Archive

Archive for نیسان, 2013

ماوەی دەستبەسەرکرانی کوردپوورەکان بۆ مانگێکی تر درێژکرایەوە

30 نیسان 2013 3 comments

NNSROJ: زانرا دادگای مهاباد، بڕیاری دەستبەسەرکرانی برایانی کوردپووری بۆ ماوەی مانگێکی تر درێژ کردۆتەوە.

ئەندامێکی بنەماڵەی کوردپوور بە ناوەندی نووچە و شرۆڤەی رۆژی راگەیاند کە بەرپرسی دۆسیەی برایانی کوردپوور لە دادگای شۆڕشی ئیسلامیی شاری مهاباد، بڕیاری دەستبەسەرکرانی “مەسعوود و خەسرەو کوردپوور”ی بۆ مانگێکی تر درێژ کردۆتەوە.

“عەباس جەماڵی” پارێزەری “خەسرەو کوردپوور”یش وێڕای پشتڕاستکردنەوەی ئەو هەواڵە بۆ ئێن ئێس رۆژ وتی کە “بە مەبەستی بەدواداچوونی دۆسیەکە، سبەی سەردانی دادگای مهاباد دەکات”.

زیاتر بخوێنەوە…

:هاوپۆله‌کانNNSROJ

دۆزی کەجەکە: چەند سیاسەتمەداری تری کورد ئازادکران

30 نیسان 2013 4 comments

NNSROJ: ئەمڕۆ سێشەممە[٣٠ی ئاپریل]، لقی ٢٢ی دادگای تاوانی گرانی ئیستانبووڵ، بڕیاری ئازادکردنی “فاتمە کورتاڵان”، یاریدەدەری سەرۆکی بەدەپە و پارلەمانتاری پێشووی ئەو حیزبە و “تونجای باقرخان”، هاوسەرۆکی پێشووی پارتی گەلی دێمۆکراتیک[DEHAP] و بە گشتی ١٤ سیاسەتمەدار و چالاکی مەدەنی کوردی دا.

سەرجەم ئەو سیاسەتمەدارە کوردانە لە چوارچێوەی دۆزی ناسراو بە کەجەکەدا دەستبەسەر و زیندانی کرابوون.

پاش مانگرتن لەخواردنی گیراوانی کورد لە زستانی ساڵی رابردوو و پەسەندکرانی مافی خۆپاراستن به زمانی کوردی و دەستپێکی خولێکی نوێی وتووێژ لە نێوان کورد و دەوڵەتی تورکیا، ئازادکردنی گیراوانی دۆزی کەجەکە خێراییەکی زۆرتری گرتووە.

زیاتر بخوێنەوە…

:هاوپۆله‌کانNNSROJ

کۆمیسیۆنی ژیران داوای پەروەردە بە زمانی دایک بۆ کوردان دەکات

30 نیسان 2013 1 comment

NNSROJ: لقی باشووری رۆژهەڵاتی “کۆمیسیۆنی ژیران” رایگەیاند کە پاش دیدارەکانیان لە کوردستان و چاوپێکەوتنیان لەگەڵ خەڵکی هەرێمەکە، راپۆرتێک ئامادە دەکەن و دەیدەنە حکوومەتی ئاکەپە.

“جان پەکەر”، بەرپرسی لقی باکووری کوردستانی کۆمیسیۆنی ژیران رایگەیاند کە راپۆرتێک دەنووسن و هەندێک لە خواستەکانی کوردان وەک “خوێندن بە زمانی دایک و بەهێزترکردنی دەسەڵاتە خۆجێییەکان” بە حکوومەت پێشنیار دەکەن.

:هاوپۆله‌کانNNSROJ

ئیسماعیل بێشیکچی لە لایەن مەسعوود بارزانییەوە خەڵات کرا

NNSROJ: به گوێرەی هەواڵێکی ماڵپەڕی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ شەممە[٢٧ی ئاپریل]، مەسعوود بارزانی، بە مەبەستی رێزگرتن لە “ئاشتیخوازی” و “بەرگری” لە گەلی کورد، مێداڵیایی “بارزانی” بە “ئیسماعیل بێشیکچی”، کۆمەڵناس و نووسەری کورددۆستی تورک بەخشی.

لەو دیدارەدا، بێشیکچی، نووسەری ناوداری هیوای خواستووە کە کورد لەم سەدەی پێشەڕوودا هەموو ئەو مافانە بەدەست بهێنێتەوە کە سەدەی رابردوو لێی زەوت کراون.

ئیسماعیل بێشیکچی، کۆمەڵناسی تورک، چەندین بەرهەمی گرینگی لەسەر دۆزی کورد و کۆمەڵگای کوردستان نووسیوە و به هۆی لێکۆڵینەوەکانی لە سەر مەسەلەی کورد لە تورکیا، نزیک به حەفدە ساڵ لە گرتووخانەدا بووە و حوکمی زیاتر لە ١٠٠ ساڵ زیندانیشی بەسەردا سەپاوە.

:هاوپۆله‌کانNNSROJ

پاش ٤٧ رۆژ ئیزنی دیتنی برایانی کوردپوور درا

NNSROJ: ئەمڕۆ دووشەممە[٢ی گوڵان]، هاوسەری خەسرەو و خوشکێکی برایانی کوردپوور، ئیزن دراون تا چەند خولەک چاویان بەو دوو رۆژنامەنووسە دەستبەسەرە بکەوێ.

ئەندامێکی بنەماڵەی کوردپوور وێڕای پشتڕاستکردنەوەی ئەو هەواڵە بۆ ناوەندی نووچە و شرۆڤەی رۆژ وتی کە “دیدارەکە تەنیا ١٥ خولەکی پێچووە و لە ژێر چاوەدێری بەرپرسانی گرتووخانەی ئیتلاعاتی مهاباد بەڕێوەچووە”. لە دیدارەکەدا ئیزن بە برایانی کوردپوور نەدراوە باس لە هۆکاری گیرانیان بکەن.

به گوتەی ئەو ئەندامەی بنەماڵەی کوردپوور، لە ملاقاتی ئەوڕۆدا، هەردوو برا باسیان لەوە کردووە کە “بۆ ماوەی ٤٥ رۆژ، لە ژووری تاکەکەسی، لە ژێر زەخت و گووشار و ئەشکەنجەی دەروونیدا بوونە”. زیاتر بخوێنەوە…

:هاوپۆله‌کانNNSROJ

ئیسماعیل بێشیکچی لە جلوبەرگی کوردی

Ismaîl Bêşîkçî, Turkish intelectual and sociolog

 Ismaîl Bêşîkçî, Turkish intelectual and sociolog in Kurdish traditional cloths

:هاوپۆله‌کانPhotoStory

Öz Nujen berättar sin historia

:هاوپۆله‌کانSw|En|Tr