Archive

Archive for ته‌مموز, 2013

سوید: هێرشی جیهادیستەکان بۆ سەر خەڵکی رۆژئاوای کوردستانیان شەرمەزار کرا+ وێنە

30 ته‌مموز 2013 لێدوانێک بنووسە

NNSROJ-ستۆکهۆڵم: هەژماریک لە کوردانی دانیشتووی سوید، لە کۆبوونەوەیەکی جەماوەریدا، هێرشی رێکخراوەکانی گرێدراوی ئەلقاعیدە بۆ سەر خەڵکی رۆژئاوای کوردستانیان شەرمەزار کرد.

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە[٣٠ی جولای]، هەژمارێکی بەرچاو لە کوردانی دانیشتووی سوید و نوێنەری چەند حیزب و رێکخراوی کوردی، لە کۆبوونەوەیەکی جەماوەری لە مەیدانی “مێدبۆریارپلاتسێن”ی ستۆکهۆڵمدا، هێرشەکانی ئەمدواییانەی جیهادیست و رێکخراوەکانی سەر بە ئەلقاعیدە بۆ سەر خەڵکی رۆژئاوای کوردستانیان شەرمەزار کرد.

لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ ئێوارە، کە بە بەشداری زیاتر لە ٢٠٠ کەس، لە کەش و هەوای باراناوی ستۆکهۆڵمدا بەڕێوەچوو، نوێنەرانی کۆمەڵێک حیزب و رێکخراوی سیاسی و مەدەنی کوردی بۆ وێنە نوێنەرانی “پارتی سەربەخۆی کوردستان”، “پارتی ئازادیی کوردستان”، “حیزبی دێمۆکراتی کوردستان”، “بزوتنەوەی گۆڕان” و چەندین رێکخراوی کۆمەڵگای مەدەنی کوردستان بەشدار بوون و پەیامەکانی خۆیان کرد.

زیاتر بخوێنەوە…

Advertisements
:هاوپۆله‌کانNNSROJ

“بکوژی شوانە سەیدقادر لە جیاتی سزادان، خەڵات کراوە”

30 ته‌مموز 2013 لێدوانێک بنووسە

NNSROJ– مهاباد: هەشت ساڵ بەسەر کوژرانی گەنجیکی مهابادی تێپەڕبوو بەڵام بکوژی ناوبراو نە تەنیا سزا نەدراوە بەڵکوو پلەکەی لە هێزە ئینتزامیدا بەرز کراوەتەوە.

سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی “شوانە سەیدقادر”، بە ناوەندی نووچە و شرۆڤەی رۆژی راگەیاند کە سەرەڕای بەدواداچوونی چەند ساڵەیان، بکوژی کوڕەکەیان نە تەنیا سزا نەدراوە بەڵکوو زانیویانە کە لە شاری خۆی, پلەی لە لایەن هێزی ئینتزامییەوە لە “گروهبان”ییەوە بۆ “سەروان”ی بەرز کراوەتەوە.

“عەلی شیرزەوانی”، ناسراو بە “عەلی خەتەر”، گروهبانێکی هێزی ئینتزامیی مهاباد، کە تۆمەتباری سەرەکی گوللەبارانکردنی شوانەیە، سەرەڕای بوونی بەڵگەی سەلمێنەر و شایەتی زیندوو، لە لایەن دادگای کۆماری ئیسلامییەوە، بێ تاوان ناسراو و ئازاد کرا. زیاتر بخوێنەوە…

:هاوپۆله‌کانNNSROJ

رێگەی شۆڕشی سووریا لە “شۆڕشی رۆژئاوا”وە دەرباز دەبێ

30 ته‌مموز 2013 لێدوانێک بنووسە

جەنگیز چاندار/ رادیکاڵ
لە تورکییەوە: مەسعوود مەناف

“خیانەت بە شۆڕشی سووریا دەکەن”!

ئەوە مانشێتی [دوو رۆژ لەمەوبەر.و] رۆژنامەی رادیکاڵە. با دان بەوە بنێم کە چاوەڕوانیم نەدەکرد ئەمە گوتەی “ئەحمەد داوودئۆغڵوو” بێ و ناوبراو هێرش بکاتە سەر گرووپە ئیسلامییە تونداژۆکان لە سووریا! هەر بۆیە ئەو لێدوانانەی وەزیری دەرەوە، دەکرێ وەک یەکەم هەنگاو لە پێداچوونەوەی تورکیا بەسەر سیاسەتی خۆی لەهەمبەر سووریا ببینین.

