Archive

Archive for ئازار, 2014

گۆلی ورمێ، رۆژ بە رۆژ لە مەرگی یەکجاری نزیک دەبێتەوە

wirme-lake

Advertisements
:هاوپۆله‌کانPhotoStory

بۆ دانپێنانی زۆرەملی لەسەر تیڤی گووشاریان خراوەتە سەر

NNSROJ: دوو برای مەریوانی بۆ ئەوەی لەسەر تەلەڤیزیۆن دان بە هەندێک تاوان بنێن، چەند رۆژە لە گرتووخانەی سەقزەوە بۆ ئیتلاعاتی ئەو شارە گوازراونەتەوە.

دوو گیراوی سیاسیی کورد بە ناوەکانی “هادی و ئومید تام”، کە لە مانگی خەزەڵوەری ساڵی ١٣٩٢ی هەتاوییەوە دەستبەسەر کراون، بۆ ئەوەی بەشداری دانپێنانێکی تەلەڤیزیۆنی بن، بۆ ئیتلاعاتی سەقز گوازراونەتەوە و خراونەتە ژێر زەخت و گووشار.

بە گوێرەی هەواڵێکی کەمپەینی بەرگری لە گیراوانی سیاسی و مەدەنی ئەو دوو گیراوە، پێشووتریش بە هۆکارێکی هاوشێوە لە گرتووخانەی سەقزەوە بۆ ئیتلاعاتی ئەو شارە گوازرابوونەوە.

چارەنووسی هادی و ئومید تام، لە رۆژی ٣ی خەزەڵوەری ساڵی رابردووە نادیار بوو. زیاتر بخوێنەوە…

:هاوپۆله‌کانNNSROJ

بەدەپە خۆی بە براوەی سەرەکیی هەڵبژاردن دەزانێ

31 ئازار 2014 11 comments

bdp2014
NNSROJ
: لەو هەڵبژاردنەدا هەم جوگرافیایی ژێرکۆنترۆڵی بەدەپە زیادی کرد، هەم هەژماری دەنگ و شارەوانییەکانی.

ئەگەرچی تا ئێستا ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی شارەوانییەکان لە لایەن کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنی تورکیاوە رانەگەیاندراوە بەڵام بە گوێرەی نزیک لە سەدا ٩٩ی سندووقە بژێردراوەکان، پارتی ئاشتی و دێمۆکراسی[BDP] سەرۆکایەتیی شارەوانی لە ١٠٣ گەورەشار، شار و شارۆچکە بەدەست هێناوە.

بەدەپە لە هەڵبژاردنی ٣٠ مارسدا لە یازدە پارێزگای باکووری کوردستان، حیزبی یەکەمە و لە پێنج پارێزگای تر بە مەودایەکی کەم، پاش ئاکەپە لە ریزبەندی دووهەم دایە و جگە لەوە هەژماری دەنگەکانیشی لە بەروارد لەگەڵ هەڵبژاردنی شارەوانییەکان لە ساڵی ٢٠٠٩دا زیادی کردووە.

ئەگەرچی لە تورکیا بە گشتی گۆڕانکارییەکی ئەوتۆ لە ریزبەندی چوار پارتی سەرەکی ئەو وڵاتەدا نەهاتە گۆڕ بەڵام لە باکووری کوردستان کە وەک چەند هەڵبژاردنی پێشوو، مەیدانی ململانێی هەرە هەستیاری نیوان بەدەپە و ئاکەپە بوو، بەدەپە توانی جگە لە راگرتنی شارەکانی ئامەد، وان، دێرسیم، سێرت، باتمان، جۆڵەمێرگ، شڕناخ و ئیغدیر،شارەکانی ئاگری، مێردین و بەدلیس لە دەستی ئاکەپە دەربێنێ.

زیاتر بخوێنەوە…

:هاوپۆله‌کانNNSROJ

بە دروشمی “شۆڕش بە دروشم ناکرێت و کردەوەی ئەوێت” بەرەو رۆژئاوای کوردستان کەوتنە ڕێ

Aram-komasNNSROJ: دوو چالاکی سیاسیی رۆژهەڵاتی کوردستان بەمەبەستی پشتگیریکردن لە شۆڕشی رۆژئاوای کوردستان، بەرەو ئەو پارچەیەی کوردستان کەوتنە رێ.

“ئارام ئیبراهیم خاس و کۆماس شەهبازی”، دوو چالاکی سیاسیی رۆژهەڵاتی کوردستان, رۆژی شەممە ٢٩ی مارس بۆ “گەیاندنی پەیامی پشتگیریی خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان لە شۆڕشی رۆژئاوا کوردستان” و بە دروشمی “شۆڕش بە دروشم ناکرێت و کردەوەی ئەوێت”، بەرەو ئەو پارچەیەی کوردستان کەوتنە ڕێ.

کۆماس شەهبازی لە لێدوانێکدا بۆ ناوەندی نووچە و شرۆڤەر رۆژ سەبارەت بە ئارمانجەکانی ئە چالاکییەیان رایگەیاند کە “ئەم هەڵمەتەی ئێمە بۆ ئەوەیە کە بیسەلمێنین کە گەلی کورد لە رۆژهەڵات هیچکات بەرانبەر بە شۆڕشی پارچەکانی تری کوردستان بێ هەڵوێست نەبووە و هەموو کات و لە هەر هەلومەرجێکدا، لە هەر ریگەیێکەوە کە توانیبێتیان پشتگیریان لە هاونیشتمانەکانیان لە پارچەکانی تری کوردستان کردووە”. زیاتر بخوێنەوە…

:هاوپۆله‌کانNNSROJ

ئاکامی هەڵبژاردنی شارەوانییەکان

31 ئازار 2014 33 comments
  • بەدەپە هەژماری شارەدارییەکان زیاد کرد
  • شاری مێردین و ئاگری و بەدلیس و دێرسیم گەڕانەوە باوەشی کوردستان
  • لە تویتێرەکەمدا نووسیبووم کە بارزانی پشتیوانی لە ئاکەپە کرد و عەشیرەتەکانی هاندا کە دەنگ بدەن
  • ٨٠ هەزار جەردەوان
  • دەنگەکانی ئەحمەد تورک کە وەک کاندیدی سەربەخۆ بەشداری کردبوو
  • لە تاتوان هەزاران دەنگی کورد فەوتان، بە بەڵگە سەلما و وێنە و ڤیدیۆکان بڵاوبوونەوە
  • زیاتر لە میلیۆنێک دەنگ بەتاڵ کرانەوە
  • زیاتر لە ١٠ میلیۆن کەس دەنگی نەدا
  • دەنگەکانی هەدەپە بەو شێوەی کە چاوەڕوان دەکرا نەبوو
  • هوداپار و هەکپار پێکەوە نزیک ١٠٠ و هەزار دەنگیان بەدەست هێنا
  • دەنگی بەدەپە لە هەندێک لە شارەکان سەرەڕای براوەبوونی، کەمی کردەوە، ئامەد، شڕناخ، جۆڵەمێرگ و وان بۆ نموونە.
  • بە پێویست نازانم ئامۆژگاری بەدەپە بکەم، هەڵبەت حەددی ئەوەشم نییە و دڵنیاشم کە زۆر لەوە ژیرترن و خاڵ بە خاڵی کەموکورتی و خاڵە بەهێزەکانیان وەک هەموو هەڵبژاردنێک شرۆڤە دەکەن و تەدبیری پێویستی بۆ وەردەگرن
  • ئەمەک پارتی، ئۆدەپە و هەندێک وردەحیزبی سۆسیالیست و چەپ جاران لەگەڵ بەدەپە بەشدار دەبوون ئەمجار نە وەک سەردەمی هەڵبژاردنی پارلەمانی ٢٠١١ و نە وەک سەردەمی رێفراندۆم، لەگەڵ بەدەپە و هەدەپە نەبوونە هاوپەیمان و ئەمەش کاریگەریی لەسەر هەژماری دەنگەکان هەیە
  • دەیان هەزار بوومەلەرزەلێدراو وانیان چۆلکردووە
  • پڕۆسەی ئاشتی کۆڵی بەدەپەی کوتا و نەیتوانی بەڕادەی پێویست رەخنە بگرێ
  • عەشیرەت و شەڕی تایفە و خزم و کار گەیشتە کوشتار
  • خاڵێکی دیکەی گرینگ هەیە ئەویش ئەمەیە کە بەر لە هەڵبژاردن یاسای شارەدارییەکان گۆڕا و هەژماری شارەدارییەکان لە تورکیا کەم بۆوە. یانی زۆر شارەداری کرانە یەک. مەسەلەن ئامەد لە ناوشار ئەگەر جاران بە ٤ بەش تەقسیم دەبوو ئەمجار بوو بە سی.
:هاوپۆله‌کانComment

