ماڵه‌وه‌ > Comment > پارتی، پارتی لە باکووری کوردستان دامەزراند

پارتی، پارتی لە باکووری کوردستان دامەزراند

24 كانونی یه‌كه‌م 2013 لێدوانێک بنووسە Go to comments

لە خەبەرەکاندا هاتبوو کە پارتی دێمۆکراتی کوردستانی تورکیا دامەزراوە. هەڵبەت گوترا کە بە پشتیوانی پارتی دامەزراوە و پێشوتریش دەنگۆی ئەوە کە لەیلا زاناش دەچێتە ناو ئەو حیزبە بڵاوکراوە. ئەو بەشەی کە پێوەندی بە لەیلا زانا هەبوو درۆ دەرهات بەڵام دامەزرانی پارتەکە هەرچەند راستە، بەڵام ناتوانێ بە گوێرەی ئەو یاسایانەی کە ئێستا لە تورکیا هەن، چالاکی بکات و دادەخرێ و ئەمە زیاتر وەک هەوڵێک بۆ خۆنیشاندان و رێکلامکردن دەچێ تا کارێکی بە بەرنامە و ئامانجدار. ئەگەر بارزانی پشتیوانی لەم حیزبە بکات، وەک ئەوەیە کە هەموو هێلکەکانی خستۆتە ناو عالەگەیەکەوە و بە دۆڕانی ئەو حیزبە بارزانیش دەدۆڕێ. پارتی لەم ساڵانەدا پشتیوانی زۆری لە پەدەکەی باکوور، حەقپار، کەماڵ بورکای و حیزبی سۆسیالیستی کوردستان و عەبدولمەلیک فراتی رەحمەتی کرد بەڵام هیچکام نەمان و نەیانتوانی ببنە ئەکتەر لە باکوور. هەر بەدەپە مایەوە.tpdk211213-bb

qardash-25-12-2013-Bpdkt

Advertisements
:هاوپۆله‌کانComment
  1. : رۆژپڕێس | Rojpress
    24 كانونی یه‌كه‌م 2013 له‌ 17:23

    له‌ توركیا دامه‌زراندنی‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان راگه‌یه‌ندرا
    PM:07:27:21/12/2013

    فۆتۆ: ئه‌نادۆڵ‌
    خه‌ندان –

    لیژنه‌ی‌ ئاماده‌كاری‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستانی‌ توركیا له‌ شاری‌ ئامه‌د كۆبۆوه‌وه‌ و دامه‌زراندنی‌ پارته‌كه‌ی‌ راگه‌یاند و یه‌كه‌م كاریشی‌ ره‌خنه‌گرتن بوو له‌ پارتی‌ ئاشتی‌ و دیموكراتی‌ “به‌ده‌په‌”.

    محه‌مه‌د ئه‌مین كارداش وته‌بێژی‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستانی‌ توركیا له‌ لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نووسان رایگه‌یاند: تائێستا له‌ توركیا پارتێك به‌ ناوی‌ “كوردستان” نه‌بووه‌.

    كارداش وتی‌: “ئێمه‌ ئه‌و پارته‌مان به‌ناوی‌ كوردستانه‌وه‌ به‌پێویست زانیوه‌ وه‌ك ناسنامه‌یه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی‌ دۆزی‌ نه‌ته‌وه‌یی بپارێزین و سیاسه‌ت بكه‌ین و پارتێك به‌ ناوی‌ “كوردستان” به‌پێویست ده‌زانین”.

    وتیشی‌: “كورد خاوه‌نی‌ راسته‌قینه‌ی‌ ئه‌م وڵات و خاكه‌یه‌ و له‌ وڵاتانی‌ تره‌وه‌ نه‌هاتووه‌، ئێمه‌ پارتێكی‌ جیاوازین و ژن و لاوان و هه‌موو كه‌سێك ده‌توانن ببن به‌ ئه‌ندامی‌ پارته‌كه‌مان و پارتێكی‌ یه‌ك ره‌نگ و یه‌ك ده‌نگین”.

    كارداش ئاشكراشیكرد كه‌ “وه‌ك پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستانی‌ توركیا په‌یوه‌ندی‌ باشیان له‌گه‌ڵ‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستانی‌ عیراقدا هه‌یه‌ و وتووێژی‌ جددی‌ له‌نێوانماندایه‌ به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك هاوپه‌یمان و هاوكارین و چه‌ند پارتی‌ له‌ عیراق به‌هێز بێت، ئێمه‌ خۆشحاڵ‌ و به‌خته‌وه‌ر ده‌بین”.

