Archive

Archive for شوبات, 2014

ئەمریکا رەخنەی لە رەوشی نالەباری مافی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستان هەیە

28 شوبات 2014 1 comment

NNSROJ: لە راپۆرتی ساڵانەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا سەبارەت بە رەوشی مافی مرۆڤ لە عێراق، بە هۆی ئەشکەنجەدان، ئازار و زەخت بۆ سەر گیراوان، کوشتنی رۆژنامەنووسان ، گووشارخستنە سەر دامەزراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی و هتد، رەخنە لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان و ناوەندە ئیستخباراتی و ئاسایشییەکانی گیراوە.

لە راپۆرتی ساڵی ٢٠١٣ی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکادا، “پاراستن”، دەزگای ئیستخبارانی پارتی دێمۆکراتی کوردستان و “زانیاری”، دەزگای ئیستخبارانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بە ئەشکەنجەدان و پێشێلکردنی مافی گیراوان تۆمەتبار کراون. زیاتر بخوێنەوە…

:هاوپۆله‌کانNNSROJ

هاوکێشە سیاسییەکان، هەڵبژاردن و کورد

28 شوبات 2014 2 comments

گونای ئاسلان- کوردستان٢٤
لە تورکییەوە: مەسعوود مەناف

تورکیا لەگەڵ جیددیترین قەیرانی مێژووی خۆی رووبەڕوویە و رۆژ بە رۆژ، پرسیارەکان سەبارەت بە داهاتووی ئەو وڵاتە زیاد و زیادتر دەبن. ئەم وڵاتە خەریکە بەرەو رۆژانێک هەنگاو دەنێ و بە قۆناخێکدا تێپەڕ دەبێ کە نە داهاتووەکەی پێشبینی دەکرێ و نە کەسیش دەزانێ چ گۆڕانکاریگەلێک مومکینە بقەومێ. بە واتایەکی تر، ئێستا لە قۆناخی هێمنی بەر لە تۆفان داین. کۆبوونەوە یەک لە دوای یەکەکانی ئانکارا، هەڵوەشانەوەی سەفەرەکانی کۆتایی حەوتووی ئەردۆغان، کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی و رووداوی لەو چەشنە، ئاڵۆز و شڵەژاوەی وەزعەکەمان زیاتر دەخەنە ڕوو. رێک لەم بارودۆخەدا، تورکیا بەرەو پیری هەڵبژاردن دەچێ. چوار حەوتوو بۆ هەڵبژاردنی شارەدارییەکان ماوە و ئەمەش لەکاتێکدایە کە رەوشی سیاسیی تورکیا، تا بڵەی تێکەڵاو و ئاڵۆزە. سەرەتا هەڵبژاردنی شارەدارییەکان و پاشان هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆمار و پارلەمان بەڕێوەدەچێ. زیاتر بخوێنەوە…

:هاوپۆله‌کانNNSROJ

نووری مالکی دەڵێ “مووچە لە بەرانبەر گەڕاندنەوەی داهاتی نەوت”

28 شوبات 2014 1 comment

NNSROJنووسینگەی نووری مالکی، سەرۆک وەزیری عێراق، پێشنیوەڕۆی هەینی ٢٨ی فێبرواری، بەیاننامەیەکی نووسراوی بڵاوکردۆتەوە و بانگەشەی کردووە کە حکوومەتی عێراق، مووچەی فەرمانبەرانی کورد و بودجەی هەرێمی کوردستانی نەبڕیوە بەڵکوو ئەوە خەتای پارلەمانی عێراق و بە تایبەت فراکسیۆنی هاوپەیمانی کوردستانە، کە دانیشتنی تایبەت بە پەسەندکرانی بودجەی بایکۆت کردووە.

مالکی ئاماژەی بەوە کردووە کە حکوومەتی ناوەندی هەموو ساڵێ، پشکی بودجەی هەرێمی کوردستان-کە لەسەدا ١٧ی بودجەی عێراقە-ی لە کات و ساتی خۆیدا بەڕێ کردووە و خۆی حکوومەتی هەرێم، بەرپرسیارێتیی خەرجکردنی ئەو بودجەی لە ئەستۆ بووە.

