Archive

Archive for كانونی یه‌كه‌م, 2013

پارتی، پارتی لە باکووری کوردستان دامەزراند

24 كانونی یه‌كه‌م 2013 4 comments

لە خەبەرەکاندا هاتبوو کە پارتی دێمۆکراتی کوردستانی تورکیا دامەزراوە. هەڵبەت گوترا کە بە پشتیوانی پارتی دامەزراوە و پێشوتریش دەنگۆی ئەوە کە لەیلا زاناش دەچێتە ناو ئەو حیزبە بڵاوکراوە. ئەو بەشەی کە پێوەندی بە لەیلا زانا هەبوو درۆ دەرهات بەڵام دامەزرانی پارتەکە هەرچەند راستە، بەڵام ناتوانێ بە گوێرەی ئەو یاسایانەی کە ئێستا لە تورکیا هەن، چالاکی بکات و دادەخرێ و ئەمە زیاتر وەک هەوڵێک بۆ خۆنیشاندان و رێکلامکردن دەچێ تا کارێکی بە بەرنامە و ئامانجدار. ئەگەر بارزانی پشتیوانی لەم حیزبە بکات، وەک ئەوەیە کە هەموو هێلکەکانی خستۆتە ناو عالەگەیەکەوە و بە دۆڕانی ئەو حیزبە بارزانیش دەدۆڕێ. پارتی لەم ساڵانەدا پشتیوانی زۆری لە پەدەکەی باکوور، حەقپار، کەماڵ بورکای و حیزبی سۆسیالیستی کوردستان و عەبدولمەلیک فراتی رەحمەتی کرد بەڵام هیچکام نەمان و نەیانتوانی ببنە ئەکتەر لە باکوور. هەر بەدەپە مایەوە. زیاتر بخوێنەوە…

Advertisements
:هاوپۆله‌کانComment

نوێنەری مەریوان و سەوڵاواش لە کوشتنی کۆڵبەر و کاسپکارانی کورد وەزاڵە هات

24 كانونی یه‌كه‌م 2013 3 comments

NNSROJ: ئومێد کەریمیان، رەخنەی لە کوشتنی کۆڵبەر و کاسپکارانی کورد لە سەر سنوورەکان گرت و داوای لە سەرکۆماری ئێران کرد لێژنەیەک بۆ لێکۆڵینەوە لەسەر ئەم بابەتە پێک بێنێت.

پێشنیوەڕۆی سێشەممە، ٣ی بەفرانباری ١٣٩٢ی هەتاوی، “ئومێد کەریمیان”، نوێنەری شارەکانی مەریوان و سەوڵاوای رۆژهەڵاتی کوردستان لە پارلەمانی ئێران، رەخنەی لە سەرکۆماری ئێران گرت و وتی کە لە “دادپەروەریی کۆمەڵایەتی”تان تا ئێستا هەر کوشتنی هاووڵاتییانی کورد لە لایەن هێزە ئینتزامییەکانی کوردستان لە شارە سنوورییەکانمان بە نسیب بووە.

ناوبراو هەروەها داوای کرد کە لێژنەیەک بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ پرسی کوشتنی کۆڵبەران و کاسپکارانی کورد رەوانەی کوردستان بکرێ.

زیاتر بخوێنەوە…

:هاوپۆله‌کانNNSROJ

کۆبوونەوەکان تەواو بوون/ دوو لایەنی رۆژئاوای کوردستان لەسەر کۆمەڵێک خاڵ رێککەوتن

24 كانونی یه‌كه‌م 2013 9 comments

NNSROJ: دوو لایەنی سیاسیی رۆژئاوای کوردستان رێککەوتن کە پێکەوە بەشداری ژنێڤی٢ بکەن و بۆ چارەسەری کێشەکانیان دریژە بە گفتگۆکانیان بدەن.

پێشنیوەڕۆی سێشەممە[٢٤ی دێسامبر]، پاش یەک حەوتوو دانوستان لە هەولێر، ئەنجوومەنی نیشتمانی کورد لە سووریا[ENKS] و مەجلیسی گەلی رۆژئاوای کوردستان[MGRK] لەسەر بەشداریی یەکگرتووانەی کورد لە کۆنفڕانسی ژنێڤی دوودا رێککەوتن.

