Archive

Archive for تشرینی دووه‌م, 2013

شێست چالاکی کورد داوای ئازاکردنی گیراوە رۆژهەڵاتییەکانی هەولێریان لە بارزانی کرد

29 تشرینی دووه‌م 2013 4 comments

girawekan-7
بەرێز مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان

به‌رێزو حورمه‌ته‌وه سه‌رنجی به‌رێزتان بۆ حال‌و وه‌زعی چه‌ند که‌س له په‌نابه‌رانی رۆژهه‌لاتی کوردستان که له ماوه‌ی سێ حه‌وتووی رابردوودا ‌به گومانی هێرش‌بردنه سه‌ر کونسولگه‌ریی ئێران له شاری هه‌ولێر له‌لایه‌ن هێزی ئاسایشەوە ده‌ست‌ به‌سه‌ر کراون، راده‌کێشین.

ده‌ست‌به‌سه‌رکراوان به‌گوێره‌ی ئاگاداریی ئێمه‌ به پێی‌ یاسای په‌سندکراوی پارلمان هەلسوکەوتیان له‌گه‌ل نه‌کراوه. تا ئه‌م کاته‌ که ئه‌و نامه‌یه‌ ده‌نووسرێ ده‌زگایه‌کی دادوه‌ریی قه‌راری ده‌ست‌به‌سه‌رکردنی ئه‌و که‌سانه‌ی نه‌داوه و تاوانێک که وه‌پالیان‌دراوه روون نی‌یە و ئاشکرا نەکراوە. زیاتر بخوێنەوە…

Advertisements
:هاوپۆله‌کانNNSROJ

“لەیلا زانا ناوبژیوانی پارتی و پەیەدە دەکات”

29 تشرینی دووه‌م 2013 5 comments

Zana-BarzaniNNSROJ: بە گوێرەی هەواڵێکی رۆژنامەی میللییەتی تورکیا، لەیلا زانا بە مەبەستی ناوبژیوانی کردن و کۆتایی هێنان بەو گرژییەی کە لە نێوان پارتی و پەیەدە سەری هەڵداوە، سەردانی باشووری کوردستانی کردووە.

رۆژی سێشەممە[٢٦ی نۆڤامبر]، “لەیلا زانا” سیاسەتمەداری کورد و نوێنەری ئامەد لە پارلەمانی تورکیا، لە هاوینەهەواری “سەلاحەدین”، چاوی بە “مەسعوود بارزانی”، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کەوت.

ئێوارەی هەمان رۆژ، ماڵپەڕی سەرۆکایەتیی هەرێم رایگەیاند کە لەم دیدارەدا باس لە پڕۆسەی چارەسەریی پرسی کورد لە تورکیا و “یەکخستنەوەی ناوماڵی کورد” و “یەکێتی و یەکدەنگیی هێزە کوردییەکان لە پرسە نەتەوەیی و چارەنووسسازەکاندا” کراوە بەڵام بە گوێرەی رۆژنامەی میللییەت، زانا بە مەبەستی ناوبژیوانیکردن لە نێوان پارتی و پەیەدە سەردانی بارزانی کردووە. زیاتر بخوێنەوە…

:هاوپۆله‌کانNNSROJ

گرێبەستییە نەوتییەکەی نێوان هەولێر و ئانکارا ناڕەزایەتیی بەغدا و واشینگتۆنی لێکەوتەوە

29 تشرینی دووه‌م 2013 5 comments

NNSROJ: دوابەدوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی واژۆکرانی گرێبەستیی هەناردەکردنی نەوت و گازی کوردستان بۆ تورکیا، حکوومەتی عێراق و وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ناڕەزایەتییان نیشان دا.

“جێن ساکی”، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوی ئەمریکا، لە کۆنگرەی ئاسایی رۆژانەی[٢٨ی نۆڤامبر]ی خۆیدا، لە وەڵامی پرسیاری هەواڵنێران سەبارەت بە گرێبەستە نەوتییەکەی نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا رایگەیاند کە “ئەمریکا بێ ڕەزامەندی حکوومەتی فێدراڵی عێراق، پشتیوانی هەناردەکردنی نەوت، لە لایەن هیچ کام لە بەشەکانی عێراق ناکات”. زیاتر بخوێنەوە…

:هاوپۆله‌کانNNSROJ

حدکا رێککەوتنی ژێنێڤ بە “کڕینی کات” دەزانێ بەڵام پێشی خۆشحاڵە

28 تشرینی دووه‌م 2013 1 comment

NNSROJ: دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران[PDKI] لە راگەیاندراوێکدا، رێککەوتنی ئێران و وڵاتانی ٥+١ی وەک بەچۆک داهاتنی کۆماری ئیسلامیی لە بەرانبەر سزا و گەمارۆ ئابوورییەکان و گووشاری نێونەتەوەیی لەقەڵەم داوە و لەسەر ئەو بڕوایەشە کە رێککەوتنەکە بۆ “راگرتنی کاتیی گەمارۆکان”ە.

حدکا هاوکات رایگەیاندووە کە بە واژۆکرانی ئەو رێککەوتنەوە خۆشحاڵە”، بۆیە کە “لە ئەگەری بەڕێوەچوونی ئەو قەراردادە رەنگە بەشێکی بەرچاو لەسەروەت‌ و سامانی وڵات کە پێویستە خەرجی باشترکردنی ژیانی خەڵک‌ ‌و ئاوەدان کردنەوەی وڵات بکرێ”. زیاتر بخوێنەوە…

:هاوپۆله‌کانNNSROJ

کورد خوازیارە بە جیا لە ئۆپۆزیسیۆنی سووریا بەشداری کۆنفڕانسی ژێنێڤی دوو بکات

28 تشرینی دووه‌م 2013 1 comment

NNSROJ: دوێنێ چوارشەممە[٢٧ی نۆڤامبر]، “ساڵح موسلیم”، هاوسەرۆکی پارتی یەکێتیی دێموکراتیک[PYD]، بە هاوڕێیی سێ بەرپرسی تری حیزبەکەی لە ئەورووپا، لە بنکەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ژێنێڤی سویس، چاوی بە “ئەخزەر ئیبڕاهیمی”، نوێنەری تایبەتی یوئێن بۆ کاروباری سووریا کەوت.

لەم دیدارەدا، موسلیم داوای لە نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان کرد کە رێگە بدرێ نوێنەرانی کورد لە ژێر چەتری “دەستەی بڵندی کورد”، بەشداری کۆنفڕانسی ژێنێڤی دوو ببن. کۆنفڕانسێک کە شیمانە دەکرێ کاریگەریی زۆری لەسەر داهاتووی سیاسیی سووریا هەبێت. زیاتر بخوێنەوە…

:هاوپۆله‌کانNNSROJ

ئەنفاڵ/ شێرکۆ بێکەس

28 تشرینی دووه‌م 2013 لێدوانێک بنووسە
enfal

پاشماوەی جلوبەرگی مناڵێکی کورد لەگۆڕێکی بەکۆمەڵی ئەنفالی ساڵی ١٩٨٨

ئەگەر لە سەحرای خوارەوە
لە شەوێکا
چاوتان کەوت بە ڕیزە بروسکە و تروسکەی گوڵە ئەستێرە ڕوو لەچیا
دڵنیابن
ئەوە هەموو زارۆکەکانی ئێمەن و ئەگەڕێنەوە بۆ ئێرە
ئەگەر ڕۆژێ لەسەر فورات
یاخود دیجلە
پۆلە نەورەستان چاوپێکەوت
بەپێچەوانەی ئاوەوە، سپی سپی
بەرەو گۆیژە باڵ لێبدەن
دڵنیابن ئەوە کیژۆڵەکانی ئێمەن
بەدەم بەستەی هەی بەلارو بەلارەوە ئەگەڕێنەوە بۆ ئێرە
***
١٩٨٨
لەو ساڵەدا لەجێی کولانەی داڕوخاو
سەگەکانی ئەو گوندانە
لانکەو بێشکەی مناڵانی ئێمەیان کرد بەکولانە.
***
شێرکۆ بێکەس

:هاوپۆله‌کانPoemMusic

جەیشولعەدڵ دەڵێ هێلیکۆپتەرێکی سەربازیی ئێرانمان بەرداوەتەوە

27 تشرینی دووه‌م 2013 1 comment

NNSROJ: رێکخراوی جەیشولعەدڵ رایگەیاند کە چەکدارانی، رۆژی سێشەممە ٥ی سەرماوەز، توانیویانە لە عەمەلیاتێکدا هێلیکۆپتەرێکی سەربازیی ئێران لە ناوچەی سەراوان بخەنە خوارەوە.

بە گوتەی جەیشولعەدڵ خستنەخوارەوەی ئەو هێلیکۆپتەرە سەربازییە لە تۆڵەی موشەکبارانکردنی رۆژێک پێشووتری ماڵی ئەندامێکی ئەو رێکخراوە لە ناوچەی کولاهوی بەلووچستان لە لایەن سپای پاسدارانی ئێران بووە. زیاتر بخوێنەوە…

:هاوپۆله‌کانNNSROJ