Archive

Archive for ئاب, 2013

لێکۆڵەرانی یوئێن، رۆژی شەممە سووریا جێ دەهێڵن

29 ئاب 2013 1 comment

NNSROJ: ئاژانسی رۆیتەرز لە زاری بان کی موون، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند کە سبەی هەینی، کاری لێکۆڵەرانی یوئێن لە سووریا کۆتایی پێدێت و رۆژی دواتر[شەممە ٣١ی ئاگۆست]، ئەندامانی تیمەکە، سووریا جێ دەهێڵن.

 بە گوتەی بان کی موون، لێکۆڵەرانی یوئێن لە سووریا، پاش جێهێشتنی سووریا، سەبارەت بە هێرشی شیمیایی بۆ سەر “غوتە”، راپۆرتێک ئامادە و رادەستی بان کی موونی دەکەن.

تیمێکی پێکهاتوو لە لێکۆڵەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە سەرەتای ئەم هەفتەوە، لەسەر ئیزنی حکوومەتی سووریا، سەرقاڵی پشکنینی ناوچە شیمیایی لێدراوەکەی نزیک دەمێشقن.

:هاوپۆله‌کانNNSROJ

ئۆباما: هێرشەکە کاری حکوومەتی سووریایە/ هێستا بڕیارم نەداوە

29 ئاب 2013 2 comments

NNSROJ: ئۆباما رایگەیاند کە وڵاتەکەی دڵنیایە لەوەی کە حکوومەتی سووریا هێرشە شیمیاییەکەی ئەنجام داوە بەڵام ناوبراو هێستا بڕیاری هێرشکردنە سەر سووریای نەداوە.

“باراک ئۆباما”، سەرکۆماری ئەمریکا، لە وتووێژێکدا لەگەڵ کاناڵی “پی بی ئێس”، رایگەیاند کە “ئەمریکا دڵنیایە لەوەی کە هێرشە شیمیاییەکەی هەفتەی رابردوو لە نزیک دەمێشق، کاری حکوومەتی سووریایە، بۆیە کە دژبەرانی ئەسەد، توانای ئەنجامی هێرشێکی شیمیایی ئەوتۆیان نییە.

زیاتر بخوێنەوە…

:هاوپۆله‌کانNNSROJ

سنووری شکاو خەڵاتێکی سینەمایی لە سپانیا پێدرا

NNSROJ: کورتەفیلمی “سنووری شکاو”، خەڵاتی تایبەتی لێژنەی داوەرانی فێستیڤاڵی فیلمی “مۆسترەمپ”ی سپانیای پێدرا.

بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی بە ناوەندی نووچە و شرۆڤەی رۆژ گەیشتووە، کورتەفیلمی “سنووری شکاو”، بەرهەمی “کەیوان کەریمی”، دەرهێنەری گەنجی کورد، خەڵاتی لێژنەی داوەرانی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی “مۆسترەمپ”ی سپانیای پێدرا.

فێستیڤاڵی ئاماژەپێکراو لە رۆژانی ٢٣ تا ٢٥ی ئاگۆست لە شاری ترەمپی سپانیا، بە بەشداری ١١٠٠ فیلم لە چەند بەشی جیاوازدا، بەڕێوەچوو.

زیاتر بخوێنەوە…

:هاوپۆله‌کانNNSROJ

سکرتێری گشتیی ناتۆ دەڵێ بۆمبارانی شیمیایی خەڵکی سڤیل بێ وەڵام نامێنێ

NNSROJ: “ئاندێرس فۆگ راسمووسێن”، سکرتێری گشتیی ناتۆ لە کۆبوونەوەی ئەوڕۆی وڵاتانی ئەندامی ئەو رێکخراوە لە بروکسێل، هێرشی شیمیایی بۆ سەر خەڵکی سڤیلی بە “هێرشێکی زاڵمانە” وەسف کرد و وتی کە ناتۆ بە هیچ شێوە ئەو کردەوە قەبووڵ ناکات و بێ وەڵامی ناهێڵێتەوە.

ناوبراو وتی ئاماژەکان دەیسەلمێنن کە رەژیمی بەشار ئەسەد چەکی شیمیایی بەکار هێناوە و ئەمەش پێشێلکردنی ئاشکرای یاسا و نۆڕمە نێودەوڵەتییەکانە.

رێکخراوی پەیمانی ئاتلانتیکی باکوور[ناتۆ]، دوا جار لە ساڵی ٢٠١١دا، لە چوارچێوەی بڕیارێکی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکاندا بەشداری لە رووخاندنی حکوومەتی موعەممەر قەزافی کرد.

:هاوپۆله‌کانNNSROJ

هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردن لە باشووری کوردستان دەستیپێکرد

NNSROJ: ئەمڕۆ چوارشەممە[٢٨ی ئاگۆست]، هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنی پارلەمانی کوردستان دەستیپێکرد.

هەڵبژاردنەکە رۆژی ٢١ی سێپتامبر بەڕێوەدەچێ و نزیک دوو میلیۆن دەنگدەر، لەناو زیاتر لە هەزار و ١٠٠ بەربژێر، ١١١ کەس بۆ نوێنەرایەتی پارلەمانی کوردستان هەڵدەبژێرن.

:هاوپۆله‌کانNNSROJ

کۆچی بەکۆمەڵی کوردان لە رۆژئاوا و هۆکارەکانی

26 ئاب 2013 1 comment

موتڵو چیڤیرئۆغڵوو/ ئیلکەخەبەر
لە تورکییەوە: مەسعوود مەناف

کۆچی بەکۆمەڵی کوردان لە رۆژئاوای کوردستان، لەم رۆژانەی دواییدا، چووە ناو قۆناخێکی جیاوازەوە. بە گوێرەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، هەژماری پەنابەرانی رۆژئاوا، لە ٢٠٠ هەزار کەس* تێپەڕیوە. ئەم بارودۆخە، بۆتە مایەی سەرنجی راگەیاندنەکانی جیهانیشی بۆسەر رۆژئاوای کوردستان و هەر بەم هۆکارەوە، لە چەند رۆژی رابردوودا، بەردەوام سەبارەت بەو مژارە هەواڵ و راپۆرت لە مێدیا نێودەوڵەتییەکان بڵاوکراتەوە.

بۆ شیکردنەوەی هۆکاری کۆچی کوردان لە رۆژئاواوە، دەبێ کۆچبەران، بەسەر دوو گرووپی سەرکیدا دابەش بکەین. گرووپی یەکەم، کە زۆرترین هەژماری کۆچبەران پێک دێنن، ئەو کەسانەن کە لە گەڕەکە کوردنشینەکانی حەڵەب و گوند و شارۆچکەکانی دەوروبەری حەڵەب، ماڵ و حاڵیان تێکڕووخاوە، سووتێندراوە و بەهۆی ئەوەی کە چارەیەکی تریان نەماوە، کۆچیان کردووە. زیاتر بخوێنەوە…

:هاوپۆله‌کانNNSROJ

“نیشتیمانی خـــۆمە دەیپێوم، ئەڵێن ئاوارەیە”

:هاوپۆله‌کانNNSROJ, PhotoStory