Archive

Archive for شوبات, 2013

سەرکۆمارەکانی ئێران!

Iran Presidency

Iran Presidency

Advertisements
:هاوپۆله‌کانPhotoStory

جانگۆی ئازادکراو، لینکۆڵن و ئارگۆ …

421896_10200537849676380_1889202500_nجانگۆی ئازادکراو: فیلمێکی وێستێرنه بەڵام، وێستێرنی تارانتینۆیی. فیلمەکە بەسەرهاتی سپیپێستێکی ئەمریکایی[بە رەچەڵەک ئاڵمانی] بە ناوی “دوکتۆر شۆڵتس”ە کە سەرقاڵی دۆزینەوەی بکوژ و جەنایەتکارە داواکراوەکانە و بە کوشتنیان، پاره لە حکوومەت وەردەگرێ. ناوبراو بە هەڵکەوت، کۆیلەیەکی رەشپێست، بە ناوی “جانگۆ” ئازاددەکات و دەیکا بە یاریدەدەری خۆی. جانگۆ، کە ئێستا کۆیلەیەکی ئازادکراوە، بە سەختی لە لایەن سپیپێستان و تەنانەت رەشپێستانی هاوشێوەشی قەبووڵ دەکرێ و هەموو بە سەرسوڕمانەوە سەیری دەکەن. ئامانجی جانگۆ سەرەتا تۆڵەسەندنەوە لەو کۆیلەدارە سپیپێستانەیە کە ئازاریان داوە و دواتر، رزگارکردنی هاوسەرەکەیەتی کە لە لایەن ساماندارێکی بێ رەحم بە ناوی[کاڵوین کێندی] کە لێئۆناردۆ دی کاپێریۆ، رۆڵەکەی دەگێڕێ هەوڵ دەدات. کاڵوین، مرۆڤێکی بێ بەزەیی و نەخۆشە و حەزی لە کۆیلەدارییە و کۆیلەکانی تا سنووری مەرگ ئازار دەدات و …

زیاتر بخوێنەوە…

:هاوپۆله‌کانComment

ئارەق سەگی گیانی چەندین کوردی گرت

27 شوبات 2013 2 comments

لە سنە، ئارەقی دەستسازیان خواردۆتەوە و دەگووترێ سی چل نەفەر گیانیان لەدەست داوە یا ژەهراوی بوونە!

:هاوپۆله‌کانComment

دوو ژنی تری کورد گیانیان لەدەست دا

NNSROJ: زانرا کە کیژێکی کورد لە ژاوەرۆی سنە، پاش دەستدرێژی سێکسی لە لایەن ئەندامێکی ئیتلاعاتی سپای پاسداران، خۆی سووتاندووە و گیانی لەدەست داوە و ژنێکی تریش لە گوندێکی سەر بە سەوڵاوای مەریوان لە لایەن مێردەکەیەوە کوژرا.

بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی بە ناوەندی نووچە و شرۆڤەی رۆژ گەیشتووە، چەند رۆژ لەمەوبەر، کیژێکی کورد بە ناوی “شادیە ب.”، خەڵکی “بێساران”ی سەر بە ژاوەرۆی سنە، پاش ئەوەی کە لە لایەن ئەندامێکی سپای پاسدارانەوە دەستدرێژی سێکسی کرایە سەر، خۆی سووتاند و دواتر بە هۆی کاریگەربوونی برینەکانی گیانی لەدەست دا.

بە گوێرەی سەرچاوەکە، بنەماڵەی ئەو کچە کوردە، سکاڵایەکیان لە بەرانبەر “ج. چاووشی”، کەسی دەستدرێژیکەر، تۆمار کردووە بەڵام پاش هەڕەشەی ئیتلاعاتی سەوڵاوا، بنەماڵەی قوربانی وازیان لە سکاڵاکە هێناوە و دۆسیەکە، بێ سزادانی تاوانبار داخراوە. زیاتر بخوێنەوە…

:هاوپۆله‌کانNNSROJ

ناساندن و لێکدانه‌وه‌ی شێعری “نالی”، مژاری دوا هەژماری گۆڤاری زرێبارە

NNSROJ: دوا هەژماری گۆڤاری زرێبار، بەرهەمی ناوەندی زانستی ـ فەرهەنگیی رۆنان لە مەریوان، بۆ لێکدانەوەی بەرهەمەکانی شاعیری کلاسیکی کورد مامۆستا نالی تەرخان کراوە.

وەرزنامەی کولتووری، ئەدەبی، کۆمەڵایەتیی زرێبار، کە لە لایەن ناوەندی زانستی- کولتووریی رۆنان لە مەریوانی رۆژهەڵاتی کوردستان چاپ و بڵاو دەبێتەوە، لە لێدوانێکی کورتدا سەبارەت بە ناوەرۆکی گۆڤارەکە نووسیویەتی: “گۆڤاری زرێبار فایلی ئه‌م ژماره‌ی خۆی [٨٠،٧٩] بۆ ناساندن و لێکدانه‌وه‌ی لوتکه‌ی به‌رزی شێعری کلاسیکی کوردی، ‘مامۆستا نالی’ ته‌رخان داوه.”

ناوەندی رۆنان هەروەها دەڵێ “نالی، بناغه‌دانه‌ری ره‌وتی زمانیی/شێعری نوێ، واته کوردی/سۆرانی، وه‌کوو خاڵی ده‌سپێکی زمانی ستانداردی کوردی و هه‌روه‌ها داهێنه‌ری فۆرمێکی جیاواز له شێواز و پێکهاته‌ی ئه‌ده‌بی زاره‌کی، ده‌ناسێندرێت. نالی که ئیده و خه‌یاڵی تیژڕه‌و و هه‌ورازی له غوربه‌ت و نۆستالێژیای نیشتمان و هه‌روه‌ها ئه‌ویندارێتیدا پێگه‌یاندووه، بنه‌مایه‌کی پته‌وی بۆ ئاسۆی زمان و شێعری کوردی دامه‌زراندووه و ئێستاش که ئێستایه، تیشک و رووناکیی له هه‌موو ده‌قه ئه‌ده‌بی و شێعرییه‌کاندا به‌رده‌وام و ئاماده‌یه”.

زیاتر بخوێنەوە…

:هاوپۆله‌کانNNSROJ

بەرەو هەشتی مارس!

1 … بۆ چما پیاو دەوێرێ پشتیوانی لە ژنان، چالاکی و تێکۆشانیان بۆ دەستەبەرکردنی مافەکانیان بکات؟ بۆ چما دەوێری سەبارەت بە مەسەلەی ژنان دوو وشە بنووسی؟ لە هەردووک لاوە هێرش دەکەنە سەر!
هەندێک پیاو بەوە تۆمەتبارت دەکەن کە لەبەر خۆشیرنکردن لەبەر چاوی ژنان، پشتیوانییان لێدەکەی! هەندێکی تر، وەک “خوێڕی” و “مایەی شەرمی پیاو”ان دەبینن! رێک وەک کەسێک کە خیانەتی بە “پیاو”ەتی کردووە! هەندێکی تریش، بێ ئەوەی چییان لێ دیتبی، بەوەت تۆمەتبار دەکەن کە خۆت، هێستا دژ بە ژنان و مافەکانیانی.
ژنەکانیش کە هەر هیچ! یەک دەڵێ، تۆ پیاوی، حەقت نییە باس لە کێشە و ئازارەکانی ئێمە دەکەی! پێویستمان بە نوێنەر و وتەبێژ نییە! ئەوەی تر دەڵێ بڕۆ لە خۆت و بنەماڵەتەوە دەستپێبکە. ئەوەی تر دەڵێ “بڕۆ چاوی راستی هەژدیها حەوت سەرەکەی پشت کێوی قافم بۆ بێنە، جا وەرەوە باوەڕت پێدەکەم”! کە بۆت هێنا دەڵێ هەژدیهاکە “مێ” بوو هەر دوژمنی ژنان، هەی بیپ بیپ بیپ.
خافڵ لەوەی کە خەبات بۆ یەکسانی و کۆتایی هێنان بە چەوسانەوەی ژنان و ئازار و نەهامەتییەکانیان، بە تێکۆشانی هەردوو رەگەزی نێر و مێ مسۆگەر دەبێ نەک بە فێمینیست بازی و قسەی زل زلی پیاوانی بە رەواڵەت لایەنگری یەکسانی ! زیاتر بخوێنەوە…

:هاوپۆله‌کانComment

ئەگەر پیاوی!

نۆ سەربازی کورد لە بنکەیەکی ژاندرمەی تورکیا، لە ئاگری، لە لایەن ئەفسەر و سەربازانی تورکەوە هێرشیان کرایە سەر و ئەشکەنجەکراون. هەر نۆ سەربازەکە، بە فەرمی شکایەتنامەیەکیان لای کۆمەڵەی مافی مرۆڤ/لقی وان/ تۆمار کردووە بەڵام بنەماڵەکانیان بە هۆی گووشاری ناوەندە سەربازییەکان، خۆ تۆمارکردنی سکاڵا لە دادگا دەبوێرن!

جەهەپە: تورک و کورد یەکسان نین!
ئاکەپە: ئێمە دژ بە هەموو چەشنە ناسیۆناڵیسمێکن!

قڵچدارئۆغڵوو روو لە ئەردۆغان: ئەگەر پیاوی بڕۆ ئەو قسانە لە “ریزە” بکە!
[ریزە، شaرێکی باکووری تورکیا، لە کەناری دەریای رەش. خەڵکەکەی به تورکیایەتی تۆخیانەوە ناسراون]
ئەردۆغان روو لە قڵچدارئۆغڵوو: ئەگەر پیاوی ئەو قسانە لە دەرسیم بکە!

:هاوپۆله‌کانComment