هەندێک زانیاریی سەبارەت بە هەڵبژاردنی شارەوانییەکان لە تورکیا

TURKEY-VOTENNSROJ: ئەمڕۆ یەکشەممە، ٣٠ی مارسی ٢٠١٤، هەڵبژاردنی شارەوانییەکان لە تورکیا بەڕێوەدەچێ. ناوەندی نووچە و شرۆڤەی رۆژ، هەندێک زانیاری، بەتایبەت سەبارەت بە پارتی ئاشتی و دێمۆکراسی، لەو هەڵبژاردنە دەخاتە روو.

هەڵبژاردنی شارەوانییەکان لە باکووری کوردستان و تورکیا دەستیپێکردووەو چاوەڕوان دەکرێ رێژەی دەنگەکانی پارتی ئاشتی و دێمۆکراسی[BDP] بەرز ببێتەوە. بۆ بەدەپە رکەبەریی سەرەکی، پارتی دەسەڵاتدار واتە ئاکەپەیە و مێردین، ئوڕفا مەیدانی سەرەکی ئەو رکەبەرییەن.

زۆرێک لە شار و گەورەشارەکانی باکووری کوردستان وەک ئامەد، باتمان، سێرت، وان، جۆڵەمێرگ، شڕناخ، بە گشتی ٩٩ ناوەند، لە دەستی بەدەپە دان و ئەمجار بە گوتەی رێبەرانی ئەو حیزبە، ئەگەری زۆر هەیە کە مێردین، ئاگری، بەتلیس، دێرسیم و هەژمارێکی تر لە شارۆچکەکانی باکووری کوردستان بکەونە دەستی بەدەپە. زیاتر بخوێنەوە…

:هاوپۆله‌کانNNSROJ

هەڵسەنگاندنی هەڵبژاردنی شارەدارییەکان لە تورکیا لەگەڵ رووداو

30 ئازار 2014 2 comments

پاشنیوەڕۆی یەکشەممە ٣٠ی مارس، کاتژمێرێک دوای کۆتایی هاتنی مۆڵەتی دەنگدان لە باکووری کوردستان میوانی بەشی باکووری رووداو بووم. لەم بەرنامەدا وەڵامی هەندێک پرسیارم سەبارەت بە ئاکامی چاوەڕوانکراوی هەڵبژاردن، داهاتووی پێوەندیی بەدەپە و ئاکەپە، ئازادکران و نەکرانی ئۆجالان و هتد کرد. بەشێک لە بۆچوونەکانم بە کورتی بەم شێوەیە بوو:

وەک لە رۆژانی خەباتی هەڵبژاردندا دەرکەوت، ئەگەری ئەوەی کە بەدەپە هەژماری دەنگ و شارەدارییەکانی زیاد بکا زۆرە. بە تایبەت لە هەندێک شار رکەبەرییەکی نزیک لە نێوان بەدەپە و ئاکەپە هەیە و مومکینە بەدەپە بتوانێ هەندێک لە شارەکانی وەک ئاگری، بەدلیس و مێردین لە چەنگی ئاکەپە دەربهێنێ. جگە لە بەدەپە و ئاکەپە حیزبێکی تری سیستم لە باکووری کوردستان نەماوە کە بتوانێ ببێتە ئاڵترناتیڤ. بەدەپە لەناو شارەکانیش لە ئاستێکی باشدا خزمەتی کردووە و خەڵکی رازی راگرتووە هەرچەند پرسی خەڵک خاوێنکردنەوەی شەقام و ئەوە نییە بەڵام من خۆم بە کردەوە دیتوومە کە کاری باشیان کردووە. دیاربەکر بۆ وێنە، وان بۆ وێنە و … سەبارەت بە حزووری باقی حیزبەکانیش، ساڵانێکە جەهەپە و مەهەپە لە کوردستان دەنگ ناهێننەوە. لە هەڵبژاردنی پێشوودا لە چەند شار و شارۆچکە پارتی سەعادەت حزوورێکی دە تا پازدە لە سەدی هەبوو بەڵام ئەوجارە فکر ناکەم ئەوەندەش بمێنێ. زیاتر بخوێنەوە…

:هاوپۆله‌کانComment تاگەکان: