ماڵه‌وه‌ > Comment > وتەکانی ئۆجالان لە دیداری وەفدی بەدەپەدا، کە رادیکاڵ ئاشکرای کردن

وتەکانی ئۆجالان لە دیداری وەفدی بەدەپەدا، کە رادیکاڵ ئاشکرای کردن

ئۆجالان لە سەردەمی ئۆزاڵەوە پێداگری لە سەر دێمۆکراتیزاسیۆنی کۆمار دەکەم، بەڵام لێم تێناگەن. دەبێ واز لە هەموو بنەماکۆنەکان بهێنرێ. ئەوەی کە من باسی دەکەم، گۆڕانی تەواوی سیستمە، گۆڕانێکی قووڵ و بنچینەیی، تەنانەت گرینگتر لە هەموو ئەو پێشڤەچوونانەی کە لە مێژووی کۆماردا بینراون. کۆمارێکی تەواو نوێ، دێمۆکراسییەکی رادیکاڵ، دێمۆکراتیزاسیۆنی تەواو عەیاری ئاناتۆلی و مێزۆپۆتامیا. کاتی خۆی ئەگەر لێم تێگەیشتبان، ئەرگەنەکۆن ساز نەدەبوو. ئاکەپەش هەندێک شتی هاوشێوە دێنێتە سەر زمان بەڵام، زۆر سادە و رەواڵەتی!

– هەرچەند دەگووترێ دەستی میت دە تیرۆری پاریس دابووە، بڕواکردنی دژواریش بێ، دەبێ لێکۆڵینەوەی لەسەر بکرێ. میت خۆشی سەری سوڕماوە، کەوایە کودەتا هێستا بەردەوامە.

– با پارلەمانتارانی بەدەپە ئاگایان لە خۆیان بێت. ئەوانیش وەک سەکینە ئامانجن. دەبێ خۆیان بپارێزن، بێ هێزی پاراستنی خۆ، سەردانی هیچ شوێنێک مەکەن. متمانە بە [هێزی پاراستنی]دەوڵەت مەکەن. سینۆپ، دوو جار هێرشکردنە سەر ئەحمەد تورک، ئەوە سەکینە.

– جار جار لە خۆم تووڕە دەبم. ئاخر لە ساڵی ٢٠٠١ەوە تا ٢٠٠٤، شەڕمان هەر یەکجاری راگرت. تورکیا بە هەڵە تێگەیشت! کوتیان پەکەکە کۆتایی هات! شەڕ ڕاوەستاندنی ئێمە هۆکاری سەرکەوتنی ئاکەپە بوو. ئیسلامییەکان ٤٠ ساڵ بوو، خەونیان بە گەیشتن بە دەسەڵاتەوە دەدیت. ئێمە[ناڕاستەوخۆ بە ئاگربەست]، ئیمکانی سەرکەوتنی ئاکەپەمان خوڵقاند کەچی ئەوانیش هەر کە هێزیان گرت، وەک ئاتاتورک، هەوڵی لەناوبردنی ئێمەیان دا. ئێستا ئاکەپە دەیهەوێ هێژمۆنی خۆی بەسەر تورکیادا بسەپێنێ، هەروەک چۆن جەهەپە لە ساڵانی ١٩٢٣ تا پەنجاکان کردی.

– کوشتنی سەکینە، هێرشی سینۆپ بۆ سەر ئێوە[پارلەمانتارانی بەدەپە]، ئۆپێراسیۆنەکانی کەجەکە، هەموویان “بانگێشتی سەرهەڵدان”ن! ١٠ هەزار کەسیان بە تۆمەتی ئەندامەتی کەجەکە گرتووە. ئەوەش جۆرێک کودەتایە دژ بە کورد. دەیانهەویست پارلەمانتارانی بەدەپەش بگرن کە نەمانهێشت! کودەتای تازەی دژ بە کوردان لە بروکسێل و ئەمریکاوە پلانڕێژی دەکرێ. رێککەوتنی کورد-تورک بە قازانجیان نییە.

-لە تورکیا سێ دەوڵەت هەیە کە هاوتەریب خەریکی چالاکین! لە سێ لاوە خەریکی سابۆتەکردنی قۆناخەکەن. لە ئەمریکا، لۆبییەکانی جوولەکە، ئەرمەنی و رۆم، بە شێوەی ستراتێژیک خەریکی دەستێوەردانن. بە قسە دەوڵەت و پارلەمان هەیە بەڵام دەوڵەتی شاراوە، دزەی کردۆتە ناو ئاکەپەش و ناو سەرمایەدارە ئیسلامییەکان و ناو مێدیاش. میت ماوە دزەی بکەنە ناوی. ئەگەر میت بڕووخێ، وتووێژەکانیش کۆتایی پێدێ. فلۆریدا، ناوەندی پێشووی خەباتی کۆنترگەریلاییە. پیلانی کوشتنی پاپ و ئولۆف پالمە و … ئێستا ناوەندەکە “یووتا”یە. سەکینە لە گلادیۆی تازەوە دێت کە لە فلۆریداوە سەرۆکایەتی دەکرێ. سەکینە، لە ئەورووپا، نوێنەرایەتی ئاشتی دەکرد.

– دەبێ کۆمیسیۆنی لێکۆڵینەوە لە راستییەکان دابمەزرێ. شۆڕایەک لە شەویرمەندانی ژیر چاودێری کۆمیسیۆنەکە بکات و گوندە چۆلکراوەکان ئاوەدان بکرێنەوە. تازە ئەو کات دەبێ گەریلا بکێشێتەوە. کە گەریلا کشایەوە، دەبێ بەهێزتر بکرێ. لەگەڵ ئەو بۆچوونە نیم کە دەڵێ ئەگەر هێزی گەریلا پاشەکشە بکا، لاواز دەبێ. کشانەوە تا کشانەوە جیاوازە. دەبێ دوو لایەنە بێ. دەبێ بە بڕیاری پارلەمان بێ، خۆ هەر بە قسەی ئەردۆغان و ئەوەی کە کارمان پێتان نابێ، ناکرێ گەریلا بکێشتەوە. با پارلەمان تەییدی بکا.

-[پارلەمانتارێکی بەدەپە دەڵێ، هەم بەدەپە و هەم پەکەکە، رەوشی ئێوە لە زیندان، وەک مەرجێکی گرینگی دانووستانەکان دەبینن، ئێوە دەڵێن چی؟]، پێویست نە بە حەپسی ماڵ و نە لێبوردنی گشتی دەکات. هەموومان ئازاد دەبین. ئەگەر نەخشەڕێی نوێ قەبووڵ بکرێ، هەموو پیانگێڕییەکان پووچەڵ دەبنەوە، گیراوانی کەجەکەش ئازاد دەبن و … بەڵام ئەگەر ئەو قۆناخە نوێیە نەگاتە چارەسەرییەک، شەڕێک بە بەشداری ٥٠ هەزار کەس ساز دەبێ. بۆیە هیوادارم ئاکەپەش هەڵە نەکا، دەنا قیامەت دەقەومێ.

– سێ نامە دەنووسم، بۆ ئێوە و قەندیل و ئەورووپا. دوو هەفتە باسیان لە سەر بکەن، زۆر بوێرانە مشتومڕیان لە سەر بکەن و وەڵامەکانم بۆ بێننەوە. رەشبین مەبن! خەریکی دانووستانی دوو لایەنە لەگەڵ دەوڵەتین. وەڵامی ئەوەی کە ئاکەپە چەندە راستگۆیە و چەندە ئامادەی قۆناخەکەیە، ئەوەی کە یاسایی دژە تیرۆر، یاسایی پارتە سیاسییەکان، بەنداوی هەڵبژاردن و هتد … بۆ من بهێننەوە. ئەوە نەخشەڕێیە کە من نووسیومە، بە مەبەستی داسەپاندن بەسەرتاندا نییە. گفتگۆی لە سەر بکەن، تێبینییەکانتانی لە سەر بنووسم و ئاگادارم بکەنەوە، پێداچوونەوەئی لە سەر دەکەم.

Advertisements
:هاوپۆله‌کانComment
  1. هیچ‌ لێدوانێک نییە تا ئێستا
  1. No trackbacks yet.

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: