ماڵه‌وه‌ > Comment > چەند پاراگرافی لە د.قاسملوو سەبارەت بە مافی دیاریکردنی چارەنووسی گەلی کورد

چەند پاراگرافی لە د.قاسملوو سەبارەت بە مافی دیاریکردنی چارەنووسی گەلی کورد

“كوردیش وەكوو هەموو نەتەوەیەكی دیكە مافی دیاریكردنی چارەنووسی تا دامەزرانی دەوڵەتێكی سەربەخۆ هەیە، ئەو مافە بۆ نەتەوەی كورد بە مانای مافی یەكخستنەوەی نیشتمانەكەیەتی”.
کتێبی كوردستان‌ و كورد

پێکەوە یەکگرتن مافی جودابوونەوە نیە، مافی یەکگرتنەوە و جودابوونەوە لە میللەتەکانی دیکەیە. لە واقێعدا حەقی یەکگرتنەوە حەتتا لە حەقی جودابوونەوە زیاترە. کەوابوو ئەو حەقەمان هەیە چونکە دابەشبوونی کوردستان لە واقێعدا دابەشبوونێکی “دەسکرد”ە. ئەو دابەشبوونە دەسکردە و “سروشتی” نیە.
د.قاسملوو؛ تاڤگەی حەقیقەت، بەرگی یەکەم

لە جوابی وتارێکی ماکان لە حزبی “تودە” کە سەبارەت بە مەسەلەی کورد نوسیویەتی، دوکتور قاسملوو دەنووسێ:
“بەراستی جێی داخە کەسێک خۆی بە پێشکەوتوو و دژە ئەمپریالیست و ئازادیخواز دەزانێ لە بەرەنگاری مەسەلەی نەتەوایەتیدا ئەوەندە کورتبینی (تنگ نظری) بە کار بێنێ. سەرنج راکێش ئەوەیە ماکان راپەرینی “یەعقووب لەیسی سەفاری”، “مازیار”، “ئەبووموسلمی خوراسانی” کە چەند سەدە لەمەوپش دژی دەسەڵاتی عەرەبەکان پێکهاتون و راپەرینی رزگاریخوازانی ناو دەبا، بەلام ئەگەر کوردێک وێرای راپەرینەکانی گەلی کورد لە سەدەی بیستەمدا بە بزووتنەوەی نەتەوایەتی ناوبەرێ، کفرە.
تاڤگەی حەقیقەت، کۆکردنەوەی کاوە بەهرامی، بەرگی یەکەم، لاپەرە ٢٦٢.

ئەگەر داوای “استقلال” بکەین، “استقلال”ی هەموو کوردستانمان دەوێ، دەچیتە ئاستێکی دیکە. جا ئەگەر ئەوەمان گوت، لە چوارچیوەی ئێران دەچیتە دەرێ. دەچیتە ئاستێکی دیکە، دەچیتە ئاستی رۆژهەڵاتی ناوەراست. داوای “استقلال”ی کوردستان کردن یانی تێکدانی سنووری چوار دەوڵەتان.
تاڤگەت حەقیقەت، کۆکردنەوەی کاوە بەهرامی، بەرگی یەکەم، لاپەرەی ٢٩٣

le diwari FBi kak Efrasiyab Girmai wergirawin

Advertisements
:هاوپۆله‌کانComment
  1. هیچ‌ لێدوانێک نییە تا ئێستا
  1. No trackbacks yet.

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: