Archive

Archive for كانونی یه‌كه‌م, 2012

دڵنیا بن/ جه‌لال مه‌له‌کشا

31 كانونی یه‌كه‌م 2012 لێدوانێک بنووسە

من گوڵێکم
بتانەوی و نەتانەوی
لەم شۆرەکاته رواوم
ئێوەی دڕکیش …
رق و کینەی هەموو دنیا کۆ کەنەوە

دڵنیا بن … دەستان ناگا
به تروپکی بەرزی ناوم!
ئێوه چین من بتاندوێنم
من شاعیری دڵی خۆمم
من هەر ئاواز بو خۆم و بۆ دڵدارەکەی خۆم دەخوێنم
Advertisements
:هاوپۆله‌کانPoemMusic

تا خاکی له‌ خاچ دراوم/ ره‌فیق سابیر

31 كانونی یه‌كه‌م 2012 لێدوانێک بنووسە

تا خاکی له‌ خاچ دراوم
ئاو و ئاسمان و مێژووی دزراوم
نه‌سێنمه‌وه‌
له‌ سروشتی ئینسانیتان به‌ گومانم
له‌ هاوسێیی،هاوئایینی،به‌ ناسینتان
په‌شیمانم،په‌شیمانم،په‌شیمانم

:هاوپۆله‌کانPoemMusic

بەدەپە تاکە پارتی ئۆپۆزیسیۆن لە تورکیا

31 كانونی یه‌كه‌م 2012 1 comment

پارلەمانتارانی پارتی ئاشتی و دێمۆکراسی/بەرەی رەنج،  لە ساڵی ٢٠١٢ی زایینی دا سەدان پڕۆژەیاسایان پێشکەش بە پارلەمان کرد، سەدان پرسیاریان لە وەزیرانی کابینەی ئەردۆغان کرد و سەدان کۆبوونەوەی هەفتانە و کۆنفڕانسی چاپەمەنییان سازدا و جگە لەوەش خاڵی هەرە بەهێزی ئەو پارتە و جیاوازی لەگەڵ پارتەکانی سیستەم ئەوە بوو کە خەباتیان لە ناو پارلەمانەوە گواستەوە بۆ ناو شار و کۆڵانەکان و بە پێچەوانە لە کۆڵانەکانەوە بۆ پارلەمان و بە مانای راستەقینە دەنگی گەل لە باڵاترین ناوەندی بڕیاردەری وڵات بوون.
پارلەمانتارانی بەدەپە لەو ساڵەدا:
٦٤٣ جار لە سەر کورسی مەجلیس ئاخافتن
٥٦٨ پرسیاریان ئاراستەی وەزیران و بەرپرسانی تورک کرد و ناچار بە وەڵامدانەوەیان کردن
٦٣ پێشنیاری یاساییان پێشکەش کرد
٢٦٠ پێشنیاری لێکۆڵینەوەیان پێشکەش کرد
٢٩ کۆبوونەوەی هەفتانەیان ئەنجام دا
١٦٥ جاریش کۆنفڕانسی چاپەمەنییان سازکرد
١٨٨٦ جاریش پرسیاریان ئاراستەی پارلەمان، سەرۆک وەزیر، کابینەی وەزیران و دام و دەزاگاکانی حکوومەت کرد

زیاتر بخوێنەوە…

:هاوپۆله‌کانComment

ئۆجالان هەفتەی ٣ کاتژمێر دەتوانێ لەگەڵ گیراوەکانی تر قسە بکات

30 كانونی یه‌كه‌م 2012 2 comments

نوێنەری جەهەپەی ئەزمیر رۆژی رابردوو لە پارلەمانی تورکیا پرسیاری وەزعی ئۆجالان لە گرتووخانەی ئیمراڵی کرد. وەزیری دادی تورکیا وەڵامی داوە:
بە گوێرەی سەعدوڵا ئەرگین، ئۆجالان هەفتانە پێنج کاتژمێر دەتوانێ دیدار لەگەڵ ٥ گیراوەکەی دیکە کە دوو سێ ساڵ لەمەوبەر براونەتە ئیمراڵی دیدار و کایە بکات.
رۆژانی سێشەممە کاتژمێرێک بەسکێتباڵ و رۆژانی هەینی کاتژمێرێک والیباڵ دەکات
ساڵ و نیوێکە کە ئۆجالان رێگە نادرێ چاوی بە پارێزەرانی بکەوێ
دوو شەو لەمەوبەر، ئەردۆغان بە تەرەتەی وت کە هەر ئێستا دیدار لەگەڵ ئۆجالان بۆ چارەسەری کێشەی کورد بەردەوامە

زیاتر بخوێنەوە…

:هاوپۆله‌کانComment

مەڵبەندی هونەری ماملێ خەڵاتی ئەمساڵی خۆی پێشکەش بە “عەزیز شاڕوخ” کرد+ وینە

30 كانونی یه‌كه‌م 2012 لێدوانێک بنووسە

NNS ROJ: خەڵاتی هونەری “مەڵبەندی هونەری ماملێ” بۆ ساڵی ٢٠١٢ی زایینی، پێشکەش بە هونەرمەندی بەناوبانگی رۆژهەڵاتی کوردستان “عەزیز شاڕوخ کرا”.

بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی بە ناوەندی نووچە و شرۆڤەی رۆژ گەیشتووە، خەڵاتی ساڵی ٢٠١٢ی “مەڵبەندی هونەر ماملێ”، لە رێووڕەسمێکدا کە لە مهاباد بەڕێوەچووە، بە سترانبێژی بەناوبانگی رۆژهەڵاتی کوردستان “عەزیز شاڕوخ” بەخشراوە.

“مەڵبەندی هونەری ماملێ” هۆکاری پێشکەشکردنی خەڵاتەکە بە “عەزیز شاڕوخ”ی بۆ هەوڵدانی بێ وچاون بۆ “پاراستن و پەرەپێدانی فولکلۆر و هونەری کوردی”ی گەڕاندۆتەوە.

لە لێدوانی مەڵبەندەکەدا هەروەها هاتووە: “مامۆستا شاڕوخ لە پێناو پاراستن و پەرەسەندنی فولکلۆر و هونەری کوردیدا، ساڵانێکی زۆری تەمەنی خۆی بەخت کردووە. لە پەنای ئەم خزمەتەی کە کردوویەتی، هەوڵی ئەوەی داوە کە تەنیا وەک گۆرانیبێژێکی سۆرانیوێژ بەرهەم چێ نەکات و شێوەزارەکانی دیکەشی بە سەر کردوونەوە. ئەو لە زەمەنێکدا کە مۆدێرنییەت دەگەڵ سیاسەتی تەنگ و چەڵەمەی بەر ژیانی فۆلکلۆری کوردی، هاریکار بوون تا بەیت و حەیرانی کوردی لە ناو بچن، جار نا جار خۆی بە زیندووڕاگرتنی ئەم بەشە گرنگەی هونەری کوردی ماندوو کردووە”. زیاتر بخوێنەوە…

:هاوپۆله‌کانNNSROJ

مامۆستایەکی شنۆیی دوو هەفتەیە قۆڵبەست کراوە

30 كانونی یه‌كه‌م 2012 لێدوانێک بنووسە

NNS ROJ: زانرا کە مامۆستایەکی شنۆیی، ماوەی دوو هەفتەیە قۆڵبەست کراوە و لە لایەن ئیتلاعاتی شاری ورمێ’وە لێکۆڵینەوەی لەگەڵ دەکرێ.

بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی لە شاری شنۆی رۆژهەڵاتی کوردستانەوە بە ناوەندی “نووچە و شرۆڤەی رۆژ” گەیشتووە، مامۆستایەکی کورد، بە ناوی “ئازاد رەسووڵ نەژاد”، نزیک بە دوو هەفتە لەمەوبەر، بە هۆکارێکی نادیار، لە لایەن هێزەکانی سەر بە ئیتلاعاتی شارەکە قۆڵبەست کراوە.

سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی ناوبراو بە NNS ROJی راگەیاند کە بنەماڵەی ئەو مامۆستا کوردە، سەرەڕای بەدواداچوونی زۆر، تا ١٠ رۆژ دوایی قۆڵبەستکرانی، هیچ زانیارییەکیان سەبارەت بە چارەنووسی کوڕەکەیان دەست نەکەوتبوو.

پاشان ئیتلاعاتی شاری ورمێ بە بنەماڵەی “ئازاد رەسووڵ نەژاد”ی راگەیاندبووە کە ناوبراو لای ئەوانە و خەریکە لێکۆڵینەوەی لەگەڵ دەکرێ. سەرچاوەکە دەشڵێ کە بنەماڵەی ئەو مامۆستا گیراوە، بە شێوەی نافەرمی ئاگادار کراونەتەوە کە مومکینە لە رۆژانی داهاتوودا، کوڕەکەیان بە تۆمەتی “هاوکاری و پێوەندی لەگەڵ حیزبێکی کوردستانی” دادگایی بکرێ.

:هاوپۆله‌کانNNSROJ

ئەگەری لەسێدارەدانی گیراوێکی کورد لە ئارادایە

30 كانونی یه‌كه‌م 2012 لێدوانێک بنووسە

behruzalxaniNNS ROJ: دادگایەکی پێداچوونەوەی پارێزگای ورمێ بڕیاری لەسێدارەدانی “بێهرووز ئالخانی” پەسەند کرد و ئەمەش مەترسییەکان لەمەڕ ئەگەری جێبەجێکردنی حوکمەکە زیاتر دەکات.

زانرا کە لقی ١٠ی دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای ورمێ، بڕیاری دادگایی سەرەتایی بەرانبەر بە گیراوی سیاسی کورد “بێهرووز ئالخانی” وەک خۆی پەسەند کردۆتەوە.

چالاکانی مافی مرۆڤ لە ئێران، پشت بەستوو بە لێدوانی ئەندامێکی بنەماڵەی ئەو گیراوە، رایگەیاند کە بە پەسەندکرانی حوکمی ئێعدامی ئەو گیراوە کوردە، ئیتر هیچ بەربەستێکی یاسایی لە پێش جێبەجێکردنی ئەو حوکمە نەماوە.

زیاتر بخوێنەوە…

:هاوپۆله‌کانNNSROJ