دوو لایەن، کە لە ١٧ی مانگەوە لە وتووێژ و ئاڵوگۆڕی بیروڕا دان، بڕیاریان داوە کە بە ناوی کوردەوە بەشداری کۆنفڕانسی ئاماژەپێکراو بکەن نەک لەژێر ناوی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا. زیاتر بخوێنەوە…

:هاوپۆله‌کانNNSROJ

یەپەگە: ٣٧٦ چەکداری بەعس و ٢٩٢٣ چەکداری جەبهەتولنوسرەو و داعشمان کوشتووە

22 كانونی یه‌كه‌م 2013 2 comments

ناوەندی چاپەمەنی “یەکینەکانی پاراستنی گەل”[YPG] رایگەیاند کە لە ساڵی ٢٠١٣ی زایینیدا لە شەڕ و پێکدادان لەگەڵ چەکدارانی رەژیمی بەعسدا، ٣٧٦ کەسیان لێ کوشتوون و ٧٩٠ چەکدار کە لەناویاندا ئەفسەریشیان لەگەڵ بووە، بەدیل گرتووە و دواتر بەریان داون.

بە گوێرەی بیلانی ساڵی ٢٠١٣ی یەپەگە، لە شەڕ و پێکدادانەکانی ئەو ساڵەدا، ٢٩٢٣ چەکداری سەر بە گرووپگەلی گرێدراوی ئەلقاعیدە، بۆ وێنە جەبهەتولنوسرە و “دەوڵەتی ئیسلامیی عێراق و بیلادی شام”[داعش]یان کوشتووە و ٥٨٧ کەسیشیان لێ بەدەیل گرتوون. لە ناو کوژراوانی داعش و جەبهەتولنوسرەدا، ٩١ کەسی بیانیش دەبینرێن.

هەر لەم شەڕ و پێکدادانانەدا، ٣٧٩ شەڕڤانی یەپەگە و یەکینەکانی پاراستنی ژنان و هێزەکانی ئاسایشی رۆژئاوا، گیانیان لەدەست داوە. یەپەگە دەڵێ کە لە ساڵی ٢٠١٣دا دەستمان بەسەر ١٢ تانک، ١٤٥ تۆپ، ٧ زرێپۆشی گواستنەوەی هێز، دەیان دۆشکە و سەدان قەبزە چەکی قورس و سووک و جبەخانەی سەربازی داگرتووە.

:هاوپۆله‌کانNNSROJ

سەرجەم “ئاژاوەگێڕ”ە رۆژهەڵاتییەکان ئازاد بوون

22 كانونی یه‌كه‌م 2013 1 comment

NNSROJ: پاش تێپەڕبوونی یەک مانگ و نیو، شەش چالاکە رۆژهەڵاتییە دەستبەسەرەکەی هەولێر، بە کەفالەت ئازاد کران.

سەرەنجام پاش تێپەڕبوونی ٤٥ رۆژ، دادگای لێکۆڵینەوەی هەولێر، پێشنوەڕۆی ٢٢ی دێسامبر، هەر شەش چالاکە رۆژهەڵاتییەکەی بەندکراو لە گرتووخانەی مەحەتەی هەولێری بە کەفالەت ئازاد کرد.

“مستەفا شێخە، رەحمان پیرۆتی، چیا مەللاک، پێشەوا عەلیپوور، محەمەد فەرهادزادە و ئامانج سەڵەواتی، عەلی ئیسماعیل نەژاد و فازڵ محەمەدی”، ناوی ئەو هەشت چالاکە رۆژهەڵاتییەیە کە رۆژی ٨ی نۆڤامبر، پاش بەردبارانکردنی کۆنسووڵخانەی ئێران لە هەولێر، بە تۆمەتی پێشێلکردنی یاسای خۆپێشاندانی هەرێمی کوردستان دەستبەسەر کرابوون. زیاتر بخوێنەوە…

:هاوپۆله‌کانNNSROJ

گولەن دوعا لە دار و بەرد دەکا!

22 كانونی یه‌كه‌م 2013 2 comments

تورکیا پیس شێوا!
لەناکاو کوڕی سێ وەزیر و چەند بەرپرسی باڵای نزیک بە ئاکەپە، حیزبە بەقسە دەستپاکەکە لە ئۆپێراسیۆنێکدا بە تۆمەتی گەندەڵی قۆڵبەست کران. ئێرانییەکیش لەناو گیراوان دایە. دەزگیرانی ئیبرۆ گوندەش کە دەگوترێ پارەی بۆ ئێران گوازتۆتەوە، بەرتیلی بە میلیۆن دۆلار داوەتە بەرپرسانی ئاکەپە و … مەعلووم نییە کێ لە پشت پەردەوە ئەو عەمەلیاتانە رێبەری دەکات! پۆلیسی ژێر کۆنترۆڵی فەتحوڵا گولەن؟ گرووپێکی دژبەری ئاکەپە؟ دەستێکی دەرەکی کە خەریکە بەڵگە دەردەخا و پۆلیس ناچار دەکا بجووڵێتەوە؟ یا …؟
کەس بە باشی نازانێ چ باسە! ئاخر هەموو هەر ناڕازین و هەموو بۆڵەیان دێ!
ئەردۆغان پەشۆکاوە بەوەی کە کابینەکەی و کەسوکاری وەزیرەکانی دە پیساییەکی ئاوەوە گلاون! فارس گوتەنی دەست و پێی ون کردووە! جارێک بە باڵوێزی وڵاتان و بۆ وێنە ناڕاستەوخۆ بە باڵوێزی ئەمریکا دەڵێ ناچار نین لێرە راتانگرین! وەک هێمایەی بۆ ئەوەی کە مومکینە ئەمریکا دەستی دەو ئاڵۆزییە دابێ، لە لایەک دەڵێ دەوڵەتی سێبەر کۆتایی پێ دێنین و لە لایەکی تر دەڵێ ئەو دەستانەی ئەو کارە دەکەن ئامانجیان لاوازکردنی دەسەڵات و چەواشەکارییە و … زیاتر بخوێنەوە…

:هاوپۆله‌کانComment

عەبدوڵا پەشێو بۆ کاوە گەرمیانی …

21 كانونی یه‌كه‌م 2013 لێدوانێک بنووسە

Pashewئازیزانم، سڵاوتان لێبێت
كارێكی به‌جێ ئه‌نجام ده‌ده‌ن و ئه‌ركێكی ئه‌خلاقیش جێبه‌جێ ده‌كه‌ن، كه‌ یادی ئه‌و ڕۆڵه‌ به‌ئه‌مه‌كه‌ی كوردستان به‌رز ڕاده‌گرن و هاوچاره‌نووسیی خۆتان له‌گه‌ڵ گه‌رمێنی ڕه‌شپۆش نیشان ده‌ده‌ن. كاوه‌ له‌ پێناوی ئێمه‌دا ئه‌و ڕێیه‌ی هه‌ڵبژارد و له‌ پێناوی ئێمه‌شدا سه‌ری خۆی دانا.
كاوه‌ له‌ ولاتێكدا شه‌هید كرا، كه‌ نه‌ سیسته‌می به‌ڕێوه‌بردنی تێدایه‌، نه‌ داموده‌زگه‌، نه‌ دادگه‌، نه‌ ده‌ستوور و نه‌ یاسا، هه‌ر بۆیه‌، نابێ چاوه‌ڕێی به‌ردادكردنی تاوانبارانی ڕاسته‌قینه‌ بین. تا حاڵی ئه‌و “هه‌رێم!”ه‌ بێسنوور و له‌تله‌ته‌ی باشوور وه‌ك حاڵی ” فولكه‌ی به‌ته‌مای خوا” ی هه‌ولێر بێ، ئه‌م ئه‌نفاله‌ كپ و له‌سه‌رخۆیه‌ی سروشت و فه‌رهه‌نگ و مرۆڤ هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بێ. زیاتر بخوێنەوە…

:هاوپۆله‌کانComment