Archive

Archive for تشرینی دووه‌م, 2012

رێگە بە حەبیبوڵا گوڵپەری پوور نادرێ کە چاوی بە بنەماڵەکەی بکەوێ

30 تشرینی دووه‌م 2012 لێدوانێک بنووسە

 NNS ROJ: بەرپرسانی گرتووخانەی سمنان، سی مانگە ئیزنیان بە حەبیبوڵا گوڵپەری پوور نەداوە چاوی بە بنەماڵەکەی بکەوە و جگە لەوە هەڕەشەی جێبەجێکردنی حوکمی ئێعدامیان لە ناوبراو کردووە.

زانرا کە هەفتەی رابردوو، بنەماڵەی گیراوی سیاسی مەحکووم بە ئێعدامیکورد “حەبیبوڵا گوڵپەری پوور” بە مەبەستی دیتنی کوڕەکەیان سەردانی گرتووخانەی سمنانیان کردووە بەڵام سەرەڕای بەڵێنی پێشووتری بەرپرسی گرتووخانەکە، رێگە بە بنەماڵەی حەبیب نەدراوە کە چاویان بە ناوبراو بکەوێ.

چالاکێکی مافی مرۆڤ بە کەمپەینی مافی مرۆڤ لە ئێرانی راگەیاندووە کە “حەبیبوڵا گوڵپەری پوور”زیاتر لە سێ مانگە ئیزنی دیتنی ئەندامانی بنەماڵەی پێنەدراوە و جگە لەوەش لە ژێر گووشاری زۆر دایە و بۆ وێنە رێگەی پێنادرێ کە وەک جاران لە رێگەی تەلەفۆنیشەوە لەگەڵ بنەماڵەکەی لە پێوەندی دابێ. زیاتر بخوێنەوە…

:هاوپۆله‌کانNNSROJ

نێتکورد و ئاکانیوز کۆتاییان بە وەشانی خۆیان هێنا

29 تشرینی دووه‌م 2012 2 comments

لەم دواییانەدا، دوو ماڵپەڕی گرینگی کوردی، کۆتایی بە چالاکییەکانیان هێنا. یەکەمیان ماڵپەڕی “نێتکورد” بوو کە پاش ٨ ساڵ، لە یەکی نۆڤامبرەوە، کۆتایی بە وەشانی هێنا و ئەوەی تریان “ئاژانسی ئاکانیوز” بوو.
نێتکورد، کە ساڵانێکی دوور و درێژە بە شێوەزاری کورمانجی سەروو چالاکی دەکرد، یەکێک لە ماڵپەڕە باشەکانی باکووری کوردستان بوو کە بە دڵفڕاوانییەوە ئاوڕی وە هەموو پارچەکانی تری کوردستان دەداوە. نێتکورد هۆکاری راوەستانەکەی بۆ دەستکورتی ماڵی گەڕاندۆاتەوە.

هەر لەو سەروبەندەدا، ماڵپەڕی ئاژانسی ئاکانیوزیش وەستا. هۆکاری کۆتایی وەشانی ئەو ماڵپەڕەش هەر کێشەی ماڵییە.
بەدران ئەحمەد حەبیب، بەرێوەبەری گشتی ئەو ئاژانسە، لە بەشێک لە نامەی ماڵئاوایی ئاکانیوزدا نووسیویەتی:
حەوتووێكە هەواڵی وەستانی ئاكانیوز بڵاو بووەتەوە، نە پەرلەمانتەرێك نە وەزیرێك نە رۆشنبیرێك نە سەرنووسیارێك، كەس پرسیاری لێ نەكردووین ئاخۆ پرس چییە؟ میدیای كوردی پێش چوار ساڵ كە تازە دامەزرابووین، خۆی لە ئێمە دەبوارد و هیچ هەواڵێكی ئێمەی وەرنەدەگرت. پاشان بەرەبەرە كەوتنە تاڵان و دزینی هەواڵی “ئاكانیوز” بێ ئاماژەكردن بە سەرچاوەكەی. من هەر ئامۆژگاریی هاوەڵانم دەكرد و دەمگوت “ناڕەحەت مەبن، گرینگ ئەوەیە هەواڵی بێ لایەنانە بگا بە میدیای كوردی، چش با ئاماژە بە ئێمە نەكەن”. رۆژ هەبووە بەڵاوۆكی دەنگوباسی دەزگایەك پازدە هەواڵی لە ئێمە وەرگرتووە بەڵام ئاماژەی بە سەرچاوەی هیچی نەداوە، گرینگیش نەبوو بە لامانەوە.

