ماڵه‌وه‌ > Comment > ورده‌کارییه‌کانی سه‌رکه‌وتنی به‌ره‌ی ره‌نج له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانی 12 حوزێران

ورده‌کارییه‌کانی سه‌رکه‌وتنی به‌ره‌ی ره‌نج له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانی 12 حوزێران

لە هەڵبژاردنی ١٢ حوزەیران دا هێزە دیموکراتیەکانی تورکیا سەرکەوتنێکی پڕبایەخیان بەدەست هێنا ، جاری یەکەم هێزە سیاسیەکانی دیموکراتی کورد و، بزوتنەوە سۆسیالیستەکانی تورکیا ، مۆری خۆیان لەو سەرکەوتنە مێژووییە دا ، بەرەی نەتەوەی دیموکراتی ٣٦ پەرلەمانتاری رەوانەی پەرلەمان کرد و ، بەو سەرکەوتنە لە پرۆسەی دەستوری بنەرەتی نوێ دا ، رۆلێکی کلیلی بینی.

پاڵێوراوانی بەرەکە لەئامەد ، شیرناخ ، ئەلیح واتە باتمان و ، وان هێزی خۆی زۆر زیاتر کردووە ، دەنگی زیاتری بەدەست هێناوە ، بەرەی رەنج لەئامەدیش نزیکەی نیو ملیۆن دەنگی وەرگرتووە و ، ٦ پاڵێوراوی خۆی رەوانەی پەرمان کرد. لە وان لە ٤ پالێوراو هەر چواریان لە جولەمیرگ ، ستەمبول ، مێردین وشیرناخ لە سێ پالێوراوی دەستنێشان کراو هەرسێیانیان مافی پەرلەمانتاریان بەدەست هێنا. بەتایبەتی لەمێردین لە سەدا ٦١ ی دەنگەکانیان بەدەست هێنا و ، ئەوەش بووە نیشانەی سەرکەوتنێکی مەزن. بەرەی رەنج لە روحا لە دوو پالێوراو هەردووکیانی ناردە پەرلەمان دەڤەرەکانی کە ئاکەپە پاشەکشەی کردووەئامانەن: پالێوراوی بەرەی رەنج لە ئامەد رێژەی دەنگەکانی لەسەدا ٤٧ ەوە بۆ لەسەدا ٦٢ بەرزکردەو و شەش پەرلەمانتاری رەوانەی پەرلەمان کرد.

رێژەی دەنگەکانی ئاکەپە لەئامەد لە سەدا ٨ کەم بۆوە

بەرەی رەنج لە باتمان رێژەی دەنگەکانی لەسەدا ٣٩ بۆ لەسەدا ٥١ بەرزکردەوە ، رێژەی دەنگەکانی ئاکەپەش لەسەدا ١٠ دابەزی. لەشێرناخ رێژەی دەنگەکانی ئاکەپە لەسەدا شەش کەم بۆوە ، رێژەی دەنگەکانی بەرەی رەنج لەسەدا ٢١ بۆ لەسەدا ٧٣ بەرز بۆوە. بەرەکە بەرزترین رێژەی دەنگی لەجولەمێرگ بەدەست هێنا کە لەسەدا ٨٠ یە.

، ئاکەپەش دەنگەکانی لە سەدا ١٧ بۆ ١٦ دابەزی. ئاکەپە زیاتر لە شاری وان پاشەکشەیکردووە ، پاڵێوراوی بەرەی رەنج لە شاری وان نیوەی دەنگەکانی شارەکەی بەدەستهێناوە و ، رێژەی دەنگەکانی لەسەدا ١٦ زیاد کردووە ، رێژەی دەنگەکانی ئاکەپە لەوێ لەسەدا ١٣ کەمی کردووە.

بەرەی رەنج لە بەدلیس رێژەی دەنگەکانی لەسەدا ٢٢ بۆ لەسەدا ٤٠ بەرز کردۆتەوە ، بەپێی رێژەی هەڵبژاردنی سالی ٢٠٠٧ رێژەی دەنگەکانی ئاکەپە لەسەدا ٨ کەم بۆتەوە. لە چەولیک رێژەی دەنگەکانی بەرەی رەنج لەسەدا ١٤ بۆ لەسەدا ٢٤ بەرز بۆتەوە ، دەنگەکانی ئاکەپە لەوێ بۆ لەسەدا ٦٧ کەم بۆتەوە.

لەئاگری دەنگەکانی بەرەی رەنج لەسەدا ٢٤ بۆ لەسەدا ٤٣ بەرز بۆتەوە و ئاکەپە لە سەدا ١٦ پاشەکشەی کردووە. بەرەی رەنج لە شارەکانی قەرس ، ئەرزروم و ئەردەخانیش رێژەی دەنگەکانی زیاد کردووە و ، ئاکەپەش رێژەی دەنگەکانی کەم بۆتەوە. دەنگی کورد لە سەدا ١٦ بۆ لەسەدا ١٩ لەو شارانە بەرز بۆتەوە ، لەئەردەخانە ل ەسەدا ٩ بۆ ١٣ ، لە ئەرزروم لەسەدا ٥ بۆ لەسەدا ٨ بەرزبۆتەوە.

لە ستەمبول و شارەکانی تری تورکیاش بەرەی رەنج پێشکەتنێکی بەهیزی بەدەست هێنا.

هەڵبژارنی گشتی ١٢ حوزەیران رێ و ئەلتەرناتیڤێکی نوێی هێنا ئاراوە ، ئەو رێ و ئەلتەرناتیڤە هاوپەیمانی نەتەوەی دیموکراتی هێنا مەیدان و ، لە چارسەری پرسی کورد دا رۆلێکی چارەنوسساز دەبینێ ، لەم هەلبژااردنەدا ئاکەپە ٣٢٦ کورسی ، جەهەپە ١٣٥ کورسی ، مەهەپە ٥٣ کورسی و، بەرەی رەنج ئازادی و دیموکراسی ٣٦ کورسی پەرلەمانی بەدەست هێنا.

رێژەی دەنگەکانی بەرەی رەنج بەپێ شار و ، پەرلەمانتارانیان وەهان:

ئامەد % ٦٢ خال ٨

پاڵێوراوی سەرکەوتوو

مەمەد خەتیب دیجلە

لەیلا زانا

ئاڵتان تان

نورسەل ئایدۆغان

ئەمینە ئاینا

شەرەفەدین ئالچی

مێردین : % ٥٢ خاڵ ٢

پالێوراوانی سەرکەوتوو

ئەحمەد تورک

ئەرۆل دۆرا

گولسەرەن یلدرم

شیرناخ : % ٧٣ خاڵ ٢

پالێوراوانی سەرکەوتوو

حەسیب کاپلان

سەلما ئیرماک

فەیسەل ساری یڵدز

ڕوحا : % ٢٦ خاڵ ٤

پالێوراوانی سەرکەوتوو

ئیبراهیم ئایهان

ئیبراهیم بینجی

باتمان

رێژەی دەنگەکانی لەسەدا ٥١ خاڵ ٨٤

پالێوراوانی سەرکەوتوو

ئایلا ئاکات ئاتا

بەنگی یڵدز

چەولیک

ڕیژەی دەنگەکانی لەسەدا ٢٣ خاڵ ٨٧

پاڵیوراوی سەرکەوتوو

ئیدریس باڵوکەن

سێرت

رێژەی دەنگەکانی لەسەدا ٤٢ خاڵ ٦٧

پاڵێوراوی سەرکەتوو

گوڵتەن کشاناک

مێرسین

ڕیژەی دەنگەکانی لەسەدا ١٠ خال ٥

پالێوراوی سەرکەتوو

ئەرتوغرول کورکچو

ئەدەنە

رێژەی دەنگەکان لەسەدا ٧ خاڵ ٧٧

پاڵێوراوی سەرکەوتوو

موراد بوزلاک

ستەمبول

ڕێژەی دەنگەکانی لەسەدا ٥ خاڵ ٣١

پاڵیوراوانی سەرکەتوو

سڕی سورەیا ئوندەر

سەباحات تونجەل

عبدوڵا لەوەند توزەل

وان

رێژەی دەنگەکان لەسەدا ٤٩ خاڵ ٥١

پالێوراوانی سەرکەوتوو

ئایسەل توغلوک

نەزمی گویر

کەمال ئاکتاش

ئوزداڵ ئوچەر

جولەمیرگ

ڕێژەی دەنگەکانی لەسەدا ٨٠ خاڵ ٣١

پالێوراوانی سەرکەوتوو

سەلاحەدین دەمیرتاش

ئەسەد جانان

عادل کورت

ئیغدیر

رێژەی دەنگەکانی لەسەدا ٣٠ خاڵ ٤٩

پالێوراوی سەرکەتوو

پەروین بوڵدان

قەرس

رێژەی دەنگەکان لەسەدا ١٩ خاڵ ٢٩

پاڵیوراوی سەرکەوتوو

مولکیە بیرتانە

ئاگری

رێژەی دەنگەکان لەسەدا ٤٣ خال ٥٦

پاڵیوراوی سەربەخۆ

خەلیل ئاکسۆی

موش

رێژەی دەنگەکان لەسەدا ٤٤ خاڵ ٣٥

پالێوراوانی سەرکەوتوو

سڕی ساکیک

دەمیر چەلیک

بەدلیس

رێژەی دەنگەکان لەسەد ٤٠ خاڵ ٣٣

پاڵێوراوی سەربەخۆ

حسامەدین زەندەرلی ئۆغلو

لە هەلبژاردنی ١٢ حوزەیران دا پاڵێوراوی بلۆک زیاترین دەنگی لە شارکانی جولەمیرگ ، شیرناخ ، ئامەد ، مێردین ، باتمان ، موش و وان بەدەست هێناوە.

لەم شارانەش بۆ جاری یەکەم پەرلەمانتار رەوانەی پەرلەمان کران قەرس ، ئەدەنە ، میرسین و چەولیک’

لەم شارانەش ئەو ئامانجانەی دانرابوون هەمووی پێک هاتن:

ئامەد ، وان ، ستەمبول ، شیرناخ ، جولـەمێرگ و مێردین.

بەرەی رەنج ئازادی و دیموکراسی لە شارەکانی کوردستان و تورکیا رێژەی دەنگەکانی زیاتر کردووە. ئەوانیش شارەکانی ئزمیر ، ستەمبول ، سەمسور ، ئەرزروم و مانیسان.

بەرەی رەنج لە هەلبژارنەکانی ٢٠٠٧ دا لەسەدا لە دیلۆک ٢٠ هەزار و ٢١٠ دەنگی بەدەستهێنا لەم هەڵبژاردنەدا ٤٢ هەزار و ، ٦٧٠ دەنگی بەدەست هێنا.

بەهۆی بەربەستی نادادانەی هەلبژاردن ئاکن بیرداڵ نەیتوانی لە دیلۆکەوە دەنگی پیویست بینێ.

هەندێ زانیاری تری دەربارەی هەڵبژاردنی ١٢ حوزەیران وەهان:

لیجە لە ئامەد زیاترین دەنگی داوە بە بەرەی رەنج و لە سەرتاسەری تورکیا دا ژمارەی پیوانەیی شکاندووە کە لەسەدا ٩٠ .

پالێوراوێکی لەسەر ئاستی تورکیا زیاترین دەنگی بەدەست هێنابێ پالێورای هەرێمی سێیەمی ستەمبول لەوەند توزەلە کە ١٣٧ هەزار و ٦٦٠ دەنگی بەدەست هێنا.

بەرەی رەنج ١٤ کورسی ئاکەپە کە لە هەلبژاردنی رابردووە وەرگری کردوە لێی سەندووە.

ئەگەر بەربەستی لەسەدا ١٠ هەڵبژاردن نەبوایە ، ئەوە بەرەی رەنج زیاتر لە ٥٠ پەرلەمانتاری رەوانەی پەرلەمان دەکرد.

بەرەی رەنج تەنیا لە شاری دەرسیم پاشەکشەی کردووە و لەسەدا ١١ ی دەنگەکانی لە دەستدا.

Advertisements
:هاوپۆله‌کانComment تاگەکان: ,
  1. هیچ‌ لێدوانێک نییە تا ئێستا
  1. No trackbacks yet.

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: