Archive

Archive for كانونی دووه‌م, 2014

ئارام ئەوەی سەبارەت بە ڕۆژهەڵاتمیحوەری نووسی

31 كانونی دووه‌م 2014 لێدوانێک بنووسە

پێشتر گوتوومانە کە پێویستە گوتارێکی “رۆژهەڵات میحوەر” وەک بنەمای کار و کردەوەمان دیاری بکەین بەڵام هێندێک لە دۆستان خراپ لەو مژارە تێگەیشتوون. رۆژهەڵات میحوەربوون بە واتای دژایەتیکردنی رەوتی خەباتی باکوور و رۆژئاوا نیە. ئەو پەرچەکردارە منداڵانەیە و ئەو چەشنە جەمسەربەندیە جگە لە ڕوایی پێدان بە سنوورە دەستکردەکان و دابەشکردنی سەرلەنوێ کورد هیچی دیکەی بە دواوە نابێت. رۆژهەڵات میحوەربوون بەواتای زیندووکردنەوەی خەبات لە رۆژهەڵاتی کوردستانە، نەک دژایەتیکردنی کورد لە بەشەکانی دیکە. سەبارەت بە بابەتی دەستێوەردانی پەکەکە لە کاروباری پارچەکانی دیکەش؛ یەک قسە باوکی هەموو قسان، ئەگەر بۆخۆت شت بی، هێز بی، خاوەنداریەتی لە بەشی خۆت بکەیت، کەس ناتوانێت رێچکە و رێبازت بۆ دیاری بکات کە دوایە ناچار بی هەڵوێستی لە بەرانبەردا بگری و بە دەستێوەردان تۆمەتباری بکەیت … سادەترین ئەسڵی دیموکراسیش ئەوەیە، هەموو هێزێک رەوایی خۆی لە دەنگی خەڵک وەردەگرێت، چاوەڕێ دەبین هەتا رۆژێک دەرفەتێک بڕەخسێت و کوردی رۆژهەڵات لە رێگای سندووقەوە نوێنەرە راستەقینەکانی خۆی هەڵبژێرێت. تکایە هەتا ئەو کات بەلانیکەمەوە لە نێو ئەو رایەڵە کۆمەڵایەتیەدا لێمانگەڕێن و شەڕی کورد بە کورد مەفرۆشن …

:هاوپۆله‌کانComment

هابزم بە کانت فرۆشت و پازدە دۆلاریشم لە گوپ دا

30 كانونی دووه‌م 2014 لێدوانێک بنووسە

دەبوایە بە پەلە بەشێک لە لێڤایتانی هابزم کڕیبا و خوێندباوە بۆ سێمینارێک. لە رێگەی کتێبفرۆشییەکی ئینتێرنێتییەوە سفارشم دا بە ئومێدی ئەوەی کە زووتر بگاتە دەستم، داوام کرد بە پۆستی خێرا بۆم بنێرن. کەچی سێ رۆژ بەر لە سێمینار، ئیمەیلیان ناردووە ببوورە وەڵا ئەو کتێبەمان نییە! چەندەم بە تەلەفۆن و بە ئیمەیل جنێو پێدان با بمێنێ بەڵام شانسی خۆم، کتێبەکە بە هەڵکەوت لە کتێبفرۆشییەکی ناو شار هەبوو. چووم کڕیم و هاتمەوە.

ئێوارەکەی کتێبفرۆشییە ئینتێرنێتیەکە اس ام اسی نارد وەڵا کتێبەکەت ئەوە لە رێگادایە و سبەی دەگاتە دەستت! دەک بەزیادم نەکردن، تازە؟ ئەگەر کڕیم؟ چا نەبوو، چووم هی کتێبفرۆشییەکەی ئێرە بدەمەوە دەبێ و نابێ و درەنگ بووە و لایلۆنەکەیت لێکردۆتەوە و … ئاخیری بە هەزار بۆڵەبۆڵ و پاڕانەوە رازی بوون بە کتێبی دیکە بۆم بگۆڕنەوە ئاشتیی هەمیشەیی کانت لەوێ بوو، نەخد ئەوم هەڵگرت و پازدە دۆلاریشم باقی وەرگرتەوە و ئێمە بەخێر و ئێوە بەسڵامەت

:هاوپۆله‌کانComment

ژەنەراڵێکی ئیسرائیلی دەڵێ ئەلقاعیدە سێ بنکەی لە ناو تورکیا هەیە

29 كانونی دووه‌م 2014 4 comments

NNSROJ: ژەنەراڵ “ئاڤیڤ کۆچاڤی”، بەرپرسی ئیستخباراتی سوپای ئیسرائیل لە کۆنفڕانسێکی ئاسایشیدا رایگەیاند کە ئەلقاعیدە لە ناو خاکی تورکیا سێ بنکەی هەیە کە تێیدا مەشق بە جیهادیستە بیانییەکان دەکات و پاش رێکخستنیان، رەوانەی بەرەکانی شەڕی سووریایان دەکات.

کۆنفڕانسەکە لە “ئەنستیتۆی لێکۆڵینەوەی ئاسایشی نیشتمانی” لە تێلئاڤیڤ بەڕێوەچوو و کۆچاڤی تێیدا ئاماژەی بەوەش کرد کە جیهادیستەکانی ئەلقاعیدە، بە ئاسانی لە رێگای تورکیا، کە ئەندامی ناتۆیە، سەردانی وڵاتانی ئەورووپایی دەکەن.

رۆیتەرز پێوەندی بەو ژەنەراڵە ئیسرائیلییە گرتووە تا زانیاری وردتر سەبارەت بە شوێنی کەمپەکان و هەژماری چەکدارانی ئەلقاعیدە لەم شوێنانەی لێوەرگرێ بەڵام ناوبراو، زانیاری زیاتری لەمبارەوە نەدرکاندووە. زیاتر بخوێنەوە…

:هاوپۆله‌کانNNSROJ

دوو گیراوی سیاسیی عەرەب بە نهێنی لە سێدارە دراون

29 كانونی دووه‌م 2014 2 comments

NNSROJ: دوو گیراوی سیاسیی عەرەب بە ناوەکانی “هادی راشدی و هاشم شەعبانی”، بە نهێنی و بە بێ ئاگادارکردنەوەی پارێزەر و بنەماڵەکانیان لە سێدارە دراون.

ئیتلاعاتی شاری ئەهواز لە رێگەی تەلەفۆنەوە بنەماڵەی ئەو دوو گیراوەی ئاگادارکردۆتەوە کە کوڕەکانیان سێ چوار رۆژ لەمەوبەر لەسێدارە داوە.

ئەوە لەکاتێکدایە کە “هاشم شەعبانی و هادی راشدی”، لە ٧ی دێسامبرەوە لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە لە گرتووخانەی کاروونی ئەهوازەوە بۆ شوێنێکی نادیار راگوێزرابوون و زانیارییەک سەبارەت بە چارەنووسیان نەکەوتبۆ دەست. زیاتر بخوێنەوە…

:هاوپۆله‌کانNNSROJ

عەفرین: سێهەم بەڕێوەبەرایەتیی کاتیی رۆژئاوا راگەیاندرا

29 كانونی دووه‌م 2014 7 comments

NNSROJ: پێشنیوەڕۆی چوارشەممە[٢٩ی ژانویە/ ٩ی رێبەندان]، ئەنجوومەنی یاسادانانی کانتۆنی عەفرین کۆبۆوە و پاشان بەڕێوەبەرایەتیی کاتیی لە هەرێمەکە راگەیاند.

بەڕێوەبەرایەتیی کاتیی کانتۆنی عەفرین لە ٢٢ وەزیر پێکهاتووە و “هێڤی ئیبڕاهیم”، سەرۆکایەتی دەکات.

لە رۆژانی ٢١ و ٢٧ی مانگیشدا، بەڕێوەبەرایەتیی کاتی لە عاموودێ و کۆبانێ راگەیاندرابوون.

بەڕێوەبەرایەتیی سێ کانتۆنی ئاماژەپێکراو، رۆڵی حکوومەتی کاتی لە رۆژئاوای کوردستان، تا بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی گشتی دەگێڕن.

زیاتر بخوێنەوە…

:هاوپۆله‌کانNNSROJ

ئەردۆغان لە تارانە/ ئێران و تورکیا دووبارە لێک نزیک دەبنەوە

29 كانونی دووه‌م 2014 1 comment

NNSROJ: رەجەب تەیپ ئەردۆغان، سەرۆک وەزیری تورکیا، بە مەبەستی ئەنجامدانی دیدارێکی دوو رۆژە لە تارانە، سەرلەبەیانیی رۆژی چوارشەممە[٩ی رێبەندان]، لەگەڵ “حەسەن رووحانی”، سەرکۆماری ئێران کۆبۆوە.

ناوبراو کە پاش سێ ساڵ، بە هاوڕێیی ٤ وەزیر و هەژمارێکی تر لە بەرپرسانی پایەبەرزی سیاسی و ئابووریی وڵاتەکەی سەردانی ئێرانی کردووە، بڕیارە چاوی بە “سەیدعەلی خامنەیی”، رێبەری ئایینیی ئێرانیش بکەوێ.

لە سێ ساڵی رابردوودا و بەتایبەت پاش دەستپێکی شەڕی ناوخۆی سووریا، تاران و ئانکارا هەریەک خۆیان لە بەرەیەکی شەڕدا دیتەوە و ئەمەش ساردبوونەوەی پێوەندییەکانی نێوان دوو وڵاتی لێکەوتەوە.

:هاوپۆله‌کانNNSROJ

ئۆباما: ئەگەر کۆنگرە گەمارۆی نوێ بەسەر ئێراندا بسەپێنێ، ڤێتۆی دەکەم

29 كانونی دووه‌م 2014 3 comments

NNSROJ: باراک ئۆباما، لە پێنجەمین ساڵوەگەری دەستبەکاربوونی خۆی وەک سەرکۆماری ئەمریکا، رۆژی چوارشەممە[٢٩ی ژانویە]، لە کۆنگرەی ئەو وڵاتەدا بەرگری لە سیاسەتی دیالۆگ لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران کرد و رایگەیاند کە بڕیاری کۆنگرە بۆ پەسەندکردنی سزای ئابووری نوێ دژ بە ئێران ڤێتۆ دەکات.

ناوبراو قۆناخی دیالۆگ لەگەڵ ئێرانی بە باشترین دەرفەتی بەدەر لە شەڕ، بۆ چارەسەرکردنی کێشەی ئەتۆمی ئەو وڵاتە لەقەڵەمدا و هاوکات وتیشی کە ئەگەر خۆی و هاوپەیمانەکانی بەو قەناعەتە بگەن کە ئێران لەو دەرفەتە کەڵک وەرناگرێ، خۆی داوای سزادانی زیاتری ئێران دەکات.

لەم دواییانەدا و پاش رێککەوتنی ئێران و وڵاتانی ناسراو بە ٥+١، پێوەندی تاران و وڵاتانی رۆژئاوا بەرە بەرە نۆرماڵ بۆتەوە و بەشێکی بەرچاو لە گەمارۆ ئابوورییەکانی لەسەر هەڵگیراوە.

:هاوپۆله‌کانNNSROJ