Archive

Archive for كانونی دووه‌م, 2013

بێژی چەندەمان کۆنترگەریلا بین؟ عاکف باقی/ رادیکاڵ *

31 كانونی دووه‌م 2013 1 comment

gladio

لە تورکییەوە: مەسعوود مەناف
پێشەکی وەرگێڕ: ئیدارەی شەڕی تایبەت/ گلادیۆ: پاش جەنگی جیهانی دووهەم و هاوکات لە گوڕگرتنی شەڕی سارد، ئەمریکا و بریتانیا و ئەندامانی تری ناتۆ، هەستیان بە مەترسی پەرەسەندنی کۆمۆنیسم لە وڵاتانی ئەندامی ناتۆ و ڕۆژئاوایی ئەورووپا کرد. هەر بۆیەش ڕێکخراوەیەکی نهێنیان بە ناوی “گلادیۆ” دامەزراند. “گلادیۆ” وشەیەکی لاتینی و بە مانای “شمشێر”ە و ئەرکی سەرەکی، بەرەنگاربوونەوەی هەرچەشنە پەرەسەندنێکی سیاسی، ئابووری و کۆمەڵایەتی کۆمۆنیسم و شوێندانەری یەکێتی سۆڤیەت و دەسەڵاتی پاکتی وارشۆ لە وڵاتانی بلۆکی ڕۆژئاوا بوو. لق و پۆپەکانی “گلادیۆ” هێدی هێدی هەموو وڵاتانی ئەورووپا و تەنانەت ئەمریکای لاتینیشی داگرت. گلادیۆ وەک ڕێکخراوی شاراوە و پشت پەردەی ناتۆ، هەرچی تیرۆر و ئیشی نایاسایی بوو، ئەنجامی دەدا. بۆ وێنە لە ئیتالیا، سەدان ئەندامی پسپۆری تایبەتی هەبوو کە لە لایەن دەزگاکانی سیخوڕی ئەمریکا، بریتانیا و وڵاتانی تری ناتۆوە پەروەردە کرابوون و دەستیان لە دەیان تیرۆر و تەقاندنەوە و هتد هەبوو. بە واتایەکی تر، دەستی شاراوەی دەوڵەتان بۆ ئەنجامی کردەوەگەلی نایاسایی بوو. لە سەرەتای دەیەی نەوەتی زایینی، دادوەرێکی ئیتالیایی، کاتێک لێکۆڵینەوەی لە ناو بەڵگە نهێنییەکانی دەزگای سیخوری وڵاتەکەی دەکرد، هەندێک سەرەداوی گرینگی لەمەڕ پێوەندی چەند تەقینەوە و تیرۆر لەگەڵ دەزگایەکی سێبەری گرێدراوی ناتۆ کەوتە دەست. ئەو دادوەرە بەدوایی مەسەلەکە دا رۆیشت و پاش ماوەیەک ڕیشەی گلادیۆی لە وڵاتەکەی ویشکاند. کار گەیشتە ئەو رادەیە کە پارلەمانی ئەورووپاش، بە فەرمی دانی بەوە نا کە لە ماوی 40 ساڵی ڕابردوو دا، تەشکیلاتێکی نهێنی ژێر چەتری ناتۆ بە ناوی گلادیۆ چالاکی کردووە و لە هەموو ئەورووپا لق و پۆپی هەبووە. لە تورکیا، گلادیۆ بە هاوکاری سی ئای ئەی و ناتۆ، بە نهێنی و لە ژێر ناوی “ئیدارەی شەڕی تایبەت” پێکهات. ئەو ڕێکخراوە لە ژێر چەتری سەرفەرماندارێتی ئەرتەشی تورکیا چالاکی کۆنتراگەریلایی دەکرد.

زیاتر بخوێنەوە…

Advertisements
:هاوپۆله‌کانNNSROJ

برایانی ئەفشاری لە گرتووخانەی ورمێ لە رەوشێکی نالەبار دان

31 كانونی دووه‌م 2013 لێدوانێک بنووسە

بارودۆخی جه‌سته‌یی “عه‌لی ئه‌فشاری”، گیراوی سیاسی كوردی مه‌حكوم به‌ ئێعدام، به‌ هۆی خوێنرێژی دەروون جەستەیی و چڵكکردنی شوێنی برینەکەی، خەراپ راگەیاندراوە. ناوبراو لە کاتیقۆڵبەستکرانیدا، گوللەی بەرکەوتووە و ئه‌شكه‌نجەی‌ له‌ زیندانی ناوه‌ندی ورمێ و دەرمان نەکرانی لە لایەن ئەشکەنجەگەرانەوە، نە تەنیا بۆتە هۆی چڵککردنی برینەکەی، لە سەتا سی جەستەشی لەکار کەوتووە و بە گشتی دۆخی تەندرووستییەکەی خراپتر کردووە. به‌ پێی هه‌واڵی كه‌مپه‌ینی به‌رگری له‌ زیندانیانی سیاسی و مه‌ده‌نی، عه‌ڵی ئه‌فشاری و حه‌بیب ئه‌فشاری دوو برای مه‌هابادی مه‌حكوم به‌ ئێعدامن و جگە لەمان، دوو برای تریشیان، هەر بە تاوانی سیاسی، لە گرتووخانەی ورمێ توندکراون و مافی چاوپێكه‌وتنیان لێ زه‌وت كراوه‌…

:هاوپۆله‌کانComment

دەتەپەییەکان بی تاوان دەرچوون!

31 كانونی دووه‌م 2013 لێدوانێک بنووسە

شەش حەوت ساڵ لەمەوبەر، ٩٨ شارەداری کورد و ٨ بەرپرسی باڵای پارتی کۆمەڵگای دێمۆکراتیکی ئەوکات/ بەدەپەی ئێستا، سەبارەت بە باروودۆخی عەبدوڵا ئۆجالان، رێبەری گیراوی پەکەکە، لێدوانێکی هاوبەشیان دابوو و دادوەری تورک، بە پەلە و بە بیانووی ئەوەی کە گۆیا پڕۆپاگەندەیان بۆ تیرۆریزم کردووە و خەڵکیان بەرەو ئەنجامی تاوان هان داوە، دۆزی لەبەرانبەر کردبوونەوە. دادوەر، ئەوکات داوای بیست ساڵ زیندانی بۆ ئەو سیاسەتمەدارە کوردانە کردبوو بەڵام ئەمڕۆ، دۆزەکە بە شۆرانەوەی ئەو کەسانە لە تۆمەتەکە شۆرانەوە و دۆسیەکە قەپات کرا. شایانی باسە کە مانگی دێسامبری ساڵی ٢٠٠٩ی زایینی، بەدەپە بە هۆکارگەلیک وەک هەوڵدان دژ بە ئاسایشی نیشتمانی تورکیا و پێوەندی ئۆرگانیک لەگەڵ پەکەکە و هاندانی هاوڵاتیان بۆ ئەنجامی توندوتیژی و تاوان دژ بە حکوومەت و شتی، لە لایەن دادگای دەستووری بنەڕەتی تورکیاوە داخرابوو و قەدەخەی سیاسی خرابوویە سەر ٨ پارلەمانتار و ٢٢١ سیاسەتمەداری تری حیزبەکە،  بەڵام بەر لە داخرانی، کوردانی باکوور، پارتی زاپاس، واتە “پارتی ئاشتی و دێمۆکراسی”یان دامەزراندبوو.

:هاوپۆله‌کانComment

ریزبەندی ئازادی چاپەمەنی لە ناو ١٧٩ وڵات بە گوێرەی رێکخراوی هەواڵنێرانی بێ سنوور:

30 كانونی دووه‌م 2013 1 comment

ئێران – ١٧٤
چین- ١٧٣
تورکیا- ١٥٤
رووسیا- ١٤٨
ئیتالیا- ٥٧
فەڕەنسا- ٣٧
ئازادترین وڵاتانی جیهان بۆ رۆژنامەنووسان: فینلاند، هولەند و نۆروێژ
خراپترین وڵاتەکان: سۆمالی ١٧٥، سووریا ١٧٦ و … کۆرەی باکوور لە پلەی ١٧٨ و ئێریترە لە پلەی ١٧٩

