ماڵه‌وه‌ > NNSROJ > ئەحمەد تورک ڕەخنەی توندی لە ئەردۆغان گرت

ئەحمەد تورک ڕەخنەی توندی لە ئەردۆغان گرت

ئەحمەد تورک” لە رێوورەسمی بەخاکسپاردنی سەکینە جانسز و هاڤاڵانی لە ئامەد، رەخنەی توندی لە ئەردۆغان گرت و وتی کە “لە لایەک کوردان بۆمباران دەکات و لە لایەکی تر باس لە دیالۆگ دەکات”. ئەمەش ئەردۆغانی تووڕە کردووە و سەرەتا دەنگۆی ئەوە بڵاوبۆوە کە ئەردۆغان دەستووری داوە کە رێگە بە ئەحمەد تورک نەدرێ کە بۆ دیداری تر لەگەڵ ئۆجالان بچێتە ئیمراڵی. ئەردۆغان دواتر ئەو ویستەی چەند جار و بە عالەم ئاشکرا بۆ مێدیاکان درکاند. ناوبراو تەنانەت رازی نییە کە “گوڵتەن کشاناک”یش ئیزنی سەردانی ئیمراڵی پێبدرێ. دەیکووت نابێ ئێمە رێگەی دیداری ئاوایان پێبدەین و ئەوانیش رەخنەمان لێبگرن! لەم رۆژانەی دواییدا، بەدەپە لە هەموو لایەکەوە بەرپرچی ئەردۆغانی داوەتەوە: ئەحمەد تورک دەڵێ “ئەوە ئێمەین کە بڕیاردەدەین کێ بچێتە ئیمراڵی و لەگەڵ بەرێز ئۆجالان دیدار بکات نەک ئەردۆغان”. سەلاحەدین دەمیرتاش دەڵێ “ئەوەی کە چێ بچێتە ئیمراڵی، ئێمە دیاری دەکەین و پێوەندی بە ئەردۆغانەوە نییە”. گوڵتەن کشاناک دەڵێ “ماوەیەکە هێرشێکی مێدیایی و چەواشەکارانە، بەو هۆیە کە گەریلاکانم لە ئامێز گرت، دژ به شەخسی من دەستیپێکردووە. با هەموو کەس بزانێ من خۆم قوربانی تیرۆریسمی دەوڵەتی تورکیام و ئەگەر ئێستا کەسانێک هەن کە دەوێرن نەزەر بدەن و قسە بکەن، لە سایەی قوربانیدان و ئازارچێشتنی ئێمە بووە”. ئەگەر دەتانهەوی لایەنی کورد بە شێوەیەکی رێکخراو و سیستماتیک تێکەڵ بە پرۆسەی ئاشتی بێت، دەبێ هاوسەرۆکانی پارتی ئاشتی و دێمۆکراسی و کۆنگرەی جڤاکی دێمۆکراتیک بەشداری دیدارەکان لەگەڵ ئیمراڵی بن”. لە لایەکی ترەوە دەگووترێ جگە لە دەمیرتاش و ئەحمەد تورک، بەدەپە ئامادەیە کە نوێنەرانێک وەک “ئیدریس بالووکەن”، “حەسیپ کاپڵان” و تەنانەت “پەروین بوڵدان و سرری سورەیا ئۆندەر”، “سرری ساکیک” و “عادل کورت” بنێرێتە ئیمراڵی.

Advertisements
:هاوپۆله‌کانNNSROJ
  1. هیچ‌ لێدوانێک نییە تا ئێستا
  1. No trackbacks yet.

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: