Archive

Archive for نیسان, 2014

تەقینەوەکەی خانەقین لە لایەن داعشەوە ئەنجام دراوە

ئێن‌ئێن‌ئێس‌رۆژ: ڕێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامیی عێڕاق و شام[داعش] لە ڕێگەی تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتێرەوە بەرپرسیارێتیی تەقینەوە خۆکوژییەکەی شەوی ڕابردووی خانەقینی گرتە ئەستۆ.

بە گوتەی داعش، تەقینەوەکە لە لایەن کەسێک بە ناوی “خالید ئێرانی”یەوە ئەنجام دراوە.

Advertisements
:هاوپۆله‌کانNNSROJ

سەرۆکی پارلەمانی کوردستان هەڵبژێردرا

29 نیسان 2014 2 comments

شەش مانگ دوای بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پارلەمانی کوردستان، ئەمڕۆ سێشەممە ٢٩ی ئاپریل، “یوسف محەمەد سادق”، بەربژێری بزوتنەوەی گۆڕان، بە زۆرینەی دەنگی نوێنەران[٨٤ لە کۆی ١١١دەنگ]، وەک سەرۆکی پارلەمانی کوردستان هەڵبژێردرا.

ناوبراو لەدایکبووی ساڵی 1978یە، بڕوانامەی ماستەر لە سیاسەتی نێودەوڵەتی هەیە و هاوکات خوێندکاری دکتۆرا لە فەلسەفەی زانستە سیاسییەکانە. بەم شێوە یوسف محەمەد، نازناوی گەنجترین سەرۆکی پارلەمان لە مێژووی عێڕاق و هەرێمی کوردستانی بۆخۆی تۆمات کرد.

فڕاکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پارلەمان، بەم هۆیە کە پێی وایە پێڕەوی ناوخۆ پێشێل کراوە و دانیشتنی ئەوڕۆ زیاتر بۆ پڕۆپاگەندەی هەڵبژاردنی لایەنێکی سیاسی، رەخنەی لە دانیشتن و دەنگدانەکە هەبوو… ئێن‌ئێن‌ئێس‌رۆژ

:هاوپۆله‌کانNNSROJ

وا بزانم ئەوانە بوون تەقەی خۆشیان دەکرد

puk.dengder

:هاوپۆله‌کانPhotoStory

هەژماری کوژراو و بریندارەکانی تەقینەوەی خانەقین لە ٩٠ کەس زیاترە

29 نیسان 2014 1 comment

بە گوێرەی سەرچاوەکانی هەواڵ لە باشووری کوردستان هەژماری قوربانیانی تەقینەوەکەی دوێنێ شەوی خانەقین گەیشتۆتە ٣٠ کوژراو و زیاتر لە ٦٠ بریندار.  لە هەمان کاتدا، سەرچاوەی تر، هەژماری کوژراوانیان بە کەمتر لە ٢٥ کەس لەقەڵەم داوە.

بەرپرسانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە خانەقین دەڵێن کە رەوشی چەند کەس لە برینداران نالەبارە و بەم هۆیە ئەگەری بەرزبوونەوەی هەژماری کوژراوان هەیە.

بە گوێرەی سەرچاوە ئەمنییەکانی خانەقین تەقینەوەکە لە ڕێگەی کەسێکی خۆکوژەوە ئەنجام دراوە و مەڵبەندی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی کردبۆ ئامانج.

:هاوپۆله‌کانComment

مانگرتن لە خواردنی دوو گیراوی مەحکووم بە ئێعدام درێژەی هەیە

28 نیسان 2014 1 comment

NNSROJ: مانگرتن لە خواردنی دوو گیراوی سیاسیی کورد لە گرتووخانەی ورمێ درێژەی هەیە.

ئەمڕۆ دووشەممە ٨ی گوڵان، شەش ڕۆژ بەسەر مانگرتن لە خواردنی دوو گیراوی سیاسیی کورد بە ناوەکانی “عەلی و حەبیب ئەفشاری” تێپەڕ دەبێ.

سێشەممەی حەوتووی ڕابردوو، ئەو دوو برا بەندکراوە بە فەرمی ئاگادار کرانەوە کە حوکمی ئێعدامەکەیان لە لایەن لقی ٣١ی دیوانی باڵای دادی ئێرانەوە وەک خۆی تەیید کراوە و ئێستاکە هیچ بەربەستێکی یاسایی لە بەرانبەر ئێعدامکردنیان نەماوە.

هەر بەم هۆکارە حەبیب و عەلی ئەفشاری، لە ڕۆژی چوارشەممە ٣ی گوڵانەوە مانیان لە خواردن گرتووە و داوا دەکەن پێداچوونەوە بەسەر ئەو بڕیارەدا بکرێ و سزاکەیان هەڵوەشێندرێتەوە. زیاتر بخوێنەوە…

:هاوپۆله‌کانNNSROJ

پارلەمانتارانی بەدەپە بە فەرمیی چوونە ناو هەدەپە

28 نیسان 2014 3 comments

NNSROJ: ئەمڕۆ دووشەممە، ٢٧ پارلەمانتاری بەدەپە بە فەرمی تێکەڵ بە پارتی دێمۆکراتیکی گەلان(HDP) بوون و لەمەودوا لەژێر ناوی ئەو حیزبە، لە فڕاکسیۆنێکی پارلەمانی تورکیادا کۆ دەبنەوە و درێژە بە سیاسەت دەدەن.

سەلاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی بەدەپە تا ٨ی ژوئەن، کاتی گیرانی کۆنگرە و “سڕڕی ساکیک”، کاندیدی بەدەپە بۆ هەڵبژاردنی شارەوانی ئاگری، تا ١ی ژوئەن لەناو حیزبەکەیاندا دەمێننەوە. کەماڵ ئاکتاش، ئایسەل توغڵوک و لەیلا زانا، سێ پارلەمانتاری تری بەدەپە، بە هۆی قەدەخەی سیاسی ناتوانن ببنە ئەندامی هەدەپە و جگە لەمانەش، گوڵتەن کشاناک و ئەحمەد تورک، کە ئێستا شارەداری مێردین و ئامەدن، لە پارلەمان نەماون.

لە هەڵبژاردنی ساڵی ٢٠١١ی پارلەمانی تورکیادا بەدەپە ٣٦ کورسی بەدەست هێنابوو. ماوەیەک دوایی کۆتایی هەڵبژاردن، کۆمیسیۆمی هەڵبژاردنی تورکیا مافی پارلەمانتاری لە خەتیب دیجلە، نوێنەری زیندانیکراوی ئامەدییەکان ئەستاندەوە و ساڵێک دواتر، شەڕافەدین ئەلچی، نوێنەرێکی تری هەمان شار لە سەر لیستی بەدەپە کۆچی دوایی کردبوو و هەژماری پارلەمانتارانی بەدەپە بۆ ٣٤ دابەزیبوو.
م.م.

:هاوپۆله‌کانNNSROJ

خەندەقێک کە کوردی پارچە کرد

فەهیم تاشتەکین-ئەلمۆنیتۆر
و: مەسعوود مەناف

ئەگەر بپرسن کێ لە هەموو کەس زیاتر سایکس پیکۆی بەنەعلەت کردووە، وەڵامێکی لەم چەشنەت دەست دەکەوێبێ شک کوردەکان! بەم هۆیە کە ئەو پەیمانە، کوردستانی پارچەکراوی ژێر دەستی عوسمانی و ئێرانی، بۆ جارێکی تر پارچە کردەوە. گەرچی ئەو سنوورە هەرگیز خۆی لە ناو دڵی کورداندا جێ هەر نەکردەوە بەڵام سەرەڕای ئەوەش، ناوی قاچاخچیان لەو کەسانە نا کە هاتووچۆی نێوان دوو گوندی جیرانی یەکتر دەکەن. هەر وەک ئەحمەد عارفی شاعیر دەڵێ: دەروونمان بە پەساپۆرت ڕا نەهاتووە/ هەر ئەوەیە کە بۆتە هۆکاری کوژرانمان/ و ناومانی تێکەڵ بە ناوی یاخی، قاچاخچی، جەردە و خاینان کردووە… زیاتر بخوێنەوە…

:هاوپۆله‌کانDestur-w