:هاوپۆله‌کانComment

دوا زانیاری سەبارەت بە تیرۆرەکەی پاریس:

30 كانونی دووه‌م 2013 لێدوانێک بنووسە

“لاورێنت بیلی”، باڵوێزی فەڕەنسا لە تورکیا لە لێدوانێکدا بۆ رۆژنامەی “یەنی شەفەق”ی ئەو وڵاتە سەبارەت بە تیرۆری سیاسەتمەدارانی کورد لە پاریس وتی: بە راستی فەڕەنسا بە بیستنی هەواڵی تیرۆری ئەو کەسانە شۆکە بوو. ساڵەهابوو کە رووداوێکی لەم چەشنە لەو وڵاتە نەقەومابوو. چەند خۆپێشاندانیی ناڕەزایەتی زۆر گەورە لە پاریس ئەنجام درا، خەڵکی فەڕەنسا، پێشووتر، هەرگیز ئەوەندە کوردەی بە یەکەوە نەدیتبوو. ئیستخباراتی فەڕەنسا و دەزگای هەواڵگری تورکیا[میت] بە شێوەیەکی هەماهەنگ خەریکە بەدواداچوونی دۆسیەکە دەکەن.

باڵوێزی فەڕەنسا هەروەها گوتی: عومەر گونەی، لە ئاکامی کۆنترۆڵکردن و وردبوونەوە لە ٣ هەزار و ٥٠٠ کاتژمێر گرتەی ڤیدیۆیی دۆزراوەتەوە. ناوەڕۆکی پێوەندییە تەلەفۆنییەکانی گونەی لە دەستی پۆلیس دایە. ئەو کەسە کۆمەڵێک لێدوانی دژ بە یەکی داوە. بۆ وێنە دەڵێ فڵان کات لە فڵانە شوێن بووم کەچی لە ڤیدیۆکان، رێک پێچەوانەکەی دەردەکەوێ. لە سایەی سەری گونەی، زانیاری و وردەکاری زیاتریش دەخەینە دەست. ناوبراو تا ئێستاش ئەنجامی جەنایەتەکەی قەبووڵ نەکردووە. وەڵامی ئەو پرسیارە کە کێ عومەر گونەی بەکارهێناوە، تا ئێستاش روون نییە بەڵام گومانمان لەوە نییە کە ئەو بکەری جەنایەتەکە بێت بۆیە کە دادوەری پاریس وتی کە ناوبراو بە تۆمەتی کوشتنی سی کەسەکە، رادەستی دادگا دەکرێ، دادوەڕی فەڕەنسا، تا بەڵگەی جیددی نەبێ، هەرگیز بڕیاری لەم چەشنە نادات. لێکۆڵینەوەکان لە سەر تیرۆری سێ ژنە سیاسەتمەدارەکە لە فەڕەنسا درێژەی هەیە.