کۆتایی چالاکی ئەو دوو ماڵپەڕەم گەلێک پێ ناخۆش بوو.
:هاوپۆله‌کانComment

کۆمەڵەی مافی مرۆڤ لە تورکیا راپۆرتێکی سەبارەت بە بارودۆخی ژنان لەم وڵاتە بڵاوکردەوە کە تێیدا هاتووە:

26 تشرینی دووه‌م 2012 4 comments

– لە سەتا ٨٨ی ئەو ژنانەی کە رووبەڕووی توندوتیژی دەبنەوە، بە هۆی نەبوونی لایەنێکی جێگەی متمانە[دەوڵەت یا رێکخراوی کۆمەڵگای مەدەنی یا ئەندامانی تری بنەماڵە و …]، ناوێرن ئاشکرای بکەن کە چیان بەسەر هاتووە و بێدەنگی لێدەکەن و لە زۆربەی حاڵەتەکاندا، هەر بە هۆی ئەو بێدەنگییە، دووبارە و چەند بارە تووشی رووداوی هاوشێوە دەبنەوە.
– لە ساڵی ٢٠٠٥ تا ٢٠١١، هەری کەم ٤٠٩٠ ژن لە لایەن پیاوانەوە کوژراون. تەنیا لە ساڵی ٢٠٠٩ی زایینی دا، ١١٢٦ ژن لە تورکیا کوژراون و ئەو ساڵە بە خوێناویترین ساڵی ئەم چەندن دەیەی دوایی بۆ ژنان پێناسە دەکرێ.

– ١٦٧ ژن لە ساڵی ٢٠٠٥
– ٦٦٣ ژن لە ساڵی ٢٠٠٦
– ١٠١١ ژن لە ساڵی ٢٠٠٧
– ٨٠٦ ژن لە ساڵی ٢٠٠٨
– ١١٢٦ لە ساڵی ٢٠٠٩
– ٢٧٤ ژن لە ساڵی ٢٠١٠
– ١٤٣ ژن لە ساڵی ٢٠١١
لە لایەن پیاوانەوە کوژراون. زیاتر بخوێنەوە…

:هاوپۆله‌کانComment

یەک میلیارد ژن، ١٤ی فێوریەی ساڵی داهاتوو “نا بە توندوتیژی” دەڵێنەوە

26 تشرینی دووه‌م 2012 لێدوانێک بنووسە

NNSROJ: بە دەستپێشخەری رێکخراوێکی نێونەتەوەیی چالاکی بزوتنەوەی ژنان، بڕیارە رۆژی ١٤ی فێوریەی ساڵی داهاتوو، چالاکییەکی یەک میلیاردکەسی لە سەرانسەری جیهان بەڕێوەبچێ.

“بزووتنەوەی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان و کچان[V-Day]، رۆژی ١٤ی فێوریەی ساڵی ٢٠١٣ی زایینی وەک  “رۆژی رابوونی یەک میلیارد کەسی” ژنان دژ بە “دەستدرێژی سیکسی، توندوتیژی” بەناو کردووە و داوا لە سەرجەم ژنان و چالاکانی بزووتنەوەی ژنان دەکات کە لەم ڕۆژەدا، بەشداری چالاکییەکی جیهانی ئاشتیانە بن.

رێکخراوەکە دەڵێ کە بۆ “نا گوتن بە توندوتیژی، دەستدڕیژی سێکسی، نایەکسانی” و هەموو ئەو زوڵم و زۆرانەی لە ژنان دەکرێ، ژنان و چالاکانی ئەو بوارە، بەشداری “رابوون”ێک بکەن.

زیاتر بخوێنەوە…

:هاوپۆله‌کانNNSROJ

ئێران روو لە تورکیا: قەڵغانی دژەموشەکی ناتۆ، شەڕ تووشی هەرێمەکە دەکات

26 تشرینی دووه‌م 2012 لێدوانێک بنووسە

NNS ROJ: بەرپرسانی ئێرانی هۆشداریان بە ئانکارا داوە کە جێگیرکردنی قەڵغانی دژەموشەکی ناتۆ لە سەر سنوورەکانی سووریا، مومکینە ببێتە هۆی هەڵگیرسانی شەڕ لە سەراسەری هەرێمەکە.

پاش لێدوانەکانی سەرۆکی پارلەمانی ئێران، ئەمجارە “حوسێن نەقەوی حوسێنی”، وتەبێژی کۆمیسیۆنی ئاسایش و سیاسەتی دەرەوەی پارلەمانی ئێران، لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ئیسنا هۆشداری بە تورکیادا و وتی کە “جێگیرکردنی قەڵغانی دژەموشەکی ناتۆ لە سەر سنوورەکانی سووریا، بە مانای راگەیاندنی شەڕ دژ بەم وڵاتە دێت و ئەوەش مومکینە ببێتە هۆی هەڵگیرسانی شەڕێکی ناوچەیی”.

نەقەوی، تورکیا بە هۆی ئەو داوایەی لە ناتۆ، شەرمەزار دەکات و ئەزموونی لیبی وەبیردەخاتەوە داواشی لە وڵاتانی جیران و بە تایبەت سووریا کردووە کە لە نەتەوەیەکگرتووەکان، سکاڵا لە سەر تورکیا تۆمار بکەن.

زیاتر بخوێنەوە…

:هاوپۆله‌کانNNSROJ

چالاکانی کورد: دەبێ “مافی دیاریکردنی چارەنووس”، مەرجی سەرەکی دیالۆگ لەگەڵ ئێرانییەکان بێ

26 تشرینی دووه‌م 2012 لێدوانێک بنووسە

NNSROJ: گرووپێک لە چالاکانی کورد داوا لە حیزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان دەکەن کە “مافی دیاریکردنی چارەنووس”، بکەنە مەرجی سەرەکی دیالۆگ لەگەڵ لایەنە ئێرانییەکان.

کۆمەڵێک لە چالاکانی کورد کە پاش کۆنفڕانسی پڕاگ، هەڵمەتێکیان لە ژێر ناوی “کەمپەینی بەرگریلە ناسنامەی نەتەوەیی و مافی دیاریکردنی چارەنووس” دەستپێکردووە، دووهەمین بەیاننامەی خۆیانبڵاوکردەوە.

لە بەیاننامەی ژمارە دوو ئەو کەمپەینەدا هاتووە کە دەبێ چەمکە سیاسیی و کۆمەڵایەتییەکانی ناو گۆڕەپانی سیاسی، سەر لە نوێ تاریف بکرێنەوە و گرینگە کە لایەنی کوردی بە مەرجگەلێک وەک پێویستی قەبووڵکردنی “مافی دیاریکردنی چارەنووس و ئەنجامی رێفراندۆم” لەگەڵ ئێرانییەکان بکەونە دیالۆگ بۆیە کە بێ قەبووڵی ئەو بنەمایانە، مافەکانی گەلی کورد مسۆگەر نابێ.
زیاتر بخوێنەوە…

:هاوپۆله‌کانNNSROJ

ژنانی کورد لە ستۆکهۆڵم باسیان لە “ئەزموونە تاڵ”ەکانی زیندانی ئێرانیان کرد

26 تشرینی دووه‌م 2012 1 comment

NNSROJ: لە کۆبوونەوەیەکدا کە لە شاری ستۆکهۆڵم پێکهات، ژنانی کورد باسیان لە ئەزموونە تاڵەکانی ژیانی خۆیان و بنەماڵەیان لە کاتی زیندانیکرانیان لە گرتووخانەکانی کۆماری ئیسلامی ئێراندا کرد.

ئەمڕۆ شەممە، ٢٤ی نۆڤامبر، بە بۆنەی “رۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی بەرانبەر بە ژنان”، بە هەوڵی ٨ هەشت رێکخراوی ژنانی رۆژهەڵاتی کوردستان، کۆبوونەوەیەک لە شاری ستۆکهۆڵمی سوید پێکهات.

لە کۆبوونەوەی ئاماژەپێکراودا، حەوت ژنی کورد، کە ئەزموونی زیندانیکران لە سەردەمی کۆماری ئیسلامی ئێرانیان  هەیە، باسیان لە بەسەرهاتی خۆیان، گیراوانی تری ژن و ئەندامانی بنەماڵەکانیان لەو قۆناخەدا کرد.

“مینا لبادی”، “شۆعلە قادری”، “شیرین جەلالی”، “نگین شێخولئیسلامی” و “شکۆفە قوبادی” لەم کۆبوونەوەدا، هەر یەک بەسەرهاتی خۆی لە زیندانەکانی کۆماری ئیسلامی گێڕایەوە.

زیاتر بخوێنەوە…

:هاوپۆله‌کانNNSROJ