Archive

Archive for ئایار, 2013

ئیستانبووڵ: پارلەمانتارێکی بەدەپە بریندار کرا

31 ئایار 2013 3 comments

NNSROJ: “سڕری سوڕەیان ئۆندەر”، پارلەمانتاری بەدەپە، لە ئاکامی هێرشی پۆلیسی تورکیادا بریندار بوو.

ئەمڕۆ هەینی[٣١ی مەی]، “سڕری سوڕەیا ئۆندەر”، نوێنەری ئیستانبووڵی پارتی ئاشتی و دێمۆکراسی لە پارلەمانی تورکیا، لە ئاکامی هێرشی پۆلیس بە گازی فرمێسک رێژ و ئاوی بە تەوژم لە “باخچەی گەزی”ی شاری ئیستانبووڵ بریندار بوو.

هێرشەکە لەکاتێکدا هاتە ئاراوە کە ئۆندەر لەگەڵ هەژمارێک لە چالاکانی سیاسی، بەرپرسانی سەندیکا کرێکارییەکان و ژینگەپارێزان، هەوڵیان دەدا پێش بە تێکدانی باخچەیەکی گشتی لە مەیدانی تەقسیمی ئیستانبووڵ بگرن.

زیاتر بخوێنەوە…

:هاوپۆله‌کانNNSROJ

حەسەن جەماڵ هەر لە قەندیلە!

حەسەن جەماڵ، رۆژنامەنووسی بەناوبانگی تورک، بە هۆی رەخنەگرتنی لە ئەردۆغان و حکوومەتی ئاکەپە و هاوکات، پشتیوانی بەردەوامی لە خەباتی کوردان و دێمۆکراتیزاسیۆن، ماوەیەک لەمەوبەر، پاش پازدە ساڵ گۆشەنووسی، لە رۆژنامەی میللییەت دەرکرا. دەرکران لەو رۆژنامە نەیتوانی پێش بە حەسەن جەماڵ بگرێ. ناوبراو هاوکات لەگەڵ پەیامی نەورۆزی ئەمساڵی ئۆجالان، رووی کردە باکووری کوردستان و شار بە شار و گوند بە گوند گەڕا و گوێی لە خەڵکی ئاسایی و سیاسەتمەدار و شارەدار و جەردەوان و هتد گرت و کردیە راپۆرت و لە ماڵپەڕێکی ئینتێرنێتیدا دەستی بە بڵاوکردنەوەیان کرد.
حەسەن جەماڵ، لەگەڵ یەکەم گرووپی گەریلا خۆی گەیاندە قەندیل و لەو کاتەوە دە پازدە راپۆرت و وتووێژی زۆر گرینگی لەگەڵ بەرپرسانی پەکەکە و گەریلا و فەرماندەکان و … ئەنجام داوە. راپۆرت و وتووێژەکانی حەسەن جەماڵ دوو سێ مانگە بە تەنیایی بەشێکی بەرچاوی رۆژەڤی مێدیای تورکیای داگیرکردووە.
ئەوەش لینکی دوا راپۆرتی

:هاوپۆله‌کانComment

تەها کەریمی لە رۆژهەڵاتی کوردستان بەخاک دەسپێردرێ

30 ئایار 2013 2 comments

teha-kerimi3
NNSROJ
: به گوێرەی ئەو زانیارییانەی لە بە ناوەندی نووچە و شرۆڤەی رۆژ گەیشتووە، بنەماڵەی تەها کەریمی، بەنیازن تەرمی ناوبراو ببەنەوە رۆژهەڵاتی کوردستان تا لە شوێنی لەدایکبوونی بەخاکی بسپێرن.

“تەها کەریمی”، دەرهێنەری کورد، ئێوارەی چوارشەممە[٨ی جۆزەردان/٢٩ی مەی]، لە ئاکامی پێکدادانی دوو ئۆتۆمۆبیلدا، لە شەقامی “ئیبراهیم پاشا”ی شاری سلێمانیی باشووری کوردستان گیانی لەدەست دا.

وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی، بە مێدیاکانی باشووری کوردستانی راگەیاندووە کە لە هەمان رووداودا، شۆفیری ئەو تاکسییەش کە تەها کەریمی تێدابووە گیانی لەدەست داوە و شۆفیری ئۆتۆمۆبیلەکەی تریش به برینداری گەیاندراوەتەوە نەخۆشخانە.

زیاتر بخوێنەوە…

:هاوپۆله‌کانNNSROJ

تەنیا لە یەک مانگدا ٦ کۆڵبەر و کاسپکاری کورد کوژراون

28 ئایار 2013 5 comments

NNSROJ: لە ماوەی کەمتر لە یەک مانگی رابردوودا، ٦ کۆڵبەر و کاسپکاری تر کوژراون و لانیکەم ٥ی تریش بریندار بوونە.

به گوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی فرات، رۆژی ٢٧ی مانگی مەی، کۆڵبەرێکی سەردەشتی بە ناوی “زانکۆ ق.” لە سەر سنووری باشوور و رۆژهەڵاتی کوردستان کەوتۆتە بەر دەستڕێژی چەکدارانی ئێرانی و گیانی لەدەست داوە و رۆژێک بەر لەم رووداوەش، لە بەرزاییەکانی نزیک گوندی “سەرشێو”ی کەلارەشی ورمێ، کۆڵبەرێکی تر بە ناوی “بەیات” بە گوللەی چەکدارانی سەر بە سپای پاسداران کوژراوە و دوو کۆڵبەری تر بریندار و یەکی تریش قۆڵبەست کراوە.