    ره‌خنه‌شی‌ له‌ پارتی‌ ئاشتی‌ و دیموكراتی‌ “به‌ده‌په‌” گرت و وتی‌: “به‌ده‌په‌ خاوه‌نی‌ ئیراده‌ی‌ خۆی‌ نییه‌ و هه‌موو بڕیاره‌كانی‌ له‌ده‌ره‌وه‌ وه‌رده‌گرێت. تائێستا به‌ده‌په‌ نه‌یوتووه‌ ئێمه‌ پارتێكی‌ كوردستانین، تائێستا خۆی‌ وه‌ك پارتێكی‌ كورد، تورك، لاز، چه‌ركه‌ز، ئابازا و عه‌ره‌ب ده‌رخستووه‌ و خۆی‌ وه‌ك پارتێكی‌ توركیا ده‌بینێت، ئێمه‌ پارتی‌ كوردین و له‌به‌ر ئه‌مه‌ش جیاوازیمان هه‌یه‌”.

    ئاشكراشیكرد كه‌ دوای‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ به‌ ناوی‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان له‌ توركیا سه‌ردانی‌ وه‌زاره‌تی‌ كاری‌ ناوخۆی‌ توركیا ده‌ده‌ن.

    سه‌رچاوه‌: ئه‌نادۆڵ‌

    http://www.xendan.org/dreja.aspx?=hewal&jmara=79156&Jor=1#.UrXK3sBwgKQ.facebook

    هه‌ڵوێستی‌ “به‌ده‌په‌” به‌رامبه‌ر دامه‌زراندنی‌ پارتی‌ له‌ توركیا
    PM:04:28:22/12/2013

    سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆكی‌ پارتی‌ ئاشتی‌ و دیموكراتی‌ “به‌ده‌په‌”
    خه‌ندان –

    هاوسه‌رۆكی‌ پارتی‌ ئاشتی‌ و دیموكراتی‌ “به‌ده‌په‌” هه‌ڵوێستی‌ پارته‌كه‌ی‌ به‌رامبه‌ر دامه‌زرانی‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستانی‌ توركیا خسته‌ڕوو و رایگه‌یاند كه‌ پێشوازی‌ له‌ دامه‌زراندنی‌ ئه‌و پارته‌ ده‌كه‌ن.

    دوێنێ‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ لیژنه‌ی‌ ئاماده‌كاریی‌ پارته‌كه‌دا له‌ شاری‌ ئامه‌د، دامه‌زراندنی‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستانی‌ توركیا راگه‌یه‌ندرا كه‌ یه‌كه‌م كاری‌ هێرشكردن بوو بۆ سه‌ر پارتی‌ ئاشتی‌ و دیموكراتی‌ “به‌ده‌په‌”.

    ئه‌مڕۆ سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆكی‌ پارتی‌ ئاشتی‌ و دیموكراتی‌ “به‌ده‌په‌” له‌ شارۆچكه‌ی جزیر له‌ پارێزگای شرناخ له‌ وه‌ڵامی رۆژنامه‌نووساندا سه‌باره‌ت به‌ دامه‌زراندنی پارتی دیموكراتی كوردستانی توركیا، وتی: “ئێمه‌ خۆشحاڵین به‌ دامه‌زراندنی حزبی جیاواز، پارتی دیموكراتی كوردستانی توركیا ئه‌گه‌ر ده‌یه‌وێ با شه‌و و رۆژ ره‌خنه‌مان لێ بگرێ، به‌ڵام له‌ شوێنێكی ھه‌ڵه‌دا ده‌ستیپێكرد”.

    سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش وتیشی‌: “خوازیارین دامه‌زراندنی خێری پێوه‌بێ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر وا بڕوا له‌ ماوه‌یه‌كی زۆر كه‌مدا له‌ نێو خه‌ڵكدا ناوی ده‌زڕێ”.

    دوێنێ‌ محه‌مه‌د ئه‌مین كارداش وته‌بێژی‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستانی‌ توركیا له‌ لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نووسان رایگه‌یاند: “ئێمه‌ پارتێكی‌ جیاوازین و ژن و لاوان و هه‌موو كه‌سێك ده‌توانن ببن به‌ ئه‌ندامی‌ پارته‌كه‌مان و پارتێكی‌ یه‌ك ره‌نگ و یه‌ك ده‌نگین”.

    كارداش ئاشكراشیكرد كه‌ “وه‌ك پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستانی‌ توركیا په‌یوه‌ندی‌ باشیان له‌گه‌ڵ‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستانی‌ عیراقدا هه‌یه‌ و وتووێژی‌ جددی‌ له‌نێوانماندایه‌ به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك هاوپه‌یمان و هاوكارین و چه‌ند پارتی‌ له‌ عیراق به‌هێز بێت، ئێمه‌ خۆشحاڵ‌ و به‌خته‌وه‌ر ده‌بین”.

