Archive

Archive for تشرینی یه‌كه‌م, 2012

Hundratals fångar hungerstrejkar i Turkiet – Sveriges Radio

30 تشرینی یه‌كه‌م 2012 لێدوانێک بنووسە


Närmare 700 fångar i Turkiet hungerstrejkar på fängelser runtom i landet. De kräver större rättigheter för den kurdiska minoriteten och för den fängslade PKK-ledaren Abdullah Öcalan.

 De som strejkat längst har hållit på i 49 dagar och blir allt sämre, säger en av de advokater som nyligen besökt några av fångarna.

– De var väldigt svaga, de kunde knappt prata och deras ögon var känsliga för ljus, säger advokaten Ramazan Demir.

En mindre grupp fångar inledde hungerstrejken den 12 september, sedan har flera hundra anslutit sig. Det är politiska fångar som dömts för att tillhöra eller stödja den terrorstämplade gruppen PKK, eller andra förbjudna organisationer i Turkiet. Flera av dem är politiker och journalister.

Nu kräver de att isoleringen av PKK-ledaren Abdullah Öcalan bryts. Han finns nu på en fängelseö och har inte fått träffa sina advokater på mer än ett år. De hungerstrejkande vill också att kurdiska blir ett officiellt språk i skolor och i domstolar.

زیاتر بخوێنەوە…

Advertisements
:هاوپۆله‌کانSw|En|Tr

Stöd till hungerstrejkande vid Riksdagshuset – DN

30 تشرینی یه‌كه‌م 2012 لێدوانێک بنووسە

Strax efter lunch på tisdagen samlades omkring 250 demonstranter iklädda vita dräkter utanför Riksdagshuset i Stockholm.

– Vi är här för de politiska fångarna som hungerstrejkar i Turkiet. Deras tillstånd blir allt värre. Vissa kan inte tala längre. Vi vill inte att de ska dö, säger Ferhat Anik, en av demonstranterna till DN.se.

Fler och fler har anslutit till gruppen utanför Riksdagshuset. Ferhat Anik tror att de kan bli upp mot 500 demonstranter innan kvällen, både män, kvinnor och barn.

– Vi har sovsäckar med oss och planerar att sova över, säger han.

Demonstranterna vill få till en politisk lösning av kurdfrågan i Turkiet, som de anser helt har stagnerat med det nya styret i landet.

– Vi hoppas få prata med någon i regeringen. Vi vill att Sverige ska uppmärksamma de hungerstrejkande och få den turkiska regeringen att göra något, säger Ferhat Anik.

UD har kallat till sig representanter från gruppen, som planerat aktionen sedan måndagskvällen.

– De som hungerstrejkar är inne på det 49:e dygnet nu. Vi vill få ett stopp på det, säger Ferhat Anik.

:هاوپۆله‌کانSw|En|Tr

کوردێک وەک ئەندامی ئەنجومەنی شارەوانی تۆرکۆی فینلاند هەڵبژێردرا

30 تشرینی یه‌كه‌م 2012 لێدوانێک بنووسە

NNSROJ: بەربژێرێکی کورد لە حیزبی دەسەڵاتداری فینلاند، بە وەدەستهێنانی رێژەی پێویستی دەنگەکان، وەک ئەندامی ئەنجومەنی شارەوانی تورکۆی فینلاند هەڵبژێرا.

“محەممەد عەزیزی”، ئەندامی حیزبی کۆنسێرڤاتیڤی کۆکۆموسی فینلاند، تەنیا کوردێک بوو کە لە شاری تۆرکۆ، کورسییەکی ئەنجومەنی شارەوانی شارەکەی بەدەست هێنا.

جگە لە ناوبراو، سێ بەربژێری تری کورد لە شارەکانی هێلسینکی، ڤاسا و یوڤاسکۆلا، وەک ئەندامی یەدەک هەڵبژێران.

ئەوە لە کاتێک دایە کە زیاتر لە ٢٠ کورد لە چەندین پارتی جیاوازی فینلاندی خۆیان پاڵاوتبوو و لە زۆربەی گەورەشارەکان، پێشبینی ئەوە دەکرا کە بەربژێرە کوردەکان سەرکەوتن بە دەست بهێنن.
زیاتر بخوێنەوە…

:هاوپۆله‌کانNNSROJ

مخابن! لێرەش یەکگرتوو نین! ئەسعەد مەناف

30 تشرینی یه‌كه‌م 2012 لێدوانێک بنووسە



ئاوڕدانەوەیەک لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی فینلاند
دوێنێ یەکشەممە، هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی شارەوانییەکانی فینلاند بەڕێوەچوو. ئەمساڵ بە پێچەوانەی خولەکانی پێشووتر، بیانییەکانی دانیشتووی فینلاند و بە تایبەت کوردەکان، بەشدارییەکی چالاکییان لە پرۆسەی هەڵبژاردن دا هەبوو. باس لەوە دەکرێ کە ١٠ هەزار کورد نیشتەجێی فینلاندە. لەم ڕێژەش ٢٠ کەس لە حیزبە جیاوازەکانی خۆی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی شارەوانییەکان پاڵاوتبوو.

لە کۆنفڕانس و مشت و مڕ و چالاکییەکانی بەر لە هەڵبژاردن وا دەهاتە بەرچاو کە لانیکەم نیوەی بەربژێرە کوردەکان، کورسییەکانیان مسۆگەر بکەن و ببن بە ئەندامی ئەنجوومەنی شارەوانییەکانی فینلاند و ئەو سەرکەوتنەش رێگە بۆ سەرکەوتنی تر وەک نوێنەرایەتی پارلەمان خۆش بکات بەڵام مخابن!

