Archive

Archive for حوزه‌یران, 2013

سوپای تورکیا سەرجەم بەڵگەکانی دەرسیمی دا بە پارلەمان

30 حوزه‌یران 2013 1 comment

سوپای تورکیا زیاتر لە ٤٠ هەزار لاپەڕە بەڵگەی تایبەت بە کۆمەڵکوژی کوردان لە دەرسیم رادەستی پارلەمانی ئەو وڵاتە کرد. ئەمجار ئاکەپە چ بیانوویەکی بۆ لێکۆڵینەوە و دەرخستنی راستییەکان سەبارەت بە کۆمەڵکوژی کوردانی عەلەوی لە دەرسیم نامێنێ.

Advertisements
:هاوپۆله‌کانComment

چالاکانی ستادی رووحانی لە سونقور بانگهێشتی ئیتلاعاتی شارەکە کران

30 حوزه‌یران 2013 لێدوانێک بنووسە

sunqor-2
NNSROJ
: چوار چالاکی کورد لە شاری سونقوڕی کرماشان، پاش نووسینی نامەیەکی سەرئاوەڵا سەبارەت بە ئاکامی هەڵبژاردن، بانگهێشی ئیتلاعاتی شارەکە کراون و لێپێچینەوەیان لەگەڵ کرا.

به گوێرەی ئەو زانیارییانەی لە رۆژهەڵاتی کوردستانەوە بە ئێن‌ئێن‌ئێس‌رۆژ گەیشتووە، رۆژانی شەش و ٨ی پووشپەڕ، چوار چالاکی کورد لە شاری سونقوڕی سەر بە پارێزگای کرماشانی رۆژهەڵاتی کوردستان بانگهێشتی ئیتلاعاتی ئەو شارە کراون و بۆ ماوەی چەند کاتژمێر لێپێچینەوەیان لەگەڵ کراوە.

سەرەتا رۆژی پێنجشەممەی هەفتەی رابردوو، دوو مامۆستای کورد بە ناوەکانی “غوڵامڕەزا وەکیلی و عەلی حەسەن شەمایلی” و لە رۆژی شەممە[٨ی پووشپەڕ]یشدا دوو چالاکی فەرهەنگی تر بە ناوەکانی “کیومەرس واعزی و جەبار حاجیمرادی” بانگهێشتی ئیتلاعاتی شارەکە کراون.

زیاتر بخوێنەوە…

:هاوپۆله‌کانNNSROJ

سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان نیگەرانی ئاڵۆزییەکانی رۆژئاوایە

30 حوزه‌یران 2013 لێدوانێک بنووسە

NNSROJ: لەکاتێکدا کە مەسعوود بارزانی بە سەردانێکی فەرمی لە پاریسە، دیوانی سەرۆکایەتی هەرێم بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک نیگەرانی خۆی لەمەڕ ئاڵۆزییەکانی رۆژئاوا دەربڕیوە.

ئەمڕۆ شەممە[٢٩ی ژووئەن]، دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە بارەی ڕووداوەکانی چەند ڕۆژی ڕابردووی شاری عاموودێی رۆژئاوای کوردستان بەیاننامەیەکی نووسراوی بڵاوکردۆتەوە و تێیدا وێڕای نیشاندانی “نیگەرانی” خۆی وتوویەتی کە “هیواخوازە هەرچی زوتر هەموو لایەک کۆتایی بە کێشە و ناکۆکییەکان بهێنن”.

زیاتر بخوێنەوە…

:هاوپۆله‌کانNNSROJ

شاعیرێکی کورد لە ژێر گووشاری ئیتلاعاتی مەریوان دایە

30 حوزه‌یران 2013 لێدوانێک بنووسە

NNSROJ: زانرا کە شاعیرێکی مەریوانی تەنیا بەهۆی ئەوەی کە لەگەڵ کوردێکی نیشتەجێی ئەورووپا بڕیاری ژیانی هاوسەری داوە، کەوتۆتە ژێر زەخت و گووشاری ئیتلاعاتی مەریوان.

به گوێرەی ئەو زانیارییانەی بە ناوەندی نووچە و شرۆڤەی رۆژ گەیشتووە، “شنۆ رەحیمی”، شاعیر و مامۆستای مەریوانی، لەو ماوەی چەند مانگی رابردوودا، لە ژێر زەخت و گووشاری بەردەوامی ئیتلاعاتی مەریوان بووە.

 ناوبراو جگە لەوەی کە چەند جار بانگهێشتی ئیتلاعاتی شارەکە کراوە، هەڕەشەی قەدەخەکرانی چوونەدەر لە ئێران و کەڵکوەرگرتن لە ئینتێرنێتیشی لێکراوە. “شنۆ رەحیمی”، مامۆستای قۆناخی سەرەتایی یەکێک لە قوتابخانەکانی شاری مەریوانە.