:هاوپۆله‌کانComment

پەکەکە چەند ئەندامی هەیە؟

30 كانونی دووه‌م 2013 لێدوانێک بنووسە

کۆمیسیۆنی مافی مرۆڤی پارلەمانی تورکیا راپۆرتێکی ٣٢٥ لاپەڕەیی سەبارەت بە پەکەکە ئامادەکردووە کە هەندێک ئاماری سەرنجڕاکێشی تێدایە:
– بە گوێرەی راپۆرتەکە، پەکەکە ٢٠ هەزار ئەندامی هەیە کە نزیک بە ٦٠٠٠ ئەندامی، چەکدارن و لە چیاکانی قەندیلن.
– لە سەتا ٧٣ی ئەندامانی لەدایکبوویی تورکیان[لە سەتا ٩ی ئەو هەژمارە لە ئەورووپاوە دەچنە قەندیل یا دەبنە ئەندامی فەرمی پەکەکە] لە سەتا ١٢ی لە رۆژئاوای کوردستانەوە هاتوون و لە سەتا ١٠ی لە رۆژهەڵاتی کوردستانەوە و لە سەتا ٣ش لە باشووری کوردستانەوە تەڤلی ئەو حیزبە بوونە.
– لە سەتا ١٦ی ئەندامانی پەکەکە، لەدایکبووی ئامەد/دیاربەکرن، لە سەتا ١٣ ماردینی و لە سەتا ٨ی لە هەرێمی وان/سەرحەد و لەوەش گرینگتر، لە سەتا ١٦ لە ئیستانبووڵەوە تەڤلی پەکەکە دەبن. بەڵام زۆرترین گەریلا گیان لەدەست داوەکان، لەدایکبووی شڕناخن.
– لانیکەم نیوەی ئەندامانی چەکداری پەکەکە/ هێزی گەریلا/ واتە نزیک بە ٣٠٠ کەس/ لە ناوخۆی تورکیا جمووجۆڵ دەکەن.
– کۆمیسیۆنی مافی مرۆڤی پارلەمانی تورکیا دەڵێ کە لە هەرێمی دەرسیم، جگە لە پەکەکە، ٣ گرووپی تری چەکدار چالاکی دەکەن کە بریتین لە پارتی مائۆئیست کۆمۆنیست، پارتی کۆمۆنیست/مارکسیست، لێنینیست و تیککۆ، کە پارتێکی تری کۆمۆنیستی مارکسیست لێنینیستە.

:هاوپۆله‌کانComment

ئێران لە ساڵی ٢٠١٣دا رووبەڕووی سێ قەیران دەبێتەوە

29 كانونی دووه‌م 2013 لێدوانێک بنووسە

NNS ROJ: مارک کاتز، پرۆفسۆری زانستە سیاسییەکان لە زانکۆی “جۆرج ماسۆن”ی ئەمریکا، لە وتارێکی تایبەتدا بۆ سی ئێن ئێن، باسی لەوە کردووە کە لە ساڵی ٢٠١٣ی زایینیدا، دەسەڵاتدارانی ئێران هاوکات لەگەڵ زیادبونی گرفتی بەردەوام و رووخێنەری ئابووری، رووبەڕووی سی قەیرانی گەوەرەتر دەبنەوە.

بە گوێرەی ئەو ئاکادێمیسییەنە یەکەم قەیڕان، هەڵبژاردنی سەرۆک کوماری لە ١٤ یوونی ٢٠١٣یە بەم هۆیە کە شەڕی دەسەڵات لە ناو کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامی و بە هۆی ئەم کاریگەرییەی کە شۆرشی وڵاتانی عەرەبی هەیبووە، ئەگەری سەرهەڵدانی شۆرشێکی جەماوەری لەم ئێرانیش زیاتر دەکات.

دوهەم قەیران، رەوشی تەندروستی نالەباری “سەید عەلی خامەنەیی”، رێبەری ئایینی ئێران و ئەگەری مردنی ناوبراوە. بە گوێرەی مارک کاتز، خامنەیی، لە ساڵی ٢٠١٣دا، تەمەنی دەبێتە ٧٣ ساڵ – و ئەگەرچی لە بەراورد خومەینی کە لە تەمەنی ٨٦ سالیدا مرد- زۆر نەبی، بەڵام بە پێی زانیاری باوەرپێکراو، خامەنەیی لە بارودۆخێکی زۆر نالەباری تەندروستی دایە و ئەگەری لاوازی و لەکارکەوتن و یا مردنی چاوەروانکراوە. بارودۆخی ئەورۆی دەسەڵاتدارانی ئێران وەک ساڵی ١٩٨٩ [کاتی مردنی خومەینی] نیە و بە وتەی ئەو پرۆفیسۆرە نە کەس دەتوانێ دەسەڵاتی یەکەم بێت و نە ناوەندە هەڵنەبژێردراوەکانیش، لە ئەگەری مردنی خامنەییدا، دەتوانن کونترۆڵی وەڵات بکەن.

زیاتر بخوێنەوە…

:هاوپۆله‌کانNNSROJ