حیزبی دەسەڵاتداری کۆکۆمۆس، بە ٢١.٩ لە سەت، دیسان زۆرینەی دەنگەکانی بەدەست هێنا و سۆسیال دێمۆکراتەکان بوون بە حیزبی دووهەم و ١٩.٦ی دەنگەدەرانیان لەگەڵ خۆ هاوڕاکرد. خاڵی جێگەی سەرنج دابەزینی سۆسیال دێمۆکراتەکان و هەڵکشانی چاوەڕواننەکراوی حیزبی فینلاندییە رەسەنە دژە بیانییەکان واتە “پێروسسوۆمالاینێن” بوو کە ١٢.٣ی دەنگەکانیان بەدەست هێنا.

زیاتر بخوێنەوە…

:هاوپۆله‌کانNNSROJ

مهاباد قەرەداخی دەڵێ: ژمارە ترسناکەکان!

30 تشرینی یه‌كه‌م 2012 لێدوانێک بنووسە
  • – له‌ ساڵی ٢٠٠٨دا له‌ سێ پارێزگای هه‌رێمی کوردستاندا (٥١٦ ئافره‌ت) به‌هۆی تووندوتیژی جه‌سته‌ییه‌وه‌ گیانیان له‌ ده‌ست داوه‌، کە دەکاتە لە هه‌رهه‌فته‌یه‌کدا (١٠) ئافره‌ت.
  • – له‌ ساڵی ٢٠٠٩ یشدا (٤٨٩) ئافره‌ت به‌هۆی تووندوتیژی جه‌سته‌ییه‌وه‌ به‌ کوژران و سوتان، واتە له‌ هه‌ر هه‌فته‌یه‌کدا (٩ ئافره‌ت).
  • – له‌ ساڵی ٢٠١٠ دا (٣٥٦ئافره‌ت) به‌هۆی تووندوتیژی جه‌سته‌ییه‌وه‌ گیانیان له‌ ده‌ست داوه‌، یانی له‌ هه‌رهه‌فته‌یه‌کدا (٧) ئافره‌ت .
  • – له‌ ساڵی ٢٠١١ دا (٤٦٥ئافره‌ت) به‌هۆی تووندوتیژی جه‌سته‌ییه‌وه‌ گیانیان له‌ ده‌ست داوه‌، کە دەکاتە له‌ هه‌رهه‌فته‌یه‌کدا ٩ ئافره‌ت.
:هاوپۆله‌کانComment

خه‌یام … وه‌رگێڕانی مامۆستا هه‌ژار

29 تشرینی یه‌كه‌م 2012 لێدوانێک بنووسە

تیرێژ کە بە ڕۆژ و پێل بە دەریا دریا
لەو ڕۆژەوە گوڵ پێکەنی، بولبول گریا
خوا نووسی لە چارەی ڕەشی ئێمەش بەشمان
ژینێکی ھەژاری پڕ لە خۆزیا و بریا

بێھوودەیە بیر و خەم، دڵت خۆش کە برا
پرسیار نەکرا، بەشت درا ھەرچی درا
تۆ ھێشتە نەھاتوویە جیھان ڕۆژی بەرێ
ئەو ڕۆژە دەبوو بچیتە دەر، دیاری کرا

زیاتر بخوێنەوە…

:هاوپۆله‌کانPoemMusic

قسەی پووچ و فرمێسکی درۆیین

29 تشرینی یه‌كه‌م 2012 لێدوانێک بنووسە

جەنگیز چاندار/ رادیکاڵ
لە تورکییەوە: مەسعوود مەناف

ئەوڕۆ، دوا رۆژی جەژنی قوربانە. سبەش جەژنی دامەزراندنی کۆماری تورکیایە. رۆژی کۆتایی ئاگربەستی کاتی لە سووریاشە و دەبێ چاوەڕوان بین بزانین گەلۆ ئەو ئاگربەستە درێژدەکرێتەوە یان نا. جەژنی قوربان نەبوو بە هۆی کۆتایی هاتنی “مانگرتن لە خواردنی” زیاتر لە ٧٠٠ گیراوی نزیک لە مردن لە ٥٨ گرتووخانەی تورکیا.
هاوکات لەگەڵ جەژنی قوربان، کۆتایی بە خۆگێلکردن لە مەڕ مانگرتن لە خواردنەکە و بێدەنگی مێدیاکانیش هات. سەرجەم رۆژانی جەژن، مژاری”مانگرتن لە خواردن”، بە واتایەکی تر، “رۆژووی مەرگ”ی گیراوەکان لە مێدیاکان بینرا و بیسترا و تەنانەت کۆمەڵێک پۆلێمیکیشی لێکەوتەوە.

کۆڵێک قسەی پڕ و پووچ لێرە و لەوێ سەبارەت بە مانگرتنەکە دەکرێ، قسەگەلێک کە مرۆڤ ناتوانێ بێژی ناڕاست و ناحەقن بەڵام تا بڵەی پووچ و بێ مانا و کلیشەیین. بۆ وێنە، لەم رۆژانەدا زۆر گووترا کە”ژیان دەبێ بە پیرۆز بزانرێ نەک مەرگ”!

دەی خۆ هەموو کەس و بە تایبەت ئەوانەی کە رۆژووی مەرگیان گرتووە ئەوە باشتر دەزانن!
زیاتر بخوێنەوە…

:هاوپۆله‌کانNNSROJ