Archive

Archive for ئه‌یلول, 2012

Looking for Friends in the Middle East: Try the Kurds/ David L. Phillips

28 ئه‌یلول 2012 لێدوانێک بنووسە

Angry mobs recently attacked U.S. diplomatic facilities in dozens of countries, but not everyone in the Muslim world hates America. More than 25 million Kurds in Iraq, Iran, Syria and Turkey are largely secular and pro-Western. Kurds understand that democracy and individual rights are compatible with Islamic values. The United States should take steps to consolidate friendly relations with the Kurds. U.S.-Kurdish rapprochement would serve as a counter-weight to political demagogy and Islamist extremism. It can also leverage reforms in countries where Kurds reside.

A steely-eyed approach is needed towards governments in the region. Iraq’s Prime Minister Nuri al-Maliki has shunned U.S. interests. He also pursues polarizing policies, which fuel sectarian and ethnic conflict between Iraqis. Baghdad scorns Iraq’s constitution, preferring confrontation to power-sharing. It systematically encroaches on Kurdish territory, inflaming tensions along “disputed internal boundaries.” The Iraqi Government uses its security apparatus to trample the rights of Iraq’s Sunnis and target political opponents. Acting as a proxy for Iran, it facilitates the transfer of weapons from Tehran to Syria.

زیاتر بخوێنەوە…

Advertisements
:هاوپۆله‌کانSw|En|Tr

An Independent Kurdistan

28 ئه‌یلول 2012 لێدوانێک بنووسە

To Iran’s west, Iraq remains on the brink as American forces withdraw and the political center in Baghdad remains fragile. As Syria descends into civil war, the entire post- World War I map of the Middle East may need to be redrawn. Rarely in the Kurds’ 3,000-year history has the possibility of an independent Kurdish homeland been closer than today. The Kurdistan Regional Government of northern Iraq is by far the country’s most stable sector, flying its own flag and cutting energy and infrastructure deals on its own with Exxon and Turkish firms.

by: New York times

:هاوپۆله‌کانComment

هاوکات لەگەڵ پەرەسەندنی شەڕ، داوای دەسپێکردنەوەی پرۆسەی ئۆسلۆ دەکرێ

24 ئه‌یلول 2012 6 comments

NNSROJ: پارتی ئاشتی و دێمۆکراسی، جەهەپە و ئەندامێکی کۆنسەی بەرێوەبەرایەتی کەجەکە داوایان کرد کە قۆناخێکی تری وتووێژی هاوشێوەی پرۆسەی ئۆسلۆ، لەگەڵ پارتی کرێکارانی کوردستان، دەستپێبکاتەوە.

هاوکات لەگەڵ پەرەسەندنی شەڕ لە باکووری کوردستان و بەرزبوونەوەی کوژراوانی ئەرتەشی تورک، پارتە سیاسییەکانی ئەو وڵاتە و هاوکات لایەنی کوردیش، باس لە پێویستی دەستپێکردنەوەی قۆناخێکی تری وتووێژ لەگەڵ پەکەکە دەکەن.

“گوڵتەن کشاناک”، هاوسەرۆکی پارتی ئاشتی و دێمۆکراسی، لە لێدوانێک دا بۆ ئاژانسی رۆیتێرز، جەختی لە سەر پێویستی دەسپێکی خولێکی نوێی دانووستانی نێوان دەوڵەتی تورکیا و پەکەکە کردووە و وتوویەتی کە “ئەگەر بێت و شەڕ و پێکدادانەکان درێژەی هەبێ، مەترسی شەرێکی ئێتنیکی لە نێوان کورد و تورک پەرەدەستێنێ و ئەمەش دەبێتە هۆی قەڵشتێکی مەزنی کۆمەڵایەتی”. زیاتر بخوێنەوە…

:هاوپۆله‌کانComment

خوێندکارانی بانەیی ناوەندێکی زانستی، فەرهەنگییان دامەزراند

23 ئه‌یلول 2012 لێدوانێک بنووسە

NNSROJ: کۆمەڵێک لە خوێندکارانی بانەیی، بە مەبەستی پەرەپێدان بە فێرکردن و بەکارهێنانی زمانی کوردی، ناوەندێکی زانستی، فەرهەنگی، ئابووریان دامەزراند.

بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی بە ناوەندی نووچە و شرۆڤەی رۆژ گەیشتووە، کۆمەڵێک لە خوێندکارانی بەشە جیاوازە زانستییەکانی شاری بانە، ناوەندێکییان لە ژێر ناوی “تعاونی علمی، فرهنگی، اقتصادی هۆژان”یان دامەزراند. دامەزرێنەرانی ئەو ناوندە، جگە لەوەی کە هەر یەک لە زانستێکی جیا دا پسپۆرن، هەموو شارەزای زمانی کوردیشن و بە دامەزراندنی ناوەندی “هۆژان” ئەو خاڵانەی ژێریان کردۆتە ئامانج:

• بڵاوکردنەوەی گۆڤارێکی زانستی بە زمانی کوردی، کە تێیدا بابەتی جۆراوجۆر بە زمانی کوردی بڵاودەبێتەوە
• بەڕێوەبردنی کۆبوونەوە زانستییەکان لە بوارگەلی جیاوازدا.
• پشتگیریی خوێندکاران و هەروەتر یارمەتیدانیان بۆ چاپ و بڵاوکردنەوەی وتار و کتێبە زانستییەکانیان.
• ناساندنی کەسایەتییە هەڵکەوتەکانی بواری زانست لە کۆمەڵگەدا

دامەزرانی ئەو ناوەندە لە کاتێک دایە، کە ئەمڕۆ شەممە، یەکی رەزبەر، ساڵی نوێی خوێندن لە ئێران دەستی پێکردووە بەڵام دەیان هەزار خوێندکاری کورد، مافی خوێندن بە زمانی زگماکیان لێ زەوت کراوە.

:هاوپۆله‌کانNNSROJ

سەفەری ئانکارا!

23 ئه‌یلول 2012 لێدوانێک بنووسە

دەچوومە ئانکارا
بە قاچاخ دەچووم هەڵبەت. بێ ئیزنی پۆلیسی وان. وەک جارەکانی پێشوو. ئاخر ئیزنیان بە گوللەش نەدەدا. پەنابەرە بەقاچاخ هاتووەکان، لە وان وەک زیندانی وابووون. مەرەخەستی وەرگرتنیش، گێرە و کێشەی زۆر بوو. دەبا پوولی خاکت تەکمیل با، ئی

مزای سەر بەڵگەی ئیقامەت تەکمیل با، بیانووی چاکت هەبا، دەبا “موراد”، “ساڵح”، یا باش کۆمیسێری …ەگباب ئەوڕۆژی نێوچاوانیان خۆش با … چووزانم دەبا زەوی و ئاسمان و ئەستێرە و مانگ، هەموو دەستیان وە دەستی یەک دابا، تا پۆلیسی بەشی بیانییەکان، ئیزنی سەفەرێکی چەند رۆژەی پێدابای. ئەوەش کە لە شانسی من بەدوور بوو. کەوایە بگرە رێی قاچاخ هاتم! بە کۆڵێک ریسکەوه.

کوتیان بە رێگەی “ئاگری” دا بازگەی کۆنترۆڵی کەمتری لێیە.
چوومە “وانگۆلوو” و بڵێتێکم بڕی، کامێراکەی کاک ر. بە ئەمانەت وەرگرت، پڕ شارژم کرد، چانتام کردە شان و خۆم پۆشتەکرد و بۆ سبەی ئێوارێ کەوتمە رێ.