    ره‌خنه‌شی‌ له‌ پارتی‌ ئاشتی‌ و دیموكراتی‌ “به‌ده‌په‌” گرت و وتی‌: “به‌ده‌په‌ خاوه‌نی‌ ئیراده‌ی‌ خۆی‌ نییه‌ و هه‌موو بڕیاره‌كانی‌ له‌ده‌ره‌وه‌ وه‌رده‌گرێت. تائێستا به‌ده‌په‌ نه‌یوتووه‌ ئێمه‌ پارتێكی‌ كوردستانین، تائێستا خۆی‌ وه‌ك پارتێكی‌ كورد، تورك، لاز، چه‌ركه‌ز، ئابازا و عه‌ره‌ب ده‌رخستووه‌ و خۆی‌ وه‌ك پارتێكی‌ توركیا ده‌بینێت، ئێمه‌ پارتی‌ كوردین و له‌به‌ر ئه‌مه‌ش جیاوازیمان هه‌یه”.

    سه‌رچاوه‌: AA

    http://xendan.org/dreja.aspx?=hewal&jmara=79200&Jor=1

  2. : رۆژپڕێس | Rojpress
    24 كانونی یه‌كه‌م 2013 له‌ 17:25

    22 Aralık 2013 Pazar 13:29
    Demirtaş: Bize saldırarak Kürdistan’ı kuramazlar
    Demirtaş, Diyarbakır’da kurulacak Türkiye Kürdistan Demokrat Partisi için “Bize saldırarak Kürdistan’ı kuramazlar” dedi.
    BDP Eş Genel Başkanı Selahattin Demirtaş, “Paralel yapılarla hesaplaşılması lazım. Türkiye’de bir ‘Derin devlet’ gerçeği var ve bu paralel yapılar ortaya çıkarılmadığı müddetçe Türkiye’de hiçbir kalıcı çözüme ulaşılamaz” dedi.

    “BİZE SALDIRARAK KÜRDİSTAN’I KURAMAZLAR”

    Demirtaş, Diyarbakır’da kurulacağı açıklanan Türkiye Kürdistan Demokrat Partisi ile ilgili soru üzerine, şöyle dedi: “Siyasi çalışmalar özgürlük alanıdır. Siyasi partilerin siyasi çalışma yapmasından memnuniyet duyarız. Ama tabii şöyle bir talihsizliği vardır; Bu parti yaptığı ilk açıklamada bizi eleştirmiş. Bizi eleştirerek, bize saldırarak Kürdistan’ı kurabileceklerini sanıyorlarsa gece-gündüz hiç durmadan bize saldırsınlar. Ama yanlış bir yerden başlamışlar. Yine de hayırlı olsun. Siyasi parti, siyasi çalışma iyidir. Bu şekilde giderlerse de halk nezdinde kısa sürede teşhir olurlar. BDP’ye saldırarak, BDP’yi hedefe koyarak siyasi başarı, Kürt hareketi açısından mümkün değil, bunu görmeleri lazım. Kürdistan’ı kurmak istiyorlarsa buna BDP engel değil, kusura bakmasınlar.”

    Kabinedeki 4 bakanın isminin de karıştığı yolsuzlukla ilgili başlatılan operasyonu da değerlendiren Demirtaş, şunları söyledi:

    “PARALEL YAPILARLA HESAPLAŞILMASI LAZIM”

    “Yolsuzlukların tümünün üstüne gidilmesini, baştan beri söylüyoruz. Ama bu yetmez, paralel yapılarla hesaplaşılması lazım. Türkiye’de bir derin devlet gerçeği var ve bu paralel yapılar ortaya çıkarılmadığı müddetçe Türkiye’de hiçbir kalıcı çözüme ulaşılamaz. Ama bu demek değildir ki bu yolsuzluk yapanlar mağdurdur, yolsuzluk yapanlara mutlaka hesap sorulması lazım.”

    http://www.ilkehaber.com/haber/demirtas-bize-saldirarak-kurdistani-kuramazlar-28283.htm

  3. : رۆژپڕێس | Rojpress
    25 كانونی یه‌كه‌م 2013 له‌ 18:26

    قارداشی: ئەم بارزانی وەك سەرۆكێ خوە دبینن

    PM:12:02:25/12/2013
    1
    محەمەد ئەمین قارداشی سەرۆكێ پارتیا دەمۆكراتا كوردستانا توركیێ دا زانین كو: ئەم بارزانی وەك سەرۆكێ خوە دبینن، ژ بەر كو تەنێ وی ئالیكاریا مە كری.

