Archive

Archive for ئازار, 2013

پێشەوا قازی محەمەد: کە من مردم، کـــورد نامرێ

مەزاری پێشەوا قازی محەمەد و سەیف و سەدری قازی لە مهاباد

مەزاری پێشەوا قازی محەمەد و سەیف و سەدری قازی لە مهاباد

Advertisements
:هاوپۆله‌کانPhotoStory

گوازتنەوەی کوردپوورەکان بۆ ئیتلاعاتی ورمێ، نیگەرانی بنەماڵەکەیانی زیاتر کردووە

NNSROJ: زیاتر لە سێ هەفتە بەسەر قۆڵبەستکرانی برایانی کوردپوور تێپەڕبووە و دەگووترێ تا مانگێک ئیزن بە کەس نادەن کە پێوەندی بەو دوو رۆژنامەنووسە دەستبەسەرەوە بگرێ.

به گوێرەی ئەو زانیارییانەی بە ناوەندی نووچە و شرۆڤەی رۆژ گەیشتووە، دادگای شۆڕشی ئیسلامی مهاباد، بە شێوەی نافەرمی بە بنەماڵە و پارێزەری “خەسرەو و مەسعوود کوردپوور”ی راگەیاندووە کە ماوەی دەستبەسەرکرانی ئەو دوو برا رۆژنامەنووسە تا مانگێک درێژکراوەتەوە.

رۆژی شەممەی سەرەتای ئەو هەفتە، دادگای مهاباد، بێ ئەوە هۆکارەکەی روون بکاتەوە و زانیاری زیاتر بدات، به بنەماڵەی کوردپووری راگەیاندبوو کە “خەسرەو و مەسعوود کوردپوور” بۆ ورمێ راگوێزراون.

زیاتر لە سێ هەفتە بەسەر قۆڵبەستکرانی ئەو دوو رۆژنامەنووسەدا تێپەڕبووە بەڵام تاکوو ئێستا ئیزن نە بە پارێزەر و نە بە بنەماڵەکانیان دراوە کە چاویان بەو دوو رۆژنامەنووسە بکەوێ یا لە رێگەی تەلەفۆنەوە لە حال و رەوشیان ئاگادار ببن.

زیاتر بخوێنەوە…

:هاوپۆله‌کانNNSROJ

شارەداری وان ئازاد کرا

29 ئازار 2013 6 comments

bdpkayaNNSROJ: پاش تێپەڕبوونی زیاتر لە نۆ مانگ، ١٣ گیراوی سیاسی، کە لە ناویاندا، شارەداری وان، سەرۆکی پێشووی بەدەپەی شارەکە و چەند سیاسەتمەداری تری کوردی تێدایە، ئازاد کران.

ئەمڕ ئێوارە[٢٩ی مارس]، لقی چواری دادگای تاوانی گرانی وان، حوکمی ئازادکردنی سێزدە گیراوی دۆزی کەجەکەی دا کە لە ناویاندا “بەکر کایا” شارەداری وان، “موراد دورماز و عەبدولکەریم سایان” شارەدارانی ئۆزاڵپ و ئەدرەمیت و هەروەها “جونەید جانیش”، بەرپرسی بەدەپەی شارەکەی تێدایە.

ئەو پۆلە لە بەرپرسانی بەدەپە، رۆژی ٧ی مانگی ژوئەنی ساڵی رابردوو و لە چوارچێوەی دۆزی کەجەکەدا قۆڵبەست کرابوون.

دوابەدوای مانگرتن لە خواردنی گیراوانی سیاسی و مەدەنی کورد لە گرتووخانەکانی تورکیا، لە زستانی ساڵی رابردوو، کۆمەڵێک گۆڕانکاری لە یاسای سزادانی تورکیادا هاتە ئاراوە و لەو کاتەوە، لە چەند نۆبەدا، هەژمارێکی زۆر لە گیراوانی کورد ئازادکراون.

زیاتر بخوێنەوە…

:هاوپۆله‌کانNNSROJ

یەکێک لە دەستبەسەرکراوانی ئەمدوایانەی سنە ئازاد کرا

NNSROJ: یەکێک لە شەش چالاکە کرێکارییە دەستبەسەرکراوەکانی ئەمدوایانەی سنە، بە سپاردنی بارمتەیەکی ماڵی ئازاد کرا.