بە گوتەی سەرۆک وەزیری عێراق، بڕیار بووە کە هەموو ساڵێ هەرێمی کوردستان ئەو بڕە پارەی کە لە رێگەی فرۆشتنی نەتەوە دەستی دەکەوێ، بگەڕێنێتەوە خەزێنەی حکوومەتی ناوەندی بەڵام سی ساڵە ئەو کارەی نەکردووە و بەمەش یاسای پێشێل کردووە. زیاتر بخوێنەوە…

:هاوپۆله‌کانNNSROJ

بەدەپە هەڵوێستی توندی دژ بە سکانداڵەکانی ئەم دواییانە گرتووە/ داوای هەڵبژاردنی پێشوەخت دەکات

28 شوبات 2014 11 comments

پاش ئاشکرابوونی فایلێکی تۆمارکراوی گفتگۆی تەلەفۆنی نێوان ئەردۆغان و کوڕەکەی بیلال. سەلاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی بەدەپە لە کۆبوونەوەی رۆژی سێشەممەی حیزبەکەی لە پارلەمانی تورکیادا، بە توندی هێرشی کردە سەر ئاکەپە. دەمیرتاش روو لە ئەردۆغان وتی کە قبووڵی بکە کە شڵەژاوی و هەڵەت کردووە و خەریکە وڵات بەرەو بشێوی و داڕمان دەبەی. بەدەپە، پارتی دەسەڵاتدار وەکوو مافیایەک پێناسە دەکات کە کاری لە جێگەی خزمەت بۆتە گەندەڵی و دزی و حەپەلووشکردنی سامانی خەڵکی فەقیر و هەژار لە ژێر ناوی ئیسلامەتی و خزمەت.

دەمیرتاش شەوی ٢٧ی فێبرواریش لە وتووێژێکدا لەگەڵ شیرین پایزین هەر لەمبارەوە گوتی کە ئاکەپە بۆتە قوربانی هەڵەکانی خۆی و ئێستا دیلی ئەو دێوانەیە کە بەدەستی خۆی سازی کردن. ناوبراو وتی کە ئاکەپە پێمان دەڵێ کە ئێوە کارتان بە دۆسیەی گەندەڵی نەبێ، ئێمە بەڵێن دەدەین کە پرسی کورد چارەسەر بکەین، شتیک کە لە لایەن بەدەپەوە قبووڵ ناکرێ بۆیە کە پارتێکی گەندەڵ و ساختەکار و دز ناتوانێ پرسەکە چارەسەر بکات و تورکیا بەرەو دێمۆراتیزاسیۆنی زیاتر ببات.

زیاتر بخوێنەوە…

:هاوپۆله‌کانComment

پۆڵات جان وته‌بێژی یه‌په‌گه: پارتى له‌تورکیاوه‌ پێشمه‌رگه‌ بۆ دژایه‌تیکردنمان ده‌نێرێت

پۆلات جان وته‌بێژى یه‌کینه‌کانى پاراستنى گه‌ل (یه‌په‌گه‌) له‌ڕۆژئاوا پارتى دیموکراتى کوردستان تۆمه‌تبار ده‌کات به‌وه‌ى له‌ڕێگه‌ى تورکیاوه‌ پێشمه‌رگه‌ ده‌نێرێته‌ رۆژئاوا تابچنه‌ نێو ئه‌و گروپانه‌وه‌ که‌ له‌دژیان شه‌ڕده‌که‌ن‌و ده‌ڵێت «به‌شێک له‌فه‌رمانده‌ى ئه‌و گروپانه‌ى له‌دژمان شه‌ڕده‌که‌ن به‌رپرسى باڵاى پێشمه‌رگه‌ى پارتین».

پۆلات جان که‌ یه‌کێکیشه‌ له‌سه‌رکرده‌کانى په‌په‌گه‌ که‌ باڵى سه‌ربازى پارتى یه‌کێتى دیموکراتى سوریا (په‌یه‌ده‌)یه‌، له‌چاوپێکه‌وتنێکى ‌هاوڵاتی-دا باس له‌پێکهاته‌ى هێزه‌کانیان‌و شه‌ڕکردنیان ده‌کات له‌دژى گروپه‌کانى داعش‌و به‌ره‌ى نوسره‌و ئاشکراشیده‌کات که‌ژماره‌یه‌ک دیل‌و ته‌رمى کوردانى هه‌رێمیان لایه‌ که‌ له‌نێو ئه‌و دوو گروپه‌دا له‌دژیان شه‌ڕیان کردوه‌‌و ده‌شڵێت «ئاماده‌ین له‌ناوچه‌ دابڕاوه‌کانى هه‌رێم دژ به‌داعش شه‌ڕ بکه‌ین». زیاتر بخوێنەوە…

