Archive

Archive for ئایار, 2014

ر.م.م.ک لەسەر بەتاڵانبردنی ئاسەوارە مێژووییەکانی کوردستان هاتە دەنگ

31 ئایار 2014 1 comment

NNSROJ: ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان، ڕەخنەی لە دزین و بەتاڵانبردنی ئاسەوارە مێژووییەکانی کوردستانی گرت و داوای کرد پێش بەم دیاردەیە بگیرێ.

لە بەیاننامەی ڕێکخراوەکەدا هاتووە کە بە درێژایی سێ دەیەی ڕابردوو، تەپۆڵکە و گرد و تەنانەت قەبرستان و شوێنی مێژووی ڕۆژهەڵاتی کوردستان نەماوە کە لە لایەن کەسانی قازانجویست و قاچاخچی سەروژێر نەکرێ و ئاسەوارەکەی بەتاڵان نەبردرێ.

بە گوێرەی ڕێکخراوەکە زۆرێک لەو تاڵانچییانەش کەسانێکی نزیک لە حکوومەت و ناوەندەکانی دەسەڵاتن.

لەم دواییانەدا، بەشێک لە خەزێنە مێژووییەکانی تەپۆڵکەی زێویەی سەقز، بۆ ماوەیەکی کورت لە تارانەوە گەڕێندرابۆوە کوردستان تا خەڵک چاویان پێی بکەوێ.[زانیاری زیاتر] زیاتر بخوێنەوە…

:هاوپۆله‌کانNNSROJ

باینگان: شەڕ لەسەر لەوەڕگە، کوژرانی کەسێک و برینداربوونی ٣٨ کەسی لێکەوتەوە

31 ئایار 2014 1 comment

“پەرویز ئیدەپوور”، فەرمانداری پاوە بە ئاژانسی هەواڵدەریی ئیسنای ڕاگەیاند کە دوێنێ هەینی[٩ی جۆزەردان]، دوو بنەماڵە لەسەر لەوەڕگەیەکی باینگان بەشەڕ هاتوون و لە ئاکامدا گەنجێک بەناوی “عێرفان باینگانی” گیانی لەدەست داوە و ٣٨ کەسی تر بریندار بوونە.
دەگوترێ برینی هەژمارێک لە بریندارەکان قووڵە و مەترسی بەرزبوونەوە هەژماری کوژراوان هەیە.
ئێن‌ئێن‌ئێس‌رۆژ

:هاوپۆله‌کانNNSROJ

نەوتی کورد بێ مشتەری ماوەتەوە؟

هەندێک سەرچاوەی هەواڵ لە باشووری کوردستان باس لەوە دەکەن کە نەوتی کورد بێ مشتەری ماوەتەوە و ئەو کەشتییەی کە نەوتی کوردستانی لە بەندەری جەیحانی تورکیاوە بار کردووە، بێ مشتەری لەسەر دەریاکاندا دەخولێتەوە. هەندێک کەسیش دەڵێن کە سەردانەکانی ئەم دواییانەی مەسعوود و نێچیرڤان بارزانی بۆ دەرەوەی وڵات، هەر لەم چوارچێوە دایە. کاریکاتۆرێ ژێرەوە نیگایەکی تەنزاویە بۆ ئەم پرسە.kurdish-oil

:هاوپۆله‌کانComment

ناوه‌ندی زاگرۆس، كونفرانسێک له‌ باره‌گای نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بەڕێوە دەبا

NNSROJ: “ناوه‌ندی زاگرۆس بۆ مافه‌كانی مرۆڤ”، بە نیازە کە هاوكات له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌چوونی ٢٦هه‌مین خۆلی كۆبوونه‌وه‌كانی شورای مافی مرۆڤی سه‌ر به‌ نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، کونفرانسێک بۆ لێكدانه‌وه‌ی بارودۆخی گرووپه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی ئێران و به‌ تایبه‌ت گه‌لی كورد له‌و وڵاته‌دا، بەڕێوە دەبا.

ئامانجی كونفرانسه‌كه‌ “ڕاكێشانی سه‌رنجی زیاتری دونیای ده‌ره‌وه‌ بۆ لای دۆزی كه‌مایه‌تییه‌كان و به‌ تایبه‌ت گه‌لی كورده‌ له‌ ئێران” ڕاگەیاندراوە و بڕیارە نوێنه‌ری ناوه‌ندی زاگرۆس له نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان، نوێنه‌ری ڕێكخراوەگەلێک وەک “مه‌راپ”، بزووتنه‌وه‌ی دژ به‌ ڕاسیسم و بۆ دۆستایه‌تی نێوان گه‌لان، ڕێكخراوی “نه‌ته‌وه هه‌ڕه‌شه‌ لێكراوه‌كان”، “ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌ بێ ده‌وڵه‌ته‌كان”، كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌كانی ئێرانی فیدراڵ و چه‌ند كه‌سایه‌تی چالاک له‌ بۆاری مافه‌كانی مرۆڤدا بەشداری بکەن.
More Details

:هاوپۆله‌کانNNSROJ

نەخشەی جوگرافیایی باشووری کوردستان/ South Kurdistan’s map

South Kurdistan's map

South Kurdistan’s map

:هاوپۆله‌کانPhotoStory

ئەنجوومەنی سەوزی چیا، خەڵاتی نیشتمانیی ژینگەپارێزیی ئێرانی پێ بەخشرا

31 ئایار 2014 3 comments

NNSROJ: بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی بە ناوەندی نووچە و شرۆڤەی ڕۆژ گەیشتووە، “ئەنجوومەنی سەوزی چیا”، خەڵاتی نیشتمانیی ئێران لە بواری ژینگەپارێزی پێ بەخشراوە.

ئەمڕۆ شەممە ١٠ی جۆزەردان/٣١ی مەی، لە ڕێووڕەسمێکدا کە بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی ژینگەپارێزی[٥ی ژووئەن/١٥ی جۆزەردان] بە ئامادەبوونی سەرکۆماری ئێران لە شاری تاران بەڕێوە چوو، کاوە کوردستانی”، بە نوێنەرایەتی لە ئەنجوومەنی سەوزی چیا، خەڵاتەکەی وەرگرت.

هاوکات لەگەڵ ئەنجوومەنی سەوزی چیا، سێ ڕێکخراوە و ناوەندی تریش بەم بۆنەوە خەڵات کران.

ئەنجوومەنی سەوزی چیا، ڕێکخراوەیەکی ناحکوومییە کە لە مەریوان دامەزراوە و لە بواری ژینگەپارێزیدا چالاکیی ھەیە. زیاتر بخوێنەوە…

:هاوپۆله‌کانNNSROJ

پاڵتیک، دەوڵەت و وڵات…

31 ئایار 2014 1 comment

ژاک دریدا، فەیلەسووفی فەڕەنسی سەبارەت بە وشەی “پاڵتیک” دەڵێ: کاتێک ئێمە باس لە وشەی “پاڵتیکاڵ”- کە وشەیەکی یوونانییە و چەمکێکی ئەورووپییە- دەکەین بەردەوام مەبەستمان لە “دەوڵەت”ە. چەمکی پۆلیس*، چەمکێکی پێوەندیدار بە چوارچێوەیەکی جوگرافیی نەتەوەیی و [دانیشتوانە] ڕاستەقینەیە.
[مەبەست لە پۆلیس: دەوڵەت-شارەکانی ئاتێنی کۆنە]

:هاوپۆله‌کانComment