سەرنج بدەن کە داوودئۆغڵو راستەوخۆ ناوی ئەو گرووپانە دێنێ و دەربارەیان دەڵێ:
“هەندێک دیمەنی نالەبار، کوشتنی پێشەوایانی ئایینی، رفاندنی مرۆڤ و کردەوەی لەم چەشنە بە دەستی ئەو گرووپانە، خەساری زیاتر لە رەژیم، به شۆڕشی سووریای دەگەیەنێ. من ئەو هەڵسوکەوتانە خیانەت بە شۆڕشی سووریا و ویستی خەڵکی ئەو وڵاتە دەزانم. کەوایە بانگەشەی پشتیوانیکردنی تورکیا لەم گرووپگەلە، دروست نییە، هەرچەند نایشارینەوە کە بەردەوام پشتیوانی تەواومان لە ئۆپۆزیسیۆنی رەوای ئەو وڵاتە کردووە و درێژەش بەو پشتیوانیانە دەدەین”.

زیاتر بخوێنەوە…

:هاوپۆله‌کانNNSROJ

کۆنگرەی نەتەوەیی کورد لە روانگەی ئامارەوە

30 ته‌مموز 2013 لێدوانێک بنووسە

٢١ کەس، ئەندامی کۆمیتەی ئامادەکاری کۆنگرەیە
٥ نوێنەر لە رۆژهەڵاتەوە ئەندامی کۆمیتەی ئامادەکاری کۆنگرە دەبن
٥ ئەندام لە باشوورەوە ئەندامی کۆمیتەی ئامادەکارن
٦ ئەندام لە باکووری کوردستانەوە ئەندامی کۆمیتەی ئامادەکارن
٤ ئەندامیش لە رۆژئاوای کوردستانەوە لە کۆمیتەی ئامادەکاری کۆنگرەدان
١ نوێنەریش لە ئەورووپاوە دەبێتە نوێنەری کۆمیتەی ئاماژەپێکراو
٥٠٠ نوێنەر، بەشداری کۆنگرەکە دەبن/ دەگوترێ کەسانی بیانیش بۆ کۆنگرە بانگهیشت دەکرێن
٤٥ لە سەتی بەشداران بۆ نوێنەری پارت و لایەنە سیاسییەکان دانراوە
٤٠ لە سەتی بەشداربووانی کۆنگرە دەبێ نوێنەرانی ژن بن
٣٥ لە سەت بۆ نوێنەری رێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی دیاری کراوە
١٠ لە سەت بۆ نوێنەرانی گەنجان تەرخان کراوە
١٠ لە سەت بۆ کەسایەتییە سەربەخۆکان دەستنیشان کراوە
کۆنگرەکە لە مانگی ئەگۆستدا[٨] بەڕێوەدەچێ بەڵام رۆژەکەی ئاشکرا نەکراوە

:هاوپۆله‌کانNNSROJ

هەڵچوونی ناوێ، کوردستان دەبێتە دراوسێی نوێتان!

30 ته‌مموز 2013 لێدوانێک بنووسە

سەلاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی بەدەپە/ سەبارەت دژکردەوەی حکوومەت و ئۆپۆزیسیۆنی تورکیا بەرانبەر بە رۆژئاوای کوردستان:
خۆ دنیا خرا نابێ، تا ئەمڕۆ سووریا دراوسێتان بوو، حەفتا هەشتا ساڵە عێراق دراوسێتان بووە، ئەوە لەملاوە بوڵغارستان و یونانستان دراوسێتانە…
ئێستاش کە خەریکە کوردستان دەبێتە دراوسێتان، بۆ هاوار دەکەن 

:هاوپۆله‌کانComment

تۆ ئەمری کوشتنی رۆڵەکانی ئێمەت دا؟

30 ته‌مموز 2013 لێدوانێک بنووسە

کۆتایی هەفتەی رابردوو، ئەردۆغان پاش تێپەڕبوونی ٥٧٦ رۆژ لە قەتڵوعامی کاسپکارانی کورد لە رۆبۆسکی، چاوی بە بنەماڵەی هەندێک لە قوربانییەکان کەوت. بنەماڵەکان دەڵێن کە بانگهێشتەکەی ئەردۆغانیان لەسەر داوای کاک سەلاح دەمیرتاش قەبووڵ کردبوو و بە ئەردۆغانیان وتووە کە تۆ ئەمری ئەو قەتڵوعامەت داوە بەڵام ناوبراو رەتیکردۆتەوە.
سادق ئەلما، باوکی یەکێک لە کاسپکارە کوژراوەکان بە ئەردۆغانی وتووە کە “رۆڵەکانی ئێمەت بە تیرۆریست و قاچاخچی ناوبرد، کەچی کوڕەکەی من بۆ بژیوی ژیانی بنەماڵەکەی و برا سەربازەکەی”کاسپی دەکرد.
فەلەک ئەنجووش دایکی یەکێکی تر لە مناڵە کوژراوەکان، کتێبی قوتابخانەی کوڕەکەی نیشانی ئەردۆغان داوە و پێی وتووە: ئەو کوڕەی من کە تۆ کوشتت، بە کتێبەکەی تۆ لە قوتابخانە تورکی فێر دەبووو و …

:هاوپۆله‌کانComment

براکوژی لە روانگەی کاریکاتۆریستێکەوە

30 ته‌مموز 2013 لێدوانێک بنووسە

sheri-kurd

:هاوپۆله‌کانPhotoStory