زیاتر بخوێنەوە…

:هاوپۆله‌کانComment

کوردەکان مافی خۆیانە لانیکەم یەک دەوڵەتیان هەبێت

23 ئه‌یلول 2012 لێدوانێک بنووسە

ئێن ئێن ئێس رۆژ/ نووسینی:  د. ژاک نێرییاح*
لە ئینگلیسییەوە: مەسعوود مەناف

ئۆپۆزیسیۆنی سووریا لەم دواییانە دا ڕایگەیاند کە لە ناوەڕاستی مانگی جولای ٢٠١٢ و لە ئەنجامی لاوازتر بوونی ڕەژیمی بەشار ئەسەد، چەندین شار وەک عاموودە و کۆبانی لە ناوچە کوردییەکانی باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا، بە بێ شەڕ، کەوتۆتە دەستی گرووپێکی خۆجێی بە ناوی “ئەرتەشی ئازادی کوردان”. ئەوەش یەکەم جارە کە لە مێژووی هاوچەرخی کورد دا، کە ناوچەیەکی کوردی دۆرپێچکراو بە خەڵکانی بێگانە، ڕێک لە سەر سنووری تورکیا، دەکەوێتە ژێر کۆنترۆڵی کورد.

وادیارە کوردەکان -کە تا ئەمڕۆ، خۆیان لە کەناری شۆڕشی سووریا ڕاگرتبوو- کەوتبنە جووڵە بۆ ئەوەی هەلەکە بقۆزنەوە و ئەو شار و ناوچانەی باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا، کە زۆرینەی دانیشتوانی کوردن، بخەنە ژێر کۆنترۆڵی خۆیان.

ئەرتەشی ئازادی کوردی، لە لایەن “پارتی یەکێتی دێمۆکراتیک” سازمان درابوو. ڕێکخراوەیەک کە بە هەبوونی پێوەندی مێژوویی بە “پارتی کرێکارانی کوردستان”ەوە دەناسرێت. پەکەکە، وەک دەزانن، هەمان ڕێکخراوەیە کە دژ بە حکومەتی ئانکارا شەڕ دەکا تا خودموختاری بۆ کوردەکانی تورکیا دەستەبەر بکات بەڵام، ئێستاکە لە لایەن تورکیا و ئەمریکاوە خراوەتە ناو لیستی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان.

زیاتر بخوێنەوە…

:هاوپۆله‌کانNNSROJ

رێکخراوی مافی مرۆڤ: تورکیا، وڵاتی گۆڕە بەکۆمەڵەکان

23 ئه‌یلول 2012 لێدوانێک بنووسە

NNSROJ: “ڕێکخراوی مافی مرۆڤ” لە تورکیا، لێکۆڵینەوەیەکی نوێی سەبارەت بە کوشتار و بێسەر و شوێنکردنی ئازایخوازان و نەیارانی دەوڵەت، لە  ساڵەکانی سەرەتایی دەیەی ٩٠ی زاینی ئەنجام داوە و بەو ئاکامە گەیشتوووە کە لانیکەم ٧ تا ٨ هەزار کەس لە ناو ئەو گۆڕە بەکۆمەڵانە دان.

“ئۆزتورک تورک دۆغان”، سەرۆکی “رێکخراوی مافی مرۆف “IHD”، هەفتەی رابردوو ڕایگەیاند کە تا ئێستا، رێکخراوەکەیان، توانیویەتی ئێسک و پڕوسکی ٣٠ هەزار کەس بدۆزێتەوە شیمانەش دەکەن، تەرمی زیاتر لە ٧ هەزار کەسی تر بدۆزنەوە.

سەرۆکی IHD، سەبارەت بە رێگری و بەربەست درووستکردنی دەوڵەت لە هەمبەر چالاکییەکانیان وتی: لە ترسی ئەوەی کە خۆمان ببینە قوربانی بکوژانی نادیار، کارەکانمان[بۆ ماوەیەکی کاتی] ڕاگرتووە، بەڵام هەتا چارەنووسی ئەو هەزاران خەڵکە بێسەروشوێنکراوە  ڕوون نەکەینەوە، دەست لە تێکۆشان هەڵناگرین. ناوبراو دەشڵێ کە پێوستە گۆرەکان، بە گوێرەی ستانداردە جیهانییەکان هەڵبدرێنەوە و کەس و کاری قوربانیان قەرەبوو بکرێنەوە و هاوکات پێویستیشە، شوێنی نوێ، بۆ بەخاکسپاردنی تەرمەکان[یا ئاسەواری بەجێماو لە تەرمەکان]، دابین بکرێت.

زیاتر بخوێنەوە…

:هاوپۆله‌کانNNSROJ