:هاوپۆله‌کانComment

کەمپەینێک بۆ هاوکاری ژنانی رۆژئاوا بەڕێوە چوو+ وێنە

27 شوبات 2014 1 comment

NNSROJ: کۆمەڵێک لە چالاکی ژنی رۆژهەڵاتی کوردستان، کە کەمپەینێکیان بۆ کۆکردنەوەی هاوکاریی تایبەت بە ژنانی رۆژئاوای کوردستان راگەیاندبوو، ئەمڕۆ پێنجشەممە[٢٧ی فێبرواری]، بە دابەشکردنی هاوکارییەکان و بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەکی نووسراو، کۆتاییان بە هەڵمەتەکەیان هێنا.

“هەریر رەسوڵی، شلێر باپیری، سیلڤانا بایەزید پور و رۆزا حسێن پەناهی”، ناوی ئەو چوار چالاکەیە کە دەستپێشخەری کەمپەینی ئاماژەپێکراو بوون کە ئامانجی، دابینکردنی بەشێک لە پێداویستییەکانی ژنانی کۆچبەری رۆژئاوای کوردستان بوو.

بەڕێوەبەرانی کەمپەینەکە، لە بەیاننامەکەیاندا رایانگەیاندووە کە هاوکارییە کۆکراوەکەیان، ئەمڕۆ لە نێو ژنانی کۆچبەری نیشتەجێی کەمپی “قوشتەپە”ی باشووری کوردستان بڵاوکردۆتەوە و داواشیان لە دامەزراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی و بە تایبەت رێکخراوەکانی ژنان کردووە، زیاتر ئاوڕ لە دۆخی ژنانی کۆچبەر بدەنەوە.
م.م. زیاتر بخوێنەوە…

:هاوپۆله‌کانNNSROJ

کەڵک لە #سکایپ وەرمەرگرن!

لورێن کیرچنێر، پسپۆرێکی میدیایی و رۆژنامەنووسی ئاشتیخواز، کە هاوکات پسپۆری بواری دیجیتاڵ سێکیوریتیشە، وتارێکی سەبارەت بە مەترسی دەستپێڕاگەیشتنی ناوەندە ئاسایشییەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی بە ناوەڕۆکی چەت و گفتگۆ نهێنییەکانی سکایپدا بڵاوکردۆتەوە. ناوبراو باسی لەوە کردووە کە سەرنووسەری گاردیەن لە ئەمریکا، ساڵی رابردوو شتێکی وەهای بە هاوپیشەیەکی برازیلی خۆی وتووە و … دەگوترێ سنۆدنیش سەلماندوویەتی کە ئێن ئێس ئەی ئەمریکا توانای کۆنترۆڵی سەرجەم پێوەندییەکانی سکایپی هەیە و چین لە ناوخۆی وڵات هەمان کار دەکات و تەنانەت دەزگای ئیستخباراتی ئاڵمانیش هەوڵی هەککردنی سکایپ و گوێگرتن لە پێوەندییەکانی خەڵکی داوە و ..
خۆلاسە، لورێن پێشنیار دەکات کە ئەگەر رۆژنامەنووسن و یا مومکینە شتێکتان لە لا بێ کە سەرنجی دەزگا ئاسایشی و سیخوڕییەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی رادەکێشێ، لە سکایپ کەڵک وەرمەگرن.
هەرچەند ئەمڕۆژانە بیستم کە ڤایبێریش هی برا جوولەکە ئیسرائیلییەکانە و لەخۆوە نییە کە مفت و مەرحەبا، ئەو ئەپڵیکەیشنەیان خستۆتە ئیختیار خەڵکی. واتس ئاپیش کە بوو بە سامانی فەیسبووک و فەیسبووکیش کە دیارە چۆن ژیانی ئێمەمانان کۆنترۆڵ دەکات و چۆن زانیارییەکانمان کۆ دەکاتەوە و … زیاتر بخوێنەوە…

:هاوپۆله‌کانComment