“شەریف ساعێدپەنا”، چالاکی کرێکاری، ئەمڕۆ پێنجشەممە[٨ی خاکەلێوە]، به سپاردنی بارمتەیەکی ٧٠ میلیۆن تمەنی، به شێوەی کاتی، لە گرتووخانەی سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان ئازاد کرا.

به گوێرەی “کۆمیتەی هاوئاهەنگی بۆ دامەزراندنی رێکخراوە کرێکارییەکان”، شەریف ساعیدپەنا، ئەندامی کۆمیتەی بەرێوەبەری “یەکێتی ئازادی کرێکارانی ئێران”ە کە رۆژی ٢٠ی رەشەممە، لە ماڵی خۆی لە شاری سنە، لە لایەن ئیتلاعاتی ئەو شارەوە قۆڵبەست کرابوو.

زیاتر بخوێنەوە…

:هاوپۆله‌کانNNSROJ

هیــــوا – Hope

irade

:هاوپۆله‌کانPhotoStory

Full text of Öcalan’s historical Newroz 2013 Statement

Jailed Kurdish leader Abdullah Ocalan, the only prisoner for a decade on the Imrali Island in the Turkish Sea of Marmara. *Translation from Turkish: International Initiative “Freedom for Abdullah Öcalan – Peace in Kurdistan”

I SALUTE THE FREEDOM NEWROZ OF THE OPPRESSED

I salute the people of the Middle East and Central Asia celebrating this awakening, revival and resurgence day of Newroz with extraordinary participation and unity… I salute all the peoples celebrating Newroz, which is the daylight and turning point of a new era, with great enthusiasm and democratic tolerance… I salute all the travellers on this grand path toward democratic rights, freedom and equality… I salute you, the Kurdish people, living at the Zagros and Taurus mountain skirts and in the valleys of the Euphrates and Tigris rivers. I salute the Kurdish people, an ancient people, dwellers in the sacred lands of Mesopotamia and Anatolia, mother to all agricultural, village and urban civilizations…. زیاتر بخوێنەوە…

:هاوپۆله‌کانSw|En|Tr

دەمیرتاش دەڵێ ئۆجالان داوای کشانەوەی گەریلای نەکردووە!

28 ئازار 2013 4 comments

1. سەلاحەدین دەمیرتاش لە وتووێژێکدا لەگەڵ کاناڵی تێلێڤیزیۆنی سی ئێن ئێن تورک وتی کە “ئۆجالان داوای کشانەوەی هێزەکانی پەکەکەی نەکردووە” و لە پەیامەکەی نەورۆزیدا، تەنیا رایگەیاندووە کە “ئامادە ئەو داواکارییە بکات” بە مەرجێک، لە باری یاساییەوە، دۆخێکی گونجاو بۆ ئەو پاشەکشە پێک بێت.
دەمیرتاش دەڵێ کە ئۆجالان، چاوەڕوانی هەنگاوی بەکردەوەی دەوڵەتی تورکیا دەکات و ئەگەر تورکیا وەڵامی ئەو بانگەوازە بداتەوە، ئۆجالان لە رێگەی ئێمەوە، بە فەرمی داوا لە پەکەکە دەکات گەریلاکانی بکشێنێتەوە.
2. سەباحەت توونجەل، نوێنەری بەدەپەیی ئیستانبووڵ لە پارلەمانتارانی تورکیا، بە هۆی زللەیەک کە دوو ساڵ لەمەوبەر، لە ئەفسەرێکی پۆلیسی سیلۆپی شڕناخی دابوو، ٢٥ هەزار لیرەی تورک[٢٥ میلیاردی لیرەی قەدیم] جەریمە کرا.
دەی قەیناکا! زللەکە ٥٠ میلیاردیشی دێنا!
3. ئەردۆغان لە دیداری پارلەمانتارانی حیزبەکەیدا وتی کە ئەگەر ئێستا ساڵی ٢٠٢٣ با، ئاسایی بوو کە نقاشی سیستەمی ئەیالەتی بۆ تورکیا بکەین! لە سەردەمی عوسمانییەکان، تورکیا خاوەنی سیستمی ئەیالەتی بوو!… چەند رۆژ لەمەوبەریش، بەدەپە، بە شێوەی فەرمی، داوای لە کۆمیسیۆنی نووسینەوەی قانوونی ئەساسی کرد کە خۆسەری لە قانوونی نوێدا بگونجێنێ.

:هاوپۆله‌کانComment