ئەوە لەکاتێکدایە کە رۆژی چوارشەممە[١ی جۆزەردان/ ٢٢ی مەی]، دیسان چەکدارانی سپای پاسدارانی جێگیر لە بنکەی “پاتیر”ی سۆما، کۆڵبەرانی کوردیان داوەتە بەر دەستڕێژ و لە ئاکامدا کەسێک بە ناوی “عیسا سەیدی”یان کوشتووە.

زیاتر بخوێنەوە…

:هاوپۆله‌کانNNSROJ

How to profit from the Iranian nuclear theat

how-to-profit

:هاوپۆله‌کانPhotoStory

چوارەمین کۆنفڕانسی “یەکگرتن لە پێناو دێمۆکراسی لە ئێران” بەڕێوەچوو

NNSROJ: نوێنەرانی چەندین حیزب و لایەنی سیاسی کورد و ئێرانی، بۆ چوارەمین جار لە ماوەی یەک ساڵ و نیوی رابردوودا کۆبوونەوە و داهاتووی ئێرانیان تاووتوێ کرد.

چوارەمین کۆنفڕانسی “یەکگرتن بۆ دێمۆکراسی لە ئێران”، بۆ جاری دووهەم لە شاری ستۆکهۆڵم، پێتەختی وڵاتی سوید بەڕێوەچوو.

کۆنفڕانسکە لە رۆژی شەممە[٢٥ی مەی]وە دەستیپێکرد و رۆژی یەکشەممە[٢٦ی مەی] کۆتایی پێهات.

مژاری چەند دانیشتنی کۆنفڕانسی ئەمجارەی نوێنەرانی حیزب و لایەنە سیاسییە کورد و ئێرانییەکان کە ستۆکهۆڵم هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆمار لە ئێران، چۆنیەتی بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنی ئازاد لە ئێران بوو. جگە لە باسی هەڵبژاردن، داهاتووی ئێرانیش بە گشتیش تاووتوێ کرا. زیاتر بخوێنەوە…

:هاوپۆله‌کانNNSROJ

چالاکانی کورد هەڕەشەکردنە سەر “سۆزان جەماڵ” شەرمەزار دەکەن

NNSROJ: کۆمەڵێک لە چالاکانی کورد، هەڵمەتێکی واژۆکۆکردنەوەیان بە مەبەستی شەرمەزارکردنی هەڕەشە و هێرشکردنە سەر “سۆزان جەماڵ”، وەرگێڕی کتێبی “یه‌ک ملیۆن پرسیارو وه‌ڵام ده‌رباره‌ی سێکس” دەستپێکرد.

سۆزان جەماڵ پاش وەرگێڕانی کتێبی ئاماژەپێکراو لە لایەن کەسانی نەناسراوەوە هەڕەشەی لێکراوە و سووکایەتی پێکراوە.

لە بەیاننامەی دەستپێشخەرانی هەڵمەتەکەدا هاتووە: “سێکس یه‌کێکه لەو بابه‌ته فرەڕهه‌ند و هه‌مه‌لایه‌نانه‌ی که وه‌ک تابۆیه‌کی ئه‌خلاقی ‌و خه‌تێکی سووری نه‌ریتی، له کلتووری کورددا به چه‌قبه‌ستوویی ماوه‌ته‌وه، هاوکات له‌و بابه‌تانه‌شه که کورد خۆی تیوریسیه‌ن ‌و لێکۆڵه‌ری تێدا که‌مه، بۆیه ڕێگای سه‌ره‌کی دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر و هه‌نگاوی بنه‌ڕه‌تی به‌ره ‌و هه‌موارکردنی ئه‌و کێشه کۆمه‌ڵایه‌تییانه‌ی که سێکس بووه‌ته هۆکاریان، وه‌رگرتنی ئه‌زموونی کۆمه‌ڵگاکانی تر له ڕێگه‌ی خوێندنه‌وه ‌و وه‌رگێڕانی به‌رهه‌می ئه‌و کولتوورانه‌وەیە”.

لە بەشێکی تر لە بەیاننامەکەدا، چالاکانی کورد پاش باسکردن لەوە کە وەرگێڕی کتێبی “یه‌ک ملیۆن پرسیارو وه‌ڵام ده‌رباره‌ی سێکس”، هەڕەشەی لێکراوە، دەڵێن کە “ئێمە به توندی هه‌موو جۆره هه‌ڕه‌شه‌یه‌ک دژ به ئازادیی نووسین و بیروڕا و به تایبه‌ت هێرش کردنه سه‌ر نووسه‌رو وه‌رگێڕ خاتوو سۆزان جه‌مال له دوای چاپکردنی ئه‌و کتێبه، ئیدانە دەکەین.

بۆ بەشداری لە هەڵمەتی ئاماژەپێکراودا، سەردانی ئەو لینکە بکەن

:هاوپۆله‌کانNNSROJ