیار و ناتەواو و باوەڕپێنەکراو دەزانن
  • رابێرت گینگ ئۆنگێرسۆڵ: سێکۆلاریزم ئایینی مرۆڤایەتییە و بە کاروباری ئەو دونیایە خەریک دەبێت و هۆگری ئەو هەمۆ شتانەیە کە کامەرانی و خۆشگوزەرانی تێدا بەدی دەبێت/ لە سێکۆلاریزم دا هەموو تاکێکی کۆمەڵ بە نرخە، ناڕەزایی دەربڕینە لە دژی سەرەڕۆیی کلێسە و ئامانجی ئەوەیە کە بە خواکان بێژێ ئێوە ئاگاداری کارەکانی خۆتان بن و ئێمەش ئاگاداری کارەکانی خۆمان، بۆ ئێستا نەک ڕابردوو، بۆ ئەم جیهانە نەک بۆ جیهانی تر
  • ئەنسکلۆپێدیایی دین دەربارەی سێکۆلاریزم دەڵێ: پانتایەک کە تێیدا سیستمگەلێک بێ پشتبەستن بە ئایین کار دەکەن لە پێناو مرۆڤەکاندا و داوای باشترکردنی باری ژیانی مرۆڤەکانو رێکخستنی کۆمەڵگا لە رێگەی ئەقڵی مرۆڤەکان و زانست دەکەن
  • بێرنارد لوییس دەربارەی سێکۆلاریزم دەڵێ: ئامۆژەیەکە بۆ دەستنیشانکردنی گرێدرانی ئەخلاقیات و تێبینی ئاقڵانە بە خۆشبەختییەکانی مرۆڤ لەو دونیایەدا
  • سێکۆلاریزم فەلسەفەیەکی پۆزەتیڤە کە بە خێری ژیانی ئەو دونیایە بۆ مرۆڤ بەستراوەتەوە
:هاوپۆله‌کانComment

چونکە مێیە! چونکە نێرە!

22 ئاب 2012 2 comments

له‌ ئاسماندا عه‌قڵی نوقسانه‌ مانگه‌شه‌و
چونکه‌ مێیه‌!
له‌ سه‌ر زه‌وی عه‌قڵی نوقسانه‌ گوڵه‌ باخ
چونکه‌ مێیه‌
له‌ ڕه‌نگا عه‌قڵی نوقسانه‌ وه‌نه‌وشه‌یی
چونکه‌ مێیه‌

له‌ ده‌نگا عه‌قڵی نوقسانه کزه‌ با
چونکه‌ مێیه‌
به‌ڵام له‌ ناو ده‌نگ و ڕه‌نگ و بۆنی شمشێر و
شیر و ڕم و مه‌نجه‌نیق و خوێندا
هه‌ر هه‌موویان عه‌قڵیان ساغه‌ و
ته‌واو ته‌واو
چونکه‌ نێرن
وابزانم هی شێرکۆ بێکەسە!
:هاوپۆله‌کانPoemMusic

خەڵکی ڕۆبۆسکی، سەربازانی تورکیان ڕزگارکردن!

لە باکووری کوردستان، لە نێو هەمووی ئەو گرمە و هەرایە دا، شتی جیاواز و سەیر دەقەومێ!
شەڕێکی قورس لە ئارادایە. ڕۆژ نییە هەواڵی کوژرانی سەربازانی تورک بڵاودەبێتەوە. تەقینەوە دەکرێ و خۆپێشاندان و خەڵکی تووڕە و باتووم و گازی فرمێسک ڕێژ و پرسەی گەریلا و …
خەڵکی ڕۆبۆسکی، 34 گەنجیان لێ پارچە پارچە بوو بەڵام ئەمڕۆ، هەر ئەو گوندنشینە دڵ پڕ لە نەفرەتانە بەرانبەر بە ئەرتەشی تورکیا، پاش وەرگەڕانی زرێپۆشێکی نیزامی، چەندین سەربازیان لە مردن ڕزگار کرد!

:هاوپۆله‌کانComment