ئێن‌ئێن‌ئێس‌رۆژ پێشووتریش، زانیاری سەبارەت به گووشاری ئیتلاعات و ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ سەر بنەماڵەی چالاکانی سیاسی و رۆژنامەنووسانی کوردی نیشتەجێی دەرەوەی وڵاتی لە شارەکانی پیرانشار، مهاباد، بۆکان و سەقزەوە پێگەیشتبوو.

:هاوپۆله‌کانNNSROJ

سێهەمین کۆنفڕانسی ئاشتی و دێمۆکراسی لە بروکسێل دەستیپێکرد

30 حوزه‌یران 2013 لێدوانێک بنووسە

NNSROJ: پاش کۆنفڕانسەکانی ئانکارا و ئامەد، ئەمجار لە بروکسێلی پێتەختی بێلژیک، پرسی کورد و چۆنییەتی چارەسەرکردنی ئەو پرسە، دەبێتە مژاری گفتگۆی نێوان سیاسەتمەداران.

ئەمڕۆ شەممە[٢٩ی ژووئەن]، کۆنفڕانسی ئاشتی و دێمۆکراسی، بە بەشداری نوێنەرانی نزیک بە ٦٠ حیزب و رێکخراوی سیاسی و مەدەنی و کەسایەتی خاوەن ڕا سەبارەت بە پرسی کورد و چۆنییەتی چارەسەرکردنی پرسگەلی هاوشێوە لە بروکسێلی پێتەختی بێلژیک دەستیپێکرد.

جگە لە سیاسەتمەدارانی کورد، نوێنەری زۆربەی نەتەوە و ئایینەکانی نیشتەجێی تورکیا و باکووری کوردستان بۆ وێنە ئەرمەنی، عەرەب، ئاسووری، تورک، عەلەوی، ئیزەدی و موسوڵمانیش بەشداری کۆنفڕانسەکە بوون.

زیاتر بخوێنەوە…

:هاوپۆله‌کانNNSROJ

ئاڵۆزییەکانی رۆژئاوای کوردستان لە زمانی بەرپرسانی ئەلپارتی و پەیەدەوە

30 حوزه‌یران 2013 لێدوانێک بنووسە

NNSROJ: هاوکات لەگەڵ خۆپێشاندانی گرووپێک لە دانیشتوانی شاری عاموودێ، هێرش کراوەتە سەر کاروانێکی شەڕڤانانی یەپەگە و لە ئاکامدا شەڕ هاتۆتە ئاراوە و چەند کەس کوژراون و بریندار بوونە.

سەرچاوەکانی هەواڵی نزیک لە پارتی یەکێتیی دێمۆکراتیک بڵاویان کردەوە کە “لە کاتی گەڕانەوەی کاروانی شەڕڤانانی هێزەکانی پاراستنی گەل [YPG] لە درباسیە بەرەو قامیشلوو، لە گەڕەکێکی شاری عاموودێ هێرشیان کراوەتەوە سەر و لە ئاکامدا شەڕڤانێکی یەپەگە گیانی لەدەست داوە و ٤ی تریش بریندار بوونە و لانیکەم ٤ کەس لە چەکدارانی بەرانبەریش کوژراون و هەژمارێک بریندار بوونە.

ئەو سەرچاوانە دەڵێن کە لایەنی هێرشبەر، چەکدارانی سەر بە گرووپێک ناسراو بە “لیوای ٣١٣”ن کە دەگوتری بەشێک لە “جەبهەتولنەسر”ە و پاش پێکدادانەکە، بریندارەکانیان بەرەو سنوور بردووە و رایانکردۆتە تورکیا.

زیاتر بخوێنەوە…

:هاوپۆله‌کانNNSROJ

لیجەی ئامەد: هێرش کرایە سەر خۆپێشاندەرانی کورد/ ٩ کوژراو و بریندار هەیە

30 حوزه‌یران 2013 لێدوانێک بنووسە

NNSROJ: لە ئاکامی تەقەی سەربازانی سوپای تورکدا، لانیکەم گەنجێکی کورد کوژراوە و ٨ی تر بریندار بوونە.

ئەمڕۆ هەینی[٢٨ی ژووئەن]، کۆمەڵێک لە دانیشتوانی گوندی “هێزان”ی سەر بە شارۆچکەی لیجەی نزیک ئامەد، بە مەبەستی نیشاندانی ناڕەزایەتی بەرانبەر بە سازکردنی بنکەیەکی سەربازی خۆپێشاندانێکیان ئەنجام دا بەڵام رەوشەکە بەرەو ئاڵۆزی چوو و چەکدارانی ناو بنکە سەربازییەکە تەقەیان لە خۆپێشاندەران کرد.

راگەیاندنەکانی تورکیا باس لەوە دەکەن کە لە ئاکامی تەقەکردنی سەربازانی ناو بنکەسەربازییەکەدا، هاوڵاتییەکی کورد کوژراوە و هەشت کەسی تر بریندار بوونە.

زیاتر بخوێنەوە…

:هاوپۆله‌کانNNSROJ