Archive

Archive for ئه‌یلول, 2013

پاکێجی دێمۆکراسیی ئاکەپە بە بۆش دەرچوو

30 ئه‌یلول 2013 13 comments

NNSROJ: پاش چەند مانگ چاوەڕوانی، سەرۆک وەزیری تورکیا لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەنووسیدا، ناوەڕۆکی پاکێجێکی ناسراو بە “پاکێجی دێمۆکراسی” ئاشکرا کرد، پاکێجێک کە هیچ کام لە داخوازە سەرەکییەکانی کوردی تێدا نەبینرا.

“رەجەب تەیپ ئەردۆغان”، سەرۆک وەزیری تورکیا، چەند خولەک بەر لە ئێستا، لەو کۆنفڕانسەدا، پاش خوێندنەوەی وتارێکی دورودرێژ وێڕای ئاماژە بە هەندێک لەو چاکسازی و گۆڕانکارییانەی کە لە ١١ ساڵی رابردوودا، حیزبەکەی ئەنجامی داوە، ناوەڕۆکی پاکێجی نوێی ئاشکرا کرد.

پاکێجەکە، وەک سیاسەتمەدارانی کورد چاوەڕوانیان دەکرد، ماددەیەکی تایبەت و هەستیار بەنیسبەت چارەسەری کێشەی کورددا تێدا نەبوو.

زیاتر بخوێنەوە…

Advertisements
:هاوپۆله‌کانNNSROJ

پیرانشار/ کارگەیەکی بەرهەمهێنانی مادە سڕکەرەکان دەستی بەسەردا گیرا

29 ئه‌یلول 2013 1 comment

NNSROJ: درەنگانی شەوی ڕابردوو، هێزێکی سەر بە ئیتلاعاتی ورمێ، لە ئاوایی “پەسوێ”ی سەر بە پیرانشار، هەڵی کوتایە سەر کارگەیەکی بەرهەمهێنانی مادە سڕکەرەکان.

بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی بە ناوەندی نووچە و شرۆڤەی رۆژ گەیشتووە، کارگەکە بۆ بەرهەمهێنانی مادەی سڕکەر لە جۆری شیشە و هێرۆئین کەڵکی لێوەرگیراوە.

لەو هێرشەدا، کەسێک بە ناوی “ع. ت” قۆڵبەست کراوە و زیاتر لە ٢٠٠ کیلۆ مادەی سڕکەر دەستی بەسەردا گیراوە.

:هاوپۆله‌کانNNSROJ

چالاکێکی مەریوانی بانگهێشتی دادگا کرا

29 ئه‌یلول 2013 لێدوانێک بنووسە

NNSROJ: سۆران دانیشوەر، چالاکی مەریوانی، بە موکریان نیوزی راگەیاندووە کە لە لایەن دادگای شۆڕشی ئیسلامیی مەریوانەوە، بە مەبەستی وەڵامدانەوە بە تۆمەتگەلێک وەک “هەوڵدان دژ بە ئاسایشی نیشتمانی و هاوکاری حیزبێکی کوردستانی، بانگهێشت کراوە.

ناوبراو بڕیارە کە رۆژی دووشەممە، ٨ی رەزبەر، لە دادگای شۆڕشی ئیسلامیی مەریوان، وەڵامی ئەو تۆمەتانە بداتەوە کە ئاڕاستەی کراون.

“سۆران دانیشوەر”، چالاکی مەدەنی کورد، دوو جار لە دوو ساڵی رابردوودا، بە تۆمەتگەلی هاوشێوە، قۆڵبەست کرابوو و هەنووکە بە سپاردنی بارمتەی ماڵی ئازادە.

:هاوپۆله‌کانNNSROJ

٦ کوژراو و ٦٢ بریندار/ دوا ئاماری قوربانیانی تەقینەوەکانی هەولێر

29 ئه‌یلول 2013 9 comments

NNSROJ: دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان، وردەکاریی تەقینەوەکانی پاشنیوەڕۆی هەولێری راگەیاند و وەزیری تەندروستیی حکوومەتی هەرێمیش دوا زانیاری سەبارەت بە هەژماری قوربانیان دا.

بە گوێرەی دەزگای ئاسایشی هەرێم کاتژمێر ١:٢٤ی دوا نیوەرۆ[٢٩ی سێپتامبر]، ئۆتۆمبێلێکی جۆری مینی پاس، کە خۆکوژێکی تێدابووە، ویستوویەتی بچێتە ناو بارەگای ئاسایش بەڵام پاسەوانەکانی ئاسایش، تەقەیان لێکردووە و پاشان کەسی هێرشبەر، ئۆتۆمبێلەکەی لەبەردەرگای سەرەکی ئاسایش تەقاندۆتەوە.

لە بەیاننامەی ئاسایشدا هەروەها هاتووە کە هاوکات ٤ کەسی تر، بە چەک و رومانەوە ھەوڵیان داوە بچنە ناو بارەگای ئاسایشی ھەولێر بەڵام ئەو چوار کەسەش بە تەقەی پاسەوانان و کارمەندانی ئاسایشەوە کوژراون. زیاتر بخوێنەوە…

:هاوپۆله‌کانNNSROJ

ئەنجامی هەڵبژاردنی پارلەمانی کوردستان راگەیاندرا

29 ئه‌یلول 2013 1 comment

parleman-encamNNSROJ: “سەربەست مستەفا”، سەرۆکی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردنەکان، لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەنووسیدا، ئاکامی لە سەدا ٩٥ی دەنگەکانی هەڵبژاردنی خولی چوارەمی پارلەمانی کوردستانی راگەیاند.

ئەو ئەنجامە، پاش جیاکردنەوەی دەنگی هاووڵاتییان لە ٦٣٧٨ بنکەی دەنگدان کەوتۆتە دەست و بڕیارە ٥ لە سەدی باقیش، لە رۆژانی داهاتوودا رابگەیەنرێ، گەرچی بەگوێرەی بەرپرسانی کۆمیسیۆنی ئاماژەپێکراو، گۆڕانکارییەکی ئەوتۆ لە هەژماری کورسییەکان پێک ناهێنێ.

بەگوێرەی کۆمیسیۆن، پارتی دیموکراتی کوردستان ٧١٩ هەزار و چوار دەنگ، بزوتنەوەی گۆڕان ٤٤٦ هەزار و ٩٥ دەنگ، و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ٣٢٣ هەزار و ٨٦٧ دەنگی بەدەست هێناوە. زیاتر بخوێنەوە…

:هاوپۆله‌کانNNSROJ

تکایە “تەقەی خــــۆشی مەکەن”

29 ئه‌یلول 2013 لێدوانێک بنووسە

NNSROJ: سەرۆکی هەرێم، لێژنەی ئەمنی سلێمانی و نوێنەرێکی بزووتنەوەی گۆڕان، داوایان لە هاووڵاتییان کردووە لەکاتی راگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردنەکاندا تەقەی خۆشی نەکەن.

مەسعوود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ شەممە[٢٨ی سێپتامبر]، لە بەیاننامەیەکی نووسراودا، داوای لە هەموو لایەنەکان کردووە بە “سنگفراوانی و هەستکردن بە بەرپرسیارێتی” مامەڵە لەگەڵ ئەنجامی هەڵبژاردنەکان بکەن و ئەگەر سکاڵایەکیان هەیە، لە رێگای یاساکانی کۆمیسیۆنەوە هەڵسوکەوت بکەن. زیاتر بخوێنەوە…

:هاوپۆله‌کانNNSROJ

ئەگەری درانی پۆستی پارێزگاری ورمێ بە کورد، تورکەکانی تووڕە کردووە

28 ئه‌یلول 2013 8 comments

NNSROJ: بە گوێرەی هەندێک سەرچاوەی هەواڵ، ئەگەری ئەوەی کە بۆ یەکەم جار لە مێژووی کۆماری ئیسلامییدا، کوردێک بە ناوی “فەرەیدوون هیممەتی” ببێتە پارێزگاری ورمێ، دژکردەوەی توندی چالاکانی تورکی لێکەوتۆتەوە.

کاناڵی ئاسمانی گوناز تیڤی، وێبسایتی تەبریز سەسی و هەندێک سەرچاوەی تر، بە بڵاوکردنەوەی هەواڵ و بەیاننامەی چالاکانی تورک لەمبارەوە، ناڕەزایەتی تورکەکانی ئەم شارەیان لە ئەگەری درانی پۆستی پارێزگاریی بە کوردێک دەربڕیوە.

کاناڵی گوناز تیڤی، “فەرەیدوون هیممەتی” بە “کوردێکی لایەنگری گرووپە تیرۆریستییەکان” لەقەڵەم داوە. زیاتر بخوێنەوە…

:هاوپۆله‌کانNNSROJ