    قارداشی كو بەریا چەند رۆژان پارتیا دەمۆكراتا كوردستانا توركیێ بە ئالیكاریا مەسعوود بارزانی ل باكورێ كوردستانێ دامەزاند، دازانین كو، ئەوێ دی دەمەكا نێزیك دا سەردانا هەرێما كوردستانێ بكە و گۆت ئەم سەربخوەنە لێ ئەم بارزانی ژی وەك سەرۆكێ خوە دحەسبینن.

    هەروها پێویستە وەرە گۆتن، هەیا نها دەولەتا توركیێ رێ نەدایە كو كورد پارتیێن وەها دابمەزرینن، لێ بەلێ پشتی سەردانا بارزانی یا ئامەدێ، ژبۆ بێباندۆركرنا بەدەپێ دەستوورا دامەزراندنا پارتیێن ب ڤی ناڤی و ب ڤی رەنگی كو د بن باندۆرا كوردێن دەرڤایی وەلاتن ژ ئالیێ ئاكەپێ ڤە تێن داین.
    ژێدەر، كەی ئێن ئێن

  4. : رۆژپڕێس | Rojpress
    30 كانونی یه‌كه‌م 2013 له‌ 17:18

    29/12/2013 / 2691جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
    بەرپرسە “هەڵهاتووەكەی” پەكەكە دەبێتە سەرۆكی
    مەسعود بارزانی پارتی دیموكراتی كوردستانی ئێرانیش دادەمەزرێنێت

    http://www.sharpress.net/Direje.aspx?Jimare=9931

    شارپرێس:
    پارتێكی نوێ بەناوی پارتی دیوكراتی كوردستان لەڕۆژهەڵاتی كوردستان دادەمەزرێت‌و بەرپرسێكی باڵای دەستلەكاكێشراوەی پەكەكەش دەكرێتە سەرۆكی ئەو پارتە.

    بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست شارپرێس كەوتووە مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان پارتێكی نوێ لەڕۆژهەڵاتی كوردستان بەناوی پارتی دیموكراتی كوردستان لەئێران دادەمەزرێنێت.

    هەر بەپێی ئەو زانیارییانە سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستانی ئێران بڕیار گابار دەبێت كە لەلایەن مەسعود بارزانییەوە دەستنیشانكراوە.

    زانیارییەكانیش باس لەوەش دەكەن لەئێستادا مەسعود بارزانی سەرقاڵی پێكهێنانی ئەو پارتەیەو رێخۆشكردنە بۆ ئەوەی بڕیار گابار بچێتەوە ئێران‌و ئەو پارتە دروستبكات.

    بڕیار گابار خەڵكی شاری سنەی رۆژهەڵاتی كوردستانەو لەساڵی 1999 پەیوەندی بەپەكەكەوە كردووە، لەئێستاشدا ماوەی دوومانگە ریزەكانی پەكەكەی جێهیشتووەو لەهەولێر نیشتەجێییەو لەگەڵ كەسوكاركەی ژیان بەسەر دەبات.

    ئەمە لەكاتێكدایە ماوەی پێشوو بەهەمان شێوە مەسعود بارزانی پارتێكی تری بەناوی پارتی دیموكراتی كوردستانی توركیای دروستكردو ناوەڕاستی ئەم مانگەش ئەو پارتە لەباكووری كوردستان راگەیەنرا كە دیاریترین كەسایەتی ناو ئەو حیزبە لەیلا زانای.

    لەئێستا پارتی دیموكراتی كوردستان لەسێ پارچەی كوردستانی عێراق‌و توركیاو سوریا هەیە ناوەكانیشیان هەمان پارتەكەی مەسعود بارزانییە تەنیا ناوی ئەو وڵاتانەی پێوە لكاوە كە كوردستانیان بەسەردا دابەشبووە.

    پارتی دیموكراتی كوردستان لە (16)ی‌ ئابی ساڵی (1946) بەسەرۆكایەتی (مستەفا بارزانی) دامەزراوە، سەرەتا ناوی (پارتی دیموكراتی كورد) بووە، بەڵام لەكۆنگرەی سێیەمدا لە 26/1/1953 ناوی ئەو حیزبە گۆڕدرا بەپارتی دیموكراتی كوردستان، مەستەفا بارزانی تا كۆنگرەی نۆیەم كە لەرێكەوتی 4/10/1979بەسترا‌ سەرۆكی ئەو پارتە بوو لەدوای ئەو بەروارەوە مەسعود مستەفا بارزانی جێگەی مەلا مستەفای باوكی گرتووەو بووە بەسەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان‌و هەتا ئێستاش سەرۆكی ئەو پارتەیە.

    س . هـ

  1. No trackbacks yet.

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: